خوای گه‌وره بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی واجب بوونی ( حجاب )، چه‌ندین ئایه‌تی دابه‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك دروست نه‌بێت له جێ به‌جێ كردن و پۆشینی باڵا پۆشدا، چونكه كه‌سی دوودڵ واده‌زانن باڵاپۆشی ته‌نها په‌یوه‌سته به خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم)...
التفاصيل
ته‌فسیری ئایته‌كانی باڵاپۆشی خوای گه‌وره بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی واجب بوونی ( حجاب )، چه‌ندین ئایه‌تی دابه‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك دروست نه‌بێت له جێ به‌جێ كردن و پۆشینی باڵا پۆشدا، چونكه كه‌سی دوودڵ واده‌زانن باڵاپۆشی ته‌نها په‌یوه‌سته به خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم). له‌م چه‌ند ئایه‌تانه‌دا ڕوون وئاشكرایه خوای گه‌وره ڕوو له گشت ژنانی بڕوادار ده‌كات كه ده‌فه‌رموێت: ١-{وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (النور:31). واته: وه بڵێ به ئافره‌تانی ئیمانداریش چاویان داخه‌ن و بپارێزن (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) وه عه‌وره‌تیان بپارێزن (له داوێن پیسی) وه جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی به ده‌ره‌وه‌یه و دیاره له جوانی (وه‌ك ده‌م و چاویان و ده‌ستیان) وه با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به سینگ و به‌رۆکیاندا وه جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن (زیاد له‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت) بۆ مێرده‌کانیان نه‌بێت یا باوکیان یا باوکی مێرده‌کانیان یا کوڕه‌کانیان یا کوڕی مێرده‌کانیان یا براکانیان یا کوڕی براکانیان یا کوڕی خوشکه‌کانیان یا ئافره‌تانی (ئیماندار) یا که‌نیزه‌که کانیان یا ئه‌و شوێن که‌وته‌و پیاوانه‌ی که بێ نیازن له ئافره‌ت (وه‌ك خزمه‌ت کار‌و پیرو نه‌خۆش که ئاره‌زووی ژن و مێردایه‌تیان نی یه) یا ئه‌و منداڵه کوڕانه‌ی که ئاگایان له له‌ش (عه‌وره‌ت) ی ئافره‌تان نه‌بێت (باڵغ نه‌بووبن) (ئافره‌تان له‌کاتی ڕۆشتن دا) قاچیان نه‌ده‌ن به زه‌وی دا (تا ده‌نگی خڕخاڵ و پاوانه‌کانیان بێت و) بزانرێت به‌و جوانی یه‌ی پێیان که شاردویانه‌ته‌وه هه‌مووتان ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا ئه‌ی ئیمان داره‌کان تا ڕزگار و سه‌رکه‌وتوو بن.[ پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان ]. ٢- {وَالقَوَاعِدُ مِنَ النسَاء اللاتي لاَ يَرجُونَ نِكَاحاً فَلَيسَ عَلَيهِن جُنَاحٌ أَن يَضَعنَ ثِيَابَهُن غَيرَ مُتَبَرِّجَاتِ بِزِينَةٍ وَأَن يَستَعفِفنَ خَيرٌ لهُن وَاللهُ سَمِيعٌ عِلِيمٌ} (النور:60. واته: وه ئافره‌تانی پییرو له‌کار که‌وتوو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئومێدی شوکردنیان نه‌ماوه هیچ گوناهێکیان له‌سه‌ر نی یه که (هه‌ندێك له) پۆشکهکانیان لابه‌رن به‌ڵام زینه‌ت و جوانیان ده‌رنه‌خه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر لاینه‌به‌ن و پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان وه خوا بیسه‌ری زانایه.[ پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان ]. ٣- { وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيراً} (الأحزاب:33). واته: وه له ماڵه‌کانی خۆتاندا بمێننه‌وه وه زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن (له‌ناو خه‌ڵکی نا مهحرهمدا) وه‌کو خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م (پێش ئیسلام) نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێ ئه‌ی ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ر جۆره پیسی و گوناهێك له ئێوه دووربخاته‌وه و پاك و خاوێنتان بکاته‌وه به ته‌واوی. [ پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان ]. ٤- { وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعاً فَاسْأَلوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ}(الأحزاب: من الآية53). واته: ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش. [ ته‌فسیری ئاسان ]. 5- { يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً} (الأحزاب:59). واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت).[ ته‌فسیری ئاسان ]. له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره ئافره‌ته‌كانمان بپارێزێت له پیلانی دوژمنانی ئیسلام و زیاتر باوه‌ڕیان پته‌و بكات و خۆڕاگریان بكات له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به قورئان و سوننه‌ته‌وه.