البحث

عبارات مقترحة:

القاهر

كلمة (القاهر) في اللغة اسم فاعل من القهر، ومعناه الإجبار،...

الظاهر

هو اسمُ فاعل من (الظهور)، وهو اسمٌ ذاتي من أسماء الربِّ تبارك...

الصمد

كلمة (الصمد) في اللغة صفة من الفعل (صَمَدَ يصمُدُ) والمصدر منها:...

ئه‌رك وواجباتی لێپرسراو وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفقه الإسلامي - السياسة الشرعية
به‌ڕێزان هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌تی لێپرسراویه‌تی له‌ئاینی پێرۆزی ئیسلامدا ئه‌ركێكی گه‌وره‌ وگران وقورسه‌ وهه‌موو كه‌س توانا وطاقه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ت و واجبه‌ گه‌وره‌یه‌‌ هه‌ڵگرێت جگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت خاوه‌نی عه‌زم ولێبڕانێكی زۆرن بۆ ئه‌داكردنی وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوایانكردووه..

التفاصيل

  ئه‌رك وواجباتی لێپرسراو وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان   سوپاس وستایش بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ به‌هه‌ق وڕاستی ته‌واوی مه‌خلوقاته‌كانی دروستكردوه‌، وله‌ناو هه‌مویشیاندا مرۆڤی كردووه‌ به‌سه‌رداری هه‌موویان، وئه‌رك وواجباتی خستوه‌ته‌ گه‌ردنیه‌وه‌، وه‌ درود وصه‌ڵات وسه‌لامیش بۆ سه‌ر گه‌وره‌ وسه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمد المصطفی وئه‌هل وبه‌یت ویار ویاوه‌ران وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ . به‌ڕێزان هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌تی لێپرسراویه‌تی له‌ئاینی پێرۆزی ئیسلامدا ئه‌ركێكی گه‌وره‌  وگران وقورسه‌ وهه‌موو كه‌س توانا وطاقه‌تی  ئه‌وه‌ی نیه‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ت و واجبه‌ گه‌وره‌یه‌‌ هه‌ڵگرێت جگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت خاوه‌نی عه‌زم ولێبڕانێكی زۆرن بۆ ئه‌داكردنی وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوایانكردووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ به‌جێهێنانی ئه‌م لێپرسراویه‌تیه‌ش‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی داواكراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین عیباده‌ت وپه‌رستشه‌كان بۆ كه‌سێك به‌نیه‌تی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار پێی هه‌ڵبسێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : " سبعة يظلهم الله في ظلّه يوم لا ظل إلا ظله: إمام عادل .... " { أخرجه البخاري، كتاب الاذان، باب من جلس المسجد ینتظر الصلاة، وفضل المساجد رقم الحدیث (660) ومسلم كتاب الزكاة، باب فضل إخفاء الصدقة، رقم الحدیث (1031) } واته‌ : خوای گه‌وره‌ حه‌وت ده‌سته‌ وكۆمه‌ڵ ئه‌خاته‌ ژێر سێبه‌رێك كه‌ خۆی دروستی كردووه‌، له‌ڕۆژێكدا كه‌هیچ سێبه‌رێك نیه‌ جگه‌ له‌و سێبه‌ره‌ی ئه‌و, یه‌كه‌م ده‌سته‌یان ئه‌و كاربه‌ده‌ست وئیمامه‌یه‌ كه‌ عادل وداد‌گه‌ر بووبێت له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته‌ و ڕه‌عیه‌ته‌كه‌یدا ..... ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر قورسی وگرانی ئه‌م كاره‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ ئیمامی موسلیم له‌ صه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردوه‌ : عن أبي ذر الغفاري (رضي الله عنه) أن النبي (صلی الله علیه وسلم) قال له في الأمارة : " إنها أمانة وإنها يوم القيامة خزي وندامة إلا من أخذها بحقها وأدى الذي عليه فيها " {أخرجه مسلم فی صحیحه كتاب الأمارة، باب كراهة الأمارة بغیر ضرورة، رقم الحدیث (1825) } ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك بوو كه‌ ئه‌بو ذه‌ر ووتی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌ لێپرسراویه‌تیه‌كی بداتێ و بیكات به‌كاربه‌ده‌ست له‌جێگایه‌ك، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌وه‌ڵامدا پێی فه‌رموو : ئه‌وه‌ی تۆ داوای ده‌كه‌یت ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌ و گرانه‌، له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕسوا ده‌كات وبه‌شیمانیشی له‌دوایه‌، ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بێت بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست وه‌ری بگرێت وئه‌وه‌یشی له‌سه‌ری واجبه‌ به‌چاكی جێ به‌جێی بكات . بۆیه‌ ده‌بینین زۆرێك له‌ پیاوچاكان و سه‌له‌فی صاڵحی ئومه‌تی ئیسلام ڕایان كردووه‌ له‌ لێپرسراویه‌تی و وه‌رگرتنی كاربه‌ده‌ستی له‌و ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ته‌ی كه‌ به‌درێژای مێژوو ئيسلام وموسڵمانان هه‌يان بووه‌،كه‌ زۆر ترساوون له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كردوویه‌تی له‌ كاربه‌ده‌ستانێك كه‌ دادگه‌ر و عادل نه‌بن له‌گه‌ڵ ژێرده‌ست و ڕه‌عیه‌ته‌كانیاندا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : "ما من عبد يسترعيه الله رعية يموت يوم يموت وهو غاش لرعيته إلا حرم الله عليه الجنة " { رواه مسلم, كتاب الإيمان, باب استحقاق الوالي الغاش لرعيته النار, رقم الحديث (142)} واته‌ : هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ بیكات به‌ لێپرسراوی كۆمه‌ڵێك كه‌س وله‌گه‌ڵیاندا گیزكار و نادادپه‌ر‌وره‌ بێت، ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتی لێ حه‌رام ده‌كات ... جا بۆیه‌ هه‌وڵدان وپه‌لاماردان و خۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ لێپرسراویه‌تی كارێكی نه‌شیاوه‌ وهه‌ركه‌سێك به‌ ڕوغبه‌ت وحه‌ز وئاره‌زووی خۆی داوای كردبێت، نه‌یدراوه‌تیه‌، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌،" والله إنّا لا نعطي هذا الأمر أحدا سأله و لا أحدا حرص عليه " واته‌ : سوێند بێت به‌خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ ئه‌م كارو لێپرسراویه‌تیه‌ ناده‌ین به‌كه‌سێك كه‌ خۆی داوای بكات یان سوور بێت له‌‌سه‌ری بۆ وه‌رگرتنی . به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر زانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و له‌خۆێ ڕاده‌بینی كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوایانكردوه‌ جێ به‌جێی بكات وكه‌سی تریش نه‌بوو ئه‌و كاره‌ی پێ بسپێررێت، ئه‌وه‌ زانایان به‌لایانه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ داوای ئه‌و پله‌ ولێپرسراویه‌تیه‌ بكات، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ یوسف پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) كاتێك لای عه‌زیزی میصر زانی كه‌سێك نیه‌ ئه‌و كاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خوا ده‌یه‌وێت جێ به‌جێی بكات فه‌رمووی : ( اجعلني عَلى خَزائنِ الأرضِ إنّي حَفيظٌ عَليمٌ ) {يوسف : 55} واته‌ : یوسف فه‌رمووی (به‌ پادشا) له‌سه‌ر خه‌زنه‌ و دارایی زه‌وی (میسر) دامنێ به‌ڕاستی من پارێزه‌رێکی شاره‌زام . خۆشه‌ویستان ئێستاش دێینه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌مان ئه‌ویش باسكردنه‌ له‌ ئه‌رك و واجباتی لێپرسراو وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان : (أ) واجب وئه‌ركه‌‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیمام و كاربه‌ده‌ستان : واجبی یه‌كه‌م وئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی كه‌ هه‌موو واجبه‌ شه‌رعیه‌كانی له‌خۆ گرتووه‌ بریتیه‌ له‌ : ده‌سته‌به‌ركردن وته‌حقیقكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ لێپرسراوان وئیمامه‌تی گه‌وره‌ی بۆ ده‌ست نیشان كراوه‌ ئه‌ویش به‌ ته‌عبیرێكی كوورت بریتیه‌ له‌ ( پێشه‌وایه‌تی دین وسیاسه‌تی دونیا وبه‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی به‌ پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ) . مه‌به‌ستی یه‌كه‌م : په‌یڕه‌وكردنی دین وجێ به‌جێكردنی كه‌ خۆی له‌م كارانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ : یه‌كه‌م : پاراستنی دین، ئه‌ویش به‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ : 1-     بڵاوكردنه‌وه‌ی دین وبانگه‌واز بۆ كردنی به‌ پێنووس وزمان وپارێزگاری لێكردنی . 2-     به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ نادروستانه‌ی دروست ده‌كرێن بۆ دین پووچكردنه‌وه‌یان به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی له‌قورئان و سونه‌ت وزانسته‌ سه‌رده‌میه‌كان . 3-     پارێزگاری كردن له‌سنوور و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌تاوه‌كو ته‌واوی موسڵمانان ئه‌مین و دڵ ئارام ین له‌ دین وگیان وماڵ وشه‌ره‌ف و ناموسیان . دووه‌م : جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی دین، ئه‌ویش به‌ : 1-     به‌ به‌رپاكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ووسنووه‌ركانی دین وجێ به‌جێكردنی حوكمه‌كانی، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ودابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاران وڕێكخستنی سوپای ووڵات و دیاریكردنی دادوه‌ره‌كان له‌ پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكی دانیشتوان و وحوكم كردن له‌نێوانیاندا به‌ گوێره‌ی شه‌رعی خودا وجێ به‌جێ كردنی ئه‌و حكومانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باسی كردوون به‌ تایبه‌تی ئه‌و حكومانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی بڵاوكرنه‌وه‌ی عه‌داله‌ت ودڵنیایی هاوڵاتیان له‌دین وگیان و سه‌روه‌ت و سامان و شه‌ره‌ف وناموسیان ... 2-     ملكه‌چكردنی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و حوكمانه‌ ئه‌ویش به‌هاندانی خه‌ڵكی وترساندنیان به‌جێ كردنی‌ سزا یاساییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌گـه‌ر بێتو ملكه‌چ نه‌بن بۆی . مه‌به‌ستی دووه‌م : سیاسه‌ت كردن و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات  به‌م دینه‌ : ئه‌مه‌یش مه‌به‌ست پێی حوكم كردنه‌ به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ناردویه‌تیه‌ خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم )  له‌ته‌واوی بواره‌ جیا جیاكانی ژیاندا، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م مه‌به‌سته‌شه‌وه‌ چه‌ند مه‌به‌ستێكی فه‌رعی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، له‌وانه‌ش : 1-     هه‌ستان به‌جێ به‌جێ كردنی مافه‌كانی هاوڵاتیان وداواكاریه‌كانیان به‌ هه‌موو چین وتوێژه‌ جیاجیاكانیانه‌وه‌ . 2-     یه‌كخستنی ووته‌ وڕیزی كۆمه‌ڵگه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێ بگرێت له‌ جیاوازی وناكۆكی دروست بوون له‌ نێوانیاندا، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ كاربه‌ده‌ستان به‌هه‌موویانه‌وه‌ ڕێبگرن له‌ گه‌نده‌ڵكاری به‌هه‌موو شێوازه‌كانیانه‌وه‌، كه‌ وابكات له‌ هاوڵاتیان جیاوازی نه‌بینین له‌ نێوان خۆیان و كاربه‌ده‌ستان له‌ ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئیمتیازاته‌وه‌ ‌. 3-     هه‌وڵدان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌، له‌ ڕووی په‌ره‌ پێدان به‌ژێرخانی ئابووری وده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ جیاجیاكان بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی به‌بێ جیاوازی و به‌كارهێنانی خێر وبێری سه‌روه‌ت وسامان وبوودجه‌ی ووڵات له‌خزمه‌تی دین و ژینی هاوڵاتیاندا . (ب) واجب وئه‌ركه‌‌ هه‌نووكه‌ی وفه‌رعیه‌كانی : سه‌ره‌ڕای ئه‌و واجب وئه‌ركانه‌ی كه‌ باسمانكردن هه‌ندێك ئه‌رك و واجبی هه‌نووكه‌یی وفه‌رعیش هه‌یه‌ كه‌ له‌ئامانجه‌ سه‌ركیه‌كانی ئیمام وكاربه‌ده‌ستان ناژمێرێن، به‌ڵام وه‌سیله‌ وهۆكارن بۆ جێ به‌جێكردن و ته‌حقیقكردنی ئامانج وئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، ئه‌مه‌یش له‌ به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و قاعده‌ وبنه‌ما ئوصوڵیه‌ی كه‌ ده‌ڵێت : " ما لا یتم الواجب إلا به فهو واجب " واته‌ : هه‌ركاتێك جێ به‌جێكردنی واجبێك وه‌ستایه‌ سه‌ر هۆكارێك، ئه‌وا گرتنه‌ به‌ری ئه‌و هۆكاره‌ش واجب ده‌بێت . كه‌واته‌ گرتنه‌ به‌ری ئه‌و هۆكاره‌ هه‌نووكه‌ی وفه‌رعیانه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ واجب ده‌بن له‌ سه‌ر كاربه‌ده‌ستی موسڵمانان . ئه‌و واجب وئه‌ركه‌ هه‌نووكه‌یانه‌ش بریتین له‌ : یه‌كه‌م : ته‌واوی هه‌ق ومافه‌ داراییه‌كان بۆ (بیت المال ) و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌سته‌ به‌ربكات به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌ركه‌كانی پێ جێ به‌جێ بكات . دووه‌م : گرنگیدان به‌ كه‌سانی هه‌ق بێژ وئه‌وانه‌یش ده‌بن به‌هۆی دادگه‌ری وعه‌داله‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا . سێهه‌م : سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت وهاوڵاتیان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ژێرده‌سته‌كانی له‌هه‌موو شوێنه‌ جیاجیاكانی ووڵات ولێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌م وكورتی لێپرسراوه‌كانیان وجێ به‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان . چواره‌م : دڵنه‌رمی وهه‌ڵسوكه‌وتی شیاو له‌گه‌ڵ هاو‌ڵاتیان وئامۆژگاری كردن وگوێ گرتن له‌ ئامۆژگاری ئه‌وانیش . پێنجه‌م : ئه‌بێت لێپرسراوان له‌هه‌موو بواره‌ جیاجیاكانی ژیاندا سه‌رمه‌شقێكی جوان بن بۆ هاوڵاتیان، له‌ جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار ودونیا نه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری وخه‌مخواردنی كه‌سانی تر وبه‌خشینی ماڵوسامان ونه‌به‌ردی وئازایه‌تی وفیداركاری، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌صفی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا) {الأحزاب :21} واته‌ : به‌ڕاستی په‌یامبه‌ری خوا چاكترین نموونه‌ی ڕێك و پێكی وسه‌رمه‌شقه‌ بۆتان، ده‌سا ئێوه‌ش له‌دڵسۆزیی وسیاسه‌تی وتێكۆشان وئارامیی وته‌قوایی وته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا چاوی لێبكه‌ن وبه‌دوایدا بچن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی‌، كه‌ به‌ ته‌مای خواو رۆژی دوایییه‌، ویادی خواش زۆر ده‌كات . ئه‌مه‌ واجبات و ئه‌ركی لێپڕسراوی موسڵمانان بوو به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ ووتارێكی تردا ئه‌رك و واجباتی هاوڵاتیانیش به‌رامبه‌ر كاربه‌ده‌ستان ئه‌خینه‌ ڕوو . وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

المرفقات

2

ئه‌رك وواجباتی لێپرسراو وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان
ئه‌رك وواجباتی لێپرسراو وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان