البحث

عبارات مقترحة:

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

ئادابی نوسین له‌ ئه‌نته‌رنێت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الاتصالات والإنترنت
‌پێم خۆشه ‌ئه‌م بابه‌ته ‌دابه‌ش بكه‌مه ‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر: یه‌كه‌م: تایبه‌ته‌به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ‌ده‌یانه‌وێت بابه‌ت بنوسن له‌سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاری كردنی ( موسڵمانان ـ لایه‌نه‌ئیسلامیه‌كان ـ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ) . دووه‌م: تایبه‌ته ‌به‌سایته ‌ئیسلامیه‌كان.

التفاصيل

ئادابی نوسین له ئهنتهرنێت پێغهمبهران ( عليهم السلام ) هاتوون بۆ ئهوهی ئامۆژگاری نهتوهكانیان بكهن، بۆ نموونهپێغهمبهری خوا نوح علیه السلام، دهفهرموێت بهنهتهوهكهی: { وأنصح لكم وأعلم من الله ما لا تعلمون } سورة الأعراف: 62 . ههروهها پێغهمبهری خوا هود علیه السلام دهفهرموێت:{ وأنا لكم ناصح أمين} سورة الأعراف: 68 . ، وهپێغهمبهری خوا صالح علیه السلام بهنهتهوهكهی دهفهرموێت : (يا قوم لقد أبلغتكم رسالة ربي ونصحت لكم ولكن لا تحبون الناصحين } سورة الأعراف: 79 . وهپێغهمبهری خوا شعیب علیه السلام دهفهرموێت: { لقد أبلغتكم رسالات ربي ونصحت لكم } سورة الأعراف: 93 . ئهم پێغهمبهرانه علیهم السلام ئامۆژگاری نهتهوهكانیان كردووهبۆ بهندایهتی كردنی خوای گهورهو واز هێنان لهبت پهرستی ... ، ههروهها پێغهمبهری خۆمان محمد صلى الله عليه وسلم ، ئامۆژگاری ئومهتهكهی كردوه بهباشترین شێوه، وڕێنمویی كردون بۆ بهدهسهێنانی خۆشی دونیاو دوارۆژ، وهلهفهرمودهیهكدا دهفهرموێت:(( الدين النصيحة قلنا : لمن ؟ قال : لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم )) موسلیم ریوایهتی كردوه .بهڵی ئازیزان: ئاینی پیرۆزی ئیسلام بریتیه له ئامۆژگاری، بۆیه موسڵمان پێویسته لهسهری ئامۆژگاری پێشكهش بهخۆی و كۆمهڵگهكهی و خێزانهكهی بكات، وهئامۆژگاری كردن زۆر گرنگه لهشهریعهتی ئیسلامدا، وهههموو كهسێك لهخاوهن دهسهڵات و بێ دهسهڵات، وهگهورهو بچوك، یان ههژار و دهوڵهمهند پێویستی پێیهتی.وهئێمهی موسڵمانان بهتایبهت لهم سهردهمه زیاتر پێویستیمان پێهتی، چونكه ئهمرۆ لهباردۆخێكی پڕ لهسستی و ناكۆكی و دوو بهڕهكی دهژیین و دوژمنانی ئیسلامیش بهههموو شێوهیهك لهههوڵی ئهوهدان دڵ و وڵاتی موسڵمانان داگیر بكهن.بۆیه زۆر پێویسته ئهمرۆ موسڵمانان دهقهكانی قورئان و سوننهت جێبهجێ بكهن و بیكهن به بهرنامهی ژیانی خۆیان تا خوای گهوره سهركهوتنیان پێ ببهخشێت، بهڵام بهداخهوه موسڵمانان بهتهواوهتی بهرنامهی خوای گهوره جێبهجێ ناكهن، بهڵكو سهرپێچیش دهكهن، وهیهكێك لهو سهرپێچیانهی كهمن ئهمهوێ باسی بكهم بریتیه لهپابهند نهبوونی ههندێ كهس بهڕهوشتی ئیسلامی لهكاتی پێشكهش كردنی ئامۆژگاری لهڕێگهی نوسینهوه .بۆیه پێم خۆشه ئهم بابهته دابهش بكهمه سهر دوو تهوهر:یهكهم: تایبهتهبهههموو ئهو كهسانهی كه دهیانهوێت بابهت بنوسن لهسایتهكانی ئهنتهرنێت بهمهبهستی ئامۆژگاری كردنی ( موسڵمانان ـ لایهنهئیسلامیهكان ـ كۆمهڵگهی ئیسلامی ) .دووهم: تایبهته بهسایته ئیسلامیهكان.بهنسبهت تهوهری یهكهمهوه: بهڕێزان: بۆ ماوهیهكهبابهتی جۆراو جۆر دهخوێنمهوه لهسایتهكوردیه ئیسلامیهكان بهتایبهت لهسایتی ئیسلام پهیهك، وهئهوهی سهرنجی منی ڕاكێشا بێت لهو بابهتانه، نوسینی ههندێ كهسه، وا خۆی پیشان دهدات كه ئهیهوێ لهڕێگهی نوسینهوه ئامۆژگاری كهسایهتی ئیسلامی یان لایهنێكی ئیسلامی بكات، وهكو دهنوسێت: نامهیهكی كراوهبۆ فڵان كهس ... یان نامهیهكی كراوهبۆ فڵان لایهنی ئیسلامی... یان نامهیهكی كراوهبۆ فڵان مامۆستای ئاینی ... بهڵام تهماشای نوسینهكهی بكهیت زۆر دووره لهڕهوشتی ئامۆژگاری و ڕهوشتی نوسینهوه، چونكهبریهتیهله ههتك كردن و ئاشكرا كردنی عهیبهكان و ...هتد، وهبێ گومان ئهم جۆره نوسینانه دهبێته مایهی چهند شتێك، لهوانه: یهكهم: تووش بوونی تاوان بۆ نوسهر...دووهم:بێ تاقهت بوونی موسڵمانان...سییهم: زیاد بوونی دوو بهرهكی لهنێوان موسڵمانان...چوارهم: پێخۆشحاڵ بوونی مونافیقهكان...پێنجهم:دوژمانی ئیسلام سوودی لێوهردهگرن و پاشان بهكاری دێنن بۆ دژایهتی كردنی موسڵمانان ..خۆشهویستان: ئهو جۆره نوسینانه به بۆچونی من یان موسڵمانێكی دڵسۆز دهینوسێت، یان مونافیق و دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان دهینوسێت..ئهگهر یهكهمیان بوو، ئهوهئهو جۆرهنوسینانه ههڵهو تاوانه؛ لهبهر ئهوهی بهو شێوهیه ئامۆژگاری ناكرێت، ههروهها لهبهڕژهوهندی موسڵماناندا نیه..چونكه ئهمڕۆ موسڵمانان پێویستیان بهیهك ڕیزی و تهبایی و خۆشهویستی ههیه... ههروهها بهپێچهوانهی عهقیدهی ( دۆستایهتی و دژایهتیه ـ الولاء والبراء )...وهئهگهر دووهمیان بوو ئهوهبێ گومان دهیهوێت عهیبی موسڵمانان دهرهێنێت و دوو بهڕهكی بخاتهنێوان موسڵمانانهوه و ئاگری شهر و ئاژاوه دروست بكات...وهئامۆژگاریم بۆ ئهو كهسانهی كهبابهت دهنوسن بهنیازی ئامۆژگاری با ڕهچاوی ئهم ڕهوشتانهبكهن:یهكهم: نیاز پاكی ( الإخلاص ) لهنوسیدا...دوهم: نهرم و نیانی ( اللین ) و دوور كهوتنهوهلهقسهی ڕهق و بێ تام...سیهم: ئهزێت نهدانی موسڵمانان بهدهڕخستنی عهیبهكانیان .. .چوارهم: دوور كهوتنهوهلهنوسینی ههواڵی درۆ ...پێنجهم: هێرش نهكردن بهسهر زانایانی ئیسلام و كهسایهتیهئیسلامیهكان...شهشهم: دوور كهوتنهوهله گۆرینهوهی توههمهتی یهكتر...ڕهحمهتی خوا لهئیمام شافعی بێت كهئهفهرموێت : تغمدني بنصحك في انفرادي *** وجنبني النصيحة في الجماعةفإن النصــح بين النـاس نـوع *** من التوبيخ لا أرضى استمـاعهفإن خالفتني وعصيت قولي *** فلا تجـزع إذا لـم تلـق طاعــــه وهبهنسبهت تهوهری دووهمهوه: پێم خۆشه سایته ئیسلامیهكان ئاگادار بن لهبڵاوكردنهوهی ئهو جۆره بابهتانه، چونكه دهبێت ئهو سایتانه له خزمهتی ئیسلام و موسڵمانان بن و مهبهستیان بڵاو كردنهوهی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت و ببێته مینبهرێك بۆ بهڕگری كردن لهموقهدهساتی ئیسلام نهك بهپێچهوانهوه، بهڵام بهداخهوه ئهمرۆ لهژێر ناونیشانی ئازادیدا ، ئهو جۆره نوسینانه بڵاو ئهكرێتهوه لهههندێ لهسایته ئیسلامیهكان، وهبێ گومان ئهم كاره وهكو باسمان كرد لهسهرهوه كارێكی ناشهرعیهو تاوانه،بۆیه نابێت ئهو سایتانه بهشداربن له بڵاوكردنهوهی ئهو تاوانه، ههروهها ئهو جۆره نوسینانه بهپێچهوانهی ئامهنجه زهروریهكانی شهریعهتی ئیسلامن، كهپێیان دهوترێت ( الضروریات الخمس)، كهبریتین لهپارێزگاری كردن له( دین و نهفس و سهروهت و سامان ـ مال ـ و عهقل و عرض )...وهپێم خۆشه سایته ئیسلامیهكان چهند مهرجێك دانێن بۆ بڵاوكردنهوهی ههر بابهتێك كهپهیوهندی بهئیسلام و موسڵمانانهوه ههیه، ههروهها لهنوسینی كۆمێنتیش.وهئهوهش بزانن كهبڵاوكردنهوهی ئهو جۆرهبابهت و نوسینانه دهبێتهمایهی لهدهستدانی میسداقیهتی سایتهكه لهلایهن موسڵمانانهوهـ والله اعلم .لهكۆتاییدا داواكارم لهخوای گهورهلهگوناهی ههموو لایهك خۆش بێت و خۆشهویستی و برایهتی بخاتهنێو موسڵمانانهوه. .وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين