پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" پیاوێك ته‌مه‌نی گه‌شتوه‌ته حه‌فتا وپێنج ساڵ و‌ئێستا زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت كه ڕۆژوو بگرێت، چونكه تووشی نه‌خۆشی قورحه‌ی گه‌ده‌ی بووه، ئایا ئه‌م كه‌سه حوكمی چیه؟".
التفاصيل
حوكمی نه‌گرتنی ڕۆژوو بۆ پیاوی پیری په‌ككه‌وته پرسیار : پیاوێك ته‌مه‌نی گه‌شتوه‌ته حه‌فتا وپێنج ساڵ و‌ئێستا زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت كه ڕۆژوو بگرێت، چونكه تووشی نه‌خۆشی قورحه‌ی گه‌ده‌ی بووه، ئایا ئه‌م كه‌سه حوكمی چیه؟ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر پێاوێكی پیری په‌ككه‌وته یان پیره‌ژنێكی په‌ككه‌وته تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بوون له‌كاتی ڕۆژوو گرتنیاندا، ئه‌وه ده‌توانن ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، به‌ڵام له‌بری هه‌موو ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێك بده‌ن جا ئه‌گه‌ر به‌وه بێت بانگی بكه‌ن بۆ ماڵی خۆیان وله‌گه‌ڵ خۆیاندا نان بخوات، یان نیو صاع له‌خورما یان له‌گه‌نم یان له‌برنج بدات به‌هه‌ژارێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ پیریهكهیاندا نه‌خۆشیش بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن قورحه‌ی گه‌ده‌ی هه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانن ڕۆژووه‌كه‌یان بشكێنن وهیچیشیان له‌سه‌ر فه‌رز نابێت له‌خواردندان به‌هه‌ژاران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌ر نه‌خۆشی ڕۆژوه‌كه‌یان شكاندوه نه‌ك له‌به‌ر پیری و ته‌مه‌نی گه‌وره‌یان، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو خوای گه‌وره پاشتر شیفای دان، ئه‌وه ده‌بێت قه‌زای بكه‌نه‌وه‌و بیگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پیریان نه‌یانتوانی قه‌زای به‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه له‌بری ههڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ئه‌ده‌ن وه‌ك له‌پێشتر باسمانكرد، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش عه‌بدوڵڵای كوری عه‌باس ( خوای ڵێ ڕازی بێت ) فه‌توای داوه‌له‌م مهسئهلهیهدا، به‌ڵگه‌كه‌شی ئه‌م ئایاتهپیرۆزهیهكهخوای گهورهدهفهرموێت : (.... وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرََ .... ) ( البقرة : 185 ) واته: هه‌ركه‌سێك نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو، - ده‌توانێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت - وپاشان با به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له‌ڕۆژانێكی تردا بیانگرێته‌وه. جا پیرێكی په‌ككه‌وته كه نه‌توانێت له‌به‌ر پیری وته‌مه‌نی گه‌وره‌ی ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێت ونهشتوانێت قهزایان بكاته‌وه وبیان گرێته‌وه، ئه‌و كاته واجب ده‌بێت له‌سه‌ری له‌بری هه‌ر ڕۆژێكی خواردنی هه‌ژارێك بدات، چونكه ئه‌نه‌سی كوڕی مالكی خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت ) كاتێك له‌به‌ر گه‌وره‌ی ته‌مه‌نی وپیر بوونی نه‌یده‌توانی ڕۆژوو بگرێت، ڕۆژووی نه‌ده‌گرت وله‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێكی ده‌دا . خوای گه‌وره‌پشت وپه‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت . سه‌رچاوه: ( مجموع فتاوی ومقالات متنوعة للشیخ عبد العزیز بن باز) به‌رگی ١٥ / لاپهڕه٢٠١ ــ ٢٠٢ .