البحث

عبارات مقترحة:

القوي

كلمة (قوي) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من القرب، وهو خلاف...

القابض

كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...

المهيمن

كلمة (المهيمن) في اللغة اسم فاعل، واختلف في الفعل الذي اشتقَّ...

حوكمی گره‌و كردن له‌بابه‌تی علومی شه‌رعیدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات البيع - آداب طلب العلم
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" هه‌ندێك له‌ خوێندكاران وقوتابیانی له‌كاتی سه‌عی كردنی زانسته‌ شه‌رعیه‌كاندا گره‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێكیان هه‌ڵه‌ی كرد له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی شه‌رعیدا كتێبێك بكڕێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ به‌ڕاستی ده‌داته‌وه‌، ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ حه‌ڵاڵه؟‌".

التفاصيل

حوكمی گرهو كردن لهبابهتی علومی شهرعیدائهم پرسیاره كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) پرسار : ههندێك له خوێندكاران وقوتابیانی لهكاتی سهعی كردنی زانسته شهرعیهكاندا گرهو دهكهن لهسهر ئهوهی ههركهسێكیان ههڵهی كرد لهوهڵامدانهوهی پرسیارێكی شهرعیدا كتێبێك بكڕێت بۆ ئهو كهسهی كهوهڵامهكهی بهڕاستی دهداتهوه، ئایا كارێكی لهم شێوهیه حهڵاڵه ؟ وهڵامی شێخیش ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) بهم شێوهیه بوو : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره درودی نهبڕاوهش بۆ سهر محمد المصطفی وهاوهڵ ویارانی، ئهمهی ئێوه باسی دهكهن دهچێته چوار چێوهی پێشبڕكێ وه، شێخ الإسلام ابن تیمیة ڕای وایه كه هیچ ئیشكالێك نیه له پێشبڕكێی شهرعیدا ودروسته، ابن تیمیة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) بهڵگهی ئهم دروستیهشی ئهوهیه كهدهڵێت : جهاد وتێكۆشان یان بهعلم وزانست دهبێت یان بهچهك وتفاقی جهنگ، ههروهها بهڵگهشی بۆ ئهمه بهم ڕیوایهته هێناوهتهوه : عن أبي بكر - رضي الله عنه - لما نزل قوله تعالى ( الم ، غلبت الروم في أدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون ، في بضع سنين ) فالفرس هم الذين غلبوا الروم ، والروم نصارى من أهل الكتاب والفرس مجوس ليس لهم كتاب ، قال الله تعالى : ( ويومئذ يفرح المؤمنون ، بنصر الله ) لأن المؤمنين يحبون انتصار النصارى على الفرس ، لأن النصارى أهل كتاب فهم أقرب إلى الإسلام من المجوس ، وقريش تحب أن ينتصر المجوس على الروم ، فقالت قريش : لا يمكن للروم أن تغلب الفرس ، لأن الفرس أقوى منهم ، وهم لا يؤمنون بالقرآن ، فراهنهم أبو بكر على شيء من الإبل مدة سبع سنين ، فمضت السنون السبع ولم يحدث شيء ، فذهب أبو بكر رضي الله عنه إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقال النبي عليه الصلاة والسلام : ( زد في الأجل سنتين وزد في الرهان ) أخرجه ابن جرير في تفسيره 10/165،166 رقم 27876 ، واته : لهئهبوبهكری صدیقهوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕنهوه كاتێك ئایهتی ( الم *غلبت الروم * في أدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون * في بضع سنين .... ) واتـه : به ئــهلف لام میم دهخوێنریتهوه * ڕوومــهكان كــه نهصرانی بوون شكستیان خــوارد ( بهدهستی فارسهكان ) * لهشوێنێكی نزیكهوه، ( ئهمجا ڕۆمهكان ) پاش شكستیان سهردهكهون ( بهسهر فارسهكاندا ) * لهچهند ساڵێكدا ( چهند ساڵێكی داهاتوو لهنێوان 3 بۆ 9 ساڵی تر ) . سهرهتا فارسهكان سهركهوتن بهسه ڕۆمهكاندا وزاڵ بوون، ڕوومهكانیش نهصرانی وئههلی كتاب بوون، وه نزیكتربوون له ئیسلام لهچاو فارسه ئاگر پهرستهكاندا، بۆیه موسڵمانان پێیان خۆش بوو كه رۆمهكان سهربكهون بهسهر فارسهكاندا ههر بۆیه خوای گهوره دهفهرموێت: ( ويومئذ يفرح المؤمنون ، بنصر الله ) واته : لهو ڕۆژهدا باوهڕداران دڵخۆش دهبن بهو سهركهوتنهی خوای گهوره، لهلایهكی تریشهوه قورهیش كه دوژمنی سهرسهختی بانگهوازی ئیسلام بوون حهزیان دهكرد وپێیان خۆش بوو فارسه ئاگرپهرستهكان سهربكهون بهسهر ڕومهكاندا، ههربۆیه دهیانووت : ههرگیز ڕوونادات وئیمكانی نیه كهڕومهكان سهر بكهون بهسهر فارسهكاندا، لهبهر ئهوهی فارسهكان لهوان بههێزترن، و هقورهیشیش باوهڕیان به قورئان نهبوو، ئهبوبهكری صدیق ( حوای لێ ڕازی بێت ) گرهوی لهگهڵدا كردن لهسهر چهند ووشترێك كه پاش حهوت ساڵی تر ڕومهكان سهردهكهون بهسهر فارسهكاندا - ئهویش بهپشت بهستن به دهقی ئهو ئایهتانه - ئهوه بوو حهوت ساڵهكه تێپهری كرد هیچ شتێك ڕووی نهدا، ئهمجا ئهبوبهكر ڕۆشتهوه بۆلای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ئهویش پێی فهرموو : بڕۆ لهگهڵیاندا دووساڵی تر بۆ ماوهكه زیاد بكه وگرهوهكهش لهگهڵیاندا ههر زیاد بكه . ئهویش لهبهر ئهوهی ووشهی ( بضع سنين ) له ژماره سێ بۆ ژماره نۆ دهگرێتهوه، فهرمانی پێكرد كه ئیحتیاط بكات ماوهكهش وگرهوهكهش زیاد بكات ، ئهوه بــوو ئهبوبهكریش ( خــوای لێ ڕازی بێت ) ئهوهی كرد كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی پێكردبوو، ماوهكه دوو ساڵی تهواو نهكرد، پاش ئهوه كاروانچیهكان ههواڵیان هێنا كه ڕوومهكان سهركهوتن بهسهر فارسهكاندا .شێخ الإسلام ابن التیمیة ئهم مهسئهله ئهكات بهبهڵگهی دروست بوونی گرهو كردن له بابهتی زانست وعلومی شهرعیدا سهرچاوه : لقاء الباب المفتوح لابن عثيمين /225