البحث

عبارات مقترحة:

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

الشاكر

كلمة (شاكر) في اللغة اسم فاعل من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

الكبير

كلمة (كبير) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل، وهي من الكِبَر الذي...

فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضل رمضان
مانگی ڕه‌مه‌زان لای خوای گه‌وره‌پیرۆزترین مانگه‌له‌نێو مانگه‌كانی ساڵدا، هه‌روه‌ها تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه‌لای خوای گه‌وره‌و میهره‌بان چونكه‌ئه‌جرو پاداشتێكی ئیكجار زۆر و گه‌وره‌ی تیادایه‌بۆ موسڵمانان، ئه‌م مانگه‌شه‌وی قه‌در( لیلة القدر ) ی له‌نێودایه‌...

التفاصيل

فهزڵ و پلهو پایهی مانگی پیرۆزی ڕهمهزانمانگی ڕهمهزان لای خوای گهورهپیرۆزترین مانگهلهنێو مانگهكانی ساڵدا، ههروهها تایبهت مهندیهكی خۆی ههیهلای خوای گهورهو میهرهبان چونكهئهجرو پاداشتێكی ئیكجار زۆر و گهورهی تیادایهبۆ موسڵمانان، ئهم مانگهشهوی قهدر( لیلة القدر ) ی لهنێودایه، لهم شهوهدا پهروهردگار بهڕێزترین فریشتهی لهفریشتهكانی خۆی ڕهوانهی سهرزهوی كرد بهپیرۆز ترین شتێكهوهكهكهلامی ڕهبو العالمین و ذاتی حق تهعالای خۆی بوو بۆ گرۆهی ئادهمیزاد ،لهنێوهندی ئهو مانگانهشدا كهههیه، تهنها خوای گهورهلهقورئانی پیرۆزدا باسی ئهم مانگهپیرۆزهی كردووه، ئهوهتانێ خوای گهوهر دهفهرموێت : ( شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينّات من الهدى والفرقان فمن شهد منكم الشهر فليصمه ) واته: مانگی رهمهزان ئهو مانگهیهكهپهروهردگار قورئانی پیرۆزی تیادا دابهزیكه مایهی هیدایهت و ڕێنمونی یهبۆ گشت خهڵكی و بهڵگهگهلێكیشی تیادایهلهڕێنمونی و جیاكردنهوهی حهق لهباطل ، جا ههركهس لهئێوهئهم مانگهی بینی با بهڕۆژوو بێت .گومانی تیادا نی یهكاتێك پهروهردگار قورئانی كردهدیاری خۆی بۆ مرۆڤایهتی ، سهرزهوی لهنهفامی و گومڕایدا غهرقی تاوان و بێ ئابڕووی و دواكهوتووی بووبون تاوهكوپهروهدگار لهم مانگهدا قورئانی پیرۆزی كردهخهڵات و ئیتر ئهوهسهرهتای ڕزگار كردنی ئهو كۆت و بهندایهتی یهبوو كهههزاران ساڵ بوو مرۆڤایهتی پێوهی دهتلایهوه، محمدی كوڕی عهبدوڵای كردهكۆتا پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) و مهشخهڵ ههڵگری پهیامی ئازادی و ڕزگاری و دادپهروهری ، ئازادكردنی خهڵكی لهبهندایهتی بهندهكانهوهبۆ بهندایهتی خوای گهوره، ڕزگار كردنیان لهكۆتی جههالهت و دواكهوتوویهوهبۆ نووری ئیسلام ، وبهرپاكردنی و پراكتیزهكردنی دادپهروهری ویهكسانی لهنپوان تاكهكانی كۆمهڵدا ، .شهوی قهدری بهرزو پیرۆز یهكێكهلهو فهزڵهگهورهیهی كهئهم مانگهی پێدا دهناسرێتهوه، بهشێوهیهك ئهگهر مرۆڤی موسڵمان ئهو پاداشت و خهڵاتهڕهبانی یهی لهكیس چوو كهپهروهردگار تایبهتی كردووهبهم مانگهوهو بهتایبهتر بهم شهوهوهبههیچ شتێك قهرهبوو ناكرێتهوه، چونكهخێر و پاداشتی لای خوای گهوهر گهوهرتر زیاترهلهههزار مانگ كهدهكاتهههشتاو سێ ساڵ زیاتر بهندایهتی كردن ههروهك خوای گهورهدهفهرموێت : ( إنّا أنزلناه في ليلة القدر، وما أدراك ما ليلة القدر، ليلة القدر خير من ألف شهر، تنزّل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم من كل أمر، سلامٌ هي حتّى مطلع الفجر ) واته : ئێمهقورئانی پیرۆزمان ناردهخوارهوهلهشهوی قهدردا ، تۆ چی دهزانی لهبارهی شهوهی قهدرهوه،شهوهی قهدر باشتر و خهیری زیاترهلهههزار مانگ ، لهوهشهوهدا فریشتهكان و جوبرهئیل بهڕهزامهندی و فهرمانی پهروهردگاریان دادهبهزن ، ئاشتی پهروهردگار ئهو كهسانهدهگرێتهوه كهئهم شهوهیان زیندوو كردوهتهوهتا دهركهوتنی شپێدهی بهرهبهیان .ههروهها لهفهرمودهیهكی سهحیحیشدا هاتووهكهدهفهرموێت : " من قام لیلة القدر ایمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه" واته ههر كهسێك شهوی قهدر ههستێت وزیندووی بكاتهوهبهعبادهت و خواناسی و باوهڕی تهواوی پێ ههبێت و ئهنجامی بدات ، ئهوهپهروهدگار لهگوناههكانی پێشووی خۆش دهبێت " .پێغهمبهری پێشهوایشمان ( صلى الله عليه وسلم ) سهبارهت بهپاداشتی گهوهری مانگی ڕهمهزان دهفهرموێت : " كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلاَّ الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ، وَالصِّيَامُ جُنَّةٌ، وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلاَ يَرْفُثْ وَلاَ يَصْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ، لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ يَفْرَحُهُمَا:إِذَا أَفْطَرَ فَرِحَ، وَإِذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بِصَوْمِهِ) ، بوخاری و موسلیم ڕیوایهتیان كردووه، واته : ههموو كارو كردهوهی خهڵكی بۆ خۆیانهتهنها ڕۆژوو نهبێت ، ڕۆژوو بۆ منهو تهنها خۆشم پاداشتی دهدهمهوه، ڕۆژوو قهڵغانی خــاوهنهكهیهتی( واته پارێزهریهتی لهئاگری دۆزهخ ) جا ئهگهر یهكێك لهئێوهبهڕۆژوو بوو با قسهی بێ هودهوهو خراپ نهكات ،تهنانهت ئهگهر كهسێكیش جنێوێكی پێدا یان شهڕی لهگهڵ كرد با لهوهڵامدا بڵێ : من بهڕۆژووم ، سوێند بهوهكهسهی گیانی موحهمهدی بهدهستهبۆنی دهمی ڕۆژووهوان لای پهروهردگار لهبۆنی میسك خۆشتره، ڕۆژووهوان دوو خۆشی و شادی بۆ ههیه، یهكهمیان كاتی بهربانگ و ڕۆژوو شكاندنه، دووهمیشیان كاتێكهلهڕۆژی دوایدا دهگاتهخزور و خزمهتی خوای گهوهره.یهكێكی تر لهفهزڵ و گهورهیهكانی ئهم مانگهئهوهیه، فریشتهكان لهم مانگهدا داوای لێخۆش بوون دهكهن بۆبهندهڕاست و دڵسۆزهكانی خوا ،ههروهك لهفهرموودهیهكدا هاتووهكهئیمامی تئهحمهد ڕیوایهتی كردوه، پێغهمبهر ( صلى الله علیه وسلم ) دهفهمروێت : " وتستغفر لهم الملائكة حتى تفطروا " واته : فریشتهكان داوای لێخۆش بوون دهكهن بۆ ڕۆژوهوانان تاكی بهربانگ كردنهوه، گومانی تیادا نی یهفریشتهكان كۆمهڵهمهخلوقاتێكی بێ گوناهی پاكی خوای گهورهن ، شایانی ئهوهن كهپهروهدگار نزاو و داواكانیان لێ گیرا بكات ، لهو كهسانهش خۆش بێت كهئهوان داوای لێخۆشبوونی بۆ دهكهن ، هاوكات لهگهڵ نزای فریشتهكاندا ، پهروهردگار لهزۆر جێگادا بهڵێنی داواهبهبهندهكانی لێیان خۆش بێت مهرجێك هاوهڵ و شهریك بۆ خوا بڕیار نهدهن ههروهك لهقورئانی پیرۆزدا دهفهرموێت ( إنَّ اللهَ لا يَغفِرُ أنْ يُشرَك به وَيَغفِرُ مَادونَ ذلك لِمَنْ يَشاءُ ) واته : پهروهردگارتان لهههموو تاوانهكانتان خۆش دهبێت ئهگهر بیهوێت، بهڵام ههرگیز لهو كهسهخۆش نابێت كههاوهڵ و شهریكی بۆ بڕیار دهدات ، ههروهها لهفهرموودهیهكی قودسیشدا هاتوهكهپهروهدگار دهفهرموێت : " یا عبادی انكم تخطئون باللیل والنهار وانا اغفر الذنوب جمیعا فاستغفرونی اغفر لكم " واته ئهی بهندهكانم ئێوهبهشهو ڕۆژ گوناهـ و تاوان دهكهن ، و منیش لهههموو گوناهـ و تاوانێك خۆش دهبم ( جگهلهشرك ) نهبێت ، دهی ئێوهداوای لێخۆش بوونم لێ بكهن تا لێتان خۆش ببم ، جا كهوا بێت ئهگهر ئهم دوو داواكاریهكۆ ببێتهوهو یهكبگرن ، داواكاری لێخۆشبوونی فریشتهكان بۆ بهندهكانی خوا لهگهل داواكاری بهندهكانیش خۆیان ، گومان لهوهدا نی یه كهپهروهدگارش زۆر زۆر لهدایك و باوك بهڕهحم و بهسۆز ترهبۆ بهندهكانی بهیارمهتی خوا ، ئهنجامی ئهم نزاو داوایانهلهم مانگهپر خێر و بهرهكهتهدا ، ههر لێخۆش بوونی خودایهئینشا الله ، جا براو خوشكانی بهڕێزو خۆشهویست با ههموومان ئهم مانگهبهههل وهربگرین بۆ لێخۆشبوونی تاوانهكانمان و بیكهین بهوێسگهی بتهوكردنهوهی پهیوهندیهكانمان لهگهڵ خالقی ئهرزو ئاسماندا ن تاوهكو بیكهین بهمانگی ئاشت بوونهوهو تهوبهو پهشیمانی لهگهڵ پهروهردگاردا ، خهسارۆمهندی بۆ كهسێك ئهم مانگهبهسهریدا تێ بپهڕێت و بیرێكی لهپاشهڕۆژی خۆ نهكردبێتهوهپاش مردنی ، جێگا و مهنزڵێكی بۆ خوی ئاوهدان نهكردبێتهوهبهكارو كردهوهچاكهكانی بهتایبهتی لهم مانگهپیرۆزهدا .لهفهزڵ و تایبهت مهندیهكانی تری ئهم مانگهپیرۆزهئهوهیهخێر و صهدهقهكردن تێیایدا باشتر و چاكترهلهمانگهكانی تر ، لهفهرموودهیكهدا هاتوهكهئیمامی تورمذی ڕیوایهتی كردوه، كهپرسیار كرا لهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) كهچ صهدهقهیهك خێری زیاترهئهوهیش لهوهڵامدا فهرمووی : الصدقة في رمضان " واته : خێر و ضهدهقهیهك كهلهمانگی ڕهمهزاندا بكرێت ، ابن العباس یش ڕیوایهتی كردوهلهپێغهمبهری خواوه( صلى الله عليه وسلم ) كهدهفهرموێت " كان رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) أجود الناس وكان أجود ما يكون في رمضان حين يلقاه جبيرل فيدراسه القرآن وكان جبريل يلقاه كل ليلة من شهر رمضان فيدراسه القرآن ، فرسول الله أجود من الريح المرسلة " واته : پێغهمبهری خـوا ( صلی اله علیه وسلم ) سهخی ترین كهس بووه، وهلهڕهمهزاندا لهههموو كاتێك سهخی تر دڵ گوشادترهبووه، كاتێك كهجوبرهئیل دهگهشت پێی و قورئانی پێ دهوتهوه، جوبرهئیل ههموو شهوێكی رهمهزان لهگهڵ پێغهمبهری خوادا كۆ دهبویههوهو قورئانی پێ دهوتهوه، پێغهمهبهری خواش لهشنهی با سهخی تر بووه. یهكێكی تر لهفهزڵ و گهورهیهكانی مانگی ڕهمهزان ئهوهیهعومرهكردنێك لهم مانگهدا وهك حهجێك وایهكهلهگهڵ پێغهمبهری خوا ( صلی اله علیه وسلم ) كرا بێت ،لهم بارهیهشهوهپێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : عمرة في رمضان تعدل حجة " لهڕیوایهتێكی تردا دهفهرموێت : " تعدل حجة معي " . ئهم فهرمودهیهش ئیمامی بوخاری و موسليم ڕیوایهتیان كرددوه. لهكۆتایدا داواكارم لهپهروهردگاری باڵادهست بهڕهحم و كهرهمی خۆی لهفهزڵ و چاكهو بهرهكهتی ئهم مانگهپیرۆزهبێ بهش و مهحرومان نهكات ( آميـــــــــــن ) . وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلمسبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمينوالسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان
فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان