پرسیارێكه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " له ناوچه‌ی بیابانی گه‌وره - كه ده‌كه‌وێته باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقا – كه ناوچه‌یه‌كی یه‌جگار گه‌رمه، ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌یش كه كه‌وتوه‌ته نێو چله‌ی هاوینه‌وه هێنده‌ی تر ڕۆژوویان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه گرانتر كردووه، بگره ده‌توانم بڵێم موسته‌حیله گرتنی ڕۆژوو به‌وه‌ها حاڵێكه‌وه، ئه‌مه‌ش تا چه‌ند ساڵێك درێژه ده‌كێشێت، ئایا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه چۆن ڕۆژوو بگرن " ؟