البحث

عبارات مقترحة:

القابض

كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...

الواحد

كلمة (الواحد) في اللغة لها معنيان، أحدهما: أول العدد، والثاني:...

العظيم

كلمة (عظيم) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وتعني اتصاف الشيء...

حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات اللباس والزينة
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ‌بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ‌ئه‌مجا لایده‌به‌م ‌‌؟‌".

التفاصيل

  حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی     پرسیار : ئایا حوكمی درێژكردنی نینۆك وبۆیه‌كردنی چیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ‌بكه‌م ده‌ست نوێژ ئه‌گرم ، دواتریش ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر ده‌مێنیته‌وه ‌ئه‌مجا لایده‌به‌م ؟ ‌وه‌ڵام : درێژكردنی نینۆك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌( صلی الله علیه وسلم ) چونكه ‌لێیه‌وه ‌ثابت بووه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی : " الفطرة خمس : الختان والاستحداد وقص الشارب ونتف الإبط وقلم الأظافر " واته‌: پێنج شت له‌فطره‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ن : خه‌ته‌نه‌كردن ولابردنی مووی به‌ر وكوورت كردنه‌وه ‌وبڕینی سمێڵ وهه‌ڵكه‌ندنی مووی بن باڵ ونینۆك كردن . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نیه ‌زیاتر له‌چل ڕۆژ نینۆك نه‌كریت و واز لێ بهێنرێت، چونكه ‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ( خوای لێ ڕازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتی بۆ دیاری كردین بۆ هه‌ریه‌ك له‌كوورت كردنه‌وه‌و بڕینی سمێڵ و نینۆك كردن وهه‌ڵكه‌ندی مووی بن باڵ وتاشینی مووی به‌ر كه‌زیاتر له‌چل شه‌و نه‌خایه‌نێت . چونكه ‌درێژكردنی نینۆك خۆ چواندنه ‌به‌گیاندارانی دڕنده ‌وهه‌ندێك له‌بێباوه‌ڕان . به‌ڵام به‌نسبه‌ت بۆیه ‌كردنی نیۆك وپه‌نجه‌كانه‌وه ‌باشتر وایه ‌نه‌كرێت وئه‌گه‌ر كرایش له‌كاتی ده‌ست نوێژدا لاببرێت چونكه ‌ڕێگره ‌له‌به‌رده‌م ته‌ڕبوونی نینۆكدا له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌. سه‌رچاوه‌: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه‌ 242 .