النساء

تفسير سورة النساء

الترجمة الكردية

Kurdî / كوردی

الترجمة الكردية

ترجمة معاني القرآن الكريم باللغة الكردية ترجمها محمد صالح باموكي، نشرها مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف بالمدينة المنورة. عام الطبعة 1433هـ. ملاحظة: ترجمات بعض الآيات (مشار إليها) تم تصويبها بمعرفة مركز رواد الترجمة، ويتاح الاطلاع على الترجمة الأصلية

﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا﴾

ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە درووستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وە ھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر وە (خۆتان بپارێزن لە بچڕاندنی) خزمایەتی بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە

﴿وَآتُوا الْيَتَامَىٰ أَمْوَالَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَىٰ أَمْوَالِكُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا﴾

بیدەنەوە بە ھەتیوان (دوای باڵغ بونیان) ماڵ و سامانیان وە پیس (لە ماڵی خۆتان) مەگۆڕنەوە بە پاک (لە ماڵی ئەوان) وە ماڵەکانیان مەخۆن لەگەڵ ماڵەکانی خۆتان بێگومان ئەو خواردنە گوناھێکی گەورەیە

﴿وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَىٰ فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا﴾

وە ئەگەر ترسان دادپەروەر نەبن لە (مارەیی) ئەو ئافرەتە بێ باوکانەدا (مارەیان مەکەن) ئەوە مارە بکەن لەو ئافرەتانەی حەڵاڵن بۆتان دوو دوو یا سیان سیان یا چوار چوار (واتە تا چوار ژن درووستە لەیەک کاتدا کۆی بکەیتەوە) جا ئەگەر ترسان دادگەر نەبن ئەوە یەک ئافرەت (مارە بکەن لەوانەی ئازادن) یان ئەو کەنیزەکانەی کە موڵکتانن ئەوە نزیکترە کە ستەم نەکەن (یا ھەژار نەکەون)

﴿وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً ۚ فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَرِيئًا﴾

بیدەن بە ئافرەتان (نەک کەس وکاریان) مارەییەکانیان وەک بەخشین نەک وەک کرێ ئەمجا ئەگەر بە دڵ پێیان خۆش بوو بەخشینی شتێک لەو (مارەییە) بە ئێوە ئەوە ئێوە بیخۆن بە خۆشی و حەڵاڵی (نۆشی گیانتان بێ)

﴿وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ قِيَامًا وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا﴾

مەیدەنە گێل وکەم عەقڵەکان ماڵەکانتان لە حاڵەتێکدا خوا ئەو (ماڵانەی) بۆ کردوون بەھۆی ڕاوەستانی ژیانتان وە (بێ عەقڵەکان) ڕۆزی و خۆراکیان بدەنێ لەو ماڵە و پۆشاکیان بۆ بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن بە گفتوگۆیەکی باش

﴿وَابْتَلُوا الْيَتَامَىٰ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ فَإِنْ آنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ ۖ وَلَا تَأْكُلُوهَا إِسْرَافًا وَبِدَارًا أَنْ يَكْبَرُوا ۚ وَمَنْ كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ ۖ وَمَنْ كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ ۚ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُوا عَلَيْهِمْ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ حَسِيبًا﴾

ھەتیوان تاقی بکەنەوە ھەر کاتێک گەیشتنە (تەمەنی) ژن ھێنان و شووکردن ئەمجا ئەگەر ھەستان کرد لەواندا ژیری (و پێگەیشتن) ئەوە سامان و ماڵەکانیان پێ بدەنەوە و ماڵەکانیان مەخۆن بە زیادەڕەوی و بەپـەلـە نەوەک گەورە ببن (ولێتان وەرگرنەوە) وە ھەر کەس (لەسەرپەرشتیاری ھەتیوان) دەوڵەمەند بوو با خۆی بگرێتەوە (لە خواردنی ماڵیان) وە ھەر کەس لەوان ھەژار بوو با (لێی) بخوات بە ئەندازەی پێویست ئەمجا ھەر کات ماڵی ھەتیوەکانتان دایەوە پێیان ئەوە شایەتیان لەسەر بگرن بەسە خوا بۆ لێپرسینەوە (بەسەرتانەوە)

﴿لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ ۚ نَصِيبًا مَفْرُوضًا﴾

بۆ پیاوان ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان وە بۆ ئافرەتانیش ھەیە بەشێک لە و (میراتەی) دایک و باوک بەجێی دەھێڵن و خزمە نزیکەکان لە ئەوەی (بەجێی دەھێڵن) کەم بێت یان زۆر بەبەشێکی بڕیار دراو

﴿وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا﴾

جا ئەگەر کاتی دابەش کردنی (میراتەکە) ئامادەبوون خزمە نزیکەکان (کە میرات ناگرن لە مردوو) و ھەتیوو و ھەژارە (بێگانەکان) ئەو لەو کەلەپوورە بەشیان بدەن (ئەم بەش دانە سوننەتە نەک واجب) وە قسەیان لەگەڵ بکەن بە قسەکردنێکی جوان و چاک

﴿وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُوا عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللَّهَ وَلْيَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا﴾

ئەوانەی (سەرپەرشتیارن) با بترسن ئەگەر بەجێی بھێڵن لەپاش خۆیانەوە (پاش مردن) منداڵانی لاواز (بچوک) دەترسن لێیان (بفەوتێن) دەبا لەخوا بترسن و قسەی ڕاست و ڕەوا بکەن (مەبەست پێی ئەوەیە وەسیەتێک نەکەن زیان بگەیەنن بەمنداڵەکانیان پاش خۆیان بەھەژاری بەجێیان بھێڵین وھەموو ماڵ وسەروەتەکەیان بکەن بەخێر و سەدەقە)

﴿إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا﴾

بەڕاستی ئەو کەسانەی کە ماڵی ھەتیوەکان دەخۆن بەستەم و ناڕەوا بەڕاستی ئەوانە بەس لە سکی خۆیان ئاگر دەخۆن. وە لەمەوپاش دەچنە ئاگرێکی بەتین و ھەڵگیرساوەوە

﴿يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ۚ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ ۚ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ ۚ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۗ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا ۚ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

خوا ئامۆژگاریتان دەکات دەربارەی (میراتی) ڕۆڵەکانتان بۆ نێرێک ھەیە (لە میرات) بە وێنەی بەشی دوو مێینە خۆ ئەگە (منداڵەکانتان) تەنھا ئافرەت بوون (دووان) و زیاد لەدووان ئەوا بۆیان ھەیە دوو بــەش لـە سـێ بەشـی ئەوەی (مردووەکە) بەجێ ی ھێشتووە بەڵام ئەگەر یەک ئافرەت بوو ئەوە نیوەی (میراتەکەی) بۆ ھەیە وە بۆ ھەر کام لە دایک و باوکی مردووەکە ھەیە شەش یەک لەوەی کە بەجێی ھێشتووە ئەگەر مردووەکە منداڵی ھەبوو بەڵام ئەگەر مردووەکە منداڵی نەبوو و دایک و باوکی میراتگری بوون ئەوە سێ یەک بۆ دایکەکەیەتی بەڵام ئەگەر (مردووەکە) چەند برایەکی ھەبوو ئەوا شەش یەک بۆ دایکەکەیەتی لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک وەسێتی پێ کرابێ (لە لایەن مردووەکەوە) یان دانەوەی قەرزێک (کە لەسەری بێت) باوکەکانتان و کوڕەکانتان نازانن کامەیان بەسوود ترن بۆتان (ئەو دابەش کردنە) لە لایەن خواوە پێویست کراوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانای دانایە

﴿۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۚ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۗ وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ۚ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَىٰ بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ ۚ وَصِيَّةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ﴾

بۆ ئێوە ھەیە نیوەی ئەو (میراتەی) کەژنەکانتان بەجێ یان ھێشتووە ئەگەر ئەو ژنانە منداڵیان نەبوو جا ئەگەر منداڵیان ھەبوو بۆ ئێوە ھەیە چوار یەک لەوەی (ژنەکانتان) بەجێیان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتیان یان قەرزێک (کەلەسەریان بێت) بۆ (ژنەکانتان) ھەیە چوار یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە ئەگەر ئێوە منداڵتان نەبوو جا ئەگەر منداڵتان ھەبوو ئەوەبۆ ئەوان ھەیە ھەشت یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتتان یان دانەوەی قەرزێک (کەلەسەرتان بێت) وە ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک کەمیراتی لێ ئەگیرا (مردبوو) نەباوان (دایک وباوکی) ھەبوو نە منداڵ وە تەنھا برایەک یان خوشکێکی (لەدایکەوە) ھەبوو ئەوە بۆ ھەر یەک لەو دووانە ھەیە شەش یەک بەڵام ئەگەر ئەوان زیاتر بوون لەبرایەک یان خوشکێکی دایکی ئەو کاتە ئەوانە ھەموویان ھاوبەشن لەسێ یەکی (میراتەکە) دا لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکرابێت یان قەرزێک کە (وەسێتەکە یاقەرزەکە بۆ میراتگران) بێزیان بێت ئەمە بڕیارە لەلایەن خواوە خواش زانای لەسەرخۆیە

﴿تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ۚ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ﴾

ئەو (یاسایانە) سنورەکانی خودان ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت (خوا) دەیخاتە ناو بەھەشتانێک کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وەئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

﴿وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ﴾

ھەر کەسێکیش سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی (خوا) ببەزێنێت دەیخاتە ئاگرێکەوە ھەمیشە دەمێنێتەوە تیایدا وەسزایەکی ڕیسواکەری بۆ ھەیە

﴿وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ ۖ فَإِنْ شَهِدُوا فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا﴾

ئەوانەی کە کاری زۆر پیس و ناشرین (زینا) دەکەن لە ئافرەتانی (بڕوادارتان) ئەوە چوار شایەت لە خۆتان لەسەریان بگرن ئەمجا ئەگەر شایەتییاندا ئەوە ئەو (ژنە زیناکارانە) بەند بکەن لە ماڵەکانتاندا ھەتا (فریشتەی) مەرگ گیانیان دەکێشێت یان خوا ڕێگایەکی (ڕزگار بوونیان) بۆ دائەنێت (ئەمە حوکمی زیناکردن بوو پێش ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی سورەتی النور واتە حومکی ئەم ئایەتەی سورەتی (النساء) بە ئایەتەکانی سورەتی النور سڕراوەتەوە)

﴿وَاللَّذَانِ يَأْتِيَانِهَا مِنْكُمْ فَآذُوهُمَا ۖ فَإِنْ تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا عَنْهُمَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ تَوَّابًا رَحِيمًا﴾

وە ئەو دووانەی (کوڕو کچەی) ئەو کارە پیسە (زینا) دەکەن لە ئێوە ئەوە ئازاریان بدەن جا ئەگەر گەڕانەوە و تەوبەیان لێکرد وە چاک بوون ئەوا وازیان لێ بێنن چونکە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبووردەی میھرەبانە

﴿إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَٰئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

بێگومان وەرگرتنی تەوبە لای خوا تەنھا بۆ ئەوانەیە کە گوناە دەکەن بە نەفامی پاشان پەشیمان دەبنەوە بە زوویی (پێش مردن) ئا ئەوانە خوا گەڕانەوەیان لێ وەردەگرێت خواش ھەمیشە زانا و دانایە

﴿وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّىٰ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ۚ أُولَٰئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا﴾

پەشیمانی (وەرگرتن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد وە بۆ ئەوانەش نیە کە دەمرن بە بێ بڕوایی ئەوانەی (باسکران) ئامادەمان کردووە بۆیان سزایەکی ئازار دەر

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا﴾

ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە حەڵاڵ نیە بۆتان کە ئافرەتان بە زۆر (بە ناچاری) بە میراتی بەرن (بۆ خۆتان) وە ڕێگری شوکردنیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی ھەندێک لەو (مارەییەی) کە پێتان داون بیبەن (بۆ خۆ تان) مەگەر کاتێک کە کردەوەیەکی زۆر ناشرین (زینا) بە ئاشکرا بکەن وە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن بەچاکی (و ژیانیان لەگەڵ ببەنە سەر) جا ئەگەر حەزتان لێیان نەبوو (تەڵاقیان مەدەن) چونکە لەوانەیە ئێوە حەز نەکەن لە شتێک و خوا لەوەدا داینابێت چاکە وخێرێکی زۆر

﴿وَإِنْ أَرَدْتُمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنْطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا ۚ أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا﴾

ئەگەر ویستتان گۆڕینی ژنێک لەشوێن ژنێک (کەحەزی لێ ناکەن) وە دابێتتان بەیەکێکیان ماڵێکی زۆر (بەمارەیی) ئەوە مەی سەننەوە لێی ھیچ شتێک (لەوماڵە زۆرە) ئایا ئەو (مارەییەیان) لێ ئەسەننەوە بەبوختان کردن و تاوانێکی ئاشکرا (بەرامبەری ئافرەتەکە)

﴿وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ وَأَخَذْنَ مِنْكُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا﴾

جا چۆن وەری دەگرنەوە؟ لەکاتێکدا چوونەتەلای یەکتری (تێکەڵاوی ژن و مێردایەتیتان لەگەڵ یەک کردووە) وەئەو ئافرەتانە وەریان گرتووە لێتان پەیمانێکی پتەو بەھێز (کەوا بەستنی نیکاحە)

﴿وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا﴾

(ئەی پیاوان) مارە ی مەکەن ئەو ئافرەتانەی کەباوکەکانتان مارەیان کردوون (واتە باوەژنەکانتان) مەگەر ئەوەی پێش لەم (حەرام کردنە) کرابێت بەڕاستی ئەو مارەکردنە کردەوەیەکی زۆر پیس وچەپەڵە زۆر بێزراو وڕێبازێکی زۆر خراپ و بەدە (کەگیراوەتە بەر)

﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

قەدەغە کراوە لەسەرتان (حەرام کراوە) (مارەکردنی) دایکانتان و کچەکانتان و خوشکەکانتان و پورەکانتان (کەخوشکی باوکتانن) و پورەکانتان (کەخوشکی دایکتانن) و کچانی برا و کچانی خوشک ئەو دایکانەتان کەشیریان پێداون وخوشکەکانتان لەشیرەوە و دایکی ژنەکانتان (خەسوو) و کچانی ژنانتان کە لەمێردی تریان بن ئەوانەی کەلە ماڵی ئێوەدا دەژین لەو ژنانەتانن کەچوونەتە لایان جا ئەگەر نەچووبونە لایان (لای دایکی کۆڵەبەسەکان) ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (لەمارە کردنی کچەکانیاندا) وە (حەرامە بۆتان) ھاوسەری کوڕەکانتان (بووکەکانتان) ئەوانەی کەلە پشتی خۆتانن وە (قەدەغە وحەرامکراوە لەسەرتان) کۆکردنەوەی نێوان دوو خووشک لەیەک کاتدا مەگەر ئەوەی پێش ئەم (حوکمە لەنەفامیدا) کرابێت بێگومان خوا ھەمیشه لێبوردە و میھرەبانە

﴿۞ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۖ كِتَابَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَٰلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ۚ فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

(ھەروەھا حەرام کراوەلێتان) ئەوانەی کەمێردیان ھەیە لە ئافرەتان جگە لەوانەی کە بوونەتە موڵکتان (کەنیزەک) (ئەو حوکمانە باسکران) پێویست کراوو نوسراوی خوایە لەسەرتان وە بۆتان حەڵاڵکراوە بێجگە لەوانە (کە باسکران ھەمووی حەڵاڵە بۆتان تا چوار ژن بەیەکەوە کۆ بکەنەوە) کە بەماڵ وسامانتان خوازبێنی (ئافرەتان) بکەن (بەمەرجێک) کە داوێن پاک بن و داوێن پیس نەبن جا ئەوەی کە لەزەتتان لێوەرگرت لەو ئافرەتانە ی (حەڵاڵن) ئەوا مارەییەکەیان پێ بدەن کەفەرزکراوە لەسەرتان تاوانتان لەسەر نیە لەوەی کە لەسەری پێک ھاتن (لەگەڵ ژنەکانتان دا لەکەمکردنەوەی مارەیی) لە پاش دیاریکردنی مارەیی بەڕاستی خودا ھەمیشە زانا و کاردروستە

﴿وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ ۚ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ۚ فَانْكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ ۚ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ ۚ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾

وە ئەوەی لە ئێوە نەیتوانی لەبەر ھەژاری کە ئافرەتانی ئازادی ئیماندار مارەبکات ئەوە با لەوانە مارە بکات کەبوونەتە موڵکتان لە کەنیزەکە ئیماندارەکانتان وە خوا زاناترە بەباوەڕەکەتان ھەندێکتان لەھەندێکی ترتانن (ھەمووتان نەوەی ئادەمن) لەبەرئەوە مارەیان بکەن بەڕەزامەندی کەسوکاریان و مارەییەکەیان پێ بدەن بەشێوازێکی چاک لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانە پاک داوێن بن داوێن پیس (و زیناکاری بەئاشکرا) نەبن وە دۆستیان نەبێت (بەنھێنی بۆ زینا کردن) جا ئەگەر ئەو (کەنیزەکانە) شوویان کرد پاشان خراپەیەکی ئاشکرایان کرد (زینا) ئەوە نیوەی سزای ئافرەتە ئازادەکانیان لەسەرە (لێیان بدرێت کە پەنجا جەڵدە) ئەو (مارەکردنی کەنیزەکە) بۆ کەسێکە لەئێوە لە تاوان کردن (زینا) بترسێت بەڵام ئەگەر ئارام بگرن (و کەنیزەک مارە نەکەن) چاکترە بۆتان خوا لێبوردەی بەبەزەییە

﴿يُرِيدُ اللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ﴾

خوا دەیەوێت بۆتان ڕوون بکاتەوە, وە ڕێنمونیتان بکات بۆ ڕێ وشوێنی ئەوانەی لە پێش ئێوەوە بوون (لەخواناسان) و لێتان خۆش ببێت وە خوا زانای کاردروستە

﴿وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلًا عَظِيمًا﴾

وەخوا دەیەوێت کەلێتان ببورێت بەڵام ئەیانەوێت ئەوانەش کەشوێن ئارەزو و ھەواو ھەوەسەکانیان کەوتوون کە لاتان بدەن بەلادانێکی گەورە

﴿يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ ۚ وَخُلِقَ الْإِنْسَانُ ضَعِيفًا﴾

خوا دەیەوێت کەئەرکتان لەسەر سووک بکات چونکەئادەمی بە لاواز دروست کراوە

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سامانی یەکتری مەخۆن لەنێوانتاندا بەناڕەوا مەگەر بازرگانیەک بێت بەڕەزامەندی لەنێوان خۆتان دا وە خۆتان مەکوژن (یان خۆتان مەفەوتێنن بەتاوان) بەڕاستی خواھەمیشە بەبەزەییە پێتان

﴿وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا﴾

وە ھەرکەسێک ئەوە بکات (واتە یەکێک بکوژێت) بەدەست درێژی و ستەم ئەو لەمەودوا دەیخەینە ناو ئاگرەوە, وە ئەوەش ھەمیشە بۆ خوا ئاسانە

﴿إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا﴾

ئەگەر دوور بکەونەوە لەو تاوانە گەورانەی کەلێتان قەدەغەکراوە ئەوە تاوانە بچووکەکانتان بۆ دەپۆشین وە دەتانخەینە شوێنێکی چاک و ڕێزدارەوە

﴿وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا﴾

وە ئاوات مەخوازن بۆ ئەو پلەیەی کە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ پیاوان بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە بۆ ئافرەتانیش بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە داوا لەخوا بکەن لەبەھرە و بەخششی خۆی بەڕاستی خوا ھەمیشە بەھەموو شتێک زانایە

﴿وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ۚ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا﴾

وە دامان ناوە بۆ ھەموو (مردوویەک یان میراتێک) چەند میرات گرێک (کە بەشێ ئەگرن) لەوەی کە دایک و باوک و خزمانیان بەجێیان ھێشتووە, وە ئەوانەش کەپەیمانتان لەگەڵ گرێ داون (کە میرات لەیەکتربەرن) ئەوە بەشی خۆیانیان بدەنێ بەڕاستی خوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارو چاودێرە

﴿الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ۚ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ۚ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا﴾

پیاوان سەرپەرشتیارن (کاربەدەستن) بەسەر ئافرەتانەوە بەھۆی ئەوەوە خوا فەزڵی ھەندێکیانی داوە بەسەر ھەندێکیاندا ھەروەھا بەھۆی ئەوەی کە (پیاوان) لەسامانەکانیان خەرج دەکەن جا ئافرەتە چاکەکان (ئەوانەن) گوێرایەڵانی بەردەوام (بۆ خواو پاشان مێردەکانیان) پارێزەرانی (داوێنی خۆیان وسامانی مێردەکانیانن) کە مێردەکانیان لەماڵەوە نەبن بەھۆی ئەوەی خوا فەرمانی پاراستنی داوە, وەئەو ئافرەتانەش کەئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوە ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بەشێوەیەک کەلەشی عەیبدار نەکات) جا ئەگەر گوێرایەڵیان کردن ئەوە ئیتر ھیچ رێگەیەک لەدژیان مەگرنەبەر بەڕاستی خوا ھەمیشە بەرز وبڵند و گەورەیە

﴿وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا﴾

وە ئەگەر ترسان لە تێکچونی نێوانیان (ژن و مێرد) ئەوە ناوبژیوانێک بنێرن لەخزمی پیاوەکە و ناو بژیوانێک لە خزمی ئافرەتەکە ئەگەر (دوو ناوبژیوانەکە) ئاشتییان بوێت خوا نێوان ژن و مێردەکە چاک دەکاتەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و ئاگادارە

﴿۞ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا﴾

بەس خوا بپەرستن، و ھیچ شتێک مەکەن بەھاوبەشی ھەروەھا لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن وە لەگەڵ خزم و نزیکان و ھەتیوان و ھەژاران وھاوسێی خزم و ھاوسێی بێگانە یا دوور و ھاوڕێی ھەمیشەیی یا ھاوڕێی سەفەر و ڕێبوار و ئەوانەی بوون بەموڵکتان (چاک بن لەگەڵیاندا) بەڕاستی خوا خۆشی ناوێت ئەو کەسەی کە خۆ بەزل زان و شانازیکار بێت

﴿الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا﴾

ئەوانەی کە چرووکن فەرمانیش دەکەن بەخەڵکی بەچرووکی وە دەیشارنەوە ئەوەی خوا پێی بەخشیوون لە بەخششی خۆی وە ئامادەمان کردوە بۆ بێباوەڕان سزایەکی ریسواکەر

﴿وَالَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ رِئَاءَ النَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ۗ وَمَنْ يَكُنِ الشَّيْطَانُ لَهُ قَرِينًا فَسَاءَ قَرِينًا﴾

وە ئەوانەی ماڵەکانیان دەبەخشن لەبەر ڕوپامایی خەڵکی باوەڕیش ناھێنن نەبەخوا و نەبەڕۆژی دوایی وە ھەرکەس شەیتان ھاورێی بێت ئەوە (شەیتان) ھاورێیەکی زۆر خراپە

﴿وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ آمَنُوا بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقَهُمُ اللَّهُ ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِهِمْ عَلِيمًا﴾

وە ئەوانە چ زیانێکیان دەکەوتە سەر؟ ئەگەر باوەڕیان بھێنایە بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وەبیان بەخشییایە لەوەی کەخوا پێ ی بەخشیبوون وەخوا ھەمیشە زانایە پێیان

﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ ۖ وَإِنْ تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِنْ لَدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

بەڕاستی خوا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وە ئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەندجارە دەکاتەوە و دەیبەخشێت لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورە

﴿فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ شَهِيدًا﴾

ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شایەتێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە

﴿يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ الْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا﴾

لەو ڕۆژەدا ئاوات دەخوازن ئەوانەی کافر بوون و سەرپێچی پێغەمبەریان کرد کە زەویان بەسەردا تەخت بکرێت (واتە بخرێنە ژێر زەوی و نەھێنرێنە دەرەوە) وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسەو باسێک لەخوا ناشارنەوە

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا﴾

ئەی ئەو کەسانەی کەبڕواتان ھێناوە نزیکی نوێژ مەبنەوە کاتێک ئێوە سەرخۆش بن ھەتا بزانن چی دەڵێن وەھەروەھا نزیکی (جێگای) نوێژ مەبنەوە لەکاتێکدا لەشتان بێ نوێژە (لەشتان پیسە) مەگەر تێپەڕبن (بە مزگەوتدا) ھەتا خۆتان دەشۆن وە ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یان لەسەفەردا بوون یان کەسێک لەئێوە ھاتەوە لەشوێنی دەست بەئاو گەیاندنەوە یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتاندا (یالە یەک کەوتن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەمدا) ئەمجا ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە بەخۆڵێکی پاک تەیەموم بکەن جا بەو تۆزو خۆڵە ڕووخسار و دەستەکانتان تەیەموم بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە سڕەرەوەی تاوانە و لێبووردەیە

﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يَشْتَرُونَ الضَّلَالَةَ وَيُرِيدُونَ أَنْ تَضِلُّوا السَّبِيلَ﴾

ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کە بەشێک لەنامەکەیان پێدراوە (کە تەوراتە) گومڕایی ھەڵدەبژێرن (دەکڕن) وە دەیانەوێت ئێوەش لەڕێبازی ڕاست گومڕاببن

﴿وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَائِكُمْ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَلِيًّا وَكَفَىٰ بِاللَّهِ نَصِيرًا﴾

وەتەنھا خوا چاک ئاگادارە بەدوژمنەکانتان وە تەنھا خوا بەسە دۆست بێت تەنھا خواش بەسە یاریدەدەر بێت

﴿مِنَ الَّذِينَ هَادُوا يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ وَرَاعِنَا لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَاسْمَعْ وَانْظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِنْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا﴾

ھەندێک لە جوولەکەکان فەرموودەکانی خوا دەگۆڕن لەشوێن و مەبەستی خۆی وە دەڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد!! گوێ بگرە قەت گوێت لێ نەبێ!! وە دەڵێن (راعنا) چاک گوێمان بۆ بگرە (بەڵام بەزمانی جولەکە واتە تۆ خراپترینمانی ئەوان ئەم مانایان مەبەست بوو) دەمیان خوار دەکردەوە (بۆ ئەوەی مەبەستە خراپەکە بگەیەنێت) وە بۆتانەو تەشەردان لەئایینی (ئیسلام) وە ئەگەر ئەوان بیان ووتایە بیستمان و گوێرایەڵین و (قسەمان) ببیستەو پەلەمان لێ مەکە ئەوە چاکترو ڕاست تر بوو بۆیان بەڵام خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ باوەڕییەکەیانەوە بۆیە بڕوا ناھێنن کەمێکیان نەبێت

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰ أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا﴾

ئەی ئەوانەی کەنامەتان پێ بەخشراوە بڕوا بھێنن بەو (قورئانە) ی ناردوومانەتە خوارەوە کە بەڕاست دانەری ئەو (تەوراتەی) ئێوەیە پێش ئەوەی ڕوخسارانێک ساف بکەین (لەپێشەوە) ئەمجا بیبەینە پشت سەریان یان نەفرەتیان لێ بکەین وەک چۆن نەفرەتمان کرد لە خەڵکانی شەممە (ئەوانەی کەڕاوە ماسییان لێ قەدەغە کرا لە ڕۆژی شەممەدا کەچی دەھاتن لەڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەخست و ڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە) وەبڕیاری خوا ھەمیشە بەدی دێت

﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا﴾

بەڕاستی خوا خۆش نابێت گەر ھاوبەشی بۆ دابنرێ بێجگە لەوە خۆش ئەبێت لەھەر گوناھێکی تر بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان گوناھێکی زۆر گەورەی ھەڵبەستووە

﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنْفُسَهُمْ ۚ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا﴾

ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کەخۆیان بەپاک و چاک دەزانن (وانیە) بەڵکو خوا ھەر کەسێکی بوێت پاک و خاوێنی دەکات و کەمترین ستەمیان لێ ناکرێت (بابەئەندازەی ئەو دەزوە باریکەی ناوکی خورماش بێت)

﴿انْظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِ إِثْمًا مُبِينًا﴾

سەیری بکە چۆن بەدەم خواوە درۆ ھەڵدەبەستن وە بەسە ئەو درۆیەکە گوناھێکی ڕوون و ئاشکرایە

﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا﴾

ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە لەوانەی بەشێک لەنامەی خواییان پێدراوە بڕوا ئەھێنن بەشتی بێ نرخ و بەرنامەی غەیری خوا (بە جادووگەران و بەشەیتان) وە ئەڵێن بەوانەی کەبێ بڕوان ئەوانە رێبازیان ڕاسترە لەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە

﴿أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَمَنْ يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا﴾

ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوا نەفرینی لێ کردوون ھەرکەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات ئەوە ھەرگیز دەست ناکەوێت بۆی ھیچ یارمەتی دەرێ

﴿أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لَا يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا﴾

ئایا ئەوانە (جولەکەکان) بەشیان ھەیە لە دەسەڵاتی پاشایەتی (خاوەنێتی بوونەوەر)؟ (جا ئەگەر بیانبوایە) ئەو کاتە بەخەڵکیان نەدەبەخشی (بە ئەندازەی) توێکڵی دەنکە خورمایەک

﴿أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا﴾

یان ئێرەیی (حەسوودی) دەبەن بەخەڵکی؟ لەسەر ئەوەی خوا پێی بەخشیوون (کە پێغەمبەرێتیە) لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەوە بێـگومان داومانە بەنەوەی ئیبراھیم کتێب و پێغەمبەرێتی ھەروەھا پێمان بەخشین دەسەڵاتێکی گەورە

﴿فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا﴾

جالەو خەڵکەدا ھەبوو بڕوایان بە (موحەممەد ﷺ) ھێنا ھەشیان بوو بەرگری لێ کردووە, وە دۆزەخ بەسە(بۆیان) کە ئاگرێکی ھەڵگیرساوە

﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾

بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بە ئایەتەکانی ئێمە لەمەولا دەیانخەینە ناو ئاگرێک ھەر کاتێک کە پێستیان سووتا (وبرژا) بۆیان دەگۆڕێن بە پێستێکی تر بۆ ئەوەی سزاکە (بەچاکی) بچەژن بەڕاستی خوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە

﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۖ لَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّا ظَلِيلًا﴾

وە ئەوانەی باوەڕیان ھێنا و کاری چاکەیان کرد لەمەولا دەیانخەینە چەند بەھەشتێ کە ڕووبارەکان دەچن بەژێریاندا دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بۆیان ھەیە تیایدا ھاوسەرانی پاک وخاوێن وە دەیانخەینە ژێر سێبەری چڕو بەردەوامەوە

﴿۞ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا﴾

بەڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان وە کاتێک دادوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا (خوا فەرمان دەکات) بەدادگەری حوکم بکەن بەڕاستی خوا بە چاکی ئامۆژگاریتان دەکات بەڕاستی خوا ھەمیشە بیسەر و بینایە

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ۖ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا﴾

ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە گوێڕایەڵی خوا و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بن وە پاشانیش گوێڕایەڵی کاربەدەستە (عادیلەکانی) خۆتان بن جا ئەگەر دووبەرەکیتان ھەبوو لە شتێکدا ئەوە بیگێڕنەوە بۆ لای خواو (پێغەمبەر ﷺ) ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی ئەوە باشترە وە ئاکام و ئەنجامی چاکترە

﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾

ئایا ئاوڕێکت نەداوەتەوە بەلای ئەوانەی وا خۆ نیشان دەدەن کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێناوە بەوەی دابەزیوە بۆتۆ (کە قورئانە) و بەوەش کە پێش تۆ دابەزیوە (کە تەوراتە) دەیانەوێت کە دادگایی وحوکمیان ببەن بۆلای یەکێک کە حوکم بەبەرنامەی خوا ناکات لە کاتێکدا بەڕاستی فەرمانیان پێ کراوە کە بڕوایان پێی نەبێت وە شەیتان دەیەوێت کە گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوور لە ڕاستی

﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنْكَ صُدُودًا﴾

وە ئەگەر پێیان بوترێت: وەرن بۆلای ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە, وە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی (ئەی موحەممەد ﷺ) دوو ڕووەکان ڕووت لێ وەردەگێرن بەوەرگەڕانێکی تەواو

﴿فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا﴾

ئایا حاڵیان چۆن ئەبێت کاتێک بەسەرھاتێکی ناخۆشیان تووش بێت؟ بەھۆی ئەوەی دەستیان پێش خستووە (کردوویانە) پاشان دێنەوە بۆ لات و سوێند دەخۆن بەخوا تەنھا نیازی چاکە و یەک خستنەوەمان بووە (کاتێک کە حوکم دەبەین بۆلای غەیری خوا)

﴿أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا﴾

ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵیاندا ھەیە کەواتە ڕوویان لێ وەرگێڕە وە ئامۆژگارییان بکەوە بڵێ پێیان دەربارەی خۆیان ووتەیەکی ڕەوان و کاریگەر

﴿وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا﴾

وە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا وە بێگومان ئەگەر ئەوان کاتێک ستەمیان لە نەفسی خۆیان کرد بھاتنایە بۆلات وە داوای لێ بوردونیان بکردایە لە خوا پێغەمبەریش داوای لێ خۆش بوونی بۆ بکردنایە بێگومان دەیـان بینی خوا پەشیمانی وەرگر و بەبەزەییە

﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾

نەخێر (وانیە کەخۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوا دارنین تاتۆ نەکەنە دادوەر لەھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و مل کەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو

﴿وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُوا مِنْ دِيَارِكُمْ مَا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا﴾

وە بێگومان ئەگەر ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە یەکتری بکوژن (واتە باوەڕداران بێ باوەڕان بکوژن) یان لەماڵەکانتان دەربچن ئەوەیان نەدەکرد کەمێکیان نەبێت وە ئەگەر بەڕاستی ئەوان کاریان بکردایە بە پێی ئەو ئامۆژگارییانەی دەکران ئەوە باشتر بوو بۆیان وە دامەزراوتر دەبوون (لەسەر ئایینەکەیان)

﴿وَإِذًا لَآتَيْنَاهُمْ مِنْ لَدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا﴾

جا ئەو کاتە بێگومان پێمان دەبەخشین لەلایەن خۆمانەوە پاداشتێکی گەورە

﴿وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا﴾

وە ڕێنموونیمان دەکردن بۆ ڕێگای ڕاست

﴿وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا﴾

وە ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بکات جا ئەوانە لەگەڵ کەسانێکن کە خوا فەزڵ و بەھرەی (خۆی) ڕشتووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەھیدان و پیاوچاکان وە ئەوانە چ ھاوڕێ و ھاوەڵێکی چاکن

﴿ذَٰلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ عَلِيمًا﴾

ئەو فەزڵ و بەھرەیە تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەسە کە خوا زانایە (بەھەموو شتێک)

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ فَانْفِرُوا ثُبَاتٍ أَوِ انْفِرُوا جَمِيعًا﴾

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئاگاداریی خۆتان وەرگرن ئەوسا تاقم تاقم ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد) یان ھەموو پێکەوە ھێرش بەرن (دەرچن بۆ جیھاد)

﴿وَإِنَّ مِنْكُمْ لَمَنْ لَيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُنْ مَعَهُمْ شَهِيدًا﴾

وە بێگومان لە ناوتاندایە کەسی وا بەڕاستی خۆی دوا دەخات جا ئەگەر تووشی بەسەرھاتێکی خراپ ھاتن دەڵێت بەڕاستی خوا فەزڵ و بەھرەی ڕشت بەسەرمدا کە لەگەڵیاندا ئامادە نەبووم

﴿وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِنَ اللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَنْ لَمْ تَكُنْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا﴾

وە ئەگەر تووشی فەزڵ و بەھرەیەک بوون لە خواوە بێگومان دەڵێت وەک لەنێوان ئێوە و ئەوا ھیچ دۆستایەتی یەک نەبوو بێت ئەی خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە تا قازانجێکی زۆر گەورەم بکردایە

﴿۞ فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ۚ وَمَنْ يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

کەواتە با بجەنگن لەڕێی خوادا ئەو کەسانەی کە ژیانی دونیا دەفرۆشن بەڕۆژی دوایی جا ھەرکەسێک بجەنگێت لەڕێی خوادا ئەمجا بکوژرێ (شەھید ببێت) یان زاڵ ببێت ئەوە دواتر پێی دەدەین پاداشتێکی گەورە

﴿وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا﴾

ئەوە چیتانە (بەچ بیانوویەک) جەنگ ناکەن لەپێناوی خوادا و لەپێناوی چەوساوەکان لەپیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان کەی لەم شارە (مەبەست پێی شاری مەککەیە) کە خەڵکەکەی ستەمکارن وە لەلایەن خۆتەوە پشتیوانێکمان بۆ بەدی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بەدی بھێنە بۆمان یارمەتیدەرێک

﴿الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا﴾

ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە لەپێناوی خوادا دەجەنگن وە ئەوانەی بێ باوەڕن لە پێناوی نارەوا (یان شەیتان) دا دەجەنگن کەواتە شەڕبکەن لەگەڵ دۆستەکانی شەیتاندا بەڕاستی پیلانی شەیتان ھەر لاواز بووە

﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً ۚ وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ لَوْلَا أَخَّرْتَنَا إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ ۗ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَىٰ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا﴾

ئایا سەیری ئەو کەسانەت نەکردووە کەپێیان ووترا دەستان بگێڕنەوە (لەجەنگ و کوشتار) و نوێژ بکەن و زەکات بدەن؟ کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا یەکسەر دەستەیەکیان لە خەڵکی دەترسان وەک ترسان لەخودا بگرە زیاتریش دەترسان دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی جەنگت لەسەرمان پێویست کردوە خۆزگە دوات دەخستین (لەجەنگ کردن) بۆ ماوەیەکی کەم بڵێ خۆشی و لەزەتی دونیا زۆر کەمە و ڕۆژی دوایی باشترە بۆ کەسێک لەخوا بترسێت وەستەمتان لێ ناکرێت بە (ئەندازەی) تاڵی ناوکە خورمایەک

﴿أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكْكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ ۗ وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِكَ ۚ قُلْ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا﴾

لەھەرشوێنێک بن مردن پێتان دەگات بالەناو قەڵا و کۆشکی بەرزو قایمشدابن وە ئەگەر (ناپاکان) خۆشی و چاکە ھاتە رێیان دەڵێن ئەمە لەلایەن خواوەیە وە ئەگەر تووشی نا خۆشی و خراپەیەک ھاتن دەڵێن ئەمە لەلایەن تۆوەیە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەمووی لەلایەن خواوەیە ئەوە ئەو خەڵکە چیان بەسەر ھاتووە؟ وەکو لە ھیچ قسەیەک تێنەگەن وایه

﴿مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ ۚ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا﴾

ھەر چاکەیەکت تووش بوو ئەوە لەخواوەیە وە ھەر خراپەیەکت تووش بوو ئەوە لە خۆتەوەیە و ئێمە تۆمان ناردووە بەپێغەمبەر بۆخەڵکی وە خوا بەسە شایەتی ئەوە بدات

﴿مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَنْ تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا﴾

ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوە بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ھەرکەسێکیش پشت ھەڵبکات ئەوە ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە چاودێر و پارێزەر بەسەریانەوە

﴿وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا﴾

(دووڕوەکان) دەڵێن گوێرایەڵین (مل کەچ و فەرمانبەردارین) بەڵام کاتێک لەلای تۆ دەرچوون کۆمەڵێک لەوان شەو دەکەنەوە بەپیلان گێران (لەموسڵمانان) بەپێچەوانەی قسەکانی تۆ وەخوا دەینووسێت ئەو (پیلانانەی) شەو کردویانە کەواتە وازیان لێ بھێنە و پشت بەخوا ببەستە خوا بەسە پشتیوانت بێت

﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴾

ئەوەبۆ بییر ناکەنەوە لەقورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر

﴿وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا﴾

وە کاتێک ھەواڵێکیان پێ بگات دەربارەی ئاسایش و ھێمنایەتی (نێوانتان) یان لەبارەی ترسەوە بڵاوی دەکەنەوە بەڵام ئەگەر بیانگەڕانایەتەوە بۆ لای (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ لای کاربەدەستانی خۆیان ئەوە ئەوانەی ڕاستی ھەواڵەکان دەردەھێنن دەزانن ھەواڵەکە (ڕاستە یان درۆیە) وە ئەگەر چاکەو بەزەیی خوا نەبوایە بەرامبەر بەئێوە بێگومان شوێن شەیتان دەکەوتن کەمێکتان نەبێت

﴿فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنْكِيلًا﴾

(ئەی موحەممەد ﷺ) لەپێناوی خوادا بجەنگێ تۆ تەنھا ئەرکی خۆت لێ داوا کراوە (یا تۆ تەنھا ئەرکی خۆتت لەسەرە) ھانی بڕوادارانیش بدە (بۆ جیھاد کردن) ئومێدە خوا ڕێگری لە ھێزی بێ باوەڕان بکات وە خوا بەھێزترە و تۆڵەی بەتینترە

﴿مَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُنْ لَهُ نَصِيبٌ مِنْهَا ۖ وَمَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُنْ لَهُ كِفْلٌ مِنْهَا ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُقِيتًا﴾

ھەرکەسێک تکایەکی چاکە بکات بەشێکی لە (پاداشتی) ئەو چاکەیە بۆ ھەیە وە ھەرکەسێک تکایەکی خراپە بکات ئەویش بەشێکی دەبێت لە (سزای) ئەو خراپەیە وەخوا ھەمیشە بەسـەر ھەموو شتێکدا بەتوانـایە (چاودێرە)

﴿وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا﴾

ھەر کاتێک سڵاوێکتان لێکرا ئەوە بەچاکتر لەو سڵاوە سڵاو بکەنەوە (لێیان) یان وەکو خۆی وەڵامی بدەنەوە بێگومان خوا ھەمیشە پرساو چاودێرە بەسەر ھەموو شتێکدا

﴿اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا﴾

ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەخوا سوێند بەخوا بێگومان کۆتان دەکاتەوە بۆ (لێپرسینەوەی) ئەو ڕۆژی دواییەی کە ھیچ گومانی تێدا نیە جا کێ لە خوا قسە (و بەڵێنی) ڕاستترە

﴿۞ فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُمْ بِمَا كَسَبُوا ۚ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ۖ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا﴾

ئەوە چیتانە دەربارەی دوو ڕووەکان بوونەتە دوو دەستە لەکاتێکدا خوا ئەوانەی گەڕاندۆتەوە بۆ بێ باوەڕی بەھۆی کردەوەکانیانەوە ئایا دەتانەوێت ڕێنمونی کەسێک بکەن کە خوا گومڕای کردووە؟ وە ھەرکەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ناتوانی ڕێگای ڕاستی بۆ بدۆزیتەوە

﴿وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا﴾

ئەوان ئاواتە خوازن ئێوەش بێ باوەڕبن وەک چۆن خۆیان بێ باوەڕ بوون تا ئێوەو ئەوان یەکسان بن کەواتە ئەوان بە دۆست و یارمەتی دەر ھەڵمەبژێرن ھەتا (پەشیمان دەبنەوەو) کۆچ دەکەن لەڕێی خوادا ئەمجا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە (بەدیل) بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک تووشیان بوون وە ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک لەوان ھەڵمەبژێرن

﴿إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَنْ يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا﴾

جگە لەوانەی پەیوەندی دەکەن بە کەسانێکەوە کە لەنێوان ئێوەو ئەواندا پەیمان ھەیە یان ھاتوون بۆ لاتان لەسەر دڵیان ناڕەحەتە (حەزناکەن) لەوەی کە جەنگتان لەدژ بکەن یاجەنگ لەدژی خزمەکانیان بکەن وە ئەگەر خوا بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا وە جەنگیان دژتان دەکرد جا ئەگەر ئەوان کەنارگیر بوون لە ئێوە، وە جەنگیان لە دژتان نەدەکرد و پێشنیاری ئاشتیان کرد بۆتان (ملکەچ بوون) ئەوە خوا ڕێگەی نەداوون کە دەستیان بۆ بەرن و (نابێ شەڕیان لەدژ بکەن)

﴿سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَنْ يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ۚ فَإِنْ لَمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُولَٰئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُبِينًا﴾

لە مەولا کەسانێکی تر دەبینن دەیانەوێت لەئێوە ئەمین بن وە لە ھۆزەکەی خۆشیان ئەمین بن ھەر کاتێک بانگ کرابن بۆ بـێ بــاوەڕی و بت پەرستی گەڕاونەتەوە بۆی (واتە بەئاشتی ڕازی نەدەبوون) جا ئەگەر کەنارگیر نەبوون لێتان وە جڵەوی ئاشتیان نەدایە دەستتان وە دەستیان نەکێشایەوە (لەجەنگ کردن) ئەوە بەدیل بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک کە بەردەستتان کەوتن ئەوانەی (باسمان کرد) داومانەبە ئێوە لەدژیان دەسەڵاتی ئاشکرا

﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ۚ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ۚ فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

بۆ ھیچ باوەڕدارێک ڕەوا نیە باوەڕدارێک بکوژێت مەگەر بەھەڵە نەبێت وە ھەر کەسێک ئیماندارێک بە ھەڵە بکوژێت ئەوە (لەسەریەتی) ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار و (نرخی) خوێنێکیش بدات بە کەس و کاری کوژراوەکە مەگەر بیبەخشن (لە خوێنەکە بەخێری خۆیان) بەڵام ئەگەر کوژراوەکە لەگەلێک بوو کە دوژمنتان بوون (کافری شەڕکار بوون) وە بەڵام کوژراوەکە ئیماندار بوو ئەوە (ھەر لەسەریەتی) ئازادکردنی بەندەیەکی ئیماندار وە ئەگەر (کوژراوە باوەڕدارەکە) لەگەلێک بوو کە لەنێوان ئێوە وئەواندا پەیمان ھەبوو ئەوا (نرخی) خوێنێک بدەنەکەسی کوژراوەکە لەگەڵ ئازادکردنی کۆیلەیەکی ئیماندار جا ئەو (بکوژەی) دەستی نەکەوت (یان نەی بوو) ئەوە (لەسەریەتی) ڕۆژووگرتنی دوو مانگ لەسەریەک (ئەم بڕیاڕە) لێبووردنە لەلایەن خواوە، وە خوا ھەمیشە زانا و کاردروستە

﴿وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا﴾

وەھەرکەسێک ئیماندارێک بەدەس ئەنقەس بکوژێت ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە بە ھەمیشەیی تیایدا ئەبێت وخوا خەشمی لێگرتووە و نەفرەتی لێکردووە و سزایەکی گەورەی بۆئامادە کردووە

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ أَلْقَىٰ إِلَيْكُمُ السَّلَامَ لَسْتَ مُؤْمِنًا تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَعِنْدَ اللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ ۚ كَذَٰلِكَ كُنْتُمْ مِنْ قَبْلُ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا﴾

ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە کاتێک دەرچوون (بۆ جیھاد کردن) لەڕێگەی خوادا ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە, وە نەڵین بەو کەسانەی کە سڵاوی (موسڵمانانە) تان لێدەکەن تۆ بڕوادار نیت؟ بەدوای شتوومەک و سامانی دونیاییدا بگەڕێن ئەوە لای خوا دەسکەوتی زۆر ھەیە ئێوەش لەمەو پێش ھەروەھا بوون (ئیمانەکەتان دەشاردەوە) ئەمجا خوا منەتی نا بەسەرتاندا (بە ھێز و زاڵی کردن) دەی کەواتە ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادارە بەوەی ئێوە دەیکەن

﴿لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

یەکسان نین ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد ناکەن جگە لە خاوەن عوزرەکان نەبێت (وەک نەخۆش، و کوێر، وشەل) لەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگەی خوادا بەماڵ و گیانیان خوا فەزڵی تێکۆشەران بە ماڵ و گیانیانی داوە بە سەر دانیشتوان (لە جیھاد) دا بە پلەیەک وە ھەر یەک لەو دوو تاقمە خوا بەڵێنی پاداشتی زۆر چاکی پێی داون (کە بەھەشتە). وە خوا ڕێزی تێکۆشەرانی داوە بەسەر دانیشتووەکاندا بە پاداشتێکی گەورە

﴿دَرَجَاتٍ مِنْهُ وَمَغْفِرَةً وَرَحْمَةً ۚ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

لەلای (خوا) وە پلەی زۆر و لێخۆش بوون و میھرەبانیان بۆ ھەیە وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە

﴿إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ ۖ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾

بە ڕاستی ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا کەستەمیان لەخۆیان دەکرد (بە کۆچ نەکردنیان) (بە تەشەرەوە پێیان) دەڵێن (دەربارەی ئایینەکەتان) لەچیدا بوون؟! دەڵێن ئێمە چەوساوە بووین لەسەر زەویدا (پێیان) دەڵێن مەگەر زەوی خوا فراوان نەبوو؟ تا کۆچتان بکردایە تیایدا جا ئەوانە شوێنیان دۆزەخە ئای چ پاشە ڕۆژێکی خراپە

﴿إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا﴾

بێجگە لەو چەوساوانەی کە لە پیاوان و ئافرەتان و لە مناڵانن کە توانای ھیچ چارەیەکیان نیە (لەبەر بێ ھێزی و پیرییان) وە بەھیچ شێوازێک ڕێ دەرناکەن

﴿فَأُولَٰئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا﴾

ئا ئەوانە ئومێد ھەیە خوا لێیان خۆش بێت وە خوا ھەمیشە چاوپۆشیکار و لێخۆشبووە

﴿۞ وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً ۚ وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

وە ھەر کەسێک کۆچ بکات لە ڕێی خوادا دەستی دەکەوێت لە زەویدا جێگە و ڕێگەی زۆر (کە دوژمن پێی ناخۆشە) وە فراوانی (لە ڕۆزی ژیاندا) وە ھەرکەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت وە کۆچ بکات بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی پاشان مردن پێی بگات ئەوە بێگومان پاداشتی ئەو کەسە کەوتۆتە سەر خوا وە خوا ھەمیشە لێبوردەی بە بەزەییە

﴿وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا﴾

ھەر کاتێک سەفەرتان کرد و گەڕان بەسەر زەویدا ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە ئەگەر ترسان ئەوانەی بێ باوەڕن جەنگتان لەگەڵ بکەن بە ڕاستی بێ باوەڕان ھەمیشە بۆ ئێوە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران

﴿وَإِذَا كُنْتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِنْ وَرَائِكُمْ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُمْ مَيْلَةً وَاحِدَةً ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ كَانَ بِكُمْ أَذًى مِنْ مَطَرٍ أَوْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَنْ تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا﴾

کاتێک تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەجەنگدا) لەناو بڕواداراندا بوویت و پێش نوێژیت بۆ کردن ئەوە با تاقمێک لەوان لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن و با چەکەکانیان پێ بێت جا کاتێک سوژدەیان برد (رکاتێکیان تەواو کرد) با (بچنە دواوە) لە پشتانەوە بن (پاسەوانتان بن) وە باتاقمەکەی تر بێن کە نوێژیان نەکردوە (وپاسەوان بوون) و لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن وە با ووریای خۆیان بن و چەکەکانیشیان پێ بێت بێ باوەڕان ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ ئاگابن لە چەکەکانتان و شت و مەکەکانتان تا پەلامارتان بدەن بە پەلامارێکی یەکجارەکی (بدەن بە سەرتاندا) وە تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر بەھۆی بارانەوە ناڕەحەت بوون یان نەخۆش بوون کە چەکەکانتان دانێن بەڵام ووریای خـۆتان بن بەڕاستی خوا ئامادەی کردوە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕیسواکەر

﴿فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۚ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾

ئەمجا کاتێک نوێژەکانتان بەجێ ھێنا ئەوسا یادی خوا بکەن بەپێوە و بەدانیشتنەوە وە لە سەرتەنیشتان (بە پاڵکەوتنەوە) جا ھەر کاتێک دڵ ئارام بوون (و ترستان نەما) ئەو کاتە نوێژەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن بەڕاستی نوێژ ھەمیشە لەسەر باوەڕداران فەرز کراوێکی کات بۆ دیاری کراوە

﴿وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ۖ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

سست مەبن لە بەدوا گەڕانی دوژمنتاندا (یان لە بەدوا گەڕانی ئەو قەومە کافرانەدا) ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارتان پێ بگات بێگومان ئەوانیش ئێش و ئازاریان پێدەگات وەک چۆن ئێوە ئێش و ئازارتان پێدەگات وە ئێوە ئومێد دەکەن لەخوا ئەوەی ئەوان ئومێدی ناکەن (کە پاداشت و سەرکەوتنە) وە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و کار دروسته

﴿إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ۚ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا﴾

بێگومان ئێمە دامانبەزاندۆتە سەر تۆ ئەم قورئانە بەڕاستی بۆ ئەوەی بڕیار بدەی لەنێوان خەڵکیدا بەو بڕیارەی کەخوا نیشانی داویت وە بۆ ناپاکان مەبە بەپارێزەر و پشتیوان ولایەنگر

﴿وَاسْتَغْفِرِ اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

داوای لێخۆشبوون لەخوا بکە بەڕاستی خوا لێخۆش بووی بە بەزەیی یە

﴿وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنْفُسَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا﴾

بەرگری مەکە لەوانەی ناپاکی دەکەن بەرامبەر خۆیان بێگومان خوا خۆشی ناوێت ئەوانەی کە بەردەوام زۆر ناپاک و گوناھبارن

﴿يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ الْقَوْلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا﴾

(تاوانەکانی) خۆیان دەشارنەوە لەخەڵکی (لەترساندا) و نایشارنەوە لە خوا (و شەرمی لێ ناکەن) لەکاتێکدا خوا لەگەڵیاندایە کاتێک (کە بەنھێنی) لەشەودا تەگبیر دەکەن و قسەیەک دەکەن کە خوا پێی ڕازی نیە وە خوا ھەمیشە زاناو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کە ئەوان دەیکەن

﴿هَا أَنْتُمْ هَٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَنْ يُجَادِلُ اللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَمْ مَنْ يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا﴾

(ئیمانداران) بێداربن وا ئێوە بەرگریتان لەناپاکان کرد لەژیانی دونیادا دەی ئایا کێ بەرگرییان لێ دەکات (لە سزای خوا) لە ڕۆژی دواییدا یان کێ کارو باریان دەگرێتە دەست

﴿وَمَنْ يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللَّهَ يَجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

وە ھەرکەس کردەوەیەکی خراپ بکات یان ستەم لەخۆی بکات پاشان داوای لێ خۆش بوون لەخوا بکات دەبینێت خوا لێبوردە و میھرەبانە

﴿وَمَنْ يَكْسِبْ إِثْمًا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُ عَلَىٰ نَفْسِهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

وە ھەرکەسێک گوناھێکی (گەورە) بکات بێگومان (زیانی) ئەو گوناھە ھەر بۆ خۆیەتی وەخوا ھەمیشە زانای کاردروستە

﴿وَمَنْ يَكْسِبْ خَطِيئَةً أَوْ إِثْمًا ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا﴾

وە ھەرکەسێک گوناھێک بکات (بەھەڵە) یان گوناھێک بکات (بەقەست) پاشان (ئەو تاوانە) بخاتە سەر بێ تاوانێک ئەوە بێگومان خستویەتیە ئەستۆی خۆی (سزای) بوھتانێک وە تاوانێکی ئاشکرا

﴿وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُ لَهَمَّتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ أَنْ يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِنْ شَيْءٍ ۚ وَأَنْزَلَ اللَّهُ عَلَيْكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا﴾

وە ئەگەر بەخشش و بەزەیی خوا بەسەر تەوە نەبوایە (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگـومان دەستەیەک لەو ناپاکانە بە نیازبوون کە گومڕات بکەن بەڵام ئەوانە بەس خۆیان گومڕا دەکەن وە ئەوانە ھیچ زیانێک ناگەیەنن بە تۆ وەخوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەرت قورئان و دانایی وە ئەوەی کەنەتئەزانی فێری کردی وە ھەمیشە بەخششی خوا بەسەر تۆوە زۆر گەورەیە

﴿۞ لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ۚ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

ھیچ چاکەیەک نیە لەزۆربەی چپەو سرتە کردنەکانیاندا مەگەر یەکێک فەرمان بکات بەماڵ بەخشین لەرێی خوادا یان فەرمانکردن بە چاکە یان چاککردنی نێوان خەڵکی جا ھەر کەسێک ئەوە بکات بەنیازی ڕەزامەندی خوا ئەوە لە داھاتوودا پێی دەبەخشین پاداشتی زۆر گەورە

﴿وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾

وەھەرکەسێک دژایەتی (پێغەمبەر ﷺ) بکات پاش ئەوەی کە ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویەوە وشوێنی ڕێگایەکی تر بکەوێت بێجگە لەڕێگای بڕواداران ڕووی وەردەگێڕین بۆئەو ڕێبازەی کەھەڵی بژاردووە و دەیخەینە دۆزەخ ئای چ پاشەڕۆژێکی خراپە

﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾

بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوەی کەھاوەڵی بۆ دابنرێت بەڵام جگە لەوە ھەرچی بێت لێی خۆش دەبێت لە ھەرکەسێک کە (خوا) بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕابونێکی دوور لەڕاستی

﴿إِنْ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا وَإِنْ يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَرِيدًا﴾

جگە لە خوا نزاو ھاوار ناکەن (نایپەرستن جگە لەخوا) تەنھا لەچەند (بتێکی ناولێنراوی) مێینە نەبێت (وەک لات ومەنات وعوزا) وە نایپەرستن جگە لە شەیتانی یاخی و سەرکەش نەبێت

﴿لَعَنَهُ اللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا﴾

کە خوا نەفرەتی لێکردووە. وە (شەیتان) ووتوویەتی سوێند بێت ھەڵدەبژێرم (بەبەندەی خۆم) لەبەندەکانتدا بەشێکی دیاریکراو

﴿وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ۚ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا﴾

سوێند بێت گومڕایان دەکەم و بەئاوات و خەیاڵی درۆینە سەرگەرمیان دەکەم وە فەرمانیان پێ دەدەم جا بێگومان ئەوانیش گوێچکەی ئاژەڵەکان دەبڕن (لەسەردەمی نەفامیدا ھەر ووشترێک پێنج سکی بکردایە گوێیان دەبڕی ولەسەر خۆیان حەرام دەکرد) وە فەرمانیان پێ دەدەم ئەوسا ئەوانیش دروستکراوی خوا دەگۆڕن وە ھەرکەسێک شەیتان بکات بەدۆستی خۆی بێجگە لەخوا ئەوە بێگومان زیانی لێ کەوتووە بەزیانێکی دیارو ئاشکرا

﴿يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا﴾

(شەیتان) بەڵێنیان پێ دەدات و ئاوات و ئومێدیان دەخاتەبەر دڵنیابن شەیتان ھیچ بەڵێنێکیان پێ نادات جگە لەخەڵەتاندن نەبێت

﴿أُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا﴾

ئەوانە شوێن و جێگەیان دۆزەخە و ھیچ شوێنی ڕاکردن و لادانیان دەست ناکەوێت لێ ی

﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۖ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا﴾

وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بە ژێر درەختەکانیان دا دەڕۆن دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی بەڵێنی خوایە و ڕاستە (بەدی دەھێنرێت) وە ئایا کێ لە خوا ڕاست بێژترە

﴿لَيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ ۗ مَنْ يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا﴾

(بەرزی و پاداشت) نەبە ئارەزووی ئێوەیە و نەبەئارەزووی خاوەن کتێبەکانە ھەر کەسێک خراپەیەک بکات پاداشتی دەدرێتەوە, وە دەستی ناکەوێت بێجگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

﴿وَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا﴾

کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێ بەجێ بکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و بچووکترین ستەمیان لێ ناکرێت (ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەک)

﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۗ وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا﴾

ئایا کێ ئایینی چاکترو جوانترە (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵ لای داوە بۆ لای ڕاست) وە خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بەدۆست و خۆشەویستی خۆی

﴿وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ مُحِيطًا﴾

تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە خوا بەردەوام ئاگاداری ھەموو شتێکە

﴿وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ ۖ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ وَأَنْ تَقُومُوا لِلْيَتَامَىٰ بِالْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا﴾

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئافرەتان بڵێ خوا وەڵامتان دەداتەوە دەربارەیان وە ئەوەی بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئاندا (وەڵامێکە) لەبارەی کچانی ھەتیوەوە ئەوانەی پێیان نادەن ئەوەی نووسراوە بۆیان (واتە میراتی باوکیان) وە حەز ناکەن مارەیان بکەن (لەبەر میراتەکەشیان ناھێڵن شوو بکەن) وە لە بارەی ئەو مناڵانەی کە بێ دەسەڵاتن وە (خوا فەرمان دەدات) بە دادگەری لەگەڵ ھەتیوان دا بجوڵێنەوە, وە ھەر کردەوەیەکی باش بکەن ئەوە بێگومان خوا بەئاگایە لێی

﴿وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ۚ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا﴾

وە ئەگەر ئافرەتێک ترسا لە گوێ پێ نەدان یان پشت ھەڵکردنی مێردەکەی ئەوە ھەردووکیان ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە ئاشتەواییەکی چاک بکەن لە نێوان خۆیاندا ھەر ئاشتەوایی و یەک کەوتن چاکترە ھەر چەندە چروکی و ڕەزیلی تێکەڵاوی دەرونەکان کراوە, وە ئەگەر چاکە کارو پارێزکاربن ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئاگایە لەوەی کە دەیکەن

﴿وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن) جا کەواتە بەتەواوی خوار مەبنەوە (لە ھاوسەری یەکێکیان) بەو ھۆیەوە واز بھێنن لەوی تریان وەک ھەڵبەستراو (نە ئەوەیە مێردی ھەبێت نەبەرەڵاش کرا بێت وتەڵاق درا بێت) وەئەگەر بسازێن و پارێزکار بن ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبوردە و میھرەبانە

﴿وَإِنْ يَتَفَرَّقَا يُغْنِ اللَّهُ كُلًّا مِنْ سَعَتِهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا﴾

وە ئەگەر لێک جیابوونەوە پەروەردگار ھەریەکەیانی (لەوی تر) بێ نیاز و پێویستی گرت بەڕەحمی خۆی وە خوا ھەمیشە بەھرە فراوان و کاردروستە

﴿وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُوا اللَّهَ ۚ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًا﴾

وە بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاریمان کردوون ئەوانەی کەنامەیان پێدراوە لەپێش ئێوەدا ھەروەھا ئێوەش کە لەخوا بترسن وە ئەگەر بێ باوەڕ بن ئەوە بەڕاستی ھەر ھی خوایە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە وە خوا ھەمیشە دەوڵەمەند و سوپاس کراوە

﴿وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا﴾

وە تەنھا بۆ خوایە موڵکی ئەوە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا خوا بەسە پێ سپێراو و چاودێر بێت

﴿إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرًا﴾

ئەگەر خوا بیەوێت ناتانھێڵێت و لەناوتان دەبات ئەی خەڵکینە وە دەستەیەکی تر دەھێنێت وەخوا ھەردەم بەسەر ئەوەدا بەتوانایه

﴿مَنْ كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ الدُّنْيَا فَعِنْدَ اللَّهِ ثَوَابُ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا بَصِيرًا﴾

ھەر کەسێک پاداشتی دونیای دەوێت ئەوە لای خوایە پاداشتی دونیا و دواڕۆژ وە ھەمیشە خوا بیسەر و بینایە

﴿۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰ أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ ۚ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَىٰ أَنْ تَعْدِلُوا ۚ وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا﴾

ئەی کەسانێک کەباوەڕتان ھێناوە بەردەوام زۆر دادگەربن لەبەر خوا شایەتی بدەن باشایەتی یەکە دژ بەخۆشتان بێت یان دژی باوک و دایک و دژی خزمە نزیکەکانتان (بێت) ئەگەر (شایەتی لەسەر دراوەکە) دەوڵەمەند بێت یان ھەژار (شایەتیەکە ھەر بدەن) چونکە خوا بەوان لە پێشترە (و قازانجیان چاکتر دەزانێت) کەواتە شوێن ئارەزوو مەکەون بۆ ئەوەی لەھەق لانەدەن وە ئەگەر(شایەتیەکە) پێچەوانە بدەن یان نەیدەن و گوێی نەدەنێ ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە بەکارەکانتان ئاگادارە

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ۚ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾

ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە، بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کەپێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, وە ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بەخوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی وە بە ڕۆژی دوایی ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)

﴿إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًا﴾

بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناوە پاشان بێ باوەڕ بوونەتەوە دواتر باوەڕیان ھێناوە ئەوسا بێ باوەڕبوونەتەوە پاشان لە بێ بڕواییدا زیادتر ڕۆچوون خوا ھەرگیز لێیان خۆش نابێت وە ڕێنماییان ناکات بۆ ڕێگای ڕاست

﴿بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا﴾

موژدەبدە بەدوو ڕوەکان بەوەی کەبەڕاستی سزایەکی بەئازاریان بۆھەیە

﴿الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا﴾

ئەوانەی کە بێ باوەڕان بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان دادەنێن بێجگە لە ئیمانداران ئایا بەتەمان سەربەرزیان لای ئەوان دەس کەوێت؟ (بۆچونێکی ھەڵەیە) چونکە بەڕاستی سەربەرزی و باڵا دەستی ھەمووی بۆ خوایە

﴿وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا﴾

وە بێـگومان خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە قورئاندا ھەر کاتێک بیستان کە ئایەتەکانی (بەڵگەکانی) خوا بڕوایان پێ ناکرێت و گاڵتەیان پێ دەکرێت ئەوە دامەنیشن لەگەڵیاندا (لەگەڵ ئەوانەی گاڵتە بە ئایەتەکانی خوا دەکەن) تا دەچنە ناو باسێکی ترەوە (و باسەکە دەگۆڕن) بێگومان ئەگەر دانیشتن لەگەڵیاندا (و ھاوبەشیان بکەن) ئەوە ئێوەش وەک ئەوانن بە ڕاستی خوا کۆکەرەوەی دووڕوەکان و بێ باوەڕەکانیشە بە تێکڕا لە دۆزەخدا

﴿الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِنَ اللَّهِ قَالُوا أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ وَإِنْ كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُمْ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا﴾

(دووڕووەکان) ئەوانەی چاوەڕوانی (سەر ئەنجامی) ئێوە دەکەن جا ئەگەر بۆ ئێوە بوو سەرکەوتن لەلای خواوە دەڵێن مەگەر ئێمە لەگەڵ ئێوە نەبووین؟ بەڵام ئەگەر بێ بڕوایان بەشێکیان (لەسەرکەوتن) ھەبوو ئەڵێن ئایا ئێمە زاڵمان نەکردن بەسەر ئەواندا؟ و ئێوەمان نە پاراست لەئیمانداران ؟ (کەواتە بەشمان بدەن) جا خوا لەڕۆژی دواییدا بڕیاری یەکجاری دەدات لە نێوانتاندا وە ھەرگیز خوا (بەڵگەی) کافران بەسەر ئیماندارانی (ڕاستەقینە) دا سەرناخات (لەم جیھانەدا) ودروست نیە باوەڕداران ملکەچ وسەر شۆڕی بێباوەڕان بن وحوکمی ئەوان جێبەجێ بکەن

﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَىٰ يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا﴾

بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خوا بخەڵەتێنن کەچی (لەبەرامبەردا) خوا خەڵەتێنەری ئەوانە وفڕ وفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە) ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی و سستی ھەڵدەستن ڕوپامایی بۆ خەڵکی ئەکەن وە یادی خوا ناکەن بەکەمی نەبێت

﴿مُذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ وَلَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ ۚ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا﴾

دوودڵ ودڵەڕاوکێیانە لـە نێوان (کوفر وباوەڕ) دا نەلای بڕوادارانن وەنە لای بێ باوەڕانن وەھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز ڕێگەیەکی ڕاستی بۆ نادۆزێتەوە (بیگەیەنێت بەمەبەست)

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُبِينًا﴾

ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بێ بڕواکان مەکەنە دۆستی خۆتان لەبری ئیمانداران ئایا (بەم کارە) دەتانەوێت بیدەن بە خوا بەڵگەیەکی ڕوون لەدژی خۆتان؟

﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا﴾

(بابزانن) بەڕاستی دوو ڕووەکان لە خانە و تەبەقی ھەرە ژێرەوەی ئاگردان وە ھەرگیز ڕزگار کەرێکت بۆ ئەوان دەست ناکەوێت

﴿إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و خۆیان چـاک دەکەن ودەسـت دەگـرن بە (ئاینی) خـواوە, وە ئاینەکەیان پاک وخاوێن دەکەن بۆ خوا جائەوانەی (ئەو مەرجانەیان بەجێ ھێنا) لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن بێگومان لەداھاتوودا خوا دەیبەخشێت بەئیمانداران پاداشتێکی زۆر گەورە

﴿مَا يَفْعَلُ اللَّهُ بِعَذَابِكُمْ إِنْ شَكَرْتُمْ وَآمَنْتُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمًا﴾

ئایا خوا چ ئیشێکی ھەیە بە سزادانتان ئەگەر سوپاسی بکەن وە باوەڕی پێ بھێنن وە خوا ھەمیشە سوپاسگوزاری بەندە چاکەکانیەتی و زانایە پێیان

﴿۞ لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا﴾

خوا پێی خۆش نیە ئاشکرا کردنی قسەی نابەجێ و خراپ مەگەر کەسێک ستەمی لێکرا بێت (بۆی دروستە خراپەی ستەمکار ئاشکرا کات) وە خوا ھەمیشە بیسەر و زانایە

﴿إِنْ تُبْدُوا خَيْرًا أَوْ تُخْفُوهُ أَوْ تَعْفُوا عَنْ سُوءٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا قَدِيرًا﴾

ئەگەر خێر و چاکە دەرخەن (بەئاشکرا بیکەن ) یان بیشارنەوە یان ببورن لەخراپە یەک ئەوە بێگومان خوا ھەمیشە لێبوردەی بەتوانایە

﴿إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا﴾

بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕن بەخواو پێغەمبەرەکانی وەدەیانەوێت جیاوازی بخەنە نێوان خوا و پێغەمبەرەکانی وە دەڵێن باوەڕ بەھەندێک (لەپێغەمبەران) دەھێنین وە باوەر ناھێنن بەھەندێکی تریان و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگەیەک بدەنەبەر

﴿أُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا﴾

ئائەوانە بەڕاستی بێ باوەڕی تەواون وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕسواکەر

﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَلَمْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ أُولَٰئِكَ سَوْفَ يُؤْتِيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا﴾

وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی وە ھیچ جیاوازیەکیان نەخستە نێوان ھیچ کام لەو پێغەمبەرانە ئا ئەوانە لە داھاتوودا خوا پاداشتیان دەداتەوە, وە خوا ھەمیشە لێ بووردە و میھرەبانە

﴿يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَنْ تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِنَ السَّمَاءِ ۚ فَقَدْ سَأَلُوا مُوسَىٰ أَكْبَرَ مِنْ ذَٰلِكَ فَقَالُوا أَرِنَا اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ ثُمَّ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ فَعَفَوْنَا عَنْ ذَٰلِكَ ۚ وَآتَيْنَا مُوسَىٰ سُلْطَانًا مُبِينًا﴾

(ئەی موحەمەد ﷺ) خاوەن نامەکان داوات لێ دەکەن کە بۆیان بھێنیتە خوارەوە پەڕاوێک لەئاسمانەوە جا بەڕاستی داوایان کرد لە موسا گەورەتر لەوە ووتیان خوامان نیشان بدە بەئاشکرا جابروسکەیەک لێی دان وگرتنی بەھۆی ستەم کردنیانەوە پاشان گوێرەکەیەکیان کرد بە پەرستراوی خۆیان پاش ئەوەی بۆیان ھات بەڵگە روون و ئاشکراکان ئەمجا ئێمە چاوپۆشیمان لەویش کرد (لە گوێرەکە پەرستیەکەیان) وە بەخشیمان بەموسا موعجیزە و بەڵگەی ئاشکرا (تا باوەڕ بھێنن)

﴿وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا فِي السَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا﴾

وە بەرزمان کردەوە بەسەر سەریانەوە (کێوی گور) بەھۆی پەیماندانیانەوە, وە ووتمان پێیان بچنە ژوورەوە لەدەرگای (قودسەوە) بەمل کەچی وسوژدە بردنەوە, وە ووتمان پێیان دەست درێژی مەکەن لە رۆژی شەمماندا (بەڕاو کردنی ماسی) و وەرمان گرت لێیان پەیمانێکی بەھێز و بتەو

﴿فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِمْ بِآيَاتِ اللَّهِ وَقَتْلِهِمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَلْ طَبَعَ اللَّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا﴾

جا بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکەیان وە بەھۆی بڕوا نەھێنانیان بە ئایەتەکانی خوا وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناڕەوا (وەک زەکەریاو یەحیا) وە بەھۆی ئەوەی کە ووتیان: ئێمە دڵمان داپۆشراوە (نەخێر وانیە) بەڵکو خودا مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا بەھۆی باوەڕ نەھێنانیانەوە کەواتە باوەڕ ناھێنن مەگەر کەمێکیان نەبێت

﴿وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَىٰ مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا﴾

وە بەھۆی بڕوانەھێنانیانەوە, وە قسەکردنیان لەدژی مەریەم کە بوختانێکی زۆر گەورە بوو

﴿وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ ۚ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا﴾

وە بەھۆی ئەوەی کەووتیان بێگومان ئێمە مەسیح عیسای کوڕی مەریەممان کوشت کە پێغەمبەری خوایە لەکاتێکدا نەشیان کوشتبوو وە ھەڵیشیان نەواسی بوو بەڵکو لێیان گۆڕدرا وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت دەربارەی عیسا لەگوماندان لە کوشتنەکەیدا ھیچ زانینێکیان دەربارەی نیە جگە لەشوێن کەوتنی گومان نەبێت وە بەڕاستی وبێگومان نەیان کوشتبوو

﴿بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾

(وانیە) بەڵکو خوا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی وەخوا ھەمیشە زاڵ و کار دروستە

﴿وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا﴾

وە ھیچ کەسێک نیە لەنامەدار و (خاوەن کتێب) ـەکان مەگەر بڕوای پێ دێنێت (بەعیسا) پێش مردنی وە لەڕۆژی دوایشدا ( عیسا) دەبێت بەشایەت بەسەریانەوە

﴿فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيرًا﴾

بەھۆی ستەم کردنەوە لەلایەن جولەکەکانەوە حەراممان کرد لێیان چەند خۆراکێکی پاک و خاوێن کە حەڵاڵ کرابوو بۆیان وە بەھۆی زۆر دژایەتی کردن و بەرھەڵستی کردنیان لەڕێگەی خوا

﴿وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا﴾

وە بەھۆی سوود و (ریبا) وەرگرتنیانەوە کەبێگومان لێیان قەدەغە کرا بوو وە بەھۆی سامان و ماڵی خەڵکی خواردنیانەوە بەناڕەوا وە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕواکانیان سزایەکی زۆر بەئازار

﴿لَٰكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ وَالْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ۚ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلَاةَ ۚ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أُولَٰئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا﴾

بەڵام دامەزراوان وشارەزایان لەزانیاریدا لەوان (لە جولەکەکان) و لە باوەڕدارەکان بڕوایان ھەیە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ وەبەوەش پێش تۆ نێردراوەتە خوارەوە, وە بەجێ ھێنەرانی نوێژ وزەکات دەران وباوەڕداران بەخوا و بە ڕۆژی دوایی ئەوانە لە داھاتوویەکی نزیکدا پێیان دەبەخشین پاداشتێکی زۆر گەورە

﴿۞ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ۚ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا﴾

بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کردویت وەک چۆن نیگامان کرد بۆ نوح و بۆ پێغەمبەرەکانی پاش ئەو وە نیگامان کرد بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی یەعقوب وە بۆ عیساو ئەیوب و یونس و ھارون وسولەیمان وە زەبوریشمان بەخشی بەداود

﴿وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًا﴾

وە پێغەمبەرانێک بێگومان بەسەرھاتەکانیانمان گێڕاوەتەوە بۆت لەمەو پێش وە پێغەمبەرانێک بەسەرھاتەکانیانمان نەگێراوەتەوە بۆت وە خوا قسەی کرد لەگەڵ موسـا بەقسە کردن

﴿رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾

پێغەمبەران (مان ناردووە) کە موژدەدەرن و ترسێنەر بن بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگە بەسەر خواوە دوای (ناردنی) پێغەمبەران وە خوا ھەمیشە زاڵ وکار دروستە

﴿لَٰكِنِ اللَّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنْزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنْزَلَهُ بِعِلْمِهِ ۖ وَالْمَلَائِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا﴾

بەڵام خوا شایەتی دەدات بە (ڕاستیەتی) ئەو قورئانەی ناردویەتیە خوارەوە بۆت بە زانینی خۆی ناردویەتیە خوارەوە و فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن وە خوا بەسە شایەت بێت

﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ قَدْ ضَلُّوا ضَلَالًا بَعِيدًا﴾

بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕبوون و بەرھەڵستی ڕێگای خوایان کرد بێگومان ئەوانە گومڕابوون بە گومڕابوونێکی دوور و لەڕادە بەدەر

﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَظَلَمُوا لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا﴾

بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان نەھێنا وەستەمیان کرد خوا لێیان خۆش نابێت ڕێنمونیشیان ناکات بۆ ھیچ ڕێگایەک

﴿إِلَّا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا﴾

بێجگە لەڕێگەی دۆزەخ ئەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە, وە ئەوەی باسکرا لای خوا ئاسانە

﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِنْ رَبِّكُمْ فَآمِنُوا خَيْرًا لَكُمْ ۚ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا﴾

ئەی خەڵکینە بێگومان پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان ڕاستی و ڕەوا لەلایەن پەروەردگارتانەوە کەواتە ئێوەش باوەڕ بھێنن چاکترە بۆتان وە ئەگەر باوەڕ نەھێنن ئەوا بێگومان ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھی خوایە وە خوا ھەمیشە زانا و دانا و (کاردروستە)

﴿يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ۚ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۖ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ ۚ انْتَهُوا خَيْرًا لَكُمْ ۚ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ سُبْحَانَهُ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ ۘ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا﴾

ئەی خاوەن پەڕاوە ئاسمانیەکان زیادە ڕەوی مەکەن لەئاینەکەتاندا وە شتێک مەڵێن لە بارەی خواوە بێجگە لەڕاستی بێگومان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەری خوایە (دروستی کردوە بە) ووتەی خۆی (ببە) بە (جیبریلدا) ناردی بۆ مەریەم و (عیسا) گیانێکە لەلایەن خواوە بەخشراوە کەواتە بڕوا بھێنن بەخواو پێغەمبەرانی وە مەڵێن (خواکانمان) سیانن (اللە و عیسی و مەریەم) (لەو ووتەیە) واز بھێنن چاکترە بۆتان بێگومان خوا پەرستراوێکی تەنھایە پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ڕۆڵەی ھەبێت ھەر ھی خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لەزەویدایە وە خوا بەسە چاودێربێت (و ھەموو شتێکی بدرێتە دەست)

﴿لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْدًا لِلَّهِ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا﴾

ھەرگیز مەسیح لاریی نیە (ناڕازی نیە) لەوەی بەندەی خوا بێت ھەروەھا فریشتە نزیکەکانیش وە ھەر کەس بە بەندایەتی خوا ڕازی نەبێت وە خۆی بەگەورە دابنێت ئەوە لەداھاتوودا ھەموویان کۆدەکاتەوە لای خۆی

﴿فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنْكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا﴾

جا ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە ئەوا پاداشتیان دەداتەوە و بۆیان زیادیش دەکات لەبەھرەی خۆی بەڵام ئەوانەی لاریان کرد (لەبەندایەتی ئەو) وە خۆیان بەگەورە زانی ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی بەئازار وە جگە لەخوا دەستیان ناکەوێت ھیچ دۆست و پشت گیرێک (سەرخەرێک)

﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا﴾

ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لەپەروەردگارتانەوە، وە ناردمانە خوارەوە بۆتان ڕووناکییەکی ئاشکراکەر (کەقورئانە)

﴿فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا﴾

جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشتیان بەو بەستووە ودەستیان گرت بە ئاینەکەیانەوە ئەوە بێگومان دەیانخاتە ناو بەزەیی خۆیەوە و بەھرەو چاکەی (خۆیەوە) وە ڕێنماییان دەکات بۆلای خۆی کە ڕێگای ڕاستە

﴿يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ ۚ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ أَنْ تَضِلُّوا ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ﴾

(ئەی موحەممەد ﷺ) داوای فتوات لێ دەکەن ولێت دەپرسن بڵێ خوا فتواتان بۆدەدات دەربارەی کەلالە (کەسێکە نەوەو کوڕو باوک و باپیری نەبێت) ئەگەر پیاوێک مردو منداڵی نەبوو تەنھا خوشکێکی ھەبوو ئەوە نیوەی میراتی برا مردووەکەی دەکەوێت وە (ئەگەر ئافرەتێ بمرێت و تەنھا برایەکی ھەبێت) ئەو (برایە) میراتی خوشکە مردووەکەی ھەموو دەبات ئەگەر خوشکە مردوەکەی منداڵی نەبێت بەڵام گەر دوو خوشک بوون (دوای برا مردووەکەیان) ئەوا ( دوو خوشکەکە) دوو سێیەکی میراتی براکەیـان دەبەن وە ئەگەر میراتگرەکان چەند خوشک و برایەک بوون، پیاوان و ئافرەتان ئەوە بۆ ھەر نێرینەیەک ئەندازەی بەشی دوو مێینە ھەیە خوا بۆتان ڕوون دەکاتەوە تا گومڕا نەبن وەخوا بەھەموو شتێک زانایە

الترجمات والتفاسير لهذه السورة: