البحث

عبارات مقترحة:

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

چۆن حه‌جێكی پاك و پوخت ئه‌نجام ده‌ده‌‌یت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سارا ئیسماعیل ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات - صفة الحج
فه‌رمووده‌ی زۆر ‌‌هاتوون ؛ له‌باره‌ی‌گه‌وره‌یی چاكه‌ى حه‌ج و زۆریى پاداشتی له‌لاى خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه‌ و سلم له‌هه‌ندێ فه‌رمووده‌یدا حه‌جی ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی به‌( الحج المبرور ) وه‌سفكردووه‌كه‌به‌مانای حه‌جی پاك و پوخت دێت ، هه‌ر وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه‌( بوخاری ) ریوایه‌تی كردووه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم ده‌فه‌رموێت : ( والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة ) واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

التفاصيل

چۆن حهجێكی پاك و پوخت ئهنجام دهدهیت فهرموودهی زۆر هاتوون ؛ لهبارهیگهورهیی چاكهى حهج و زۆریى پاداشتی لهلاى خوای گهوره، پێغهمبهرى خوا صلی الله علیه و سلم لهههندێ فهرموودهیدا حهجی تهواو و بێ كهموكوڕی به( الحج المبرور ) وهسفكردووهكهبهمانای حهجی پاك و پوخت دێت ، ههر وهك لهو فهرموودهیهدا كه( بوخاری ) ریوایهتی كردووهپێغهمبهری خوا صلی الله علیهو سلم دهفهرموێت : ( والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة ) واته : حهجی پاك و پوخت پاداشتهكهی تهنها بهههشته. ئههلی عیلمیش لهبارهی مانای حهجی پاك و پوختهوهزۆر قهولیان ههیهو ههموویان ماناكانیان لهیهكهوهنزیكه و یهك مانا دهگهیهننكهئهویش : " أنه الحج الذي وفيت أحكامه ، ووقع موقعاً لما طلب من المكلف على الوجه الأكمل " واته : حهجی پاك و پوخت ئهو حهجهیهكه ئهحكامهكانی بهجێ گهیشتبێت و ، كهسی پێ سپێرراو بهتهواوترین شێوهبهجێی گهیاند بێت. لهبهرئهوهپێویستهحاجی خاسیهت و نیشانهكانی حهجی پاك و پوخت بزانێت و ، ئهو كارانهی كهدهبنههۆی چاككردن و تهواوكردنی حهج ئهنجامیان بدات ؟ ههروهها ئهو كارانهش كهدهبنههۆی كهموكوڕكردنی حهج لێیان دوور بكهوێتهوه؟ لهبهرئهوهخهڵكی لهحهجكردنیاندا جیاوازییان زۆره بهپێی دووری و نزیكییان لهسیفهت و نیشانهكانی حهجی تهواوه وه. 1 ـ ئیخلاس و پاشان شوێن كهوتنی سووننهت یهكهم كارهكهحهجی پێ پاك و پوخت دهبێت ، چونكهئیخلاس كێشانهو بناغهی وهرگرتنی كارهكانه، واتهخوای گهورهتهنها كارێكوهردهگرێت كهپاك بێت و ، مهبهست پێی تهنها خوای گهورهبێت ، لهبهرئهوهبا حاجی بهڕێز دهروونی خۆی بپشكنێت و ، نیهتی خۆی بزانێت و ، زۆر ئاگاردار بێت لهههر نیهتێكی خراپ كهپێچهوانهی دڵسۆزی بێت نهكا حهجهكهی پاداشتی نهمێنێت ، وهك ئهوهی حهجكردن بۆ رووپامایی و ، ناو و شۆرهت و ، خۆشویستنی پیا ههڵدان و مهدح كردن و پله و پایهلهلاى خهڵك بێت ، پێغهمبهری خوا كاتێك حهجی كرد كۆپانی حوشترهكهی كۆن و شڕ بوو لهگهڵ قهدیفهیهك كهپارچهیهكی چنراوی لووس و پووسی توكن بوو چوار درههمی دهكرد پاشان دهیفهرموو : ( اللهم حجة لا رياء فيها ولا سمعة ) ابن ماجه ، واته : خوایهحهجێكم بهنسیب بكهیت رووپامایی و ناو و شۆرهتی تێدا نهبێت. 2 ـ پاشان حاجی ههوڵ بداتحهجهكهى لهسهر سووننهتی پێغهمبهر صلی الله علیه و سلم بێت ، ئهوهش بهفێربوونی شێوازی حهجكردنی پێغهمبهر و واجیبات و سوننهتهكانی حهجكردن دهبێت ، پێغهمبهر صلی الله علیهو سلم له فهرموودهكهی جابر دا دهفهرموێت: ( لتأخذوا مناسككم فإني لا أدري لعلي لا أحج بعد حجتي هذه ) رواه مسلم ، واته : بنهما و رێساكانی حهج وهربگرن چونكهمن نازانم لهوانهیهلهدوای ئهم حهجهم ئیتر حهجی تر نهكهم. 3 ـ ئهو كارانهش كهیارمهتی حاجی دهدهن تا حهج كردنهكهی پاك و پوخت بێت خۆ ئامادهكردنهپێش حهج كردن ، ئهوهش كاتێكدهبێت كهحاجی تهوبهیهكی راست و ، خهرجی حهڵاڵ لهگهڵ خۆیدا بهرێت و ، هاوڕێی چاك ههڵبژێرێت و ، گهردن ئازایی بكات و مافی بهندهكانی بهسهرهوهنهبێت ، ... تاد ؛ كهلهئادابی حهجكردن دا باسكراون. 4 ـ ههروهها لهنیشانهكانی حهجی پاك و پوخت : دڵپاكی و ، رهفتاری باش و ، چاكهكردنهبهههموو شێوهكانیهوه؛ وشهیهكی چاك ، بهخشینی ماڵ ، فێركردن و رێ نیشان دانی نهزانێك ، ئهمر بهچاكهو نههی لهخراپهكردن ، ( ابن عمر ) خوای لێ رازی بێت دهڵێت : " إن البر شيء هين ، وجه طليق وكلام لين " . واته : ئاینخوازیی شتێكی ئاسانه، روویهكی خۆش و دهم بهپێكهنینه و ، قسهی نهرم و نیانه. واتهچاكهكردن بهههموو شێوهیهكیهوه ههروهك ـ ابن رجب - دهڵێت : پێغهمبهری خوا - صلى الله عليه وسلم- به( أبا جُرَيٍّ الهجيمي ) وت : ( لا تحقرن من المعروف شيئا ، ولو أن تعطي صلة الحبل ، ولو أن تعطي شسع النعل ، ولو أن تنزع من دلوك في إناء المستسقي ، ولو أن تنحي الشيء من طريق الناس يؤذيهم ، ولو أن تلقى أخاك ووجهك إليه منطلق ، ولو أن تلقى أخاك فتسلم عليه ، ولو أن تؤنس الوحشان في الأرض ) رواه أحمد . واته : هیچ چاكهیهك بهكهم مهزانه، ئهگهر بهگهیاندنهوهی پهتێكیش بێت بهخاوهنهكهی تا كۆڵهكهی یان بارهكهی پێ ببهستێت ، ئهگهر بهپێدانی ئهو رایهڵهش بێت كه بۆ راگرتنی نهعل بهپهنجهكانی قاچهوهدهبێت ، ئهگهر لهسهتڵهكهت ئاو بكهیتهقاپ یان حاجهتی كهسێك كهئاوی دهدهیتێ ، ئهگهر بهلابردنی شتێكیش بێت لهسهر رێی خهڵك كهئازاریان دهدات ، ئهگهر بهڕووییهكی خۆش و دهم بهپێكهنینهوهبهبراكهت بگهیت ، یان سهلام لهبراكهت بكهیت كهپێی دهگهیت ، یان خهمبارێك دڵ خۆش بكهیت . 5 ـ ههروهها دهبێ حاجی بزانێت كاتێك حهجكردنهكهی حهجێكی چاك دهبێت كهلهكاتی بهجێ گهیاندنی حهجدا زۆرترین خوا پهرستی بكات و لهگوناهو سهرپێچی دووربكهوێتهوه، خوای گهوره دهفهرموێت : { وما تفعلوا من خير يعلمه الله وتزودوا فإن خير الزاد التقوى } ( البقرة: 197 ) ، واته : ( وهههرچی بكهن لهچاكه، خوا پێی دهزانێ ، وه توێشووی ( پارێزگار ی) ههڵبگرن كهباشترین توێشوو پارێزگاریكردنه ) . ههروهها خوای گهورهدهفهرموێت : { الحج أشهر معلومات فمن فرض فيهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال في الحج } ( البقرة197 ) ، واته : ( كاتی حهج لهچهند مانگێكی دیاریكراودایهئینجا ههر كهسێك لهم مانگانهدا حهجی لهسهر خۆی پێویست كرد ، با ئیتر نهچێتهلای خێزانی وهبهدكاری نهكات وهدهمهقاڵهنهكات له حهجدا ) . پێغهمبهریش صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت : ( من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه ) متفق عليه ، واتهئهوهی حهجی ماڵی خوای كرد و لهگهڵ خێزانی جووت نهبێت و قسهی ناشرین و خراپ نهكات و گوناههنهكات تاوانی لهسهر نامێنێ وهك ئهوهی تازهلهدایك بوو بێت . چونكه( رفث ) جووت بوونهلهگهڵ خێزان و قسهی خراپ كردنه، ( فسوق ) يش لهابن عباس و زۆرێك له سهلهفهوهریوایهت كراوهكهفسوق بریتییهلهگوناههكردن بهههموو جۆرهكانیهوه، ( جدال ) يش زۆر بڵێی و مشت و مڕ كردنهبهبێ حهق ، جا ئهگهر حاجی بهڕێز مهبهستێتی حهجهكهی بۆ خوای گهورهپاك و پوخت بێت و ، خییانهت لهخوای خۆی نهكات و بێ كهموكوڕی بێت ؛ دهبێت حاجی پابهند بێت بهگوێڕایهڵی خوای گهورهوه، ئهویش بهپارێزگاری كردن لهفهرزهكان و ، خۆ خهریك كردن بهههر كارێك كهلهخوای گهورهینزیك دهكاتهوه؛ لهیادی خوا كردن و دوعاو خوێندنهوهی قورئان و .. تاد لهدهرگاكانی خهیر، دهبێ سنووری ئهركهكانی خوای پهروهردگار كهخستویهتییهئهستۆی بهندهوهبیپارێزێت و نهكهوێتهحهرامهوه، گوێ و چاو و زمانی لهحهرام بپارێزێت .6 ـ ههروهها دهبێت حاجی ئاگادار بێت و ههست بهحیكمهت و نهێنییهكانی حهجكردن بكات ، چونكهجیاوازییهكی گهورهههیهلهنێوان كهسێك حهج بكات و ئاگادار بێت و لهبیری ئهوهدا بێت كهئهو بهرێ و رهسمی حهجكردن بۆ خوای گهوره ههڵدهستێت ، وهئهو لهههڵوێست و جێگهیهكدا وهستاوهكهپێشتر پێغهمبهران و زاناكان و پیاو چاكانی تیا وهستابوون و ، لهكاتی حهجكردنیدا له بیری ئهو رۆژهدا بێت كهبهندهكان دهچنهوهبهردهم قاپی خوای گهوره ، لهگهڵ كهسێكدا كهههر وهك عادهت حهج دهكات ، یان وهك گهشتێك و سهفهر و گهڕانێك ، یان تهنها بۆ ئهوهی فهرزهكهی لهسهر بكهوێت ، یان تا پێی بووترێت : ( حاجی فڵان) .7 ـ كۆتایین نیشانهی حهجی پاك و پوخت ئهوهیه كهمسوڵمان لهدوای حهج كردنهكهی سهقامگیر بێت و پابهند بێت بهگوێڕایهڵی خوای پهروهردگارهوه، وهلهدوای حهجكردنی حاڵی باشتر بێت لهپێش حهجكردنهكهی ، چونكهئهوهلهنیشانهكانی قبوڵكردنی خوا پهرستییه، ههندێ لهسهلهف وتویانه : " علامة بر الحج أن يزداد بعده خيراً ، ولا يعاود المعاصي بعد رجوعه " واته : نیشانهی حهجی چاك ئهوهیهمسوڵمان لهدوای حهجهكهی چاكتر بێت و ، لهدوای گهڕانهوهی لهحهج گوناههكردن دهست پێ نهكاتهوه، الحسن البصري رهحمهتی خوای لێ بێت دهڵێت : " الحج المبرور أن يرجع زاهداً في الدنيا ، راغباً في الآخرة" واته : حهجی پاك و پوخت ئهوهیهحاجی بهدنیا نهویستی و شهیدایی رۆژی دواییهوهبگهڕێتهوه .خوشك و برای حاجی بهڕێز ئهمانهگرنگترین خاسیهت و نیشانهكانی حهجی پاك و پوخت بوون ، كۆشش بكه بۆ داواكردنیان و بهدهست خستنیان تاكو بهپاداشتی حهجهكهت و رهزای خوای گهورهبگهیت ، داواكارم لهخوای گهورهحهجهكهت پاك و پوخت بكات و ، له تاوانت خۆش بێت و ، ئهرك و رهنجت بهفیڕۆ نهڕوات .سهرچاوه://www.islamweb.net/ahajj/index.php?group=articles&lang=A&id=136212

المرفقات

2

چۆن حه‌جێكی پاك و پوخت ئه‌نجام ده‌ده‌‌یت
چۆن حه‌جێكی پاك و پوخت ئه‌نجام ده‌ده‌‌یت