البحث

عبارات مقترحة:

التواب

التوبةُ هي الرجوع عن الذَّنب، و(التَّوَّاب) اسمٌ من أسماء الله...

الوهاب

كلمة (الوهاب) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) مشتق من الفعل...

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

كوورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیعتكاف كردن و شه‌وی قه‌در

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الاعتكاف
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌شه‌وی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌بۆ خوا په‌رستی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌فاتی كرد ، له‌دوای خۆیشی خێزانه‌كانی ئه‌م ئیعتكافه‌یان ده‌كرد .

التفاصيل

  كوورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیعتكاف كردن و شه‌وی قه‌در     سوپاس و ستایش یۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان و به‌ده‌سه‌ڵات و درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌د المصطفی و هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.     خوشك و برایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم له‌ووتاری ئه‌مجاره‌دا ده‌مه‌وێت كوورته‌یه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م ده‌رباره‌ی (الاعتكاف) و مانه‌وه‌له‌مزگه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی . پێناسه‌ی ئیعتكاف كردن : الاعتكاف : له‌زمانه‌وانیدا به‌واتی به‌ند كردن و نه‌هیشتن دێت هه‌روه‌ك چۆن په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت : ( وَالْهَدْيَ مَعْكُوفاً أَنْ يَبْلُغَ مَحِلَّهُ) (الفتح: ئايه تي 25) واته : نه‌یانهێشت قوربانیه‌كان بگه‌نه‌شوێنی خۆیان ( له‌حوده‌یبیه‌دا ) .وه‌كاتێك ده‌وه‌ترێت ( عكفته عن حاجته : واته به‌رگریم لێ كرد له‌پێویستی یه‌كه‌ی و نه‌مهێشت ) هه‌روه‌ها ( اعتكاف ) به‌واتایه‌كی تریش دێت ئه‌ویش واتای : به‌یه‌كه‌وه‌ببون و به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ شتێكدا و دانه‌بڕان لێ ی ، هــه‌ره‌وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فــــه‌رموێت : ( ولا تباشروهن وأنتم عاكفون في المساجد ) (البقره‌/١٨٨) (  واته : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتانا كۆ مه‌بنه‌وه‌و به‌رده‌وام مه‌بن له‌گه‌ڵیاندا كاتێك ئێوه‌له‌مزگه‌وتدا مابنه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی ، جا كه‌واته ( اعتكاف ) به‌واتای به‌ردوام بوون و به‌یه‌كه‌وه‌بونیش دێت . حیكمه‌تی ( اعتكاف ) كردن چی یه ؟ حیكمه‌تی ئه‌م ئیعتكاف كردنه ‌ئه‌وه‌یه ‌مرۆڤی موسڵمان دڵ و ده‌روونی بۆ ماوه‌یه‌ك پاك بكاته‌وه‌له‌ژه‌نگ و ژاری دونیا و به‌رده‌وام بوون له‌تاوان و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌و گوناهـانه‌ی كه‌به‌هۆی سه‌رقاڵی دونیاوه‌توشیان دێت ، و جارێكی تر ئه‌و كه‌سه‌په‌یمان له‌گه‌ڵ خودادا نوێ بكاته‌وه‌و چونكه‌زۆر سه‌رقاڵی به‌دونیاوه‌مرۆڤ وا لێ ده‌كات قیامه‌ت و دوا ڕۆژی بیر نه‌مێنێت ، به‌ڵام كاتێك ئه‌و به‌نده‌ی خودایه‌نیه‌تی ( اعتكاف ) دێنێت خۆی پابه‌ند ده‌كات به‌نوێ كردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌پیرۆزه‌. به‌ڵگه‌و ده‌لیلی مه‌شروعیه‌تی ئه‌م كاره‌له‌ئیسلامدا : به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كان زۆرن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف له‌قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆ ده‌نگی زانایانی ئیسلام . ١ - (البقرة/ ئایه‌تی ١٢٥ ) واته : په‌یمان و به‌ڵێنمان وه‌رگرت له‌ئیبراهیم و ئیسماعیل كه‌ماڵه‌كه‌ی من _ واته حه‌ره‌می مه‌ككه‌_ پاك بكه‌نه‌وه‌بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واف ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی و هه‌روه‌ها بۆكه‌سانی سوژده‌به‌ر بۆ خودا .   له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ( ولا تبــاشروهن وأنتــم عاكفون في المساجد ) ( البقره‌ئایه‌تی : ١٨٨ ) واته : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتانا كۆ مه‌بنه‌وه‌له‌كاتێكدا ئێوه‌له‌مزگه‌وت و ماڵه‌كانی خودادا به‌مه‌ستی خوا په‌رستی ماونه‌نه‌وه‌، گومانی تێدا نی یه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ووشه‌ی ( ئیعتكاف ) دراوه‌ته‌پاڵ مزگه‌وت مه‌به‌ست پێ ی نزیك بونه‌وه‌یه ‌له ‌خوای گه‌وره‌وه ‌چونكه ‌مزگه‌وت جێگایه‌كه ‌تایبه‌ته ‌به‌خوا په‌رستی .ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف كردن . ٢ - " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعتكف العشر الأواخر حتى توفاه الله ، ثم اعتكف أزواجه من بعده " ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ئیمامی بوخاری و موسلیم  ڕیوایه‌تی كردوه‌، واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌شه‌وی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌بۆ خوا په‌رستی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌فاتی كرد ، له‌دوای خۆیشی خێزانه‌كانی ئه‌م ئیعتكافه‌یان  ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف كردن . ٣-كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام : هه‌ر یه‌ك له‌ابن المنذر و ئیمامی نه‌وه‌وی و ابن القدامه‌و شێخ الاسلام ابن تیمیه‌و قورطبی و ابی هبیره‌و زه‌ركه‌شی و ابم رشد كۆده‌نگی زانایانی ئیسلامیان نقڵ كردوه‌له‌سه‌ر مه‌شره‌عیه‌تی ئیعتكاف كردن و خۆ دابڕین و مانه‌وه‌له‌مزگه‌وتدا به‌مه‌به‌ستی به‌ندایه‌تی كردن و خوا په‌رستی كردن . حوكمی ئیعكتاف كردن چی یه ؟ حوكمی ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان: وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌مان پێدا ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان سوننه‌ته‌و له‌وه‌باره‌یه‌شه‌وه‌به‌به‌ڵگه‌و ده‌لییلی قورئانی پیرۆزو سوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام ڕوونمان كرده‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت هه‌ندێك له‌مالیكی یه‌كان پێیان وایه‌ئیعتكاف كردن مه‌كروهه‌ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌و بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه‌سه‌رده‌كێشێت بۆ گۆشه‌گیری و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌خه‌ڵكی و تێكه‌ڵاونه‌كردنیان، به‌ووته‌ی ئه‌وان ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌ی لێ كراوه‌له‌ئیسلامدا ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ئیمامی مالك خۆی ده‌ڵێت : ( ما رأيت صحابياً اعتكف ) واته‌: یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رم نه‌بینیوه‌كه‌ئیعتكافی كردبێت ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : نه‌مبیستوه‌و پێم نه‌گه‌شتوه‌كه ‌كه‌سێك ئیعتكافی كردبێت جگه‌له‌ئه‌بو به‌كری كوڕی عه‌بدوره‌حمان نه‌بێت .   ابن الحجری حافظ ی زانای پایه‌به‌رزیش ده‌ڵێت : پێ ده‌چێت مالكی یه‌كان شوه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌ئیعتكاف مه‌به‌ست بێت ، ئه‌گینا ئاماژه‌مان به‌زۆرێك له‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان كردوه‌كه‌ئیعتكاف یان كردوه‌. ئیعتكاف كردن بۆ ئافره‌تان : له‌م باره‌یه‌وه‌زانایان ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌و ڕاست تر و دروسترین بۆچوویش ڕای زۆرینه‌ی زانایانی ئیسلامه‌( جمهور العلماء ) كه‌ده‌ڵێن ئیعتكاف كردن بۆ ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان سوننه‌ته‌ئه‌ویش به‌م به‌ڵگانه‌: ١--به‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌گشت گیرانه‌ی كه‌باس له‌مه‌شروعیه‌تی ئیعتكاف ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی خستبێته‌نێوان پیاو و ژنه‌وه . 2-‌ خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی مه‌ریه‌می دایكی عیسی پێغه‌مبه‌ر(علیهما السلام) ده‌فه‌رموێت: ( كلما دخل عليها زكريا المحراب وجد عندها رزقاً ، قال أنى لك ِهذا ؟ قالت : هو من عند الله ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی مانه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌مزگوتدا به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی ، گومانی تێدا نی یه شه‌ریعه‌تی ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام شه‌ریعه‌تیشن بۆ ئێمه‌ش ، به‌مه‌رجێك له‌ئیسلامدا حوكمه‌كانیان نه‌سڕابێته‌وه‌( نه‌سخ نه‌بوو بنه‌وه‌) .   ٣-فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئه‌ویش عائشه‌( خوای لێ ڕازای بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌"كن المعتكفات إذا حضن أمر رسول الله صلى الله عليه وسلم بإخراجهن من المسجد حتى يطهرن " واته : ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئیعتكافیان ده‌كرد له‌مزگه‌وتدا كاتێك بكه‌وتنایه‌ته‌حه‌یزه‌وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێ ده‌كردن كه‌مزگه‌وت به‌جێ بهێڵن تا ئه‌و كاته‌ی پاك ده‌بنه‌وه‌" . ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ابن القدامه‌ی مه‌قدیسی له‌كتابی المغنی ج٤/ لاپه‌ڕه‌٤٨٧ دا به‌فه‌رموده‌یه‌كی به‌هێزی داناوه، هه‌روه‌ها ابن المفلح یش له‌كتابی الفروع ج٣/لاپه‌ڕه‌١٧٦دا به‌فه‌رموده‌یه‌كی باشی داناوه‌، ابن البطه ‌ش ئه‌ڵێت سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌سه‌نه‌دێكی باشه‌. كه‌واته‌ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌باسكرا ئه‌و ڕایه‌ی به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌ڕای جمهوری زانایانه‌به‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌توانن له‌مزگه‌وتدا ئیعتكاف بكه‌ن و بمێننه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی و یادی خودا .     ئایا حوكمی ئیعتكاف كردن جگه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و ده‌شه‌وی كۆتایی  چی یه‌؟ زانایانی ئیسلام له‌م باره‌یه‌وه‌بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام ڕای دروست و ڕاستیان ئه‌وه‌یه‌كه‌جمهوری زانایان له‌سه‌رینی ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌غه‌یری ڕه‌مه‌زانیشدا سوننه‌ته‌ئیعتكاف كردن له‌مزگه‌وتدا و مانه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی خوا په‌رستی ، ئه‌ویش به‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌باسیان ده‌كه‌ین : ١ -ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه‌ی كه‌باس له‌ئیعتكاف كردن ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵه‌به‌ڵگه‌یه‌كی گشت گیر ( عام ) ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ڕه‌مه‌زان و غه‌یری ڕه‌مه‌زانیش ده‌گرێته‌وه‌. ٢ - ففه‌رمووده‌یه‌ك كه‌دایكی موسڵمانان عائشه‌( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أراد أن يعتكف صلى الفجر ثم دخل معتكفه ... وترك الاعتكاف في رمضان حتى اعتكف العشر الأواخر من شوال " ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی بوخــــاری موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌، واتــــه : پێغه‌مبـه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر كاتێك بویستایه‌ئیعتكاف بكات ئه‌وا نوێژی به‌یانی ( فجر ) ی ده‌كرد و پاشن ده‌چوویه‌ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ئیعتكافی تیادا ده‌كر ، _ واته‌مزگه‌وت- ساڵێكیشیان له‌ڕه‌مه‌زاندا ئیعتكافی نه‌كرد و پاشان له‌ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی شه‌والدا ئیعتكافه‌كه‌ی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) جگه‌له‌ڕه‌مه‌زانیش ئیعتكافی كردوه‌. ٣ - حديث ابن عمر رضي الله عنهما أن عمر رضي الله عنه سأل النبي صلى الله عليه وسلم قال : كنت نذرت في الجاهلية أن أعتكف ليلة في المسجد الحرام ؟ قال ( فأوفِ بنذرك )واته‌: عه‌بدوڵڵای كوی عومه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌باوكی واته عومه‌ری كوڕی خـــه‌تاب ( خوایان لێ ڕازی بێت ) پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ووتی : من له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا ( جاهلی ) نه‌زرو به‌ڵێنم كردبوو كه‌شه‌وێك له‌شــه‌وه‌كان له‌( مسجد الحرام ) دا ئیعتكاف بكه‌م ، پێغه‌مبه‌ری خوا ش ( صلڕی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : وه‌فا بكه‌به‌نه‌ذره‌كه‌ت و به‌جێ ی بهێنه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌دره‌سته‌له‌ڕه‌مه‌زان و جگه‌له‌ڕه‌مه‌زانیش ئیعتكاف بكه‌یت . ٤ - حديث أبي هريرة رضي الله عنها قال : ( كان النبي صلى الله عليه وسلم يعتكف في كل رمضان عشرة أيام فلما كان العام الذي قبض فيه اعتكف عشرين يوماً ) بوخاری ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌ت كردووه‌، واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی اله علیه وسلم ) هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك ده‌شه‌و - واته ده‌شه‌وی كۆتایی _ ئیعتكافی ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌و ساڵه‌ی كه‌وه‌فاتی كرد بیست ڕۆژ ئیعتكافی كرد ) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیعتكاف كردن تایبه‌ت تی یه ته‌نها ه‌ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌وه‌ك هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕبان وایه‌.    كه‌واته ئه‌ی خوشك  برایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئیشتا كاتی ئه‌وه هاتوه‌هه‌ندێك باسی ئیعتكاف و زیندوه‌كردنه‌وه‌ی ( ١٠ ده‌شه‌وی كۆتای مانگی ڕمه‌زان بكه‌ین كه‌ناسراوه‌به‌لیالی القدر ) . ئه‌م شه‌وه‌به‌ڕێزیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌كه‌خوای گه‌وه‌ره‌خۆی به‌شه‌وی ڕێزو و قه‌در ناوی بردوه‌هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إنا أنزلناه في ليلة القدر، وما أدراك ما ليلة القدر، ليلة القدر خير من ألف شهر، ١تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم من كل أمر سلام هي حتى مطلع الفجر ) ( القدر / ئایه‌تی ١ - ٥) واته : بێگومــــان ئێمه‌قورئانمان نارده‌خــــــواره‌وه‌له‌شه‌ویه‌به‌رز وبه‌ڕێزدا ، ئـــه‌ی ( محمد ) تۆ چوزانیت شه‌وی به‌رزو به‌ڕێز چی یه‌، شه‌وی به‌رز و به‌ڕێز جاكتر و خێری زیاتره‌له‌هه‌زار مانگ ، له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌كان له‌گه‌ڵ جوبره‌ئیلدا دێنه‌خواره‌وه‌ن به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان له‌هه‌موو كارو بارێكدا ، ئه‌و شه‌وه‌شه‌وی ئاشتی و سه‌لام ده‌بێت تا هه‌ڵهاتنی سپێده‌و شه‌به‌قی به‌یان .      به‌م شێوه‌یه‌زانیمان ئه‌م شه‌وه‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ناوی هێناوه‌به‌شه‌وی به‌رزو به‌ڕێز ، شه‌وێكیش خالقی ئه‌رزو ئاسمان و هه‌موو بونه‌وه‌ر به‌به‌رزو به‌رێز ناوی بهێنێت ئه‌بێت چ پاداشتێكیشی ئاماده‌كردبێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌م شه‌وه‌زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌!! . به‌رزو به‌ڕێزی ئه‌م شه‌وه‌ش له‌وه‌دایه‌خوای گه‌وره‌قورئانی پیرۆزی له‌( لوح المحفوظ ) وه‌به‌یه‌كجار نارده‌خواره‌وه‌بۆ ئاسمانی دونیا ( البیت المعمور ) له‌وێشه‌وه‌په‌روه‌ردگار فریشته‌ی تایبه‌تی وه‌حی جوبره‌ئیلی ڕاسپارد كه‌كه‌م كه‌م و هێواش هێواش به‌و شێوه‌یه‌ی بۆی دیاری كردبوو بیهێنێت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) . ڕاسته ‌به ‌وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌حی بچڕاو وكۆتای هات به‌ڵام فریشته‌كان له‌گه‌ڵ جوبره‌ئیل دا ئه‌م شه‌وه ‌زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌و یادی ده‌كه‌نه‌وه‌ چونكه ‌شه‌وی دابه‌زینی قورئانی پیرۆزه‌.   جا‌ خوشك وبرایانی به‌رێزم پێویسته‌ئه‌م هه‌له‌گه‌وره‌یه‌ له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ،شه‌وانی كۆتای ئه‌م مانگه‌پیرۆزه به‌قورئان خوێندن و یادی خودا و شه‌و نوێژ و دوور له‌بدعه‌و خورافیات زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمد المصطفی زیندووی كردوه‌ته‌وه‌ن دایكی موسڵمانان له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : " إذا دخل العشر شدّ مئزره، وأحيا ليله، وأيقظ أهله” واته : كاتێك كه‌ده‌شهوی كۆتای ڕه‌مه‌زان ده‌هات پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی حازر ده‌كرد و شه‌وه‌كانی زیندوو ده‌كرده‌وه‌به‌خوا په‌رستی و خێزانه‌كانیشی به‌خه‌به‌ر ده‌هێنا _ واته بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وانه‌.     ئه‌مه‌حاڵی كه‌سێكه‌كه‌په‌روه‌ردگار له‌گوناهی پێش و پاشی‌خۆش بوه‌، ئه‌ی ده‌بێت ئێمه‌حاڵمان چۆن بێت له‌كاتێكدا سه‌رجه‌ممان له‌گوناهی خۆماندا غه‌رق بوین، ساڵ دوانزه‌ی مانگ هه‌ڵپه‌ده‌كه‌ین و خه‌ریكین به‌ده‌م دونیاوه‌، ئه‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه‌و به‌م ده‌شه‌وه‌قه‌ره‌بووی هه‌موو تاوانه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌تاوه‌كو خوای گه‌وره‌به‌یارمه‌تی خۆی له‌گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی پاكی خۆی و به‌یه‌كێكمان بگێڕێت له‌وانه‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت ئینشا الله .       زانایانیش له‌باره‌ی ئه‌و شه‌وه‌پیرۆزه‌وه‌ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، ئایا كام شه‌و له‌م ده‌شه‌وه‌ی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ر ئه‌و شه‌وه‌ده‌كه‌وێت ؟ ڕای جمهوری زانایان ئه‌وه‌یه‌مرۆڤی موسڵمان له‌شه‌وه‌تاكه‌كاندا بگه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خێره‌زۆره‌ی كه‌په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی داوه‌به‌به‌نده‌كانی ، واته شه‌وانی ( ٢١ و ٢٣ و ٢٥ و ٢٧ و ٢٩ ) له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌عائشه‌( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموده‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردوه‌،تیایدا هاتووه‌، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر من رمضان ) واته : بگه‌ڕێن به‌شوێن شه‌وی قه‌دردا له‌شه‌وه‌تاكه‌كانی ده‌شه‌وی كۆتایدا . زانایانش له‌م باره‌یوه‌ده‌ڵێن : حیكمه‌تی نادیاری و نه‌ناسراوی ئه‌و شه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌، كه‌مرۆڤی موسڵمان زیاتر به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خودا بكات ، چونكه‌ئه‌گه‌ر دیاری بكرایه‌كام شه‌وه‌یه‌ئیتر خه‌ڵكی ته‌نها ئه‌و شه‌وه‌یان زیندوو ده‌كرده‌وه‌.   زیندوو كردنـــه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وه‌ش به‌یاد و ذكـــری خودا پیویسته‌به‌تایبه‌تـــی به‌ذكری ( اللهم انك عفو كریم تحب العفو فاعف عنی ) چونكه‌عائشه‌ی دایكی موسڵمانان پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و شه‌وه‌دا چ ذكرێك بكه‌م ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی زۆر ئه‌م ذكره‌كه‌بكه‌( اللهم انك عفو كریم تحب العفو فاعف عنی ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی تورمذی ڕیوایه‌تی كردووه‌. له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت و بمانخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌ت و كه‌ره‌می خۆی و بمانگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی له‌م مانگه‌پێرۆزه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت ( آميــــــــــــــــــــــــــن ) .   وِِصلي اللهم وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

كوورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیعتكاف كردن و شه‌وی قه‌در
كوورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیعتكاف كردن و شه‌وی ...