البحث

عبارات مقترحة:

الحميد

(الحمد) في اللغة هو الثناء، والفرقُ بينه وبين (الشكر): أن (الحمد)...

الحق

كلمة (الحَقِّ) في اللغة تعني: الشيءَ الموجود حقيقةً.و(الحَقُّ)...

الوكيل

كلمة (الوكيل) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) بمعنى (مفعول) أي:...

پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی دا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المذاهب الفكرية المعاصرة - التنصير
خۆشه‌ویستان له‌م وتاره‌دا به‌ پێی توانا و بۆ گونجان هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێگا وهۆكاره‌نه‌تان پێ ئاشنا بكه‌ین كه‌ ده‌گیرێنه‌ به‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێكخراوه‌ گاوره‌كانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ گاوركردنی كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان له‌ جیهانی ئیسلامیدا . ئه‌م ڕێگا وهۆكارانه‌ش هه‌ندێكیان سه‌ره‌كین وهه‌ندێكی تریشیان ڕێگای یارمه‌تیده‌ر ( مساعد ) ن .

التفاصيل

پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی دا هۆكار وڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانیش چه‌ند جۆرێكن : یه‌كه‌م : له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی ئاشكراوه‌ : دووه‌م : له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی نهێنی په‌رده‌ پۆشه‌وه‌‌ . سێهه‌م : له‌ڕێگای به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندی كردن به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ : هۆكار وڕێگا یارمه‌تیده‌ركان ( الأسباب المساعدة ): یه‌كه‌م : هۆكاره‌ سیاسی وسه‌ربازیه‌كان : دووه‌م : بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزرای : سێهه‌م : پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له‌ڕێگای هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌. پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی دائاماده‌كردنی: به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس         پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز﴿ وسائل التنصير في العالم الإسلامي ﴾إعداد : فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلاممراجعة: بشتيوان صابر عزيز پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی داخۆشه‌ویستان له‌م وتاره‌دا به‌ پێی توانا و بۆ گونجان هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێگا وهۆكاره‌نه‌تان پێ ئاشنا بكه‌ین كه‌ ده‌گیرێنه‌ به‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێكخراوه‌ گاوره‌كانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ گاوركردنی كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان له‌ جیهانی ئیسلامیدا .ئه‌م ڕێگا وهۆكارانه‌ش هه‌ندێكیان سه‌ره‌كین وهه‌ندێكی تریشیان ڕێگای یارمه‌تیده‌ر ( مساعد ) ن . هۆكار وڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانیش چه‌ند جۆرێكن : یه‌كه‌م : له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی ئاشكراوه‌ :ئه‌م شێوه‌یه‌ش به‌جۆرێك له‌ ئامۆژگاری وڕێنیشاندان وتوجیه كردن له‌ ناو كه‌نیسه‌ یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه‌ ده‌بێت، ( به‌ شێوه‌ی كۆمه‌ڵ یان تاكه‌كه‌سی )‌ جا ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار له‌ ڕێگای ووتاردانه‌وه‌ ده‌بێت، یان له‌ ڕێگای گفتوگۆ ومناقه‌شه‌ وحیواره‌وه‌، یان له‌ ڕێگای گرتنی كۆڕ وسیمیناره‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ (  پرۆسه‌ی به‌ گاور كردن ) له‌ پێناو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سانی موسڵمان وساده‌ وساویلكه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام .له‌م پێناوه‌شه‌دا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌یان له‌ لایه‌ن كه‌نیسه‌ وڕێكخراو وده‌زگاكانیانه‌وه‌ پێ سپێرراوه‌، له‌ ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ جیهانی ئیسلامی دا گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌نجامێك كه‌ پێویسته‌ هه‌ندێك بنه‌ما وڕێگای سه‌ره‌كی وڕاسپارده‌ هه‌یه‌ بیگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كه‌سانی زیاتر بكــه‌ن به‌ ( گــاور ) وله‌ئیسلام هه‌ڵیان بگێڕنه‌وه‌ .أ ) له‌ چوار چێوه‌ی به‌گاوركردنی موسڵمانانی نه‌خوێنه‌وار و( عه‌وام ) دا ..... پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سا‌نه‌دا زۆر چاك فێری زمان وله‌هجه‌ی محه‌لی وئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ ببن كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا به‌كاری ده‌هێنن، تاوه‌كو نامۆ نه‌بن له‌ نێوانیاندا، وه‌ ده‌بێت كاتێكیش قسه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ئاگاداری ئاستی ڕۆشنبیریان وئاستی تێگه‌یشتنیان بن تاوه‌كو لێیان تێبگه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ووتاریان بۆ ده‌دات له‌نێوانیاندا دابنیشێت وسه‌رنجی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌خوێنه‌واره‌ بۆلای خۆی ڕابكێشێت، وبه‌زمانێكی پاراوی دوور له‌ به‌كار هێنانی ووشه‌ وڕسته‌ی ئه‌جنه‌بی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌ چاك شاره‌زای ئایه‌ته‌كانی قورئان و ئینجیل بێت، وه‌ پێش هه‌موو شتێكیش داوای یارمه‌تی له‌ گیانی پیرۆز ( روح القدوس ) وحیكمه‌تی ئیلاهی بكات كه‌ مه‌به‌ست پێی حه‌زره‌تی عیسی یه‌  ( روح القدوس لای گاوره‌كان مه‌به‌ست پێی گیانی خوایه‌ كه‌ ڕێگا پیشانده‌ری خه‌ڵكیه‌، خوایش لای ئه‌وان سێ كوچكه‌ی خودای باوك وخودای كوڕ وگیانی پیرۆزه‌ ) ب)  پێویسته‌ له‌كاتی ووتاردان وقسه‌ كردن بۆ خه‌ڵك هه‌ندێك بابه‌ت وهۆكار به‌كار بهێنێت كه‌ شه‌وق وزه‌وق بۆ خه‌ڵكی گوێگر په‌یدا بكات، تاوه‌كو قسه‌ی ووتاربێژه‌كه‌یان باش بچێت به‌دڵه‌وه‌، له‌و هۆكارانه‌ش وه‌ك به‌كارهێنانی مۆسیقا وگۆرانی وهه‌ندێك ته‌مسیلی سه‌رنج ڕاكێش، یان به‌كارهێنانی هه‌ندێك له‌ مه‌شهه‌ده‌كانی فانوسی سیحری كه‌ لای مندالان به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستره‌ .ج) پێویسته‌ قه‌شه‌ ومونه‌صیره‌كان چاك شاره‌زای قورئانی موسڵمانان ببن تاوه‌كو نه‌كه‌ونه‌وه‌ هه‌ڵه‌وه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانیاندا .د) نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبده‌ن له‌سه‌ره‌تاوه‌ ناكۆكی ودووبه‌ره‌كی دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ موسڵماناندا، تاوه‌كو كاره‌كه‌یان لێ تێك نه‌چێت .هـ) ئه‌بێت خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌واری موسڵمانان وا حاڵی بكه‌ن كه‌ گاوره‌كان دوژمنی ئه‌وان نین .و) پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی به‌گاوركردنه‌ی موسڵمانانی پێ ده‌سپێررێت كه‌سێك بێت له‌خۆیان و پاشگه‌ز بووبێته‌وه‌، تاوه‌كو نامۆ نه‌بێت به‌ كلتوور داب ونه‌ریتیان .ز) پێویسته‌ شان به‌شانی پیاوانی مونه‌صیر ژنانی مونه‌صیریش له‌ كۆششی خۆیان نه‌وه‌ستن وخه‌ریكی سه‌ردان وتێكه‌ڵاوی بن له‌گه‌ڵ خێزانه‌ موسڵمانه‌كاندا ودیاریان بۆ ببه‌ن، و كتێب وئینجیلیان به‌ زمانی خۆیان بۆ ببه‌ن، تاوه‌كو بیخوێننه‌وه‌ وشاره‌زا ببن لێی، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ووتاریان بۆ بده‌ن له‌سه‌ر ڕێنمایه‌كانی ئینجیل. دووه‌م : له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی نهێنی په‌رده‌ پۆشه‌وه‌‌ .ئه‌م ڕێگایه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌ گاوركردنی موسڵمانان ( مونه‌صیره‌كان ) ئامانجه‌كانی خۆیان له‌ڕێگای دروست كردنی هه‌ندێك ده‌زگا وكۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیه‌وه‌ به‌دی بهێنن، به‌تایبه‌تی له‌ووڵاته‌ هه‌ژار وبێ ده‌رامه‌تانه‌ی كه‌ جه‌نگ وشه‌ڕ وشۆڕیان تێدایه، بتوانن ده‌ستی یارمه‌تی فریاگوزاریان پێ بگه‌یه‌نن وله‌گه‌ڵیشیدا په‌یامه‌كه‌ی خۆیان به‌باشی بگه‌یه‌نن كه‌ بریتی یه‌ له‌ مه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانی خۆیان وله‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ ناچار بكه‌ن كه‌ ببن به‌گاور، ‌وله‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی وه‌ك خواردن وپۆشاك ودروستكردنی قوتابخانه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ دابه‌شكردنی ئینجیل وكتێب وپه‌رتووكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ كه‌ هه‌موویان ئامانجیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایه‌كانی خۆیانه‌ .ئه‌م جۆره‌ش له‌گاوركردن گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی ( مجالس الإرساليات ) كه‌ له‌ساڵی ١٩٨٠ زاینی له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌سترا، كاتێك یه‌كێك له‌سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایانه‌ ووتی : " ئێستا ته‌واوی ئه‌و ده‌رگایانه‌ی كه‌ پێشتر داخرابوون له‌به‌رده‌ماندا واڵا وكراوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاره‌زووی خۆمان بتوانین پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ئه‌و چه‌ندان كۆمپانیا وده‌زگا نیشتمانیانه‌ی كه‌ هه‌ن له‌به‌رده‌ستدا، ئێستا به‌ڕاستی هه‌لی زۆر گونجاو هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگایانه‌وه‌ بتوانین كاری خۆمان به‌ پسپۆڕی ولێبڕاوانه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین كه‌ووڵات زۆر پێویستی پێیه‌تی " .   سێهه‌م : له‌ڕێگای به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندی كردن به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ :مه‌به‌ستیش له‌م ڕێگایانه‌ به‌ طبیعه‌تی حاڵ هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، هه‌ر له‌ ڕۆژنامه‌ وڕادێو ته‌له‌فزیۆن وبڵاو كردنه‌وه‌ی كاسێت وسیدی وفلیمی جۆراو جۆره‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ به‌كارهێنانی ئینه‌ته‌رنێت كه‌ ئێستا دونیای كردوه‌ به‌ گوندێكی بچووك، لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاماژه‌مان پێكردن به‌ڵام پاشتر به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ به‌ ووردی باسیان لێوه‌ ده‌كه‌ین . هۆكار وڕێگا یارمه‌تیده‌ركان ( الأسباب المساعدة ):سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بخینه‌ ڕوو، كاتێك كه‌ ده‌ڵێین ئه‌م هۆكارانه‌ چه‌ند هۆكارێكی یارمه‌تیده‌رن مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هۆكاری لاوه‌كی وپه‌راوێزخراوو بن له‌ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و كار وگرنگیه‌ی كه‌ پێویسته‌ جێ به‌جێ بكرێت له‌م بواره‌دا، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هۆكاره‌ یارمه‌تی ده‌رانه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك جێگایه‌كی فه‌راهه‌م هێنراو وئاماده‌كراو به‌كار ده‌هێنرێن كه‌ چالاكیه‌كانی به‌ گاوركردن ده‌ڕژێته‌ ناویه‌وه‌، یان هه‌ندێك جار وه‌ك چه‌ند كه‌ناڵێك به‌كار ده‌هێنرێن له‌ به‌رژوه‌ندی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن كه‌ له‌و ڕێگایانه‌وه‌ ئامانجه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، وه‌ یان هه‌ندێك جار وه‌ك شۆفڵ وئاله‌تێكی میكانیكی ڕێگا ته‌خت كه‌ر به‌كار ده‌هێنرێن كه‌ هه‌رچی كۆسپ وڕێگر هه‌یه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ڕاده‌ماڵرێت ئه‌گه‌ر پێویستی به‌به‌كارهێنانی هێزیش هه‌بێت تاوه‌كو چه‌ند بنكه‌یه‌كی به‌هێز بۆ پرۆسه‌ی به‌گاوركردن دروست بكه‌ن وببێت به‌ پردێك بۆ ئاسانكاری ئامانجه‌كانیان .ئه‌م هۆكار وڕێگایانه‌ش چه‌ند شێوازێك له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك ڕێگای ڕامیاری ( سیاسی ) ه‌كان و به‌كارهێنانی هۆكاره‌ سه‌ربازیه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێگایه‌كی تری وه‌ك ( هۆكاره‌كانی فێركردن وداوده‌رمان وچاره‌سه‌ركرن و ڕۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی .... هتد ) . یه‌كه‌م : هۆكاره‌ سیاسی وسه‌ربازیه‌كان :له‌ڕاستیدا ئه‌م دوو هركاره‌ هه‌ردوو كیان دوو دیووی یه‌ك شتن، چونكه‌ هۆكاره‌ سیاسیه‌كان ڕێگاخۆشكه‌رن بۆ دروستكردن وبه‌كارهێنانی ڕێگا سه‌بازیه‌كان، له‌واقعیشدا ڕێگا سه‌ربازیه‌كان جۆرێكن له شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی‌ بواره‌ سیاسیه‌كه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ جه‌نگی خاچپه‌رستانه‌كان ده‌بینن ئه‌و جه‌نگانه‌ سه‌رجه‌میان به‌و هه‌وڵانه‌ داده‌نرێت كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ بتوانن بیروباوه‌ڕی نه‌صرانی وپرۆسه‌ی به‌گاوركردن له‌ جیهانی ئیسلامیدا بڵاو بكه‌نه‌وه‌ وپه‌ره‌ی پێ بده‌ن له‌ ڕێگای به‌كارهێنانی هێز وچه‌كه‌وه‌، وه‌ هه‌وڵێكیش بوو له‌ پێناو پارێزگاری كردن له‌ كیان وبوونی نه‌صرانیه‌ت له‌ژێر فشاری چه‌ك وسیایه‌ت، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش له‌به‌ر لاوازی باوه‌ڕداران ئه‌م هۆكارانه‌ هه‌ر به‌كار ده‌هێنرێن له‌ پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان، به‌ڵام به‌چه‌ند ڕێگایه‌كی تری جیاواز وبه‌به‌رگێكی تره‌وه‌، ئه‌ڵبه‌ت نه‌ك به‌ناوی چه‌نگی خاچپه‌رستانه‌وه‌، به‌ڵكو هاتوون به‌ ڕێگایه‌كی تر هه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ وشه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ دوو به‌ره‌كی خستنه‌ ناو ڕیزی موسڵمانان وگه‌لانی ئیسلامیه‌وه‌، به‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی وتایفه‌گه‌ریه‌وه‌ ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌پێكن، كه‌ له‌كۆتایدا هه‌ر هه‌مووی ده‌ڕژێته‌ نێو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریسه‌ی به‌گاوركردنه‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت ڕۆڵه‌ وگه‌نجی موسڵمان له‌ئاینه‌كه‌یان پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه‌ وبیان كه‌ن به‌گاور وهه‌ڵقه‌ له‌گوێی خۆیان وهه‌رچیه‌كیان بوێت پێان ئه‌نجام بده‌ن .خۆشه‌ویستان نمونه‌ی ئه‌م جه‌نگ وسیاسه‌ته‌ش به‌ ڕوونی له‌ جیهانی ئیسلامیدا به‌دی ده‌كرێت، زۆر دوور بۆی نه‌چین ئه‌وه‌ی له‌ لوبنان له‌ كۆتای سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕووی دا هه‌مـــووی بۆ پشتگیری وداكــۆكی كردن بوو له‌ ( مارۆنیه‌ نه‌صرانیه‌كان ) ویارمه‌تی دانیان  له‌و جه‌نگه‌ خوێناویه‌ی كه‌ ڕوویدا له‌گه‌ڵ موسڵمانانی لوبناندا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخ وشێوازێك بووه‌ په‌ره‌ به‌ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن تاوه‌كو بتوانن حوكمی ووڵات بگرنه‌ ده‌ست، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ لوبنان بكه‌ن به‌ دوو پارچه‌وه‌ كه‌ پشكی شێر وپارچه‌ی به‌هێز له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بۆ مارۆنیه‌كان بێت، به‌ڵێ خۆشه‌ویستان دونیای نه‌صرانیه‌تی ڕۆژئاوا هه‌ر به‌وه‌نده‌ وازی نه‌هێناوه‌، به‌ڵكو هه‌ستا به‌ دروستكردنی ناكۆكی وجیاوازی له‌ نێوان موسڵماناندا به‌ به‌كارهێنانی چه‌ندان ڕێگای فێڵبازانه‌، هه‌ستان به‌ قوڵ كردنوه‌ی جیاوازیه‌كانی نێوان شیعه‌ وسوونه‌ وشیعه‌ وشیعه‌ وسووننه‌ وسووننه‌، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ناوخۆی خۆیانه‌وه‌ خه‌ریك بن وپیلان ونه‌خشه‌ نه‌گریسه‌كانی ئه‌وانیان له‌بیر نه‌مێنێت .ئه‌وه‌شی حاڵی حازر له‌ سودان ده‌گوزه‌رێت هۆكارێك وشێوازێكه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌مان پێدا، له‌سه‌رتاوه‌ به‌هه‌موو جۆرێك وویستیان باشووری ئه‌و وڵاته‌ جیا بكه‌نه‌وه‌ وده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ نه‌صرانیه‌كان پێك بهێنن، به‌ڵام به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چوویه‌ سه‌ر، وه‌نه‌بێت ئیتر كۆڵیان دابێت، نه‌خێر ئه‌مجاره‌یان هاتن فیتنه‌ وئاژاوه‌ی ( دارفۆر ) یان بۆ ده‌سه‌ڵات وحكومه‌تی سودان دروستكرد، تاوه‌كو موسڵمانان به‌ كێشه‌ی ناوخۆیانه‌ خه‌ریك بن وپیلانه‌ نه‌گریس ودوژمنكاریه‌كانی ئه‌وانیان له‌بیر نه‌مێنێت كه‌ سه‌رگه‌رمی به‌گاوركردنی خه‌ڵكی موسڵمان بن له‌ باشوور .زۆرێكی تریش له‌م نمونانه‌ی كه‌ باسمان كردن، حاڵی حاز ئه‌نجومه‌نی كه‌نیسه‌كان جیهان كه‌ هه‌ر سێ كه‌نیسه‌كه‌ی ( پرۆستات وكاثۆلیك وئه‌رثه‌دۆكس ) له‌خۆ ده‌گرێت له‌ هه‌وڵی بێ ووچان ونه‌بڕاوه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ووڵاتێك له‌ جیهانی ئیسلامیدا كێشه‌یه‌كی ناوۆخی بۆ دروست بكه‌ن تاوه‌كو هه‌میشه‌ موسڵمانان خه‌ریكی ناۆخۆی خۆیان بن وبیریان نه‌مێنێت به‌لای كار وپرۆسه‌ی به‌گاوركردنی ئه‌وانه‌وه‌، ته‌نها به‌باسكردنی ئه‌وه‌نده‌ واز دێنێن . دووه‌م : بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزرای :ئه‌مه‌ش ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی ( إرسالياتي ته‌نصیری ) له‌بواره‌كانی فێركردن وخزمه‌تگوزرایه‌ پزیشیكیه‌كاندا پێی هه‌ڵده‌سێت، كه‌ بریتیه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش وخزمه‌تگوزرایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وبواره‌ جیاجیاكانی ڕۆشنبیری وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر ویانه‌كانی وه‌رزشی وپێشكه‌شكردنی یارمه‌تیه‌كانیان له‌ دابه‌شكردنی خوارده‌مه‌نی وپۆشاك ودیاری به‌سه‌ر منداڵان وشتی تریش، ئه‌م شێوازه‌ی گاوره‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌زیادبوون كردوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ به‌دواوه‌، ئه‌ویش پاش داگیركردنی ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی له‌لایه‌نی ووڵاتانی زلهێزی داگیكه‌ر ودواتریش پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ووڵاتان وبه‌كارهێنانی له‌خزمه‌ت ئامانجه‌كانی خۆیاندا . سێهه‌م : پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له‌ڕێگای هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌.ده‌زگا ودامه‌زراوه‌كانی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن ئێستا له‌جیهاندا به‌ده‌یان وصه‌دان هۆكاری ڕاگه‌یاندنیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزێونی ئاسمانی وڕادیۆ وڕۆژنامه‌ و گۆڤار وپێگه‌ی ئینته‌رنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاروه‌ پوڵێكی خه‌یاڵی ویه‌كجار زۆریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ده‌یان كۆڕ وكۆبوونه‌وه‌ وكۆنگره‌یان بۆ ساز ده‌كرێت، تاوه‌كو بتوانن جه‌ماوه‌رێك له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌ر بۆنموونه‌ ، ‌ده‌یان ده‌زگا ودامه‌زراوه‌ وڕێكخراو له‌ بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌وڵاته‌كانی سويسرا ونه‌مسا، وئنگلته‌را وئه‌ڵمانیا، وفه‌ره‌نسا وبه‌لجيكا، وهـۆڵه‌نده‌، وهونك كونگ، وفليپین وئه‌مریكا وچه‌ند وڵاتێكی تر هه‌ستان به‌ سازدانی كۆنگره‌یه‌ك له‌پێناو دامه‌زراندنی چه‌ند په‌خشێكی ڕادێۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌صرانیه‌ت، زیاتریش به‌رنامه‌كانیان ئاڕاسته‌ی ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ن له‌ پێناو به‌گاوركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان دانا كه‌ مه‌شق وڕاهێنان به‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ڕاگه‌یاندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی توانا ووزه‌ وپسپۆڕیه‌كانیان له‌ نێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه‌كانیان، هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیارێكیان دا كه‌ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌ وتوێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاده‌ی پێشوازی كردن چه‌نده‌ له‌نێو گوێگرانی به‌رنامه‌كانیاندا، دیارترین وچالاكترین ئه‌و ده‌زگا وڕێكخراو وڕادێۆیانه‌ی كه‌ به‌شداریان له‌م كۆنگره‌یه‌دا كرد بریتی بوون له‌      ( په‌یوه‌ندی كاثۆلیكی بۆ په‌خشی ڕادیۆ وته‌له‌فزیۆن كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ ووڵاتی سویسرایه‌، هه‌روه‌ها هاوبه‌ندی جیهانی ڕادیۆی نه‌صرانی كه‌ په‌خشی سه‌ره‌كی له‌ جنێفه‌، یه‌كیه‌تی جیهانی بۆپه‌یوه‌ندی وگه‌یاندنی نه‌صرانی، په‌یوه‌ندی جیهانی په‌خشكه‌رانی نه‌صرانیه‌كان كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ ئه‌مریكایه‌، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی به‌گاوركردنی جیهانی له‌ ڕادیۆ كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ وویلایه‌تی نیوجرسی ئه‌مریكایه‌، ده‌زگای به‌گاوركردنی جیهانی له‌ هۆنكۆنگ، یه‌كیه‌تی فلیپنی بۆ په‌خشكه‌رانی ڕادیۆی نه‌صرانیه‌ت، چه‌ند ڕێكخراو دامه‌زراوه‌یه‌كی تر كه‌ هه‌موویان ئامانجیان ئه‌وه‌بوو هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری ڕاگه‌یاندندا به‌تایبه‌تی له‌ ڕێگای په‌خشه‌كانی ڕادیۆه‌وه‌ یه‌ك به‌رنامه‌ی یه‌كگرتوو دابڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن بره‌و پێ بده‌ن، جێی ئاماژه‌یه‌ حاڵی حازر ژماره‌یه‌كی زۆری په‌خشی ڕادیۆ به‌ زمانه‌ جیاجیاكانی جیهان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌صرانیه‌تن، له‌نێو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌دا چوارده‌ په‌خشی ڕادیۆی ئێستا به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌چه‌ند ووڵاتێكی جیا جیاوه‌ هه‌فتانه‌‌ زیاتر له‌ هه‌زار و پێنج صه‌د كاتژمێر په‌خش ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ هه‌شتا هه‌زار كاتژمێر له‌ ساڵێكدا، هه‌موو ئه‌م به‌رنامانه‌ش وه‌ نه‌بێت ته‌نها بۆ گوێگرانی نه‌صرانی بێت به‌ڵكو به‌رنامه‌ی تایبه‌ت وكاتی تایبه‌‌تیشیان هه‌یه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ كراوه‌ بۆ جیهانی ئیسلامی وتایبه‌تر بۆ موسڵمانان له‌ پێناو تێكدانی بیروباوه‌ڕیان ودروستكردنی گومانی جۆراو جۆر لای كه‌سانی ساده‌ وساویلكه‌ .خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی باسكرا به‌ركوڵێك بوو له‌ پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی نه‌صرانیه‌كان كه‌ شه‌و ڕۆژ سه‌رگه‌رمینی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌كیان كردوه‌ شه‌ڕی خاچپه‌رستی جارێكی تر به‌چه‌ند ڕێگا وهۆكارێكێ جیا جیا به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان وجیهانی ئیسلامی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ڕێگا بگرن له‌و بێداریه‌ ئیسلامیه‌ی كه‌ حاڵی حازر ته‌واوی سه‌رزه‌وی گرتۆته‌وه‌ و بووه‌ به‌مایه‌ی مه‌ترسی قه‌شه‌ وپاپاكانی كه‌نیسه‌ .لێره‌دا به‌جێتان ده‌هێڵین به‌و هیوایه‌ی پێتان بگه‌ینه‌وه‌ له‌ ووتارێكی تردا له‌ ژێر ناونیشانی (  هه‌نگاوه‌ كاراكان له‌ پێناو ڕێگا گرتن له‌ پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان ) .شاد وسه‌ركه‌وتوو بن وخواتان له‌گه‌ڵوالسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته .!>!>!>!>!

المرفقات

2

پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی دا
پرۆسه‌ وڕێگاكانی به‌ ( گاور ) كردن له‌ جیهانی ئیسلامی دا