ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی چه‌ند ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو دروسته له‌هه‌رمانگێك له‌مانگه‌كانی ساڵدا ڕۆژوه‌كان بگرێته‌وه هه‌ر له‌شه‌واله‌وه تا شه‌عبان.
التفاصيل
گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژوو كه‌ی ڕۆژو ده‌گیرێته‌وه‌و چۆنیش ده‌گیرێته‌وه؟ پرسیار/ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو كه‌ی بیانگرێته‌وه, وه‌ئایا پێویستهبهدوای یهكدابن یان به‌ین خستنیان دروسته؟ وڵام/ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی چه‌ند ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو دروسته له‌هه‌رمانگێك له‌مانگه‌كانی ساڵدا ڕۆژوه‌كان بگرێته‌وه هه‌ر له‌شه‌واله‌وه تا شه‌عبان. به‌ڵام ڕۆژی جه‌ژنه‌كان وڕۆژهپرشنگ داره‌كان (ایام التشریق) دروست نیهتێیدا به‌ڕۆژو بین چونكهڕۆژی خواردن وخواردنه‌وه‌ن, سوننهتهپهلهبكرێت له‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژو چونكهلهئهستۆی لاده‌چی, ده‌شتوانێت ڕۆژوه‌كان له‌و ڕۆژانه‌دا بگرێتهوهكهڕۆژو تێیاندا سوننه‌ته, ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كان ڕاسته‌وخۆ دوای ڕه‌مه‌زان قورس بوو دروستهدوابخرێت بۆ مانگی شه‌عبان هه‌روه‌كو چۆن عائشه‌ی دایكی ئیمانداران كردویه‌تی (فقد كانت تشغل عن الصوم برسول الله (صلى الله عليه وسلم) فلا تستطيع القضاء الا في شعبان لان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يصومه, فما استطيع ان اقضي الا في شعبان وذالك لمكان رسول الله صلى الله عليه وسلم). رواه الدارقطني 2/194 وقال:اسناده حسن انه مرسل ,وقال ابن القيم اسناده حسن,وفي الباب احاديث يقوي بعضها بعضا انظر مصنف عبدالرزاق 4/243؛ابن ابي شيبة 1/32؛البيهقي 4/258. واته: به‌ڕاستی له‌به‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) سهرقاڵبوم نه‌متوانی ئه‌و ڕۆژوانهبگرمهوهكهلهسهرم بوون له‌شه‌عباندا نه‌بێت, چونكهپێغهمبهر (صلى الله علیه وسلم) له‌شه‌عباندا به‌ڕۆژوو ده‌بوو منیش ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانم دهگرتهوهلهبهر پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم). سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كان باشتر وایهبهدوای یهكدابن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كان لهڕۆژوی واجب بچن ههرچهندهبهدوای یه‌كدا گرتنیان واجب نیه‌و ئه‌گه‌ر به‌ینیان تێبكه‌وێت دروسته, خوای گهورهفهرمویهتی: (فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) (البقرة: من الآية185) , گرتنه‌وه‌ی ڕۆژولهم ئایه‌ته‌دا ڕههایهپابهند نهكراوهبهڕیزوبهدوای یه‌كدا, ئه‌مه‌ش وته‌ی زۆرینه‌ی زانایانهلهپێشین ودواین و هه‌رچوار پێشهواكهش.هه‌روه‌ها پرسیار كراوهلهپێغهمبهر (صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی به‌ش به‌ش كردنی ئه‌و ڕۆژوانه‌ی له‌جیاتی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان دهگیرێتهوهئهویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (ذالك اليك, أرايت لو كان على احدكم دين فقضى الدرهم والدرهمين, ألم يكن قضاء؟ فالله احق ان يعفو ويغفر). رواه الدارقطني 2/194 وقال:اسناده حسن انه مرسل ,وقال ابن القيم اسناده حسن,وفي الباب احاديث يقوي بعضها بعضا انظر مصنف عبدالرزاق 4/243؛ابن ابي شيبة 1/32؛البيهقي 4/258. واته: ئهوهلهئهستۆی خۆیدایه, پێم بڵی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێكتان قه‌رز هه‌بێت درهه‌م درهه‌م ودوو درهه‌م دوو درهه‌م بیداتهوهقهرز دانهوهنیه؟ خوای گهورهشایستهترهبهلێخۆش بوون ولێبوردن. گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژوانه‌ی كهژمارهكهیان نازانرێت پرسیار/ ئه‌و كه‌سه‌ی لهڕهمهزانداچهند ڕۆژێك به‌ڕۆژوو نهبوهبهڵام ژماره‌كه‌یان نازانێت چۆن بیان گرێته‌وه؟ وڵام/ له‌سه‌ر ئه‌و كهسهپێویستهئیحتیات بكات.وهبهڕۆژو بێت تا دهگاتهیهقین كه‌هه‌موو ئه‌و ڕۆژوانه‌ی له‌سه‌رێتی گرتویه‌تیه‌وه. ئه‌م بابهتهوهرگیراوهلهكتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان لهحوكمهكانی ڕۆژوو به‌شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له‌نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان