البحث

عبارات مقترحة:

الحكم

كلمة (الحَكَم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعَل) كـ (بَطَل) وهي من...

المقيت

كلمة (المُقيت) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أقاتَ) ومضارعه...

العزيز

كلمة (عزيز) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وهو من العزّة،...

چه‌ند په‌ند وئامۆژگاریه‌ك له ‌ماڵئاوایی ساڵی 1430 كۆچیدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ - العام الجديد
خوات له‌گه‌ڵ بێت ساڵی 1430 كۆچی ئه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو سات و چركه‌ وكاتێكت بریتی بوو له‌ته‌مه‌نی دیاری كراوی ئێمه‌، ئه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێك وله‌گه‌ڵ هه‌موو خوا حافیزیه‌ك، ته‌مه‌نی ئێمه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین خواحافیزیمان لێده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و نه‌فه‌س وهه‌ناسانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار بۆی دیاری كردووین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تاده‌گاته‌ كۆتا هه‌ناسه‌ وپاش ئه‌وه‌ ئیتر هه‌ناسه‌ی به‌دوادا نایه‌ت....

التفاصيل

چهند پهند وئامۆژگاریهك له ماڵئاوایی ساڵی 1430 كۆچیدازاگرۆس ههمهوهندیسوپاس وستایش بۆ ئهو خودایهی كه خالقی زهوی وئاسمانهكان وئهو سات وكاتانهشه كه بهسهر ئێمهو تهواوی مهخلوقاتدا تێدهپهڕێت، ودردود وڕهحمهتی فراوانیش بۆ سهر گیانی پاكی پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی وئال و بهیت وسهرجهم هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .خوات لهگهڵ بێت ساڵی 1430 كۆچی ئهی ئهو ساڵهی ههموو سات و چركه وكاتێكت بریتی بوو لهتهمهنی دیاری كراوی ئێمه، ئهی ئهو ساتانهی لهگهڵ ههموو ههنگاوێك ولهگهڵ ههموو خوا حافیزیهك، تهمهنی ئێمهش بهبێ ئهوهی بهخۆمان بزانین خواحافیزیمان لێدهكات، نهك ههر ئهوهنده بهڵكو لهگهڵ ههر ههناسهیهك ژمارهی ئهو نهفهس وههناسانهی كه پهروهردگار بۆی دیاری كردووین كهم دهبێتهوه تادهگاته كۆتا ههناسه وپاش ئهوه ئیتر ههناسهی بهدوادا نایهت .خوشك وبرایانی ئازیز وخۆشهویست ئێستا ساڵێكی تهواو بهسهر تهمهنی ههر یهك له ئێمه تێپهڕی، دونیا وئهوهشی له دونیادا ههیه به ئێمهی ئادهمیزادیشهوه ساڵێك له مردن وهاتنی قیامهت نزیك بویهوه، جا خۆش بهختی وسهرفرازی بۆ ئهو كهسانهی كه لهماوهی ئهم ساڵهدا توانیان به جوهد وتێكۆشانیان پهروهردگاری باڵادهست لهخۆیان ڕازی بكهن، وقیامهتی نهبڕاوهی پێ ئاوهدان بكهنهوه، خهسارۆمهندی وتیاچونیش بۆ ئهو كهسانهی كه بێ ئاگایانه لهگهڵ ئهم تهمهن وئهم ساڵهدا ههڵســـوكهوتیان كرد ولهسهرپێچی وبێ فــهرمانی خـــوای گهورهدا بهسهریان برد .خوات لهگهڵ بێت ئهی ئهو ساڵهی لهگهڵ دهست پێ كردنی مانگهكانی ئاسمانت كه لهسهرهتاوه بهبچوكی دهست پێ دهكات وهك تهمهنی كۆرپهیهكی ساوا، پاشان وورده وورده زیاد دهكات وتا دهگاته ئهو پهڕی جوانی و كهماڵ لهشهوی چواردهدا وهك تهمهنی گهنجێكی چوارده ساڵ خۆی دهنوێنێت، دواتر هێواش هێواش ولهسهر خۆ بهرهو تهواو بوون وبچوك بونهوه دهڕوات وهك تهمهنی ئهو پیره مێردهی كه ههنگاوهكانی لهگهڵی نایهن، بهڵی ههموو شتیك پاش تهواو بوون بهرهو ونهمان و فهنا بوون دهروات زاتی حهق تهعالای خوا نهبێت ( كل شیء هالك إلا وجهه ) .ههورهها ڕۆژهكانیشمان دهست پێ دهكهن بهههڵهاتنی خۆر له ڕۆژ ههڵاتهوه كۆتایشیان دێت بهئاوابوونی له ڕۆژ ئاواوه،ئهمهش وهك ئاماژهیه بۆ ئهوهی ههموو شتێك كۆتاییهكی ههیه جگه لهخالقی زهوی وئاسمانهكان كه شایانی ههموو بهندایهتی وپهرستنێكه. ئازیزان : ئهوه تهمهنی ئێمهیه ڕوو له كۆتا بوون دهكات نهك ساڵ ومانگهكان، بۆیه ڕاستر وایه ئێمه ماڵئاوایی لهتهمهنی خۆمان بكهین، چونكه كێ دهڵێت ئێستا بهو لاوی وگهنجیهتیهشهوه كاسهی تهمهنمان نیوه نهبووبێت، بگره هێندهی نهمابێت بۆ پڕ بوونیش بهبێ ئهوهی ئێمه بهخۆمان بزانین، ههزار درودیش لهسهر گیانی پێغهمبهری ئازیزمان بێت كه دهفهرموێت : (( خیركم من طال عمره وحسن عمله )) { رواه البیهقی فی سنن الكبری } واته : باشترین وپڕ خێرترینتان ئهو كهسهیه كه تهمهنی درێژ بوو وكـــاروكردهوهشی چاك وباش بوو .خوات لهگهڵ ئهی ساڵی كۆچی، ئهی ئهو ساڵهی كه مێژووی پڕ سهروهریت بۆ كهڵه پیاوانی ئهم ئومهته له نێو خۆتدا تۆمار كردووه، لهگهڵیشیدا مێژووی كهسانی یاخی وسهركهشیشت فهرامۆش نهكردووه، خوات لهگهڵ بێت وماڵئاوا، پێغهمبهریش ئامۆژگاریمان دهكات ودهفهرموێت : (( كـن فــي الدنيا كأنك غريب أو عــابر سبيل ))حديث صحيح، أخرجه البخاري في صحيحه ( 11 / 237 – فتح )، وابن أبي عاصم في الزهد ( 185 )، وأبونعيم في حلية الأولياء ( 3 / 301 )، وابن حبان في صحيحه ( 2 / 471 / 698 )، والبيهقي في السنن الكبرى ( 3 / 369 )، وشعب الإيمان ( 7 / 261 و262 / 10244 و10245 ) واته : لهدونیادا وهك كهسێكــی غهریب یـــان وهك ڕێبوارێك بژی، دهگێڕنهوه كـهئهبوهورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) لهسـهرهمهرگيدا دهستی كرد بهگریان, لێیان پرسی بۆ دهگریهیت؟ ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : " سوێند بێت بهخوا بۆ ئهوه ناگریهم كه لهدونیا دهردهچم وبهجێی دههێڵم، بهڵكو بۆ ئهوه دهگریم نازانم پاش مردن چی چاوهڕوانم دهكات بهههشت یان دۆزهخ " !!! بهڵی خۆشهویستان پیاوانی پێشینی ئهم ئومهته ئاوا لهگهڵ دونیا ژیاون، ههر بۆیه بهئهندازهی ئهوه نرخی دونیایان لابوه كه بهفورصهتی بگرن لهپێناو ئاوهدانكردنهوهی قیامهت ودواڕۆژیان ئهویش به خودا لهخۆڕازی كردن وتێكۆشان لهپێناویدا بهههموو شێوازێك .خوات لهگهڵ ..... لهگهڵ ههموو خواحافیزیهكیش شادومانی وخۆشبهختی بۆ ئهو كهسهی كه نامهی كردهوهكانی بهدهستی ڕاستی وهردهگرێت وهاوار دهكات و دهڵێت : ( هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَـٰبِيَهۡ ) ها ئهوهتانێ نامهی كردهوهكانم بخوێننهوه، ڕوو زهردی وشهرمهزاریش بۆ كهسێك نامهی كردهوهكانی دهدهنهوه دهستی چهپی و لهشهرمهزاری وداخ و خهفهتدا ئهڵێت : ( ... يَـٰلَيۡتَنِى لَمۡ أُوتَ كِتَـٰبِيَهۡ (٢٥) وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ (٢٦) يَـٰلَيۡتَہَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ ) ئای خۆزگه و كاشكا ئهم نامهیهم وهرنــهگرتایه * بریا ههرنهمزانیبا لێپرسینهوهكهشم چۆنه* ئای خۆزگه كۆتای پێ دههات ونهدهما.خۆشهویستان مرۆڤ ههرچهند تهمهنی درێژ بێت ههر دهبڕێتهوه، ئهو ڕۆژهشی كه لهدونیا دهردهچیت وهك ئهوه وایه ههر نهژیابیت جا لهبهر ئهوه بهجۆرێك بژی ههرگیز لهپاش خۆت پهشیمان نهبیت لهوهی كه كردووته، حهزرهتی نوح ( علیه السلام ) لهگهڵ ئهوهی كه 950 نۆ صهد وپهنجا ساڵ تهنها خهریكی بانگهوازی یهكتاپهرستی بووه له پێناو خوای گهوره بۆیه كاتێك پرسیاری ئهو ڕۆژانهی ژیانیان لێ كرد كه لهدونیادا بهسهری بردووه، لهوهڵامدا فهرمووی : وهك ئهوه وابوو بهلامهوه كه لهدهرگایهك چووبوومه ژوورهوه ولهدهرگاكهی تریهوه هاتبمه دهرهوه، جا ئهگهر ئهوه ووتهی پێغهمبهرێكی ئولو العزم بێت بهرامبهر دونیا، دهبێت ئێمهی گوناهباری تهمهن كوورت بڵێین چی ؟!!خوا حافیز ئهی ساڵی كۆچی ههموو ئهو ڕۆژانهی كهبهسهرمان برد وهك خهوێكی قوڵ وابوون، ئهوهشی كه ماوهتهوه ههمووی ئاوات وخۆزگهی بێهوودهن، تهنها ئهوه نهبێت كه مرۆڤ خوای گهوره موهفهقی بكات ویارمهتی بدات بتوانێت پهندێك له رابردوو وهربگرێت و چاوێك به لاپهڕهكانی تهمهنیدا بخشێنیت وپهشیمانی دهببڕێت لهبهردهم پهروهردگاریدا وداوای لێخۆش بوون بكات لهو گوناهـ وتاوانانهی كه كردوونی بهئومێدی ئهوهی پهروهردگار بهرهحم وكهرهمی خۆی تهوبهكهی لێوهربگرێت وسهرجهم تاوان وخراپهكانیشی بۆ بگۆڕیت به چاكه وحهسهنات وهك دهفهرموێت : ( إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمـِلَ عَمَلًا صَالِحًــا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ) { سورهی الفرقان :70 } پێشتر باسی ئهوه دهكات ئهو كهسانهی كه خراپهكار و داوێن پیسن خوای گهوره سزاكهیان بۆ چهند قات دهكاتهوه جگه لهو كهسانه نهبێت كه تهوبه دهكهن ودهگهڕێنهوه بۆ لای خوای گهوره و كاروكردهوهی چاكه دهكهن ئهو كهسانه پهروهردگار سهرجهم خراپه و تاوانهكانیان به ڕهحم و بهزهیی خۆی بۆ دهگۆڕیت به چاكه وكردهوهی باش، ئهویش لهبهر ئهوهی خوای گهوره زۆر به سۆز و بهڕهحم ومیهرهبان و لێبووردهیه .ئــــااااااااای تهمهن چهند خۆش وئاسودهیی یه بۆ كهسێك كه لهطاعهت وگوێرایهڵی پهروهردگاریدا بهسهری بهرێت ..... له دونیادا ئاسووده ودڵخۆش له قیامهت ودواڕۆژیشدا سهرفراز وڕوو سووری ههتا ههتایی، . ئهی پهروهردگار : دڵی ڕهش بوو بهتاوان وڕۆحی ماندوو به گوناهـ ودهستی لاوازمان بۆ ئاسمان بهرز دهكهینهوه وئهپاڕێینهوه له دهرگای پڕ سۆز ومیهرهبانی تۆدا كه لهتاوان وگوناههكانمان خۆش بیت وبمانگێڕیت لهو كهسانهی تهوبهیان لێوهردهگریت، ویارمهتیدهریشمان بیت كه ساڵی نوێ وئهو تهمهنهشی كه ماومانه لهدونبادا له طاعهتی تۆدا بهسهری بهرین ( ئامین یارب العالمین ) سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمینوالسلام علیكم ورحمه الله وبركاته

المرفقات

2

چه‌ند په‌ند وئامۆژگاریه‌ك له ‌ماڵئاوایی ساڵی 1430 كۆچیدا
چه‌ند په‌ند وئامۆژگاریه‌ك له ‌ماڵئاوایی ساڵی 1430 كۆچیدا