البحث

عبارات مقترحة:

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

القهار

كلمة (القهّار) في اللغة صيغة مبالغة من القهر، ومعناه الإجبار،...

الشاكر

كلمة (شاكر) في اللغة اسم فاعل من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی رۆژوو

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التفسير - تفسير القرآن - أحكام الصيام
ئایه‌ته‌كانی رۆژووی ڕه‌مه‌زان ته‌نها باس كراون له‌ سوره‌تی ( البقرة )، پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان ته‌فسیره‌كه‌ی بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی تێبگات لێی.

التفاصيل

تهفسیری ئایهتهكانی رۆژوو خوای گهورهدهفهرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ } (البقرة:183) واته: ئهی ئهوانهی كهباوڕتان هێناوه! رۆژووگرتنتان لهسهر فهرز كراوه،ههر وهكو لهسهر خاوهن ئایینهكانی پێش ئێوهفهرز كرابوو،تاوهكو خۆتان لهخراپهبپارێزن و بهندایهتی خودای خۆتان بكهن.خوای گهورهدهفهرموێت:{أَيَّاماً مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ } (البقرة:184) واته: ئهو رۆژووگرتنه چهند رۆژێكی دیاریكراوهكهرۆژانی مانگی رهمهزانی پێرۆزه،بهڵام ئهگهر یهكێكتان نهخۆش كهوت، یاخود كهوتهناو سهفهر، ئهوهدهتوانێت بهرۆژوو نهبێت و دوایی بهقهزا بیگێڕێتهوه.. وهئهو كسانهیش كهبهزهحمهت نهبێت ناتوانن بهرۆژوو بن، ئهمهیهمانای: وهكو پیاوی پیر، یان نهخۆشێك كهچاكبوونهوهی نهبێت، یا خود كهسێك كهبۆ پهیداكردنی بژێوی رۆژانهی كاری قورس ئهنجام بدات.. ئهمانهبۆیان ههیهكهبهرۆژوو نهبن و، لهبری ههر رۆژێك (فیدیه) بدهن، واته: ژهمێك خواردن بدهن، جا خواردنهكهخۆی بدهن، یان نرخی ژهمێك خواردن بدهن.. خۆ ئهگهر زهحمهتی رۆژووگرتنهكهیان زۆر زیاد نهبێت، ئهوهبهرۆژووبوونیان باشتره، ئهگهر بهجوانی سهرنجی بدهن ولێی ورد ببنهوه.. چونكهبهرۆژووبوون مایهی نزیكبونهوهیهلهخوداو، هۆكارێكی كاریگهریشهبۆ تهندروستی ئادهمیزاد.خوای گهورهدهفهرموێت: {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ } (البقرة:185) واته: مانگی رهمهزان ئهو مانگهیهكهخودای گهورهلهومانگهدا قورئانی پیروزی ناردوهتهخوارهوه، بۆ هیدایهتی ئادهمیزاد و رێنمایی كردنیان بۆ سهر رێگای راست و، پیشاندانی كردهوهچاكهكان و، جیاكردنهوهیان لهكارو كردهوهخراپهكان.جا ئهو كهسهی كهئهگاتهرهمهزان، دهبێت بهرۆژوو بێت، بهڵام ئهو كهسهی نهخۆش بێت، یاخود لهسهفهردا بێت، دهتوانێت بهرۆژوو نهبێت و، دوایی بهقهزا بیگێڕێتهوه.. ئهی موسوڵمانینه!.. خودا ئاسانكاری و بارسووكی بۆ ئێوهدهوێت و، نایهوێت تووشی ناڕهحهتیتان بكات، تاوهكو بتوانن ئهو ماوهی بۆ دیاریكردون تهوهاوی بكهن و فهرمانی خودا بهجێ بهێنن، وهناوی خودا بهبهرزیی رابگرن لهسهر ئهوهی كههیدایهتی داون، ههروهها بهڵكو سوپاسگوزاریی خودا بكهن، لێرهدا لهبهر زۆریی سوودو خێری رۆژووگرتن، جارێكی تر باسی بهرۆژووبوونی رهمهزانی دووبارهكردهوه، جا ئهمیش پێویستی بهوه بوو كهباسی ئاسانكاری و بارسووكیی بۆ نهخۆشان و بۆ ئهوهانیهی كهلهسهفهردان، دووبارهبكرێتهوه.خوای گهورهدهفهرموێت:{أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَخْتَانُونَ أَنْفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنْكُمْ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلا تَقْرَبُوهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } (البقرة:187) ههندێك لههاوهڵانی پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم) وایاندهزانی لهشهوی ڕهمهزاندا،پاش رۆژووشكاندن و نوێژی عیشاو خهوتن، ئهگهر پاش ماوهیهك ههستنهوهبۆ خواردن و خواردنهوه،نابێت بچنهلای خێزانهكانیان،چونكهئهوهقهدهغهیهو نابێت.. جا لهم بارهیهوهخودا دهفهرموێت: لهشهوانی ڕهمهزاندا تا نزیك نوێژی بهیانی دهتوانن بچنهلای هاوسهرهكانتان و لهگهڵیاندا جووت ببن،ژن و مێرد ههریهكهیان جلوبهرگ و پهرژینهبۆ ئهوی تریان، خودا دهزانێت ئێوهواتێدهگهن كهچوونهلای خێزانكانتان لهشهوی رهمهزاندا-پاش خهوتن وههستانهوهتان- قهدهغهیهو درووست نیه.. بهڵام لهگهڵ ئهوهیشدا كهواتاندهزانی و باوهڕتان وابوو، كهچی ههر خۆتان راناگرن وه دهچنهلایان،خودا لهو تێگهیشتنهههڵهیهتان خۆشبوو، ئێستا بهبێ ئهوهی لهحهرامبوونی بترسن، بچنهلایان و ئهوهی خودا بۆی بڕیارداون بهئهنجامی بگهیهنن و، دهتوانن تا بهرهبهیان، كهرووناكیهكی باریكی ئاشكرا لهلای رۆژههڵاتهوهدهردهكهوێت، بچنهلای هاوسهرهكانتان و، بخۆن و بخۆنهوه، ئنجا دوایی لهسهر رۆژوو گرتنهكهتان بهردهوام بن تا رۆژئاوا دهبێت.. بهڵام ئهگهر لهشهوهانی رهمهزاندا بۆ خودا پهرستیی كاتێكی تایبهتیتان لهمزگهوتێكدا بردهسهر- كهئهوه(اعتكاف)ی پێ دهڵێن- ئیتر لهو كاتانهدا نابێت بچنهلای خێزانهكانتان و لهگهڵیاندا جووت ببن.. ئهوانهسنوورهكانی خودان و مهترازێن لێیان.. خودا ئا بهو شێوهیهشێوازی رۆژووگرتنتان بۆ روون دهكاتهوه، تاوهكو بهچاكیی بهندایهتی بكهن و پارێزگار بن و خۆتان لهشوێنكهوتنی ئارهزووهكانتان دوور بخهنهوه.(رفث): لێرهدا بهمانای ئهنجامدانی كاری ژن و مێردایهتی یه، یا خود داواكردنی ئهوهیهبهقسهلههاوسهر.وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعينسهرچاوه: تهفسیری گوڵشهن، نوسینی: نظام الدين عبد الحميد، چاپی یهكهم ١٤٢٤هـ.