يس

تفسير سورة يس

الترجمة الكردية

Kurdî / كوردی

الترجمة الكردية

ترجمة معاني القرآن الكريم باللغة الكردية ترجمها محمد صالح باموكي، نشرها مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف بالمدينة المنورة. عام الطبعة 1433هـ. ملاحظة: ترجمات بعض الآيات (مشار إليها) تم تصويبها بمعرفة مركز رواد الترجمة، ويتاح الاطلاع على الترجمة الأصلية

﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ يس﴾

بە(یا، سین) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

﴿وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ﴾

سوێند بە قورئانی پڕ لەدانایی

﴿إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ﴾

بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لە پێغەمبەرانی خوای

﴿عَلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴾

لەسەر رێبازی ڕاستی

﴿تَنْزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ﴾

(قورئان) دابەزێنراوە لەلایەن خوای زاڵ و باڵادەست و میھرەبانەوە

﴿لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ﴾

بۆ ئەوەی گەلێ بترسێنی (لەسزا) کەباوو باپیرانیان نەترسێنرابوون بۆیە ئەوان بێ ئاگا بوون

﴿لَقَدْ حَقَّ الْقَوْلُ عَلَىٰ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ﴾

سوێند بەخوا بەڕاستی بەڵێنی خوا چەسپاو ھاتە دی لەسەر زۆربەیان چونکە ئەوان باوەڕ ناھێنن

﴿إِنَّا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِهِمْ أَغْلَالًا فَهِيَ إِلَى الْأَذْقَانِ فَهُمْ مُقْمَحُونَ﴾

(وەك کەسانێك وان کە) تەوقمان کردبێتە گەردنیان جا ئەو (تەوقانە) تا چەناکەیان ھاتبێت (گەردنیانی بەتەواوی گرتبێـتەوە) ئەمجا سەریان بەرز کرابێتەوە (نەتوانن بۆ خوارو ئەملاولا بیجوڵێنن)

﴿وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ﴾

وە بەربەستمان لەبەردەم و پشتیانەوە داناوە پەردەشمان داوە بەسەر چاویاندا بۆیە ئەوان (ڕاستی) نابینن

﴿وَسَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ﴾

وە بۆ ئەوان یەکسانە چی بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت باوەڕ ناھێنن

﴿إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ﴾

تۆ تەنھا کەسێك دەترسێنیت کە شوێن قورئان دەکەوێت لەپەنھانیشدا لە خوای میھرەبان دەترسن بەھۆی (ئەو شوێن کەوتن و ترسانەوە) مژدەی بدەرێ بەلێخۆشبوونی (گوناھەکانی) و پاداشتی چاکی (بەھەشت)

﴿إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ﴾

بەڕاستی ھەر ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە و ھەرچی پێشتر کردویانە وشوێنەواری پاش خۆشیان دەنوسین وە ھەموو شتێکمان لە پەڕاوێکی ڕوون وئاشکرادا ژماردووە و نووسییوە کە (لوح المحفوظ)

﴿وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ﴾

(ئەی موحەممەد ﷺ) نموونەیان بۆ بھێنەرەوە بەخەڵکی شاری (انطاکیە) کاتێك کەپێغەمبەرانیان بۆ ھات

﴿إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُمْ مُرْسَلُونَ﴾

کاتێک دوو (پێغەمبەر) مان نارد بۆ ناویان باوەڕیان پێنەکردن ئەمجا بە (ناردنی پێغەمبەری) سێھەم بەھێزمان کردن (وپشتمان گرتن) جا (ھەموویان) ووتیان بێگومان ئێمە نێردراوین بۆ سەر ئێوە

﴿قَالُوا مَا أَنْتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا وَمَا أَنْزَلَ الرَّحْمَٰنُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ﴾

(خەڵکەکە) ووتیان ئێوە ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن و خوای میھرەبان ھیچ شتێکی (لەنیگا) نەناردۆتە خوارەوە ئێوە تەنھا درۆزنن و درۆ دەکەن

﴿قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ﴾

(پێغەمبەرەکان) ووتیان پەروەردگارمان دەزانێت بەڕاستی ئێمە (بەپێغەمبەرێتی) نێردراوین بۆ سەر ئێوە

﴿وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ﴾

و ئێمە تەنھا گەیاندنی (ئاینەکە)مان لەسەرە بەڕوونی

﴿قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾

(خەڵکەکە) ووتیان بێگومان ئێمە بەھۆی ئێوەوە دووچاری شوومی و بەدبەختی بووین سوێند بەخوا ئەگەر واز نەھێنن (لەو کارەتان) بەرد بارانتان دەکەین و بەڕاستی لەلایەن ئێمەوە دووچاری سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن

﴿قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ ۚ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ ۚ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ﴾

(پێغەمبەرەکان) ووتیان شوومی ئێوە بەخۆتانەوەیە چونکە ئێوە ئەگەر ئامۆژگاری بکرێن (ھەست بەشوومی دەکەن) (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون

﴿وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ﴾

وە لەو پەڕی شارەکەوە پیاوێك بەپەلە ھات ووتی ئەی گەلەکەم شوێن ئەم پێغەمبەرانە بکەون

﴿اتَّبِعُوا مَنْ لَا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُمْ مُهْتَدُونَ﴾

شوێن کەسانێ بکەون داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ ناکەن کەخۆشتان ڕێنمونی کراون

﴿وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾

وە من بۆچی زاتێك نەپەرستم کەمنی بەدی ھێناوە وە ھەر بۆ لای ئەوە دەگەڕێنەوە

﴿أَأَتَّخِذُ مِنْ دُونِهِ آلِهَةً إِنْ يُرِدْنِ الرَّحْمَٰنُ بِضُرٍّ لَا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنْقِذُونِ﴾

ئایا بێجگە لەو (خوا) پەرستراوانێك بۆ خۆم بڕیار بدەم ئەگەر خوای میھرەبان زیانی بۆ من بوێت تکای ئەوان ھیچ سوودێك بەمن ناگەیەنێت و (لەسزای خوا) ڕزگارم ناکەن

﴿إِنِّي إِذًا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ﴾

بێگومان من (ئەگەر ھاوبەش دابنێم) ئەو کاتە لەگومڕاییەکی زۆر ئاشکرادام

﴿إِنِّي آمَنْتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ﴾

بەڕاستی من باوەڕم ھێنا بەپەروەردگارتان و دە ئێوەش گوێتان لێ بێت

﴿قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ﴾

(ئەم پیاوەیان شەھید کرد) پێی ووترا: بڕۆرە بەھەشتەوە (ئەو پیاوەش) ووتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە

﴿بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ﴾

بە ئەوەی کەپەروەردگارم لێم خۆشبووە وەبردمیە ڕیزی ڕێز گیراوانەوە

﴿۞ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ﴾

وە لە دوای ئەو نەمان ناردە خوارەوە بۆ سەر گەلەکەی ھیچ لەشکرێك لەئاسمانەوە و ئێمە دابەزێنەر نەبووین

﴿إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴾

(ھۆی تیاچوونیان) تەنیا شریخەیەکی بەھێز بوو جا کتوپڕ ئەوانە ھەموو جوڵەیان نەما و مردن

﴿يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ﴾

ئای پەشیمانی وداخی سەخت بۆ ئەو بەندانەی (کەبێ باوەڕن) ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە تەنیا گاڵتەیان پێ دەکرد (و ھیچ تر)

﴿أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ﴾

ئایا نەیان زانیوە لە پێش ئەواندا چەند گەلی (تاوانبار) مان لە ناو بردووە کەبێگومان ناگەڕێنەوە بۆ لای ئەمان

﴿وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ﴾

ھەر ھەموو (لە ناوبراوان) کۆ دەکرێنەوە لای ئێمە (و لەقیامەتدا) ئامادە دەکرێن

﴿وَآيَةٌ لَهُمُ الْأَرْضُ الْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ﴾

وە نیشانە و بەڵگەیەك بۆ ئەوان، ئەم زەویە مردووەیە کە زیندوومان کردەوە و دانەوێڵەمان لێ دەرھێنا (لێ ڕواند) کە لێی دەخۆن

﴿وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّاتٍ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ الْعُيُونِ﴾

وە لەو (زەویە)دا چەند باخ لەخورما و ترێمان بەدی ھێنا و چەند کانیاومان تیادا ھەڵقوڵاندوە

﴿لِيَأْكُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ﴾

بۆ ئەوەی لەبەروبوومەکانی بخۆن کەدەستی ئەوان بەرھەمی نەھێناوە دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

﴿سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ﴾

پاك وبێگەردە زاتێك کە ھەموو جووتەکانی (نێر و مێی) دروستکردووە لەوەی کە زەوی دەیڕوێنێت و لە(ئادەمی) خۆیان و لەو شتانەش کە نایزانن

﴿وَآيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ﴾

شەویش بەڵگەو نیشانەیە بۆ ئەوان کە ئێمە ڕۆژی لێ دەردەھێنین ئەمجا لەناکاودا تاریکی ھەموویان دەگرێتەوە

﴿وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ﴾

خۆریش بەرە و بنکەی خۆی (لەگەڕاندایە و) دەڕوا ئەوە بڕیاردراوی (خوای) زاڵ و باڵادەست و زانایە

﴿وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ﴾

وەبۆ مانگیش چەند قۆناغێکمان داناوە (دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی) ھەتا وەکو پەلی دار خورمای کۆنی (وشك بووی) لێ دێت

﴿لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ﴾

خۆر بۆی نیە (ناتوانێت) بگات بەمانگ و شەویش ناتوانێت پێشکەوێت لەرۆژ و ھەر یەکەیان (خۆرو مانگ) لە خولگەیەکدا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە

﴿وَآيَةٌ لَهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ﴾

وەبەڵگەیەکی ئاشکرای تر بۆ ئەوان ئەمەیە کەبێگومان ئێمە نەوەکانی ئەوانمان لەکەشتی پڕکراو (لەخۆیان و کەل و پەلیان) دا ھەڵگرتووە

﴿وَخَلَقْنَا لَهُمْ مِنْ مِثْلِهِ مَا يَرْكَبُونَ﴾

وە بە وێنەی کەشتی شتانێکی تریشمان بۆ دروستکردوون کە سواری بن

﴿وَإِنْ نَشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنْقَذُونَ﴾

وە ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین جا ھیچ کەس نایەت بە ھاواریانەوە و ڕزگاریش ناکرێن(لە نوقم بوون)

﴿إِلَّا رَحْمَةً مِنَّا وَمَتَاعًا إِلَىٰ حِينٍ﴾

مەگەر بەزەیی ئێمە (ڕزگاریان بکات) وتا کاتی دیارکراو بیان ژێنین

﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾

وە کاتێك پێیان بوترێت خۆتان بپارێزن (لەو سزای کە) لە بەردەمتاندایە و لەوەش لەپشتانەوەیە (لە ڕۆژی دوایی) تاڕەحمتان پێ بکرێت

﴿وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ﴾

وە ھەر بەڵگە و ئایەتێکیان لە ئایەتەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ھەر ڕوو وەردەگێڕن لەو(ئایەتانە)

﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ﴾

وە ھەر کاتێك پێیان بوترێت لەوەی خوا پێی داون ببەخشن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەڵێن بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو ئایا خواردن بدەین بە کەسێك ئەگەر خوا بیوویستایە خواردنی پێدەدا ئێوە تەنھا لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

﴿وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ﴾

وەدەڵێن ئەم بەڵێنەکەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

﴿مَا يَنْظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ﴾

ئەمانە چاوەڕوانی ھیچ ناکەن مەگەر شریخە و دەنگێکی بەھێز (فوو کردن بە کەڕەنادا) بیانگرێت لە کاتێکدا لە نێو خۆیاندا دەمەقاڵێ دەکەن

﴿فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً وَلَا إِلَىٰ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ﴾

ئەوسا ناتوانن ھیچ وەسێتێك بکەن یان بگەڕێنەوە لای کەسوکاریان

﴿وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ﴾

وە (جارێ تر) فوو دەکرێت بە کەڕەنادا ئەمجا ئەوان کتوپڕ لە گۆڕەکان دێنەدەرەوەو بە پەلە دەڕۆن بۆ لای پەروەردگاریان

﴿قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا ۜ ۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ﴾

دەڵێن ئەی ھاوار بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوای میھرەبان پێی داین و پێغەمبەرەکان ڕاستیان کرد

﴿إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ﴾

تەنھا شریخە ودەنگێکی گەورە دێت ئیتر کتوپڕ ھەموویان (بە کۆمەڵ) لای ئێمە ئامادە کراون

﴿فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾

ئەمڕۆش ھیچ جۆرە ستەمێك لەکەس ناکرێت وە جگە لەوەی کەدەتان کرد پاداشت وسزا نادرێنەوە

﴿إِنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ﴾

بەڕاستی بەھەشتیەکان ئەمڕۆ لەخۆشی و شادیدا سەرقاڵن

﴿هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِي ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِئُونَ﴾

خۆیان و ھاوسەرەکانیان لە سێبەرەکاندا لە سەر تەخت (ی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە

﴿لَهُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَلَهُمْ مَا يَدَّعُونَ﴾

لەو(بەھەشتە) دا بۆیان ئامادەیە میوەھات وھەرچی داوا بکەن

﴿سَلَامٌ قَوْلًا مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ﴾

سەلام (یان لێ دەکرێت) بەووتەیەك لە لایەن پەروەردگاری میھرەبانەوە

﴿وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ﴾

ئێوەش ئەی تاوانباران ئەمڕۆ جیا ببنەوە (لە ئیمانداران)

﴿۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن کە شەیتان نەپەرستن چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئێوەیە

﴿وَأَنِ اعْبُدُونِي ۚ هَٰذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ﴾

وە (ئایا وەسێتم بۆ نەکردن) کەمن بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە

﴿وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنْكُمْ جِبِلًّا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ﴾

سوێند بەخوا بێگومان (شەیتان) خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕاکرد دەی ئایا بۆ ژیر نەبوون

﴿هَٰذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ﴾

ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەبەڵێنتان پێدرابوو

﴿اصْلَوْهَا الْيَوْمَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ﴾

ئەمڕۆ بڕۆنە ناویەوە بەھۆی بێ باوەڕ بوونتانەوە

﴿الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰ أَفْوَاهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ﴾

ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا و دەستیان قسەمان لەگەڵدا دەکەن و قاچیان شایەتی دەدەن بەوەی کە کردویانە

﴿وَلَوْ نَشَاءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰ أَعْيُنِهِمْ فَاسْتَبَقُوا الصِّرَاطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ﴾

وە ئەگەر بمانەوێت ڕووناکی چاویان ناھێڵین (کوێریان دەکەین) ئەوسا دەیانەوێت بەرەو ڕێگای ڕاست پێشبرکێ بکەن جا چۆن دەبینن

﴿وَلَوْ نَشَاءُ لَمَسَخْنَاهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا اسْتَطَاعُوا مُضِيًّا وَلَا يَرْجِعُونَ﴾

خۆ ئەگەر بمانەوێت لەشوێنی خۆیاندا شێوەی ئادەمیان دەگۆڕین (دەیان کەین بە شتێکی خراپ) بەھۆی ئەو (گوڕینەوە) نەیان دەتوانی نەبڕۆن ونەبگەڕێنەوە

﴿وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ﴾

وە تەمەنی ھەرکەس درێژ بکەین لاشەی لاواز و ناتەواو دەکەین دەی ئایا ژیر نابن؟

﴿وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنْبَغِي لَهُ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُبِينٌ﴾

ئێمە ئەو (موحەممەد ﷺ) مان فێری شیعر نەکردووە، وشیعرووتن شیاوی ئەو نیە و ئەوەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت پەند و ئامۆژگاری و قورئانی ڕونکەرەوەی (ڕاستیە)

﴿لِيُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ﴾

بۆ ئەوەی ئەوانەی (دڵ) زیندوون بیان ترسێنێت وە بەڵێنی (سزا) بسەپێنێت بەسەر بێ باوەڕاندا

﴿أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ﴾

ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن

﴿وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ﴾

وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن

﴿وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ﴾

وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

﴿وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لَعَلَّهُمْ يُنْصَرُونَ﴾

وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن

﴿لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُنْدٌ مُحْضَرُونَ﴾

(ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)

﴿فَلَا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ﴾

جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین

﴿أَوَلَمْ يَرَ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ نُطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ﴾

ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)

﴿وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ ۖ قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ﴾

وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون

﴿قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ﴾

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە

﴿الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ﴾

زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە

﴿أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَىٰ أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ ۚ بَلَىٰ وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ﴾

ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە

﴿إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ﴾

بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت

﴿فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾

جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە

الترجمات والتفاسير لهذه السورة: