ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه ئاینى پیرۆزى ئیسلام سورِه لهسهربههێزبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان برِواداران و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا ، له‌م بواره‌دا چه‌ندین ماف و ئادابى بۆ داناون و هانى مسوڵمانان ده‌دات تاپێوهى پابه‌ندبن و خواى گه‌وره‌ش پاداشتى بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه گهردنگیرى ئه‌و ئاداب و مافانه‌ن...
التفاصيل
ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتى مسوڵمان له‌گه‌ڵ مسوڵماندا ئاینى پیرۆزى ئیسلام سورِه لهسهربههێزبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان برِواداران و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا ، له‌م بواره‌دا چه‌ندین ماف و ئادابى بۆ داناون و هانى مسوڵمانان ده‌دات تاپێوهى پابه‌ندبن و خواى گه‌وره‌ش پاداشتى بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه گهردنگیرى ئه‌و ئاداب و مافانه‌ن : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (حق المسلم على المسلم خمس : رد السلام ، وعيادة المریض، واتباع الجنازة ، وإجابة الدعوة وتشمیت العاطس ) رواه البخاري و مسلم. به‌واتاى : مافى مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان پێنج شته : وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سڵاو و سه‌ردانى كردنى كردنى له‌كاتى نه‌خۆشیدا و شوێنكه‌وتنى ته‌رمه‌كه‌ى و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داوه‌ت و له‌كاتى پژمینیدا كه سوپاسى خواى كرد، پێى بوترێت خوا ره‌حمت پێ بكات. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( حق المسلم على المسلم ست : قیل : وما هن یارسول الله؟ قال : ( اذا لقیته فسلم علیه واذا دعاك فاجبه ، وإذا استنصحك فانصح له ، وإذا عطس فحمد الله فشمته ، وإذا مرض فعده ، وإذا مات فاتبعه) رواه مسلم. واتا: مافى مسوڵمان به‌سه‌ر مسوڵمانه‌وه شه‌ش شته : وتیان كامانه‌ن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم )؟ فه‌رموى : ئه‌گه‌ر پێیگهیشتى سه‌لامى لێبكه ، وه‌ڵامى دهعوهتهكهى بده‌ره‌وه و گه‌ر داواى ئامۆژگارى لێكردى ئامۆژگارى بكه، گه‌ر پژمى و سوپاسى خواى كرد دوعاى خێرى بۆ بكه، گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه، گه‌ر وه‌فاتى كرد شوێنى جه‌نازه‌كه‌ى بكه‌وه. هه‌روه‌ها ئیمامى ئه‌حمه‌د له فه‌رموده‌ى مه‌عازدا خواى لێ رِازیبێت بۆمان دهگێرِێتهوه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: ( وأن تحب للناس ما تحب لنفسك وتكره له‌م ما تكره لنفسك) به‌واتاى : ئه‌و شتانه‌ى بۆ خۆت پێت خۆشه بۆ خه‌ڵكیش پێت خۆش بێت، ئه‌و شتانه‌ى كه بۆخۆت پێت ناخۆشه بۆ خه‌ڵكیش پێت ناخۆش بێت . هه‌روه‌ها له بوخارى و موسلیم له‌فه‌رموده‌ى براء هاتوه: ( أمرنا رسول الله صلى الله علیه وسلم بسبع فذكر منها : وإبرار القسم، ونصر المظلوم) به واتاى: فه‌رمانمان پێكراوه به حه‌وت شت، له‌نێویاندا (به‌جێ گه‌یاندنى سوێند و سه‌رخستنى سته‌ملێكراو. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( وینصح له إذا غاب او شهد ) به‌واتاى : ئامۆژگارى ده‌كات له‌كاتى ئاماده‌بون و ئاماده نه‌بونیدا . هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌ى(البراء) دا هاتوه و وتویهتى پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمانى پێكردوین به حه‌وت شت له نێویاندا ( إبرار القسم ، ونصر المظلوم ) رواه البخارى و مسلم . لهروانگهى ئه‌م فه‌رمودانه‌وه مافى مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان خۆى له ده بواردا ده‌بینێته‌وه، لێره‌دا به‌كورتى ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین : یه‌كه‌م / سڵاوكردن له‌كاتى پێك گه‌یشتن : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم )) فه‌رمویه‌تى: (( لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ، ولا تؤمنوا حتى تحابوا، افلا ادلكم على شیئ إذا فعلمتموه تحاببتم ؟ افشوا السلام بینكم )) رواه ابو داود . به‌واتاى : ناچنه به‌هه‌شته‌وه تا برِوا نه‌هێنن ، برِوا ناهێنن تا یه‌كترتان خۆش نه‌وێت ، ئایا رێنماییتان بكه‌م به‌شتێك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بده‌ن ئه‌وا یه‌كترتان خۆش ده‌وێت؟ سڵاو له‌یه‌كتر بكه‌ن . هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( أيها الناس افشوا السلام ، واطعموا الطعام ، وصلوا الأرحام ، وصلوا باللیل والناس نیام، تدخلوا الجنة بسلام ) رواه الترمذی وقال حدیث حسن صحیح . به‌واتاى : ئه‌ى خه‌ڵكینه سڵاو بكه‌ن له‌یه‌كترى ، خواردن ببه‌خشن ، سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ بكه‌ن ، به‌شه‌و نوێژ بكه‌ن له‌و كاتانه‌ى كه خه‌ڵكى نوستون ، گه‌ر واتان كرد ئه‌وا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به ئاسوده‌یى. باشترین ده‌سته‌واژه بۆ سڵاوكردنیش وتنى ( السلام علیكم ورحمه الله وبركاته ) وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به شێوازى چاكتر. هه‌روه‌ك خواى گه‌وره له‌قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى {وإذا حییتم بتحية فحیوا بأحسن منها أو ردوها } النساء 86 . واتا (هه‌ركاتێك سڵاوێكتان لێكرا ئه‌وه به چاكتر له‌و سڵاوه سڵاو بكه‌ن یان وه‌كو خۆى وه‌ڵامى بده‌نه‌وه) سه‌باره‌ت بهئادابى سڵاو كردن پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: ( یسلم الراكب على الماشي ، والماشي على القاعد ، والماشیان أيهما بدء ، فهو أفضل ) رواه الطبرانی . به‌واتاى : كه‌سى سوارى سڵاو ده‌كات له‌وه‌ى كه پیاده‌یه ، پیاده‌ش سڵاو له‌و كه‌سه ده‌كات كه دانیشتوه ، دوو پیاده كامیان پێشتر سڵاوى كرد ئه‌ویان چاكتره. دووه‌م : به‌ده‌مه‌وه چونى داوه‌ت : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: (إذا دعي أحدكم إلى طعام فلیجب ، فان شا‌ء طعم وان شا‌ء ترك ) رواه مسلم . به‌واتاى : گه‌ر كه‌سێكتان داوه‌ت كران بۆ خوانێك، ئه‌وا به‌ده‌م داوهتهكهوه بچن ، گه‌ر حه‌زى كرد با بیخوات، گه‌ر حه‌زیشى لێ نه‌كرد با نه‌یخوات. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( شر الطعام طعام الوليمة، یدعى لها الأغنياء ویترك المساكین ، ومن لم یأتی الدعوة فقد عصى الله ورسوله ) متفق علیه . به‌واتاى : خراپترینى خوانێك خوانى داوهتێكه، كه ده‌وڵه‌مه‌ندانى بۆ بانگ ده‌كرێت و هه‌ژارانیش فه‌رامۆش ده‌كرێن ، ئه‌وه‌ى نه‌چێت به‌ده‌م داوه‌ته‌وه ئه‌وا له‌خواو پێغه‌مبه‌رى خوا یاخى بوه . سێ یه‌م : پژمین : پێغه‌مبه‌رى خوا (( صلی الله علیه وسلم )) فه‌رمویه‌تى: ( إن الله یحب العطاس ویكره التثاؤب ، فإذا عطس أحدكم فحمد الله تعالى ، كان حقا على كل مسلم سمعه أن یقول له : یرحمك الله ، وإما التثاؤب فإنما هو من الشیطان فإذا تثاءب أحدكم فلیرده ما استطاع فان أحدكم إذا تثاءب ضحك منه الشیطان ) رواه البخاري . به‌واتاى : خواى گه‌وره پژمینى پێخۆشه‌و حه‌ز به باوێشك ناكات ، گه‌ر كه‌سێكتان پژمى و سوپاسى خواى كرد ئه‌وا له‌سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه كه بیستى پێى بڵێت خوا ره‌حمت لێبكات. به‌ڵام باوێشك له شه‌یتانه‌وه‌یه گه‌ر كه‌سێكتان باوێشكى دا ئه‌وه‌نده‌ى توانى با رێگرى لێبكات ، گه‌ر كه‌سێكتان باوێشكى دا ئه‌وا شه‌یتان پێى پێده‌كه‌نێت. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( إذا عطس أحدكم فلیقل : الحمد لله ، ولیقل له أخوه أو صاحبه : یرحمك الله ، فإذا قال له : یرحمك الله ، فلیقل : یهدیكم الله ویصلح بالكم ) رواه البخاری . به‌واتاى : ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان پژمى بابڵێت سوپاس بۆ خوا، بابراكهى یان هاوه‌ڵه‌كه‌ى پێى بڵێت خوا ره‌حمت پێبكات ، ئه‌گه‌ر پێى وت خوا ره‌حمت پێبكات، ئه‌ویش بڵێت : خوا رێنمونیت بكات و كاروبارت باش بكات. ابوهورهیره خواى لێ رِازیبێت فه‌رمویه‌تى: (إن النبی صلى الله علیه وسلم كان إذا عطس ، غطى وجهه بیده ، أو بثوبه ، وغظ بها صوته ) رواه الترمذى وقال حسن صحیح . به‌واتاى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم )كاتێك كه دهپژمى به‌ده‌ستى یان بهكراسهكهى ده‌م و چاوى داده‌پۆشى، تا ده‌نگى پژمهكهى نزم بێت. چواره‌م: سه‌ردانى كردنى له‌كاتى نه‌خۆشیدا : نه‌خۆشى نیعمه‌تێكه له نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره بۆ به‌نده چاكه‌كانى، ده‌بێته مایه‌ى كه‌فاره‌تى گوناهو تاوانه‌كان، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (ما من مصيبة تصیب المسلم إلا كفر الله بها عنه حتى الشوكة یشاكها ) رواه البخاری . به‌واتاى : هه‌ر به‌ڵایه‌ك توشى مسوڵمان ده‌بێت ، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ى كه‌فاره‌ت بۆى، ته‌نانه‌ت گه‌ر درِكێك ئازارى بدات. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( ما یصیب المؤمن من نصب ولا وصب ولا هم ولا حزن ولا أذی ولا غم حتى الشوكة یشاكها إلا كفر الله بها من خطایاه ) رواه البخاری ومسلم. به‌واتاى : هه‌رچى توشى برِواداردێت له‌نه‌خۆشى و به‌ڵاو خه‌م و په‌ژاره‌و ئازار ته‌نانه‌ت گه‌ر درِكێكیش ئازارى پێبدات ، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ى كه‌فاره‌تى گوناهه‌كانى . هه‌ندێك له زانایانى پێشین فه‌رمویانه: ( لو لا مصائب الدنیا لوردنا القيامة مفالیس). به‌واتاى : گه‌ر موسیبه‌تى دونیا نه‌بوایه ئه‌وا به‌ده‌ست به‌تاڵى دهگهرِاینهوه بۆ قیامه‌ت . سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش و هه‌واڵپرسینى یه‌كێكه له‌مافه‌كانى مسوڵمان به‌سه‌ر مسوڵمانهوهو سونه‌تێكى موئه‌كه‌ده‌یه، به‌لاى هه‌ندێك له‌زانایانه‌وه وه‌كو ئیمامى بوخارى واجبه، هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن فه‌رزى كیفایه‌یه. پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: ( إن الله تعالى یقول یوم القيامة : یا ابن ا‌دم مرضت فلم تعدني . قال یارب كیف أعودك وأنت رب العالمین ؟ قال: أما علمت أن عبدي فلانا مرض فلم تعده ، أما علمت انك لو عدته لوجدتني عنده) به‌واتاى : خواى گه‌وره له رۆژى دواییدا ده‌ڵێت: ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م نه‌خۆش كه‌وتم و سه‌ردانیت نه‌كردم : وتى : ئه‌ى په‌روه‌ردگارم چۆن سه‌ردانت كه‌م كه تۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیانى : فه‌رموى : ئایا نه‌تزانى به‌نده‌كه‌م فڵانه كه‌س نه‌خۆش كه‌وت و سه‌ردانیت نه‌كرد ئایا نه‌تزانى گه‌ر سه‌ردانیت بكردایه منت لاى ئه‌و ده‌بینیه‌وه . ئادابى سه‌ردانى كردنى نه‌خۆش : 1- دوعاى شیفاو چاكبونه‌وه‌ى بۆ بكه‌یت و ئامۆژگارى بكه‌یت به خۆرِاگرتن و ئارامى . هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى:(من عاد مریضا لم یحضر اجله فقال عنده سبع مرات : أسال الله العظیم رب العرش العظیم أن یشفیك إلا عافاه الله من ذلك المرض ) صحیح سنن ابى داود برقم 2663. به‌واتاى : كه‌سێك سه‌ردانى نه‌خۆشێكى كرد ، واده‌ى مردنى نه‌هاتبوو ، حه‌وت جار له‌لاى ئه‌ودا بڵێت: ئهپارِێمهوه له خواى گه‌وره، په‌روه‌ردگارى عه‌رشى گه‌وره، شیفات بدات ، ئه‌وا خواى گه‌وره چاكى ده‌كاته‌وه له‌و نه‌خۆشیه . 2- چاك وایه به‌نه‌خۆش بوترێت ( لا باس ، طهور إن شا‌ء الله ) شتێكى وانیه، پشتیوان به‌خوا پاكبونهوهیه له گوناهه‌كان. هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتوه. 3- مانه‌وه لاى نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م . 4- ده‌شێت سه‌ردانى ئافره‌تى نه‌خۆش بكرێت به‌مه‌رجێك ته‌نهایى رونه‌دات . 5- سه‌ردانى كردنى نه‌خۆشى ( خاوه‌ن كتێبه‌كان ) گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك هه‌بوو یان خزم و دراوسێ بو . پێنجه‌م : به‌شدارى كردن له سپاردنى مردوودا: هه‌ڵگرتن و شوێن كه‌وتنى مردوو پێویسته‌و یه‌كێكه له‌مافه‌كانى مسوڵمان به‌سه‌ر مسوڵمانه‌وه . پێغه‌مبه‌رى خوا (( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمویه‌تى: ( عودوا المریض ، واتبعوا الجنائز ، تذكركم الآخرة ) أخرجه ابن أبي شیبه و حسنه الالبانى . به‌واتاى : سه‌ردانى نه‌خۆش بكه‌ن و شوێنى مردوه‌كان بكه‌ون، رۆژى دواییتان دێته‌وه یاد . هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( من شهد الجنازة حتى یصلى علیها فله قیراط ، ومن شهدها حتى تدفن فله قیراطان ) قیل : وما القیراطان ؟ قال : مثل الجبلین العظیمین)) به‌واتاى : هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر مردویه‌ك ئاماده‌بێت تا نوێژى له‌سه‌ر بكات ، ئه‌وا خێرى قیراتێكى هه‌یه ، وه كه‌سێك بمێنێته‌وه تا مردوه‌كه ده‌نێژرێت، ئه‌وا خێرى دوو قیراتى ده‌ست ده‌كه‌وێت . وتیان : دوو قیرات یانى چى؟ فه‌رموى : به ئه‌ندازه‌ى دوو شاخى گه‌وره . شه‌شه‌م : گه‌ر مسوڵ;مانێك سوێندى دایت، سوێنده‌كه‌ى نه‌شكێنیت: دڵخۆشكردنى مسوڵمان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارئاسانى بۆ كردنى و دابین كردنى پێداویستیه‌كانى و لهچاكترینى كرده‌وه چاكه‌كانه كه لاى خوا خۆشه‌ویسته. پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: ( أحب الناس إلى الله انفعهم ، وأحب الأعمال إلى الله عزّ وجل سرور تدخله على مسلم ، أو تكشف عنه كربة ، أو تقضى عنه دینا ، أو تطرد عنه جوعا ، ولان أمشي مع أخي المسلم فی حاجه أحب إلى من أن اعتكف فی المسجد شه‌را ، ومن كف غضبه ستر الله عورته ، ومن كظم غیظا ولو شا‌ء أن یمضه أمضاه ملأ الله قلبه رضا یوم القيامة، ومن مشى مع أخيه المسلم في حاجة حتى یثبتها له اثبت الله تعالى قدمه یوم تزل الأقدام ، وان سوء الخلق لیفسد العمل كما یفسد الخل العسل )) به‌واتاى: خۆشه‌ویستتریت كه‌س لاى خواى گه‌وره ئه‌وانه‌ن كه سودمه‌ندترین كه‌سن بۆ خه‌ڵكى، خۆشه‌ویستترین كار لاى خواى گه‌وره خۆشى خستنه دڵى مسوڵمانه، یان لابردنى خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك، یان دانه‌وه‌ى قه‌رزێكى، یان لابردنى برسێتییهكى. گه‌ر له‌گه‌ڵ برایه‌كى مسوڵماندا برِۆم بۆ جێبه‌جێ كردنى پێویستییه‌كى، چاكتره له‌لام له‌وه‌ى مانگێك له‌م مزگه‌وته‌دا ئیعتكاف بكه‌م. هه‌ركه‌سێك تورِهیى خۆى گرته‌وه خواى گه‌وره داوێنى ده‌پارێزێت، هه‌ركه‌سێك رق و كینه‌ى خۆى خوارده‌وه‌و تواناشى هه‌بوو بۆ دهربرِینى، خواى گه‌وره دڵى پرِ ده‌كات و له رۆژى دواییدا لێى رازى ده‌بێت. هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ برا مسوڵمانهكهیدا برِوات بۆ چه‌سپاندنى پێویستییه‌ك بۆى، ئه‌وا خواى گه‌وره پێیه‌كانى دامه‌زراو ده‌كات له رۆژێكدا كه پێیه‌كان ده‌له‌رزن، ره‌وشت خراپى كاره‌كان تێك ده‌دات هه‌روه‌ك چۆن سركه هه‌نگوین تێك ده‌دات. حه‌وته‌م و هه‌شته‌م : ئامۆژگارى بكه‌ى كه‌ى داواى لێكردى و بیپارێزیت گه‌ر لێت دور بوو : ئامۆژگارى راسته‌قینه ئه‌ركى سه‌رشانى مسوڵمانه . پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: ( ا‌لدین النصیحة ) ثلاثا . قلنا : لمن یا رسول الله ؟ قال : (لله عزّ وجل ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمین و عامتهم ) رواه مسلم . به‌واتاى : ئاین ئامۆژگاریه ، وتمان بۆ كێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم )؟ فه‌رموى : بۆ خواى گه‌وره‌و بۆ كتێبه‌كه‌ى و بۆ پێغه‌مبه‌رو بۆ سه‌ركرده‌ى مسوڵمان و خه‌ڵكه‌كه به‌گشتى . زانایانى پێشین گه‌ر ویستبێتیان ئامۆژگارى كه‌سێك بكه‌ن ئه‌وا به په‌نهانى و به ته‌نهایی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌دا ئامۆژگاریان كردووه و ، وتویانه هه‌ركه‌سێك ئامۆژگارى براكه‌ى بكات به ته‌نهایى ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ى ئامۆژگاریه‌وه ، هه‌ركه‌سێكیش له‌به‌رچاوى خه‌ڵكى دا ئامۆژگارى بكات ئه‌وا ده‌چێته بازنه‌ى سه‌رزه‌نشته‌وه نۆیه‌م و ده‌یه‌م : چیت پێخۆشه بۆ خۆت بۆ ئه‌ویش پێت خۆشبێت ، چیت پێناخۆشه بۆخۆت بۆ ئه‌ویش پێت ناخۆش بێت: پێویسته بزانین كه هه‌موو كه‌س بۆ هاوه‌ڵى و هاورێیه‌تى ناشێ . پێغه‌مبه‌رى خوا (( صلی الله علیه وسلم )) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمویه‌تى: (المر‌ء على دین خلیله فلینظر أحدكم من یخالل ). به‌واتاى : مرۆڤ له‌سه‌ر ئاینى هاوه‌ڵ و خۆشهویستهكهیهتى ، هه‌ر كه‌س ته‌ماشا بكات كێ ده‌كات به‌هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستى . ئه‌و كه‌سانه‌ى هاورێیه‌تیان ده‌كه‌ین پێویسته چه‌ند سیفاتێكیان تێدا بێت وه‌ك ژیرى ، ره‌وشتى جوان و به‌رز ، دنیا نه‌ویست ، لاده‌رو فاسق نه‌بێت و ئه‌هلى بیدعه نه‌بێت . ئیمامى عومه‌ر خواى لێرازیبێت فه‌رمویه‌تى: ( علیك بإخوان الصدق تعش فی أكنافهم فإنهم زینة فی الرخاء ، وعدة فی البلاء ، وضع أمر أخيك على أحسنه حتى یجیئك ما یغلبك منه، واعتزل عدوك واحضر صدیقك إلا الأمين من القوم ، ولا أمين إلا من خشي الله فلا تصحب الفاجر فتتعلم من فجوره ، ولا تطلعه على سرك ، واستشر فی أمرك الذین یخشون الله تعالى )). به‌واتاى : پێویسته براى راستگۆ هه‌ڵبژێریت تا له‌سایه‌یاندا بژیت ، ئه‌وان زینه‌ت و جوانین له‌كاتى خۆشى و فراوانیدا، هێزو پشتیوانن له‌كاتى به‌ڵاو ناخۆشیدا ، كارى براكه‌ت له چاكترین ئاست دابنێ ، تا شتێكى پێچه‌وانه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، خۆت له دوژمنه‌كه‌ت به‌دور بگره، له هاورِێكهشت وریابه، جگه له كه‌سانى ئه‌مین و ده‌ستپاك له‌نێو خه‌ڵك، كه‌سیش ده‌ستپاك و ئه‌مین نیه ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى له‌خوا ده‌ترسن، جا كه‌واته هاوه‌ڵێتى خراپه‌كار مه‌كه، چونكه له خراپهكهیهوه فێرى خراپه ده‌بیت، نهێنیى خۆتى لا مه‌دركێنه، له‌كاروبارى خۆتدا راوێژ به‌و كه‌سانه بكه كه له‌خوا ده‌ترسن.