البحث

عبارات مقترحة:

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

الحميد

(الحمد) في اللغة هو الثناء، والفرقُ بينه وبين (الشكر): أن (الحمد)...

الحكيم

اسمُ (الحكيم) اسمٌ جليل من أسماء الله الحسنى، وكلمةُ (الحكيم) في...

به‌ساڵاچووه‌كان خۆ سازده‌ن بۆ باركردن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
به‌ پێنوسی: احسان برهان الدین ئه‌و كه‌سه‌ى بزانێت كاتى دووركه‌وتنه‌وه‌ى هاتووه‌ له‌ مه‌ككه‌، ته‌واف زۆر ده‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بێ هیوا بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هۆى به‌ ساڵا چوون و بێ هێزى. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ له‌ ڕۆخى ده‌ریاى ئه‌جه‌ل نزیكبووه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ ده‌ست پێشخه‌رى كارى چاكه‌ بكات و، به‌ كه‌ ره‌سته‌ى باشه‌وه‌ پێشوازى هێرشكه‌ر بكات...

التفاصيل

بهساڵاچووهكان خۆ سازدهن بۆ باركردن ئهو كهسهى بزانێت كاتى دووركهوتنهوهى هاتووه له مهككه، تهواف زۆر دهكات بهتایبهتى ئهگهر بێ هیوا بێت له گهڕانهوه بههۆى به ساڵا چوون و بێ هێزى. بهههمان شێوه ئهو كهسهش كه له ڕۆخى دهریاى ئهجهل نزیكبووهتهوه پێویسته دهست پێشخهرى كارى چاكه بكات و، به كه رهستهى باشهوه پێشوازى هێرشكهر بكات. له بههارى تهمهندا بوارێك ههبوو، بهڵام وا پشت چهماوهتهوهو، لاوازى پاییزى تهمهن دهركهوتوو ، ههر ئهوهنده ماوه خۆ به دهستهوه بدهیت، بۆیه تاكو دهتوانیت پهله بكه بۆ ئهوهى به دهستى دهستنوێژهوه بچیته لاى پهروهردگارت. چى خۆشییهك لهم دونیایهدا ههیه بۆ كهسێك كه ڕۆژگارهكانى به پهله بهرهو مهرگى دهبهن، بهرز بوونهوهى تهمهنیش دابهزینهله ژیان ، زۆرى مانهوهش كهمكردنهوهى كاته دیاریكراوهكهیه. ئایا له فهرموودهى صهحیحدا نههاتووه كهپێغهمبهر صلى الله علیه وسلم فهرموویهتى: (إذا مات أحدكم عرض عليه مقعده ، غدوة وعشية ، إما النار وإما الجنة ، فيقال : هذا مقعدك حتى تبعث إليه) .رواه البخاري. واته: ههموو كهسێك له ئێوه بهیانى وئیواره جێگهى له بهههشت ودۆزهخدا پێ پیشاندهدرێت، پێى دهوترێت ئهوه جێگهكهته تا كاتى زیندوو بوونهوهت. ئهفسوس بۆ ههڕهشه لێدراوێك كه نازانێت چۆن بۆ گهشتهكهى خۆى سازبدات. ئهم چهند دێڕهى سهرهوه وتهى زانایهكى موسڵمانى پایه بهرزو، هاوكات یهكێكیش بووه لهو ئامۆژگاره به ناوبانگانهى كه بهقسه كاریگهرهكانى شوێن دهستى بهسهر سهردهمى خۆى و سهردهمهكانى دواى خۆیشیهوه ههر ماوهتهوه، بهڵێ(أبو الفرج عبدالرحمن إبن الجوزی) كه نزیكهى نهوهد ساڵ تهمهنى پڕ بهرهكهتى كرد، لهم چهند دێڕهدا ڕوودهكاته به ساڵاچووهكان وپێیان دهڵیت : ڕاسته مردن وهخت و ناوهختى بۆ نییهو ههموان بێ جیاوازى به پیى ئهجهلى بڕاوهى خۆیان ئامانجن بۆ هێرشى كتوپڕى، بهڵام ئهوانهى گهیشتوونهته شهست و حهفتا ساڵ نزیكترن له قهراغى دهریاى مردن و زۆریان نهماوه بگهنه دوا مهنزڵگاى خۆیان، بۆیه كاتى كهمتهرخهمى نه ماوهو كۆكردنهوهى توێشوو بووهته زهروورهتى ئهو گهشته. ئهم ئامۆژگاریه ( ( 800 ساڵ پێش ئێستا ئاراستهى موسڵمانان كراوه، كه ژینگه و دڵ و دهروونى خهڵكى پاك بووه، بیرو ئهندێشهكان هێمن و له سهرخۆبوونه، خودى دونیا لهو ڕۆژگارهدا سهرقاڵكهرى زۆرى تێدا نهبووه و خهڵكى دووچارى كێشهو گرفت و نهخۆشى جهستهیى و دهروونى نهبوونه،بهپێچهوانهى ئهم سهردهمهى خۆمان كه له سهرهتاى چاو ههڵهێنانى مرۆڤ له سهر دونیا خهم وپهژارهو بهرههمهكانى تهكنهلۆژیا له دڵه ڕاوكێ و نهخۆشى دهروونى و زیانى مۆبایل و تیشكه زیانبهخشهكانى تێكهڵ به ههوا چاوهڕوانى دهكهن، دهمهوێت بڵێم: لهو سهردهمهى (إبن الجوزی) باسى دهكات ، ههموو شتێكى تێدا ئاسایى بووه، تهنانهت هۆكارهكانى مردنیش به پێى پێوهرى مرۆڤهكان ئاشكرا بووه، یان بهنهخۆشى یان به شمشێر و ڕم وتیر، بۆیه موتهنهببى شاعیر وتوویهتى: إن لم تمت بالسیف مت بغیره تعددت الاسباب والموت واحد بهڵام لهوانهیه ئهگهر موتهنهببى لهم سهردهمهى خۆماندا بووایه ئهو بهیتهى بكردایه به قهسیدهیهكى درێژ، چونكه ئهگهر به شمشێر نهمریت به جهڵتهو شهكره و سهكته دهمریت، ئهگهر بهوانهش نهمریت به تهقینهوهو مین و بۆردمانى ئاراسته كراو له دهریاكانهوه دهمریت ، یان به گوللهى وێڵ له ههڵبژاردن و بۆنه سیاسیهكاندا،بێجگه له مردنێكى ترى له سهرخۆ كه له نێو خۆراك و میوهو خواردنى بائعى خۆیان حهشارداوه به پێى تازهترین ڕاپۆرتى دهزگا نێو دهوڵتیهكان،ههروهها دهیان نهخۆشى مهترسیدار وهكو شێرپهنجه و پاڵهپهستۆى خوێن ساڵانه گیانى ملێونهها دهدوورنهوه،زنجیرهیهكى درێژى تریش له هۆكارى مردن كه ههمووى به تهقدیرى خواى گهوره ڕوودهدهن و نهك ههر پیرهكان بهڵكو گهنج و مناڵیش وهكو یهك لهژێر ههرَهشهیدان. لهسهردهمه دێرینهكاندا زۆر جار خهڵكى له سهر جێگه دهمردن و فریاى وهسێت كردن دهكهوتن، بو دڵنیابوونیش لهم ڕاستیه دهتوانیت كتێبهكانى مێژووى ئیسلامى بخوێنیتهوه، بهتایبهتى ژیاننامهى ناودارهكان. بهڵام هاوكێشهكه لهلاى موسڵمانانى ئهم سه ردهمه ئاوهژوو بوهتهوه، له جیاتى ئهوهى ئهم هۆكارانهى باسمان كرد هاندهرێك بن بۆ كارى چاكه و خۆ له خوا نزیك كردنهوه، به پێچهوانهوه دهبینین ههڵخهڵتان به بریقهى كازیوهى شارستانى ڕۆژئاوا چاوى زۆربهى موسڵمانانى ئهبڵهقكردووهو له ڕاستیه گهورهكه غافڵى كردوون. لهڕاستیدا مرۆڤ ههرچهنده ئیماندارو زانا بێت ههر پێویستى به بیرخستنهوهو ئامۆژگارى ههیه، لهم چهرخهى ئێمهشدا وادهزانم چهنده پێویستمان به ئاوو نان و تیشكى ڕۆژ ههیه، ئهوهنده پێویستمان به كهسانى پاكى وهكو(إبن الجوزی) و (عبدالقادر الكیلانی) و (إبن تیمیه) ههیه به قسه كاریگهرهكانیان دڵه ڕهقهكانمان جارێكى تر نهرم بكهنهوهو له خهوى بێ ئاگایى ڕامانچهڵهكێنن و فریاى خۆمان بكهوین، چونكه ڕاستى ژیانى ئێمه بهوشێوهیه كه حهسهنى بهسرى-ڕهحمهتى خواى لێبێت- فهرموویهتى: ئهى ئادهمیزاد تۆ بریتیت له چهند ڕۆژانێك، جا كاتێك ڕۆژێكت تێدهپهڕێت وهكو ئهوهیه ههندێكت له نێو چووبێت، ئهگهر كهسێكیش ههندێكى له نێو چوو نزیكه بۆ یهكجارهكى بفهوتێت.

المرفقات

2

به‌ساڵاچووه‌كان خۆ سازده‌ن بو باركردن
به‌ساڵاچووه‌كان خۆ سازده‌ن بو باركردن