پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من له‌باره‌ی فه‌توای یه‌كێك له‌زاناكانه‌وه له‌به‌رێزتان ده‌پرسم كه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ماڵ‌و سامانێكی حه‌رامی له‌ڕێگه‌ی دروستكردن وفرۆشتنی شه‌راب و(عه‌ره‌ق) یان فرۆشتنی ماده بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه به‌ده‌ستهێنا، وپاشان ته‌وبه‌ی كرد وگه‌ڕایه‌وه بۆلای خوای گه‌وره وپه‌شیمان بوویه‌وه، ئه‌و ماڵوسامانه‌ی كه به‌ده‌ستی هێناوه له‌و كارانه‌دا بۆی حه‌ڵاڵه، زۆرێك له قوتابیانی زانسته شه‌رعیه‌كانیش ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن، یۆیه من پێم خۆش بوو ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان بكه‌م ؟