البحث

عبارات مقترحة:

الوهاب

كلمة (الوهاب) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) مشتق من الفعل...

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

الظاهر

هو اسمُ فاعل من (الظهور)، وهو اسمٌ ذاتي من أسماء الربِّ تبارك...

زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ چیه‌ ؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات زكاة الفطر
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ چیه‌ وكه‌ی واجب بوو؟ وه‌ئایا ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ‌وكه‌ی ده‌رده‌كرێت؟‌"..

التفاصيل

  زه‌كاتی سه‌ر فیطره چیه ؟ ‌     پرسیار : زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ چیه‌ وكه‌ی واجب بوو؟ وه‌ئایا ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ‌وكه‌ی ده‌رده‌كرێت ؟ وه‌ڵام : زه‌كاتی ســه‌ر فیطره ‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ابن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خــــوای لێ بێت ) له‌( البدایة والنهایة ) باسی كردووه ‌له‌ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رز كرا له‌سه‌ر موسڵمانان، واته ‌له‌گه‌ڵ فه‌رزبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان زه‌كاتی فطریش له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رزكرا. له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ رازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ وئه‌فه‌رموێت : ( فرضَ رسولُ اللهِ ( صلى الله عليه وسلم ) زكاة الفطر من رمضـــان على العبــدِ والحرِّ والذكر والأنثى والصغير والكبير من المســــلمين ) { متفق عليه } واته ‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ی فه‌رزكرد له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی له‌سه‌ر كۆیله ‌وئازاد ونێر ومێ وبچوك وگه‌وره‌ی موسڵمانان . وه‌حیكمه‌ت له‌فه‌رزكردنی زه‌كاتی فطر بۆ ئه‌وه‌ی دڵ وده‌رونی باوه‌ڕادران پاك بكاته‌وه ‌له‌ڕژدی وبه‌خیلی وچاوچنۆكی وڕه‌وشتی خراپ، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌كه‌م وكورتی وئه‌و گوناهـ وتاوان وقسه ‌وكرده‌وه ‌نابه‌جێیانه‌یه ‌كه ‌له‌و مانگه‌دا كراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌حیكمه‌ته‌كانی ئه‌وه‌یه‌ بۆ ته‌واكردنی ئه‌جر و پاداشتی مانگی ره‌مه‌زان وگه‌شه‌پێكردنی كاروكرده‌وه‌ی چاك وده‌ست گیرۆی و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ولێقه‌ماوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كییان بكه‌یت له‌ده‌ركردنی پێداویستیه‌كانی ماڵ ومناڵیان له‌ڕۆژی جه‌ژندا . وه‌ئه‌ندازه‌كه‌شی ته‌نها یه‌ك صاعه ‌له‌و خواردنه‌ی كه ‌به‌قووت وبژێوی داده‌نرێت، ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ رازی بێت ) ئه‌فه‌رموێت : ( كُنّا نخرج يوم الفطر في عهد النبي ( صلى الله عليه وسلم ) صاعاً من طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر ) { رواه البخاري } واته‌: ئێمه ‌له‌ڕۆژی جه‌ژندا وله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی سه‌ر فطره‌مان ده‌رده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاع  - بۆ هه‌ركه‌سیك - له‌خواردن، له‌و كاته‌شدا خواردنی ئێمه‌بریتی بوو له‌جۆ و گه‌نم ومێوژ وكه‌شك وخورما . ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاعیش بریتی یه ‌له‌دوو كیلۆ و چل گرام له‌گه‌نمی ساغی باش، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌يه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بیت ) دیاری كردوه ‌بۆ ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر . وه‌واجبه‌ كه‌ پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌ازن ده‌ربكرێت، وه‌باشتر و ئه‌فضه‌لتر وایه ‌كه‌پێش نوێژ ده‌ربكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یان دوو ڕۆژیش پێش جه‌ژن ده‌ربكرێت هه‌ر دروسته‌، به‌لام نابیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر دوابخرێت بۆ دوای نوێژی جه‌ژن ودروست نیه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ رازی بیت ) ئه‌فه‌رموێت : ( فرض زكاة الفطر طهرة للصائم من اللغو والرفث, وطعمة للماسكين فمن اداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة, ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات ) { رواه أبو داود وابن ماجه } واته‌: زه‌كاتی سه‌ر فیطره ‌فه‌رز كرا تاوه‌كو ببێت به‌پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆژووه‌وانان له‌قسه‌ی ناشیرین ونابه‌جێ، هه‌روها بۆ ئه‌وه‌ش خواردن بدرێت به‌هه‌ژاران، جا هه‌ركه‌سیك پێش نوێژی جه‌ژن ئه‌و زه‌كاته‌ی ده‌ركرد ئه‌وه‌ زه‌كاته‌كه‌ی جێ به‌جێ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك دوای خست بۆ دوای نوێژی جه‌ژن ئه‌وه‌ صه‌ده‌قه‌ وخێری كردوه‌- به‌ومانایه‌ی كه‌زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رنه‌ركردووه‌و فه‌رزه‌كه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردووه‌- ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یزانی كه‌جه‌ژن هاتووه‌، یان له‌كاتی پێش نوێژی جه‌ژن له‌ده‌شت و چۆڵه‌وانیه‌ك بوو، یان له‌شارێك بوو موسته‌حه‌قی ئه‌و زه‌كاته‌ی لێ نه‌بوو، له‌م كاته‌دا دروسته ‌پاش نوێژی جه‌ژن ده‌ری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست موسته‌حه‌قی خۆی بكه‌وێت . خوای گه‌وره ‌له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.