البحث

عبارات مقترحة:

التواب

التوبةُ هي الرجوع عن الذَّنب، و(التَّوَّاب) اسمٌ من أسماء الله...

الحيي

كلمة (الحيي ّ) في اللغة صفة على وزن (فعيل) وهو من الاستحياء الذي...

الحفيظ

الحفظُ في اللغة هو مراعاةُ الشيء، والاعتناءُ به، و(الحفيظ) اسمٌ...

حوكمی سه‌فه‌ر كردن بۆ گه‌شت و گوزار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف صالح بن فوزان الفوزان ، عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الآداب - آداب السفر
پرسیاركرا له‌زانای پایه ‌به‌رز شێخ ساڵح الفوزان : ده‌رباره‌ی حوكمی سه‌فه‌ر كردن بۆ وڵاتێكی نه‌صرانی یان بێ دینی، وه‌ئایا جیاوازی هه‌یه‌له‌نێوان سه‌فه‌ر كردن بۆ گه‌شت و گوزار و سه‌فه‌ر كردن به‌نیازی جاره‌سه‌ری و خوێندن..؟

التفاصيل

    حوكمی سه‌فه‌ر كردن بۆ گه‌شت و گوزار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات       پرسیار: ئایه‌ ئه‌جرو پاداشتم ده‌س ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر خێزان و منداڵه‌كانم ببه‌م بۆ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته ‌ئیسلامیه‌كان‌ بۆ گه‌شت و گوزار و خۆشی؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌... ڕه‌وایه ‌سه‌فه‌ر بكه‌ییت بۆ ئه‌و وڵاته‌ئیسلامیه‌ی كه‌حوكم به‌شه‌رعی خوا ئه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌د ڕه‌وشتی و خراپه‌كاری تێدا نه‌بێت، وه‌به‌نسبه‌ت ئه‌و وڵاته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن، به‌ڵام حوكم به‌شه‌رعی خوای گه‌وره‌ناكات ئه‌وه‌دروست نیه‌سه‌فه‌ر بكه‌ییت بۆ گه‌شت و گوزار( سیاحه‌) بۆ ئه‌و وڵاته‌، وه‌بێ گومان ئه‌و وڵاته‌ی كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ باوه‌ڕن ئه‌وه‌حه‌رامه‌سه‌فه‌ری بۆ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێك ناچار بوو ، وه‌كو نه‌خۆشێك كه‌سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن، یان كه‌سێك كه‌وا مه‌به‌ستێكی ڕاستی هه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌چێت بۆ بازرگانی و بانگه‌وازكردن له‌پێناوی خوای گه‌وره‌، ئه‌وه‌سه‌فه‌ر كردن دروسته‌له‌وحاڵه‌تانه. بڕوانه‌ پێگه‌ی ئیسلام پرسیارو وه‌ڵام، به‌ سه‌رپه‌رشتیاری شێخ ساڵح المنجد. پرسیاركرا له‌زانای پایه ‌به‌رز شێخ ساڵح الفوزان : ده‌رباره‌ی حوكمی سه‌فه‌ر كردن بۆ وڵاتێكی نه‌صرانی یان بێ دینی، وه‌ئایا جیاوازی هه‌یه‌له‌نێوان سه‌فه‌ر كردن بۆ گه‌شت و گوزار و سه‌فه‌ر كردن به‌نیازی جاره‌سه‌ری و خوێندن..؟ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: سه‌فه‌ر كردن بۆ وڵاتی كوفر دروست نیه‌، چونكه‌مه‌ترسی تێدایه‌له‌سه‌ر بیروباوه‌ر و ره‌وشت و تێكه‌ڵاوی بێ باوه‌ڕان و مانه‌وه‌له‌ناویان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بوو و مه‌به‌ستێكی ڕاستی هه‌بوو بۆ سه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌وه‌كو سه‌فه‌ر كردن بۆ چارسه‌ر كردنی نه‌خۆشێیك كه‌ته‌نها چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئه‌وان ده‌س ئه‌كه‌وێت، یان سه‌فه‌ر كردن بۆ خوێندن كه‌ته‌نها لای ئه‌وان هه‌بێت، یان سه‌فه‌ر كردن بۆ بازرگانی، ئه‌مانه‌هه‌مووی مه‌به‌ستی ڕاست و چاكن، دروسته‌له‌پێناویدا مرۆڤ سه‌فه‌ر بكات بۆ وڵاتی كوفر به‌مه‌رجێك پاریزگاری بكات له‌نه‌ریتی ئاینی و بتوانێت ئه‌و فه‌رزانه‌ی كه‌له‌سه‌ریه‌تی جێبه‌جێی بكات، پاشان ئه‌گه‌ر ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بوو بگه‌رێته‌وه‌وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی و له‌وێ نه‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام سه‌فه‌ر كردن دروست نیه‌بۆ وڵاتی كوفر به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار، چونكه‌موسڵمان پێویستی پێ نیه‌، پاشان هیچ به‌رژه‌وه‌ندێكی تێدا نیه‌، به‌ڵكو زیانی تێدایه‌و مه‌ترسی هه‌یه‌له‌سه‌ر ئاین و بریروباوه‌ڕ. هه‌روه‌ها پرسیاری لێ كرا: ئایه‌سه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ئیسلامیانه‌ی كه‌به‌دره‌وشتی و تاوانی گه‌وره‌ی تێدایه‌، وه‌كو زینا و خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق و مه‌ی، حوكمه‌كه‌ی چیه‌؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: مه‌به‌ست له‌وڵاتی ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی حوكم به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كات، نه‌كو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌موسڵمانانی تێدا نشته‌جێیه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غه‌یری شه‌رعی خوا حوكم ئه‌كات، ئه‌وه‌پێی ناوترێت ئیسلامی، وه‌ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ئیسلامیانه‌ی به‌مانای یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر فه‌ساد و بێ ئه‌خلاقی تێدا بوو ئه‌وه‌دروست نیه‌سه‌فه‌ر كردن بۆی، وه‌به‌نسبه‌ت سه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ی به‌مانای دووه‌م ـ غه‌یره‌ئیسلامی ـ ، ئه‌وه‌حوكمه‌كه‌مان روونكرده‌وه‌له‌وه‌ڵامی یه‌كه‌مدا. وه‌ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌ڕه‌وایه‌سه‌فه‌ری بۆ بكه‌ن شه‌رعا ، ئه‌وه‌داواكارم لێیان‌له‌خوا بترسن و پارێزگاری به‌كه‌ن له‌ئاینه‌كه‌یان و ئاشكرای بكه‌ن و بانگه‌واز بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌، وه‌ده‌بێت ببنه‌سه‌رمه‌شقێكی چاك و به‌باشترین شێوه‌خویان پیشان بده‌ن، وه‌نابێت له‌وڵاتی كوفر بمێننه‌وه‌ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌یان ته‌واو بوو. والله اعلم. بڕوانه‌: " المنتقى " ( 2 / 253 - 255 ) .   وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين