البحث

عبارات مقترحة:

الجميل

كلمة (الجميل) في اللغة صفة على وزن (فعيل) من الجمال وهو الحُسن،...

المتكبر

كلمة (المتكبر) في اللغة اسم فاعل من الفعل (تكبَّرَ يتكبَّرُ) وهو...

الصمد

كلمة (الصمد) في اللغة صفة من الفعل (صَمَدَ يصمُدُ) والمصدر منها:...

فه‌زڵ و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر شوال
رۆژووی شه‌ش رۆژ له‌ مانگی شه‌وال له‌ پاش مانگی ڕه‌مه‌زان پاداشتی رۆژووی ساڵێكی هه‌یه‌، بۆیه‌ فرسه‌ته‌ مرۆڤی موسڵمان ئه‌و پاداشته‌ له‌ ده‌ست خۆی نه‌دات...

التفاصيل

  فه‌زڵ‌و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال       به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ، سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان و درود و ره‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصگفی‌و هاوه‌ڵانی و شوێنكه‌وتوانی هه‌تاهه‌تایه‌ . برایان و خوشكانی باوه‌ردار بێگومان مروڤی موسڵمان پێویسته‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر تاعه‌ت و گوێرایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونی له‌ژه‌نگ و ژاری گوناه و تاوان تا ئه‌و رۆِژه‌ی ده‌گاته‌حزوری خوای گه‌وره‌ و ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆلای به‌یه‌كجاری . هه‌ر له‌به‌ر پاككردنه‌وه‌و تزكیه‌ی ده‌روونی گوناهباره‌كه‌خوای گه‌وره‌په‌رستن و عباده‌ته‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤــ دیاری كردوه‌، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌باوه‌ردار تاعه‌تی خوا بكات به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌دڵ و ده‌روونی پاك ده‌كاته‌وه‌له‌گوناه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چه‌ندێك دوور بێت له‌تاعه‌تی په‌روه‌ردگاری خۆی ئه‌وه‌نده‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دوور ده‌بێت له‌تزكیه‌ی نه‌فسی خۆی . جا رۆژووش یه‌كێكه‌له‌و تاعه‌ت و عباده‌تانه‌ی كه‌كه‌ژه‌نگ و چڵك و چه‌په‌ڵی گوناه و تاوان راده‌ماڵێت و ئاسه‌واریان ناهێڵێت ، هه‌ر بۆیه‌خوای گه‌وره‌مانگی ره‌مه‌زانی دانابوو وه‌ك وێستگه‌یه‌كی به‌خۆدا چوونه‌وه‌بۆ دامڵینی ئه‌و گوناهانه‌،تاوه‌كو رۆژوه‌وان به‌هه‌لی وه‌ربگرێت و بیكات به‌هۆكارێك بۆ خودا له‌خۆ رازیكردن و ته‌وبه‌كردن و په‌شیمان بوونه‌وه‌له‌تاوانه‌كان . ئه‌م مانگه‌پیرۆزه‌ش وه‌ك بینیمان هات به‌سه‌رماندا و رۆشت و بنكه‌و باره‌گای خۆی پێچایه‌وه‌، جا خۆش به‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی توانی تاعه‌ت و عباده‌ته‌كانی خۆی تیادا ئه‌نجام بدات و خوای گه‌وره‌له‌ خۆی رای بكات ، به‌دبه‌ختیش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژووی نه‌گرت و په‌شیمانی له‌حزوری خوادا پیشان نه‌دا و ته‌وبه‌ی نه‌كرد له‌تاوانه‌كانی . ئێستاش كه‌له‌ سه‌ره‌تا و ناوه‌ندی مانگی شه‌وال داین جار ێكی تر فورسه‌ته‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌جر و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ، سه‌مه‌ر و به‌رووبومی ئه‌و شه‌ش رۆژوو گرتنه‌ش كه‌پاداشت و خه‌یری یه‌ك ساڵی هه‌یه‌بیخه‌ینه‌سه‌ر حه‌سه‌ناتمان و روویی خۆمانی پێ سپی بكه‌ین له‌قیامه‌تدا . ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی‌الله علیه‌وسلم ) له‌باره‌ی رۆژووی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ی مانگی شه‌واله‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : "من صام رمضان ثم أتبعه ستاً من شوال كان كصیام الدهر " { رواه مسلم } واته‌: هه‌ركه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بوو بێت و پاشان به‌دوایدا شه‌ش رۆژ له‌مانگی شه‌والیش به‌رۆژوو بێت وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌كه‌یه‌ك ساڵ‌به‌رۆژوو بێت . ئیمامی نه‌وه‌وی له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت :( كاتێك ده‌وترێت خه‌یری یه‌ك ساڵی هه‌یه‌واته‌: ره‌مه‌زان یه‌ك مانگه‌،چاكه‌ش لای په‌روه‌ردگار یه‌ك به‌ ده‌یه‌( 1× 10 ) واته‌گرتنی یه‌ك مانگی ره‌مه‌زان خێرو پاداشتی ده‌مانگ رۆژووی هه‌یه‌، پاشان شه‌ش رۆژی شه‌والیش ئه‌ویش یه‌ك به‌ده‌، ده‌كاته‌شه‌ست رۆژ واته‌ دوو مانگ ، هه‌موو پێكه‌وه‌له‌گه‌ڵ‌مانگی ره‌مه‌زانه‌كه‌ده‌كاته‌ساڵێكی ته‌واو ، كه‌واته‌كه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان نه‌گرێت به‌ر ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌ناكه‌وێت . ئیبن ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لیش له‌عبد الله‌ی كوری موباره‌كه‌وه‌ده‌گێرێته‌وه‌كه‌ ده‌فه‌رموێت : روژوو گرتنی شه‌وال له‌و مانگه‌دا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌و هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌ئه‌جرو خێر و پاداشتی ساڵێك رۆژووی فه‌رزیان ده‌بێت . جا خوشك برایانی به‌رێز گرتنی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌موسڵمان شوكری خودای كردوه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار موه‌فه‌قی كرد له‌سه‌ر گرتنی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان ،هه‌ره‌وه‌ك چوَن به‌ڵگه‌شه‌له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌بۆ تاعه‌ت و گوێرایه‌ڵیه‌كانی خوای میهره‌بان و ئاره‌زوو مه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر رێگای پیاو چاكان و صالحین . ئیبن ره‌جه‌ب ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وه‌ر ته‌وفیقی كه‌سێكی دابێت به‌ گرتنی مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رامبه‌ریدا مرۆڤــ تاوان به‌دوایدا بكات و بگه‌رێته‌وه‌بۆ سه‌ر تاوانه‌كان ، خۆی له‌خۆیدا مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه‌نیعمه‌ته‌كانی خودای گۆریوه‌توه‌به‌خراپه‌ و كوفر كردن ( فهو من فعل من بدل نعمه‌الله كفراً ) . جا خوشك و برایانی به‌رێزم تاعه‌ت كردنی په‌روه‌ردگار وه‌رزێكی تایبه‌تی بۆنیه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا زۆر تاعه‌ت بكه‌یت و پاش كۆتای هاتنی دیسان بگه‌رێیته‌وه‌بۆ سه‌ر تاوان و گوناهـ و له‌خودا یاخی بوون و سه‌رپێچ كردن ، به‌ڵكو تاعه‌ت و عباده‌تی خوای گه‌وه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤدا به‌رده‌وامه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌مردن یه‌خه‌مان پێ ده‌گرێت و كۆتایی دێت به‌ ژیانمان . له‌بیشری حافی یان پرسی كه‌عابد و خواناس زاهیدێكه‌ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خواناسی ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : خراپی بۆ ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی كه‌بێ ئاگان له‌تاعه‌تی خوا له‌مانگی ره‌مه‌زاندا نه‌بێت ، خواناس و له‌خواترسان به‌درێژایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر تاعه‌ته‌كانی خوای میهره‌بان . ئازیزان ئه‌وه‌نده‌بزانن به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رۆژوو به‌گرتنی شه‌ش رۆژه‌كه‌ی شه‌وال و رۆژووه‌سوننه‌ته‌كانی تریش خۆی له‌خۆیدا چه‌ند مانایه‌كی گه‌وره‌ده‌گه‌یه‌نێت كـه‌ئیبن ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئاماژه‌ی پێكردووه‌ :- 1- گرتنی شه‌ش رۆژی شه‌وال ، ئه‌جر و پاداشتی یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ گرتنی مانگی ره‌مه‌زاندا ته‌واو ده‌كات . 2- گرتنی شه‌وال و رۆژووی مانگی شه‌عبان وه‌ك نوێژه‌سوننه‌ته‌كانی پێش و پاشی نوێژه‌فه‌رزه‌كان وان ،هه‌ر كه‌م و كوورتی یه‌ك هه‌بێت له‌رۆژووه‌كانماندا خوای گه‌وره‌پریان ده‌كاته‌وه‌پێیان ، چونكه‌فه‌رزه‌كان به‌سوننه‌ت و نه‌وافله‌كان پر ده‌بنه‌وه‌، هیچ كه‌سێكیش نیه‌له‌رۆژوو گرتنیدا كه‌م و كورتی نه‌بێت ، بۆیه‌هه‌موو لایه‌كمان پێویستمان به‌وه‌هه‌یه‌قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌بكه‌ینه‌وه‌به‌گرتنی شه‌وال . 3- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رۆژوو گرتن دوای رۆژووی فه‌رزی مانگی ره‌مه‌زان ،خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ئه‌و تاعه‌ت و عباده‌تانه‌ی ره‌مه‌زانی له‌و كه‌سه‌ وه‌رگرتوه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌تاعه‌تی لێ وه‌رگرت موه‌فه‌قی ئه‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌تاعه‌ت و عباده‌ت كردنی خۆی ، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌خواناسان ده‌ڵێن : پاداشتی حه‌سه‌نات و چاكه‌كردن ته‌وفبق دانه‌به‌كردنی چاكه‌ی زیاتر له‌لایه‌نی خوداوه‌ . 4- گرتنی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان و گیرا كردنی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌لێخۆش بوونی ئه‌و زاته‌به‌رزو پیرۆزه‌مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ ئیماندار ،رۆژووه‌وانانیش له‌رۆژی جه‌ژندا پاداشته‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه‌، رۆژی جه‌ژنیش كه‌رۆژوو تیایدا جائز نیه‌و حه‌رامه‌، كاتێكی دوای ئه‌وه‌مرۆڤی باوه‌ردار جارێكی تر به‌گرتنی رۆژووی شه‌وال ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ رۆژوو گرتن و تاعه‌تی خودا ، به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌شوكری خودا ده‌كات له‌سه‌ر ته‌وفیق دان و نعمه‌تی خوای میهره‌بانی ، چونكه‌هیچ نیعمه‌تێك به‌ ئه‌ندازه‌ی لێخۆش بوونی په‌روه‌ردگار خۆش نیه‌بۆ به‌نده‌كه‌ی ، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ر ( صلی‌الله‌علیه‌وسلم ) له‌كاتێكدا كه‌په‌روه‌ردگار له‌گوناهی پاش و پێشی خۆش بووه‌به‌رده‌وام خه‌ریكی عباده‌ت و و شه‌و نوێژ كردن ده‌بێت، دایكی موسڵمانان حه‌زره‌تی عائشه‌پێ ده‌ڵێت : باشه‌تۆ بۆ ئه‌ونده‌خۆت ماندوو ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا په‌روه‌ردگار له‌گوناهی پێش و پاشت خۆش بووه‌، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت : أفلا أكون عبداً شكوراً . 5- خوای گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌ به‌نده‌كانی كه‌شوكراته‌بژێری خودا بن له‌به‌رامبه‌ر موه‌فه‌ق بونیان له‌سه‌ر گرتنی مانگی ره‌مه‌زان هه‌وره‌ك ده‌فه‌رموێت : { وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّه‌َ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَڵی‌مَا هَدَاكُمْ وَڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} { البقره‌:185} ، واته‌ : قه‌زای ره‌مه‌زانتان له‌سه‌ر دانرا تاوه‌كو ئه‌و مانگه‌ به‌ته‌واوی بگرن و له‌به‌رامبه‌ریشدا خوادا به‌گه‌وره‌بگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێنمونی كردون تاوه‌كو سوپاسی خوا بكه‌ن .  چاكترین شوكرو سوپاسێكی خوداش ئه‌وه‌یه‌مرۆڤی باوه‌ردار به‌ردوام بێت له‌رۆژوو گرتن و تاعه‌ت و گوێرایه‌ڵیه‌كانی په‌روه‌ردگاری ، ئه‌ویش به‌وه‌ی شه‌ش رۆژه‌كه‌ی شه‌وال بگرێت و به‌ردوام داوا له‌ زاتی حه‌ق تعالی‌بكات یارمه‌تی ده‌ری بێت له‌سه‌ر چاكه‌و خێر كردن و تاعه‌ت كردن . هه‌ندێك له‌خواناسان و سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته‌كاتێك كه‌په‌روه‌ردگار موه‌فه‌قی ده‌كردن له‌سه‌ر شه‌وێكی شه‌و نویژ كردن له‌به‌رامبه‌ردا شوكری خوایان به‌وه‌ده‌كرد رۆژێك به‌رۆژوو ده‌بوون ، ( وشكر النعم بالطاعه‌طاعه‌ ) .  جا هه‌ر نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌كه‌ده‌یبه‌خشێت به‌به‌نده‌كانی جا ئه‌و نعمه‌ته‌ دونیایی بێت یان قیامه‌تی پێویستی به‌شوكرو سوپاسی خوادا هه‌یه‌، شوكر كردنی نعمه‌تیش خۆی له‌خۆیدا نعمه‌تێكی تری گه‌وره‌یه‌، ئه‌و نعمه‌ته‌ش دیسان شوكرێكی تری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نعمه‌ته‌كانی خوای میهره‌بان به‌ردوام بن و له‌زیاد كردندا بن ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌كوفری نعمه‌تی په‌روه‌ردگار سزای سه‌ختی دونیاو و قیامه‌تیشی به‌دوادایه‌هه‌روه‌ك په‌روره‌دگار ده‌فه‌رموێت : ( لان شكرتم لازیدنكم و لان كفرتم إن عژابی لشدید ) . له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌هه‌موو لایه‌كمان موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر تاعه‌ت و عه‌بدایه‌تی خۆی و له‌و كه‌سانه‌مان بگێرێت كه‌شوكری نعمه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن ، ( ئامین یارب العالمین ) . وصلی‌الله و سلم علی‌سیدنا محمد وعلی‌اله وصحبه‌وسلم سبحان ربك رب العزة ‌عما یصفون وسلام علی‌المرسلین والحمد لله رب العالمین . والسلام علیكم ورحمه‌الله و بركاته.

المرفقات

2

فه‌زڵ و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال
فه‌زڵ و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال