به‌پێنوسی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه ره‌چاوكردنى ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ زانایان و مامۆستایان‌دا له چه‌ند خاڵێكدا ده‌خه‌ینه رِوو: 1- گوێگرتن له ئامۆژگارییه‌كانى... 2- دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كى رێك... 3- راست نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى له‌ناو كۆمه‌ڵدا...
التفاصيل
ئادابى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ زانایاندا زانایان پایه‌یه‌كى به‌رزو شكۆداریان هه‌یه له ئیسلامداو رێز‌و مافى خۆیان هه‌یه‌و به‌ڵگه‌كانى قورئان و فه‌رموده‌و وته‌ى زانایان گه‌واهى ئه‌م راستیه‌ن : خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا فه‌رموویه‌تى:{شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} {آل عمران 18} واته: خوا شایه‌تى ده‌دات (واته راى ده‌گه‌یه‌نێت و به به‌ڵگه ده‌یچه‌سپێنێت) كه به‌راستى هیچ په‌رستراوێك نیه ئه‌و نه‌بێ، فریشته‌كانیش شایه‌تى ده‌ده‌ن (واته ئیقرار ده‌كه‌ن) و، خاوه‌ن زانستیه‌كانیش شایه‌تى ده‌ده‌ن (واته باوهرِى چه‌سپاویان هه‌یه)، خوا هه‌میشه دادپه‌روه‌رى راگرتوه. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:{يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} {المجادلة 11} واته: خوا پایه‌ى ئه‌و كه‌سانه به‌رز ده‌كاته‌وه له‌ئێوه، كه برِوایان هێناوه و، ئه‌وانه‌ى كه زانستیان پێ به‌خشراوه، به چه‌ند پله‌یه‌ك (پله‌یان به‌رزده‌كاته‌وه). هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: {إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ}{فاطر 28} واته: به‌راستى له‌ناو به‌نده‌كانى خودا ته‌نها زانایان (وه‌ك پێویست) له‌خوا ده‌ترسن. 2- پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى ( فضل العالم على العابد كفضل القمر على سائر الكواكب لیله البدر. العلما‌ء ورثه الأنبياء إن الأنبياء لم یورثوا درهما ولا دینارا ، إنما ورثوا العلم ، فمن اخذ به فقد اخذ بحظ وافر ) {صحیح سنن ابن ماجه } به‌واتاى : فه‌زڵى زانا به‌سه‌ر به‌نده‌ى خواپه‌رستدا وه‌ك فه‌زڵى مانگى چوارده وایه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ستێره‌كاندا ، زانایان میراتگرى پێغه‌مبه‌رانن ، پێغه‌مبه‌ران دینار‌و درهه‌میان بهجێنههێلا به‌ڵكو زانست و زانیاریان بهجێهێلاَ ، هه‌ركه‌سێك ئه‌و زانست و زانیاریه به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وا چاكه‌ى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه . ئیمامى ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تى خواى لێبێت وتویهتى خه‌ڵكى پێویستیان به زانست زیاتره وه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه ، مرۆڤ رۆژانه دوجار یان سێ‌جار پێویستى به خواردن و خواردنه‌وه ده‌بێت ، بهلاَم هه‌موو كات پێویستى به زانست هه‌یه . ره‌چاوكردنى ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ زانایان و مامۆستایان‌دا له چه‌ند خاڵێكدا ده‌خه‌ینه رِوو: 1- گوێگرتن له ئامۆژگارییه‌كانى: پێویسته له‌كاتى قسه‌كردنیاندا، جوان گوێ له قسه‌كانیان بگیرێت و، بێ ئاگا نه‌بیت و به شتى لاوه‌كى خۆت سه‌رقاڵ نه‌كه‌یت. تا سوود له وته‌و ئامۆژگارییه‌كانى وه‌رگریت و، دواتریش فه‌رمانه‌كانى جێبه‌جێ بكه‌یت، بۆیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ} {الزمر17-18}واته: (مژده بده به به‌نده‌كانم ئه‌وانه‌ى كه گوێ ده‌گرن و پاشانیش شوێن قسه چاكه‌كان ده‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رباره‌ى وتارى جومعه ده‌فه‌رموێت: (اذا قلت لصاحبك یوم الجمعة أنصت والإمام یخطب فقد لغوت) {رواه البخاری} واته: كاتى وتارى ئیمام له رۆژى هه‌ینیدا، ئه‌گه‌ر به هاوه‌ڵه‌كه‌ت بڵێیت بێده‌نگ به، ئه‌وا غهڵبهغهڵبت كردووه . 2-دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كى رێك: پێویسته له‌كاتى قسه‌كردنیاندا، زۆر به رێكوپێكى و جوانى دابنیشیت، زۆر نهجوڵێیت و به‌م لاولادا ئاورِ نه‌ده‌یته‌وه، به‌ڵكو سه‌رنجى مامۆستا بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست نه‌كات كه قوتابیه‌كان گوێى لێ ناگرن، یه‌كێك له پیاوچاكان ده‌ڵێت: كاتێ له وتارى مامۆستاكانماندا داده‌نیشتین، به‌شێوه‌یه‌ك داده‌نیشتین وه‌ك ئه‌وه‌ى باڵنده به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه بێت 3- راست نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى له‌ناو كۆمه‌ڵدا: ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ڵه‌یه‌كى كرد یان قسه‌یه‌كى كرد بۆ بهلاتهوهگونجاو نه‌بوو، یان لێكدانه‌وه‌ى ترت له‌و باره‌یه‌وه بیستبوو، یه‌كسه‌ر وه‌ڵامى مه‌ده‌ره‌وه‌و مه‌ڵێ مامۆستا ئه‌وه وانیه، یان فڵان زانا واى وتوه، به‌ڵكو بێده‌نگ به تا مامۆستا له ئامۆژگارییه‌كانى ته‌واو ده‌بێت، دوایى به‌ته‌نها پێى بڵێ و پرسیارى لێ بكه. ئه‌گه‌ریش تێبینییه‌ك پێت وابوو زۆر پێویسته پێى بڵێیت، ئه‌وا وه‌ك قوتابییه‌كى گوێرِایهڵ، به‌شێوه‌ى پرسیار ئاراسته‌ى بكه و داواى زانیارى پێویستى لێبكه. 4-گوێرِایهڵى كردن و جێبه‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كانى: هه‌ر فه‌رمانێك مامۆستایان ده‌رى ده‌كه‌ن، پێویسته كارى پێ بكرێت، به مه‌رجێ تاوان نه‌بێت، چونكه دین بریتیه له گوێرِایهڵى ئامۆژگارییه‌كان، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (ا‌لدین النصیحة، قالوا لمن یا رسول الله؟. قال: لله ولرسوله ولكتابه ولائمة المسلمین وعامتهم) رواه مسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: (دین بریتیه له ئامۆژگارى وه‌رگرتن، وتیان بۆ كێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: بۆ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و كتێبه‌كه‌ى و پێشه‌واى موسوڵمانان و موسڵمانان به‌گشتى 5- غه‌یبه‌ت نه‌كردنى: نابێت به هیچ جۆرێك بوارى غه‌یبه‌تى مامۆستایان بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رده‌م به رێزه‌وه باسیان بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌نگى و هه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌بوو، پێویسته له‌به‌ر خوا بیشاریتهوهو باسى نه‌كه‌یت له‌ناو خه‌ڵكدا و ده‌شێت به په‌نهانى و به ئه‌ده‌به‌وه به‌خۆى بوترێت. پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (إیاكم والغیبة. قیل: وما الغیبة؟ قال ذكرك أخاك بما یكره، قیل: أفرأیت إن كان فی أخي ما أقول؟ قال: إن كان في أخيك ما تقول فقد اغتبته، وإن كان لم یكن فیه ما تقول فقد به‌ته)) رواه مسلم). واته: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: (خۆتان بپارێزن له غه‌یبه‌تكردن، وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، غه‌یبه‌تكردن چیه؟ فه‌رمووى: باسى براكه‌ت بكه‌یت به شتێك كه پێى ناخۆش بێت، وتیان ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ى باسى ده‌كه‌ن له براكه‌ماندا هه‌بوو؟ فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ى باسى ده‌كه‌ن له براكهتاندا هه‌بوو ئه‌وه غه‌یبه‌تتان كردوه، گه‌ر تیایا نه‌بوو ئه‌وه بوهتانتان بۆ دروست كردوه . له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه كه عه‌یبى خه‌ڵكى داده‌پۆشن ده‌فه‌رموێت: (من ستر مسلما في الدنیا ستره الله في الدنیا والآخرة). واته: (هه‌ركه‌سێك عه‌یبى موسوڵمانێك داپۆشێت له‌دنیادا خواى گه‌وره له دنیا‌و دوارۆژدا عه‌یبه‌كانى داده‌پۆشێت نابێت غه‌یبه‌تى خه‌ڵكیش لاى مامۆستادا بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێت زمانى خۆت بپارێزێت له خه‌وش و كه‌موكورتى موسوڵمانان. 6- خزمه‌تكردن و رێز لێگرتنیان: پێویسته قوتابى هه‌میشه رێز له مامۆستایان بگرێت و له خزمه‌تیاندا بێت، عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (خواى لێ رازى بێت) لغاوى ئه‌سپه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود (خواى لێ رازى بێت)ى گرتبوو، ئیبن مه‌سعودیش پێى ناخۆش بوو، ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: (هكذا امرنا ان نفعل بعلمائنا) واته: (فه‌رمانمان پێكراوه ده‌بێ ئاوا بین له‌گه‌ڵ مامۆستا و زانایانماندا 7- دۆعاكردن بۆیان: پێویسته له‌كاتى دۆعاكردنماندا هه‌رگیز مامۆستاكانمان له‌بیر نه‌چێت و تا بتوانین ئه‌وان پێش بخه‌ین له دۆعاكانماندا. پیاو چاكێك ده‌فه‌رموێت: (ئه‌گه‌ر بزانم ته‌نها یه‌ك دۆعام هه‌یه، خواى گه‌وره لێم قه‌بوڵ بكات، ئه‌و دۆعایه بۆ ئهمیرهكانم ده‌كه‌م)، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: (خواى گه‌وره‌و فریشته‌كانى داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ زانایان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌هه‌نگ له‌ناو دهریاكانداو مێروله له كونهكانیاندا داواى لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كه‌ن 8- سه‌ردان كردنیان: به‌پێى توانا ده‌بێ قوتابى سه‌ردانى مامۆستایانى بكات و، هیچ كات له‌بیریان نه‌كات، چونكه سه‌ردانى زانا‌و دانایان، وه‌كو خواردنێكى به‌تام و بۆن خۆش و سودبه‌خش وایه، هه‌موو كاتێك مرۆڤ ده‌توانێت لێى به‌هره‌مه‌ند بێت. 9- په‌له‌نه‌كردن لێیان: نابێت په‌له له مامۆستا و زانایان بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بواریان پێ بدرێت و ئیحراج نه‌كرێن، به‌ڵكو ده‌بێ له‌گه‌ڵیاندا به‌ئارام بیت، تا سودى ته‌واوت پێ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ك ئیمامى عه‌لى كورِى ئه‌بى تالیب ده‌ڵێت: (نمونه‌ى زانا وه‌كو دارخورما وایه، ده‌بێ تۆ چاوهرِوانى بكه‌یت تا شتێكى لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت ) 10-گومانى باشیان پێ به‌رین : پێویسته له‌سه‌ر فێرخواز و هه‌موو مسوڵمانان زمانیان بپارێزن به‌رامبه‌ر زانایان و گومانى باشیان پێ به‌رن و، ئه‌مه‌و زانایان ئیجتیهاد ده‌كه‌ن و مه‌رج نیه هه‌موو جار بیپێكن به‌ڵكو هه‌ندێك جار هه‌ڵه ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش نابێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێز و به‌هاى زاناكه .