بیدعه‌و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب: فه‌توای شێخ بن بازه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی بیدعه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب...
التفاصيل
بیدعه‌و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب پرسیار: هه‌ندێ كه‌س مانگی ڕه‌جه‌ب تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ن به‌هه‌ندێ عیبادهت وه‌ك نوێژی ڕه‌غائب و زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧)ی ڕه‌جه‌ب. جا ئایا ئه‌وه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌كی هه‌یه له‌دیندا؟ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟ وه‌ڵام: تایبه‌تكردنی مانگی ڕه‌جه‌ب به‌نوێژی ڕه‌غائب یان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧) به‌و گومانه‌ی كهئهوهشهوی شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه (الاسرا‌ء والمعراج)ه، هه‌موو ئه‌مانه بیدعه‌و داهێنراون و دروست نین؛ وه‌هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كیان نییه له شه‌رعدا. وه‌به‌ڕاستی لێكۆڵه‌ره‌وانیش له‌ئه‌هلی عیلم به‌ته‌واوی هۆشدارییان داوهبهم مه‌سه‌لانه. ئێمه‌ش له‌جارێك زیاتر له‌م بابه‌ته نووسیومانه‌و بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه كهنوێژی ڕه‌غائب بیدعه‌یه‌و داهێنراوه. ئه‌وه‌ش ئهوهیهكهههندێ له‌خه‌ڵكی له یه‌كه‌م شه‌وی جومعه‌ی مانگی ڕه‌جه‌بدا ده‌یكه‌ن. وه‌هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به‌شه‌وی (٢٧) به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی ئیسرا و میعراجه، هه‌موو ئهمانهبیدعهن و هیچ بنه‌مایه‌كیان له‌شه‌رعدا نییه. وه‌شه‌وی ئیسرا و میعراج نازانرێت كه‌ی بووه‌و چ شهوێكهو ئه‌گه‌ر زانراش، دروست نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕیت؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاهه‌نگی پێوه نهگێڕاوهو زیندوی نه‌كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها جێنیشینه ڕاشیده‌كان و هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش -خوا لێیان ڕازی بێت-. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره سوننه‌ت بوایه، ئه‌وه ئه‌وان له‌پێش ئێمه‌دا ده‌یانكرد و ده‌بوونه پێشه‌نگ بۆمان . هه‌رچی خێر و چاكه‌ش هه‌یه له‌شوێنكه‌وتنی ئه‌واندا و شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌وانه؛ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} . وه‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیش له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: (( من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد )). متفق على صحته. واته: هه‌ركه‌سێك له‌م كاره‌ی ئێمه‌دا شتێكی داهێنا كه‌له‌و نه‌بوو ئه‌وه په‌رچ ئه‌درێته‌وه. مانای (فهو رد)یش واته: ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌یدا. وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌وتاره‌كانیدا ده‌یفه‌رموو: أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم وشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة. أخرجه مسلم. جا ئه‌رك و فه‌رمانه له‌سه‌ر گشت موسڵمانان شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و به‌رده‌وامی و سه‌قامگیرییه له‌سه‌ری و ڕاسپێریكردن و خۆگرتن له‌سه‌ری و هۆشداری و وریایییه له هه‌موو بیدعه‌و داهێنراوه‌كان؛ ئه‌ویش كاركردن به‌فه‌رمووده‌ی خوا كه ده‌فه‌رموێت: { وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى } . هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: { وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خَسِرَ إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ } . وه‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: (( الدين النصيحة قيل لمن يا رسول الله؟ قال لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم )). أخرجه مسلم في صحيحه. به‌ڵام عومره‌كردن هیچ شتێكی تێدا نییه له ڕه‌جه‌بدا و دروسته. هه‌روه‌ك جێگیر بووه له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌مانگی ڕ هجهبدا عومره‌ی كردووه. هه‌روه‌ك (الحافظ ابن رجب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌كتێبه‌كه‌یدا (اللطائف) باسی كردووه. له‌عومه‌ر و كوڕه‌كه‌ی و عائیشه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- وهلهئیبن سیرینیشهوه هاتووه كه پێشین ئه‌م كاره‌یان كردووه. والله ولی التوفیق . سه‌رچاوه : سایتی ده‌نگی ئیسلام، ئه‌ویش له [ www.wathakker.com] ئه‌ویش له موقع الشيخ ابن باز نشرت في (مجلة الدعوة) العدد رقم (١٥٦٦) في جمادى الآخرة ١٤١٧ هـ. (١) ئه‌م نوێژهدوانزهڕكاتهو دوای نوێژی ئێواره‌ی یه‌كه‌م جومعه‌ی مانگی ڕ هجهب ده‌كرێت. له‌هه‌ر ڕكاتێكدا دوای فاتیحه سێ جار سووره‌تی (القدر) ده‌خوێنرێت ودوازده جاریش سووره‌تی ئیخلاس و دوای ته‌واو بوونی له‌نوێژه‌كه‌ی، حه‌فتا جار سه‌لاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌دات و چه‌ندی پێ خۆشهدوعا ده‌كات. جا گومانی تێدا نییهكه ئه‌مه بیدعه‌و داهێنراوێكی زۆر خراپه‌و ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌م باره‌وه هاتووه درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه. (وه‌رگێڕ).