البحث

عبارات مقترحة:

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

العظيم

كلمة (عظيم) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وتعني اتصاف الشيء...

مانگی شه‌عبان له‌ نێوان سوننه‌ت و بیدعه‌تدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر شعبان
خوێنه‌ری به‌ڕێز: پێم خۆشه له‌م بابه‌ته‌دا‌ دوو مه‌سه‌له‌ی گرنك روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به ‌مانگی شه‌عبانه‌وه‌ : مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی سوننه‌ت و فه‌زلی رۆژو بوون له‌و مانگه‌. مه‌سه‌له‌ی دووه‌م: ده‌رباره‌ی بیدعه‌تی تایبه‌ت كردنی شه‌وی نێوه‌ی مانگی شه‌عبان به‌شه‌و نوێژ و به‌رۆژو بوون به‌رۆژه‌كه‌ی..

التفاصيل

  مانگی شه‌عبان له‌ نێوان سوننه‌ت و بیدعه‌تدا       شه‌عبان ناوی مانگێكه‌ له ‌مانگه‌كان، وه‌ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌و مانگه‌دا دابه‌ش ده‌بوون بۆ په‌یدا كردنی ئاو، یان وتراوه‌‌دابه‌ش ده‌بون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر خه‌ڵكی، وه‌وتراوه ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێوان مانگی ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زاندا هاتوه و په‌یدا بووه‌‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز: پێم خۆشه له‌م بابه‌ته‌دا‌دوو مه‌سه‌له‌ی گرنك روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌به‌مانگی شه‌عبانه‌وه‌ : مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی سوننه‌ت و فه‌زلی رۆژو بوون له‌و مانگه‌: له‌فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هاتوه‌له‌دایكی ئیماندارانه‌وه‌ عائیشه‌ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت :(( ما رأيت النبي صلى الله عليه وسلم استكمل صيام شهر قط إلا رمضان، وما رأيته في شهر أكثر صياماً منه في شعبان )) البخاري (1969)، ومسلم (1156 ). وله بخاري (1970) له‌ ریوایه‌تێكی تردا : (( كان يصوم شعبان كله )) . وله‌ مسلم له ‌ریوایه‌تێكی تردا : (( كان يصوم شعبان إلا قليلاً )). واته‌: عائیشه ‌ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌یفه‌رموو : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هیچ مانگێك به‌ته‌واوه‌تی به‌رۆژو نه‌بوه‌ته‌نها مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت، وه‌له‌هیچ مانگێكی تر نه‌م بینیوه‌ كه‌ زیاتر به‌رۆژوو بوبێت له‌مانگه‌كانی تر وه‌كو مانگی شه‌عبان )) وه‌له‌ریوایه‌تێكی تری ئیمام بوخاری هاتوه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم هه‌موو مانگی شه‌عبان به‌رۆژو بووه‌، وه‌له‌ریوایه‌تێكی ئیمام موسلیم هاتوه‌ كه‌ هه‌موو شه‌عبان به ‌رۆژو ده‌بوو ته‌نها چه‌ند رۆژێكی نه‌بێت، وه‌له‌ریوایه‌تی ئیمامی ئه‌حمه‌د (21753) و، نه‌سائی (2357) له‌حه‌دیسی ئوسامه‌ی كوری زه‌ید ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت: (( لم يكن (يعني النبي صلى الله عليه وسلم) يصوم من الشهر ما يصوم من شعبان )) ، فقال له: لم أرك تصوم من الشهر ما تصوم من شعبان قال: «ذاك شهر يغفل الناس عنه بين رجب ورمضان، وهو شهر ترفع فيه الأعمال إلى رب العالمين عز وجل فأحب أن يرفع عملي وأنا صائم» فه‌رمووی له‌كتێبی ئه‌لفروع (ص 120 ج 3 ط دوه‌م): ئیسنادی فه‌رموده‌كه ‌جه‌یده‌ . واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌هیچ مانگێك به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌مانگی شه‌عباندا به‌رۆژوو ده‌بوو، وه‌پێی فه‌رموو‌ ده‌تبینم له‌مانگی شه‌عباندا زۆر به‌رۆژوو ده‌بیت به‌پێچه‌وانه‌ی مانگه‌كانی تر، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئه‌م مانگه‌ كه ‌له‌نێوان مانگی ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زاندایه ‌زۆر له‌خه‌ڵكی بێ ئاگان لێی، چونكه ‌مانگێكه‌كه ‌كرده‌وه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه ‌بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار، وه‌پێم خۆشه ‌كاتێك كردوه‌كانم به‌رز ده‌بێته‌وه ‌من به‌رۆژوو بم.   مه‌سه‌له‌ی دووه‌م: ده‌رباره‌ی بیدعه‌تی تایبه‌ت كردنی شه‌وی نێوه‌ی مانگی شه‌عبان به‌شه‌و نوێژ و به‌رۆژو بوون به‌رۆژه‌كه‌ی: ئیبنو ره‌جه‌ب ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ باس ده‌كات له‌كتێبی اللطائف (ص 341 ط دار إحياء الكتب العربية) له‌سوننه‌نی ابن ماجه (1388)  به‌ئیسنادێكی زه‌عیف له‌عه‌لیه‌وه‌ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ئه‌یگێرنه‌وه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی : (( إذا كان ليلة النصف من شعبان فقوموا ليلها، وصوموا نهارها، فإن الله ينزل فيها لغروب الشمس إلى سماء الدنيا فيقول: ألا من مستغفر لي فأغفر له، ألا مسترزق فأرزقه، ألا مبتلى فأعافيه، ألا كذا، ألا كذا حتى يطلع الفجر )). واته‌: ئه‌گه‌ر شه‌وی نێوه‌ی مانگی شه‌عبان هات ئه‌وه ‌هه‌ستن به‌زیندوكرنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ [ به‌نوێژ كردن و زیكری خوا ] ، وه‌به‌رۆژیش به‌رۆژو بن، چونكه ‌خوای گه‌وره ‌دائه‌به‌زێیت له‌و شه‌وه‌دا تا خۆر ئاوا بوون بۆ ئاسمانی دونیا و ئه‌فه‌رموێت: ئایه‌كه‌س هه‌یه‌ داوای لێ خۆش بوونم لێ بكات و تا من لێی خۆش ببم، ئایا كه‌س هه‌یه‌داوای رزق و رۆزیم لێ بكات تا منیش رزق و رۆزی بده‌مێ، ئایا كه‌س هه‌یه ‌توشی ئیبتیلاو ناڕه‌حه‌تی بووه ‌تا منیش ئیبتیلا و ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌ی له‌سه‌ر لا ببه‌م ... به‌و شێوه‌یه ‌ده‌بێت تا ده‌رچونی فه‌جر . وه‌ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ خاوه‌نی ته‌فسیری المنار حوكمی به‌سه‌ردا داوه‌، كه‌ده‌فه‌رموێت له‌(ص 226 له‌ موجه‌له‌دی پێنجه‌م له‌مه‌جمه‌ع فه‌تاوه‌كانی ): ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌م فه‌رمودیه ‌داهێنراوه‌( موضوع ) ، چونكه ‌له ‌ئیسناده‌كه‌ی ( أبا بكر عبد الله محمد ) ی كه‌ناسراوه‌به‌، ( بابن أبي سبرة ) ، ئیمام ئه‌حمه‌د و یه‌حیای كوری مه‌عین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ده‌رباره‌ی فه‌رمویانه‌: كه‌سێكه ‌كه‌ فه‌رموده ‌دائه‌هێنرێت . لێره‌وه ‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌تایبه‌ت كردنی شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان به‌شه‌و نوێژ و پاشان به‌رۆژه‌كه‌شی به‌رۆژوو بوون سونه‌ت نیه ‌به‌ڵكو بیدعه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌حكامی شه‌رعی جێگر نابێت به‌فه‌رموده‌ی زه‌عیف و مه‌وزوع به ‌ئیتفاقی زانایانی حه‌دیس. وه‌ شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ئه‌فه‌رموێت ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زلی شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان ‌هاتوون هه‌موویان زه‌عیفن و نابێت پشتی پێ ببه‌سرێت. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم زۆر گرنگه‌بۆ مرۆڤی موسڵمان له‌م مانگه‌پیرۆزه‌دا زۆر به‌رۆژو بێت بۆ ئوه‌ی خوای گه‌وره ‌زیاتر پاداشتی بداته‌وه‌و هه‌موو ئیشه‌كانی لێ قبوڵ بكات. هه‌روه‌ها پێویسته ‌موسڵمانان له‌سه‌ر ڕ‌ۆشنایی قورئان و سوننه‌ت به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌بكه‌ن و دوور بكه‌ونه ‌له‌ هه‌موو بیده‌ع و خورافاتێك . داواكارم له‌خوای گه‌وره ‌به‌سۆز و به‌زه‌یی خۆی به‌هه‌شتی به‌رینمان پێ ببه‌خشێت و له‌هه‌موو گوناه و تاوانه‌كانمان خۆش بێت .   وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين