البحث

عبارات مقترحة:

الحافظ

الحفظُ في اللغة هو مراعاةُ الشيء، والاعتناءُ به، و(الحافظ) اسمٌ...

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

السلام

كلمة (السلام) في اللغة مصدر من الفعل (سَلِمَ يَسْلَمُ) وهي...

هۆکاری لاچونی تاوان له‌سه‌ر تاوانبار

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی عومه‌ر عه‌لی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئیماندار که‌وته‌تاوانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌کۆمه‌ڵێك ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌بۆ لاچونی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌تێی که‌وتوون ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنن و له‌خوا بترسن.

التفاصيل

  هۆکاری لاچونی تاوان له‌سه‌ر تاوانبار       ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئیماندار که‌وته‌تاوانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌کۆمه‌ڵێك ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌بۆ لاچونی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌تێی که‌وتوون ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنن و له‌خوا بترسن. لای کۆمه‌ڵێك له‌زاناکان ئه‌مه‌جێگیر بووه ئه‌گه‌ر یه‌کێك که‌وته‌تاوانه‌وه‌چۆن تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌مێنێ به‌پێی قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت. وه‌کورتیان ده‌که‌ینه‌وه‌بۆ خوێنه‌رانه‌نی به‌ڕێز، ئه‌وه‌ی که‌له‌شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاویدا هاتووه‌له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌. وه‌ك ده‌ڵێ: ( مرۆڤی تاوانبار تاوانه‌که‌لاده‌چێ له‌سه‌ری واته‌سزای جه‌هه‌نه‌م به‌ده‌هۆکار، زانیم له‌قورئان و فه‌رمووده‌کان). هۆرکاری یه‌که‌م: ته‌وبه‌رکردن: وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ: {فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا*إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا} واته‌له‌دوای ئه‌وان که‌سانێك له‌نه‌وه‌کانیان بوونه‌جێنشین، که‌نوێژه‌کانیان به‌زایه‌داو شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه‌تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له‌دونیاو قیامه‌تدا)*جگه‌له‌وانه‌ی که‌ته‌وبه‌ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کارو کرده‌وه‌ی چاك ئه‌مجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه‌ده‌چنه‌به‌هه‌شته‌وه‌و هیچ جۆره‌سته‌مێکیان لێ ناکرێت. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ {إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ} واته‌جگه‌له‌وانه‌ی ته‌وبه‌یان کردووه‌و چاکسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت ڕاستیان ڕوونکردۆته‌وه‌که‌جاران شاردبوویانه‌وه‌، ئائه‌وانه‌گه‌ڕانه‌وه‌که‌یان لێ وه‌رده‌گرم وته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه‌ وه‌رگرو دلوڤان و میهرابانم. ته‌وبه‌، ئه‌و ته‌وبه‌ی که‌سزا له‌سه‌ر مرۆڤ لاده‌بات ته‌وبه‌یه‌کی ڕاستییه‌(النصوح)ه‌ئه‌وه‌یه‌که‌له‌دڵه‌وه‌یه‌و وه‌به‌دڵسۆزیه‌وه‌ته‌وبه‌که‌ده‌کات، وه به‌ووته‌دانی پێدا ده‌نێ و وه‌په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌له‌وه‌ی که‌کردوویه‌تی له‌تاوان، وه‌به‌گوڕێکی باش ده‌دات به‌خۆی که‌جارێکی تر نه‌چێته‌وه‌سه‌ریان و کاری باشه‌ده‌کات. ته‌وبه‌ده‌بێته‌هۆیه‌ك بۆ لێخۆشبوونی تاوان، وه‌سزا نه‌دانی تاوانبار، ئه‌مه‌ڕا جیاوازی تێدا نیه‌له‌نێوان زانایاندا، وه‌جگه‌له‌مه‌هیچ شتێکی تر نابێته‌لێخۆشبوونی تاوان به‌ته‌واوه‌تی جگه‌له‌ته‌وبه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ} واته‌ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم .. ئه‌وانه‌ی که‌خۆتان گوناهبار کردووه‌و غه‌ڵه‌تتان زۆره‌، نائومێد مه‌بن له‌ره‌حمه‌تی خوا، چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ته‌وبه‌ی راست بکه‌ن، خوا له‌هه‌ر هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه‌بێگومان ئه‌و خوایه‌زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه‌و زۆر به‌سۆزو میهره‌بانیشه‌. ‌‌هۆکاری دووه‌م: داوای لێخۆشبوون کردن (الاستغفار): وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} واته‌بێگومان خوای گه‌وره‌(به‌قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا ببیت (به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌روه‌ها خواش سزا ده‌ر نیه‌له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوون بکه‌ن. خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌م داوای لێخۆشبوونه‌ش ده‌چێته‌ڕیزی ته‌وبه‌کردنه‌وه‌، چونکه‌ئیستیغفار داوای لێخۆشبوونه‌له‌و تاوانانه‌ی تێی که‌وتووه‌په‌شیمانی ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وش به‌داواکردنه‌که‌. به‌ڵام ته‌وبه‌ئه‌وه‌شی تیایه‌که‌له‌داهاتوودا جارێکی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر تاوانه‌کان. هۆکاری سێهه‌م: کرداری چاکه‌یه‌: خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ} واته‌نوێژ به‌چاکی ئه‌نجام بده‌له‌هه‌ردوو سه‌ری رۆژه‌وه‌(که‌نیوه‌ڕۆ و عه‌سره‌) و له‌سی کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که‌( مه‌غریب و عیشاو به‌یانی)یه‌نزیکن له‌( ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری رۆژه‌وه‌، به‌ڕاستی کرده‌وه‌چاکه‌کان کرداره‌خراپه‌کان لاده‌به‌ن و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌، ئه‌وه‌ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن. هۆکاری چواره‌م: که‌وتنه‌ناو کێشه‌ی دونیاییه‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: { ما یصیب الؤمن من وصب، ولا نصب، ولا غم ، ولا هم ، ولا حزن، حتی الشوکة یشاکها الا کفر الله‌بها من خطایان} هه‌ر ناخۆشی و خه‌م و خه‌فه‌ت و توشی مسوڵمان ببێت ده‌بێته‌هۆی لاچونی تاوانه‌کان هه‌تا ئه‌گه‌ر دڕکێکیش بێت. بزانه‌که‌وتنه‌ناو ناخۆشی یه‌وه‌ده‌بێت هۆکارێك بێت بۆ لاچونی تاوان، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ده‌که‌وێته‌ناو ناخۆشیه‌وه‌ئارامی گرت له‌سه‌ری ئه‌وکاته‌خێریشی ده‌ست ده‌که‌وێت له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه‌که‌ده‌بێته‌هۆی لاچونی تاوانه‌کانیشی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارامی نه‌گرت له‌سه‌ری ئه‌وکاته‌تاوانێکی تر زیاد ده‌کاته‌سه‌ری تاوانه‌کانی له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه‌که‌ئه‌م ناخۆشیه‌نابێته‌هۆی لاچونی تاوانه‌کانی. هۆکاری پێنجه‌م: سزادانی ناو گۆڕه. هۆکاری شه‌شه‌م: ناڕه‌حه‌تیه‌کانی دواڕۆژه‌. هۆکاری حه‌وته‌م: شه‌فاعه‌ت کردنی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌خوای گه‌وره‌فه‌رمانی شه‌فاعه‌ت کردنیان پێ بدات له‌ڕۆژی دوایدا. هۆکاری هه‌شته‌م: لێخۆشبونی خوای گه‌وره‌یه‌که‌به‌ڕه‌حه‌مترین که‌سه‌، جگه‌له‌شه‌فاعه‌تکرندن. وه‌ك خوای گه‌وره‌خۆی ده‌فه‌رموێ {إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا} واته‌به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه‌که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه‌له‌و (هاوبه‌ش دانانه‌) له‌گوناهه‌کانی تر بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت و شایسته‌ی بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه‌به‌ڕاستی گومڕا بووه‌به‌گومڕایه‌کی زۆر دوور. هۆکاری نۆیه‌م: دوعاو پاڕانه‌وه‌ی مسوڵمان بۆ یه‌کتری پێش مردن و دوایی مردن. هۆکاری ده‌یه‌م و کۆتایی: ئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌بنه‌هۆی گه‌یاندی چاکه دوای مردن‌وه‌ك: حه‌ج کردن، ڕوژوو گرتن وه‌هه‌روه‌ها. له‌کۆتاییدا داواکارین له‌خوای گه‌وره‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانمان خۆش بێت و ئارامیمان پێ ببه‌خشی له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی دوو پاداشتی تیا وه‌رگرین. وه‌به‌ده‌م ‌خه‌مه‌کانی یه‌کتریوه‌بین و دوعای خێر بۆ یه‌کتر بکه‌ین تا پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رگرین. ده‌مه‌کانمان پاراو بێت به‌ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوون له‌خوای گه‌وره‌تا پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رگرین و ببنه‌مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی وا به‌پاکی بگه‌ینه‌خزمه‌ت خوای گه‌وره‌امین. وه‌رگێراوه‌له‌کتێبی الایمان محمد نعیم یاسین. مانای ئایه‌ته‌کان له‌ته‌فسیری ئاسان بۆتێگه‌یشتنی قورئان برهان محمد امیین.

المرفقات

2

هۆکاری لاچونی تاوان له‌سه‌ر تاوانبار
هۆکاری لاچونی تاوان له‌سه‌ر تاوانبار