البحث

عبارات مقترحة:

القريب

كلمة (قريب) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فاعل) من القرب، وهو خلاف...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

حوكمی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ حوكم نه‌كات

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات السياسة الشرعية
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئه‌لئیسلام ( پرسیار و وه‌ڵام )‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا ڕه‌وایه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرین بۆ وڵاتێكی ئیسلامی كه‌ حوكم به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ نه‌كات؟ وه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانان هه‌ڵینه‌بژێرن ئه‌وه‌ توشی مه‌ترسی وناڕه‌حه‌تی وسزا ده‌بن؟‌".

التفاصيل

حوكمی ههڵبژاردنی سهركردهیهك به شهرعی خوای گهوره حوكم نهكات پرسیار: ئایا ڕهوایه سهركردهیهك ههڵبژێرین بۆ وڵاتێكی ئیسلامی كه حوكم به شهرعی خوای گهوره نهكات؟ وه ئهگهر موسڵمانان ههڵینهبژێرن ئهوه توشی مهترسی وناڕهحهتی وسزا دهبن؟وهڵام: سوپاس بۆ خوائیمانداران بیروباوهڕیان وایه كهوا هیچ كهسێك نیه لهو كهسه چاكتر بێت كه حوكم به شهرعی خوا دهكات، وهههر حوكمێك به پێچهوانهی حوكمی خوای گهوره بێت، ئهوه حوكمی نهفامی وجاهیلیه، خوا گهوره دهفهرموێت:( أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ) المائدة/50 .. واته: ( أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ) ئاخۆ ئهمانه دهیانهوێ، داب و یاسای جاهیلیهتی بهر له ئیسلام زیندوبكهنهوه و بریارو حوكمی خوا، وهلانێن وهك ئهوان؟! ( وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً ) جا دهبێ بڕیارو حوكمی كێ جوانترو باشتر بێت ، لهحوكم و فهرمانی خوا ( لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ) بۆئ هوانه كه هیچ شك و گومانێكیان نییهو، ئههلی یهقینن؟ چونكه ههرئهمانه چاك دهزانن كه شهریعهتی ئیسلام لهههموو بهرنامهكانی تر گونجاوتره بكرێته دهستوورو سهرچاوهی دهستوور، بێ دین و لادهرهكان نازانن و تێناگهن، ئامادهش نابن تێبگهن!. (تهتار)ـهكان بهیاساكهی (جهنگیزخان) كاریان دهكرد! كه پێك هاتبوو له چهند فهرمان و بریارێكی تێكهڵ لهدینی ئیسلام و جوولهكهو گاور، هاوڕێ لهگهڵ ههندێ راووبۆچوونی خۆشی، پاشان چینی پاش ئهوان كههاتن پهیڕهوییان لێكردو فهزڵیاندا بهسهر شهریعهتی خوادا! دیاره كاری ئاوا، دهرچوونه لهئیسلام و، مرۆڤی پێ كافر دهبێ...كهوابوو زۆر پێویسته كه: موسڵمانان بهتایبهتی حكومهت ودهوڵهتهكان بگهڕێنهوه بۆلای بهرنامه پیرۆزهكهی ئیسلام و، ههر ئهویش بكهنه یاساو دهستوور بۆ ولات.[ تهفسیری ڕامان ].وه خوای گهوره خۆ نیشاندانی ئهو كهسانهی كه پروپاگهندهی ئهوهیان دهكرد كهوا باوهڕیان هێناوه به خوای گهوره وبهوهی دابهزیوه بهسهر پێغهمبهرهكانی علیهم الصلاة والسلام، لهگهڵ ئهوهشدا له كاتی دادكردندا دهگهڕانهوه بۆ لای غهیری خوا، بهڕاستی ئهمه خۆ نیشاندانه جێی سهرسوڕمانه، خوای گهوره دهفهرموێت: ( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلالاً بَعِيداً) النساء/60.واته: ئایا ئاوڕێکت نهداوهتهوه بهلای ئهوانهی وا خۆ نیشان دهدهن که بهڕاستی ئهوان باوهڕیان هێناوه بهوهی دابهزیوه بۆتۆ(که قورئانه) و بهوهش که پێش تۆ دابهزیوه(که تهوراته) دهیانهوێت که داد بهرن بۆ لای یهکێك که حوکم به بهرنامهی خوا ناکات له کاتێکدا بهڕاستی فهرمانیان پێ کراوه که بڕوایان پێی نهبێت وه شهیتان دهیهوێت که گومڕایان بکات به گومڕایی یهکی دوور له ڕاستی.[ پوختهی تهفسیری قورئانی ].وه خوای گهوره دهفهرموێت: ( فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً) النساء/65 .واته: نهخێر( وانی یه که خۆیان به باوهڕدار نیشان دهدهن ) سوێند به پهروهردگارت بڕوا دارنین تا تۆ نهکهنه دادوهر لهههر ئاژاوه و دووبهرهکی یهکی نێوانیان دا لهپاشان ههست نهکهن له دهرونیاندا به هیچ بێزاری یهک لهو بڕیارهی تۆ داوته و مل کهچ نهکهن به مل کهچی یهکی تهواو.ئهم ئایهته بهڵگهیه لهسهر ئهوهی له كاتی ناكۆكیدا حوكم ڕانی به قورئان وسوننهت نهكات ونهگهرێتهوه بۆ شهرعی خوای گهوره ئهوه باوهڕی به خوای گهوره وڕۆژی دوایی نیه.[ تهفسیری ابن كثیر ].وه خوای گهوره دهفهرموێت: ( فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ) النساء/59 .واته: ئهگهر دوو بهرهکیتان ههبوو لهشتێکدا ئهوه بیگێڕنهوه بۆ لای خوا و پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) ئهگهر ئێوه باوهڕتان ههیه به خواو به ڕۆژی دوایی ئهوه باشتره وه ئاکام و ئهنجامی چاکتره.[ پوختهی تهفسیری قورئان ].لهم بهڵگانهی سهرهوه ئهوهمان بۆ دهردهكهوێت كهوا حهرامه كاربهدهستێك ههڵبژپرن كه حوكم به شهرعی خوای گهوره ناكات، وه ئهگهر موسڵمانێك ناچار كرا بۆ ئهوهی بهشداری بكات لهو ههڵبژاردنه، ئهگهر بۆی كرا دهنگی خۆی بفهوتێنێت ونهیدا بهو كاربهدهسته، وه لهحاڵهتێك بۆی نهكرا دهنگی خۆی بفهوتێنێت ههر ناچار بوو و ترسا زیانی زۆری پێ بگات ئهگهر دهنگ نهدات، ئهوه تكامان وایه گوناه بار نهبێت؛ چونكه خوای گهوره دهفهرموێت: ( إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ) النحل/106 .واته: مهگهر کهسێك زۆری لێ کرا بێت و دڵیشی دامهزراو بێت به باوهڕ... [ پوختهی تهفسیری قورئان ].وهفهرمودهی پێغهمبهری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِنَّ اللَّهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتِي الْخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ ) رواه ابن ماجه (2045) وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه.واته: خوای گهوره لای بردوه لهسهر ئوممهتی من سزای گوناهێك: كه به ههڵه بكرێ یان له بیری چووبێتهوه یان به زۆر پێیان كردبێ.والله اعلم