البحث

عبارات مقترحة:

الحي

كلمة (الحَيِّ) في اللغة صفةٌ مشبَّهة للموصوف بالحياة، وهي ضد...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

السيد

كلمة (السيد) في اللغة صيغة مبالغة من السيادة أو السُّؤْدَد،...

به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی له ‌ساڵی نوێ ده‌كه‌ین

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - العام الجديد
خوای گه‌وره‌ ئه‌فزه‌لیه‌تی له‌ نێوان كاته‌كاندا داناوه‌، هه‌ندێك مه‌واسیم هه‌یه ‌جۆره‌ها په‌رستشی تێدا داناوه‌، وه ‌له‌و كاته ‌پیرۆزانه‌ كه‌وا قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئیشاره‌تیان پێداوه ‌بریتیه ‌له‌مانگی موحه‌ره‌م.به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌له‌م بابه‌ته ‌باسی پله‌و پایه‌ی ئه‌و مانگه‌ پێرۆزه‌ ئه‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، فه‌زڵی رۆژی عاشورا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.

التفاصيل

  به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی له‌ ساڵی نوێ ده‌كه‌ین   الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد: شه‌و رۆژو مانگ و ساڵ به‌خێرایی دێت و ده‌ڕوات و، خۆزگه‌ ‌مرۆوڤ له‌ كۆتایی هه‌موو ساڵێك و له‌سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك ته‌وبه‌یه‌كی ڕاست و دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌مایه‌ی ششتنی ئه‌و تاوانانه‌ی ڕابردو و پێشوازی كردن له‌وه‌ی دێیت ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}(النور: من الآية31)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى}(طـه:82). خوای گه‌وره ‌ئه‌فزه‌لیه‌تی له‌ نێوان كاته‌كاندا داناوه‌، هه‌ندێك مه‌واسیم هه‌یه ‌جۆره‌ها په‌رستشی تێدا داناوه‌، وه ‌له‌و كاته ‌پیرۆزانه‌ كه‌وا قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئیشاره‌تیان پێداوه ‌بریتیه ‌له‌مانگی موحه‌ره‌م. خوێنه‌ری به‌ڕێزم: به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌له‌م بابه‌ته ‌باسی پله‌و پایه‌ی ئه‌و مانگه‌ پێرۆزه‌ ئه‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، فه‌زڵی رۆژی عاشورا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی. یه‌كه‌م: بۆ ناوی لێنراوه ‌موحه‌ڕه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگێكه‌ جه‌نگی تێیدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌... دووه‌م: فه‌زلی مانگی موحه‌ره‌م: ١ - یه‌كێكه‌ له‌مانگه ‌حه‌رامه‌كان، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت:{إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ } (التوبة: من الآية36) ، وه‌مانگی مه‌حه‌ره‌م له‌مانگه‌ حه‌رامه‌كانه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( السنة اثنا عشر شهرا منها أربعة حرم ثلاث متواليات : ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورجب مضر الذي بين جمادى وشعبان )) رواه البخاري. ٢-ئیزافه‌كردنی ئه‌م مانگه‌ بۆ خوای گه‌وره‌: خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م مانگه‌ی به‌به‌رز و گه‌وره ‌نرخاندوه‌، وه‌ئیزافه‌كردنی ئه‌م مانگه ‌بۆ لای خۆی ئیزافه‌ی ڕێزلێنان و گه‌وره‌ییه‌، وه‌ئه‌مه‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر پله‌و پایه‌ی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه‌. ٣-فه‌زڵی به‌رۆژوو بوون تێیدا: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : ((أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم)) رواه مسلم . ئه‌بو عوسمانی ئه‌لنه‌هدی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌فه‌رموێت:" ئه‌وان سێ ده‌یییان به‌گه‌وره‌ده‌زانی: ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان و، ده‌رۆژی سه‌ره‌تای مانگی زو الحجه‌و، رده‌رۆژی سه‌رتای مانگی مه‌حه‌ره‌م". ٤-فه‌زڵی به‌رۆژوو بوونی عاشورا ، چه‌ند مه‌سائیلێكی تێیدایه‌: ٭ رۆژووی عاشورا له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه‌ فه‌رزكرابوه ‌سه‌ر ئوممه‌ت، ئیبنو عه‌باس ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: " پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ته‌شریفی هێنایه‌ شاری مه‌دینه و ته‌ماشای جوله‌كه‌كانی كرد له‌رۆژی عاشورا به‌رۆژوو ده‌بن، فه‌رمووی: ئه‌مه‌چیه‌؟ فه‌رمویان: ئه‌مه‌رۆژێكی چاكه‌و، له‌م رۆژه‌دا خوای گه‌وره‌ به‌نی ئیسرائیلی رزگار كرد له‌دوژمنه‌كه‌یان و، موسا علیه السلام به‌و بۆنه‌یه‌وه ‌به‌رۆژوو بووه‌. فه‌رموی: من ‌له ‌پێشتر له‌ ئێوه‌ بۆ موسا. بۆیه ‌به ‌رۆژوو بوو تێیدا و، فه‌رمانی كرد به ‌رۆژوو بوون له‌و رۆژه‌دا". ئیمامی بوخاری ریوایه‌تی كردوه‌. وه‌ ئه‌مه ‌به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر فه‌زڵی به‌رۆژوو بوون تێیدا. ئیبن حه‌جه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:‌ " ئیبن عبد البر ئه‌ی گێرێته‌وه‌ كه‌وا زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رۆژو بوونی عاشورا واجیب نیه‌، به‌ڵام موسته‌حه‌به " ‌. ٭ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : (( صيام عاشوراء احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله)) رواه مسلم. وه‌پرسیاریان كرد له‌ئیبنو عه‌باس خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی بێت ده‌رباره‌ی رۆژوی عاشورا، فه‌رمووی: " نه‌مزانیوه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌رۆژوو بو بێت و فه‌زڵی دابێته‌سه‌ر رۆژه‌كانی تر وه‌كو رۆژوی عاشورا..." ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌. ٭ چۆنیه‌تی به‌رۆژوو بوونی: ئیبنو حه‌جه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:" رۆژوی عاشورا سێ پله‌یه‌: نزم ترینیان : به‌ته‌نها ئه‌و رۆژه‌به‌رۆژوو بێت. وه‌به‌ڵگه ‌له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه‌: فه‌زڵی رۆژوو بوونی رۆژی ده‌یه‌م به‌ڕه‌هایی هاتوه‌بێ ئه‌وه‌ی باسی رۆژووی رۆژێكی پێشتری یان پاشتری بكرێت. به‌رزتر له‌و : به‌رۆژوو بوونی رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌مه‌.وه‌به‌ڵگه ‌له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه‌، فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم ‌:(( لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع)) رواه مسلم . به‌رزتریش له‌و: به‌رۆژوو بوونی رۆژی نۆیه‌م و یازده‌هه‌م له‌گه‌ڵ رۆژی ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م، وه‌به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه‌، فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم ‌ :(( خالفوا اليهود صوموا يوما قبله ويوما بعده)) به‌یهه‌قی ریوایه‌تی كردوه‌به‌سه‌نه‌دێكی زه‌عیف. ئیبنو قه‌یم ئه‌لجه‌وزیه ‌ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:" ئه‌وه‌ی ته‌نها رۆژی نویه‌م به‌رۆژوو بێت ئه‌وه‌ئه‌و كه‌سه‌تێنه‌گه‌شتوه‌له‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه‌ده‌رباره‌ی رۆژووی عاشورا؛ چونكه‌ئه‌و جۆره‌تێگه‌شتنه‌زۆر دووره‌له‌زمانی عه‌ره‌بی و شه‌رعه‌وه‌. موسڵمانانی خۆشه‌ویست: چه‌ند رۆژێكی تر ماڵ ئاوایی له‌ساڵی ١٤٢٩ كۆچی و ٢٠٠٨ زاینی ده‌كه‌یین...با بیرێ له‌وه‌زع و كرده‌وه‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و، بزانین له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا چیمان كردوه‌ بۆ ئاین و دونیامان ... هيوادارم به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌ینه‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌كی ته‌واو دانین بۆ ساڵی نوێمان .   وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين   سه‌رچاوه‌: سوود وه‌رگیراوه‌ له‌ وتاری به‌ڕێز راشد بن معيض العدواني له‌ سایتی ( صيد الفوائد )‌.

المرفقات

2

به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی له ‌ساڵی نوێ ده‌كه‌ین
به‌م شێوه‌یه‌ پێشوازی له ‌ساڵی نوێ ده‌كه‌ین