البحث

عبارات مقترحة:

العلي

كلمة العليّ في اللغة هي صفة مشبهة من العلوّ، والصفة المشبهة تدل...

المقيت

كلمة (المُقيت) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أقاتَ) ومضارعه...

القوي

كلمة (قوي) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من القرب، وهو خلاف...

ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الدعوة إلى الله - سير الدعاة
ئه‌و ئاكار وڕه‌وشت وصیفاته‌ جوانانه‌ی كه‌پێویسته‌ له‌بانگخوازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بێت، په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا بۆمانی ڕوون كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ش كه‌بانگخواز ده‌بێت ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه ‌بریتین له‌ ...

التفاصيل

  ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز     الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . ئه‌و ئاكار وڕه‌وشت وصیفاته‌ جوانانه‌ی كه‌پێویسته‌ له‌بانگخوازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بێت، په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا بۆمانی ڕوون كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ش كه‌بانگخواز ده‌بێت ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه ‌بریتین :-- یـــه‌كـــه‌م : ( الإخلاص ) واته‌: مه‌به‌ستی له‌بانگه‌واز وهه‌وڵ وكۆششه‌كانی ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌بێت ودوور بێت له‌ڕیـــا وڕووپامایی وبه‌ته‌مایی ده‌ستخۆشكه‌ری وسوپاسگوزاری خه‌ڵكی نه‌بێت، به‌ڵكو تاكه‌مه‌به‌ستی ڕازی بوونی په‌روه‌ردگاری بێت، وه‌ك خــوای گه‌وره‌له‌قورئانــــدا ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ .... ) { یوسف: ١٠٨ } واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆ بڵێ : ئه‌مه‌ڕێگا وڕێبازمه‌كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌م بۆلای خوای گه‌وره‌... هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ   .... )  { فصلت : ٣٣ } واته‌: كێ له‌و كه‌سه‌جوان گوفتار تر وقسه‌ی به‌جێ تره‌كه‌بانگه‌وازی كردووه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌... كه‌واته‌بانگخواز خه‌ڵكی بۆلای ئاینی پیرۆزی ئیسلام وخوای گه‌وره‌بانگ ده‌كات وخۆی به‌دوور ده‌گه‌رێت له‌به‌ده‌ست هێنانی ناو وناوبانگ بۆ شه‌خصی خۆی . جا ئیخلاصی بانگخواز له‌بانگه‌وازه‌كه‌یدا هۆكارێكی زۆر گرنگه‌له‌پێناو سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌ستهێنانی پاداشتی لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام خوا په‌نا بدات ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌به‌ر ڕووپامایی و ڕیا وبه‌ده‌ست هێنانی پله‌وپایه‌و ناو شۆره‌ت بێت له‌ناو خه‌ڵكیدا ئه‌وه‌لای خوای گه‌وره‌هیچی وه‌رناگیرێت وهه‌مووی ده‌درێته‌وه‌به‌سه‌ر خۆیدا چونكه‌مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( مَـنْ كَـانَ يُرِيدُ الْحَيَـاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهـَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُـمْ فِيهَا وَهُـمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُــمْ فِي الْآَخِـرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِـطَ مَــا صَنَعُـوا فِيهــَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلـُونَ (16) { هود :١٥-١٧ }. واته‌:هه‌ر كه‌سێك ته‌نها ژیانی دونیا وڕازاوه‌یی و( خۆشگوزه‌رانی ) یه‌كه‌ی بووێت، ئه‌وه‌پاداشتی هه‌وڵ وكۆششی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ده‌ده‌ینه‌وه‌له‌دونیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێكه‌م ناكرێته‌وه‌ئا ئه‌وانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ڕۆژی دوایدا جگه‌له‌ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه‌وئه‌وه‌ی كه‌كردیان له‌دونیادا پووچه‌ڵ بویه‌وه‌وبێ نرخ مایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كاروكرده‌وه‌ی كه‌ده‌یانكرد به‌تاڵ وپووچ بۆشه‌.       دووهـــــه‌م : ده‌بێت بانگخواز شاره‌زایی هه‌بێت له‌ئاینه‌كه‌یدا وئاگادار بێت له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات، وه‌ئاگاداری ڕاده‌ی شاره‌زای ئه‌و كه‌سه‌ش بێت كه‌بانگی ده‌كات بۆلای خوای گه‌وره. ‌  شاره‌زای هه‌بێت له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاوه‌كو بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاوڕوونی وبه‌صیره‌وبه‌ڵگه‌وده‌لیل بێت، تاوه‌كو نه‌بێت به‌هۆی گومڕاكردنی خۆی وخه‌ڵكیش، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌ڵگه‌و ده‌لیل وشاره‌زای خه‌ڵك بانگ بكه‌یت فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌یت به‌شتێك كه‌خوای گه‌وره‌پێ ڕازی نیه‌وئه‌وكاته‌ده‌بێت به‌بانگخوازی سه‌ر لێشێواو وخه‌ڵك گومڕاكه‌ر، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ...... ) { يوسف :١٠٨ } . واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ بڵێ : ئائه‌مه‌ڕێگا وڕێبازمه‌من وشوێنكه‌وتووانم بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆلای خوای گه‌روه‌له‌سه‌ر چاورۆشنی . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگخواز بتوانێت به‌رگری له‌ئاین وبانگه‌وازه‌كه‌ی بكات پێویسته‌شاره‌زای دینه‌كه‌ی بێت، چونكه‌چه‌ند كه‌سی نه‌زان وجاهیلمان بینی كه‌به‌لای خۆیانه‌وه‌بانگه‌واز ده‌كه‌ن كه‌چی بوون به‌مایه‌ی زه‌ره‌ر بۆ خۆیان وبانگه‌وازه‌كه‌یان وئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ده‌عوه‌یان كردبوون . جا ئه‌ی برای ئازیز ئامان ده‌خیلتم ئه‌گه‌ر خاوه‌نی به‌صیره‌وزانست نیت هه‌رگیز نزیكی كارێك نه‌كه‌ویته‌وه‌كه‌كاری گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بووه‌، نه‌كه‌یت له‌خۆته‌وه‌به‌بێ به‌ڵگه‌وده‌لیل وبه‌نه‌زانی خه‌ڵكی بانگ بكه‌یت بۆلای خودا، چونكه‌كه‌سی نه‌زان وجاهل له‌بری ئه‌وه‌ی به‌گومانی خۆی خشتێك بخاته‌سه‌ر كۆشكه‌بنیات نراوه‌كه‌ی ئیسلام تێكی ده‌دات وزیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.  جا برام له‌خودا بترسه‌وته‌قوای خودات هه‌بێت هیچ شتێك مه‌ڵێ له‌سه‌ر په‌روه‌ردگار وئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌گه‌ر علم وزانیاریت پێی نیه‌، هه‌رگیز نه‌كه‌یت به‌هه‌واو ئــــــاره‌زووی خـــۆت ده‌م لـــه‌شتێك بكوتیت كــــه‌بێ ئاگــای لێی وعیلمت پێی نیــــه‌( مه‌سئه‌له‌یه‌كی كوردیش هه‌یه‌ده‌ڵێت : به‌ردێك نه‌زانێك بیخاته‌ناو ئاوێكه‌وه‌به‌سه‌د حه‌كیم وزانا نایه‌ته‌ده‌ره‌وه‌{ وه‌رگێڕ } ) . سێهــــــه‌م : ئه‌بێت بانگخواز زۆر به‌صه‌بر وله‌سه‌رخۆ وئارامگر بێت له‌كاتی بانگه‌وازه‌كه‌یدا،  چونكه‌ئه‌مه‌ڕه‌وشت وئاكاری به‌رزی پێغه‌مبه‌ران بووه‌له‌بانگه‌وازه‌كه‌یاندا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌خیلتم هه‌رگیز تووند وتیژ نه‌بێت، هه‌رگیز په‌له‌په‌لكه‌ر وكه‌سێكی هه‌ڵه‌شه‌نه‌بیت، هه‌میشه‌با نه‌رم ونیان بيت وووته‌ی جـوان وشرین له‌ســـــه‌ر زارت بێت پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا ده‌فه‌رموێت : ( إن الله رفیق، یحب الرفق، ویعطي علی الرفق ما لا یعطي علی العنف، ومالا یعطي علی ما سواه ) { رواه مسلم } . واته‌: خوای گه‌وره‌هێمن وله‌سه‌رخۆیه‌وهێمنیی وله‌سه‌رخۆیشی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌شی به‌هۆی هێمنیه‌وه‌ده‌یبه‌خشێت به‌مرۆڤ به‌هۆی توندو تیژیه‌وه‌هه‌رگیز پێی نابه‌خشێت، وه‌ناشیبه‌خشێت به‌غه‌یری هێمنی وله‌سه‌رخۆیی . كه‌واته‌ ئه‌بێت بزانین بانگخوازی هێمن وله‌سه‌رخۆ وقسه‌و ڕه‌فتار شیرین، به‌ووته‌ جوانه‌كانی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ لای كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جێده‌هێڵێت وله‌هزر وبیریدا ووته‌كانی جێگای خۆی ده‌كاته‌وه‌. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین قسه‌ی جوان وڕه‌فتاری شیرین به‌شێكه‌له‌و حیكمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌فه‌رمانی پێكردووه‌له‌قورئانی پیرۆزدا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) { النحل : ١٢٥ }. واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیمانداران،  بانگه‌واز بكه‌ن بۆلای به‌رنامه‌وڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیكمه‌ت ودانایی ( بۆ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی )، وه‌به‌ئامۆژگاری جوان وشیرن وبه‌حێ ( بۆ هه‌ندێكی تر )‌، وگفتوگۆ ومجاده‌له‌ب ه‌جوانترین شێوه‌وشێواز ( له‌گــه‌ڵ هه‌ندێكی تردا بـه‌تایبه‌ت خــاوه‌ن كتێبه‌ئاسمانی‌یه‌كان )، چونكه‌به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌كه‌كێ گومڕا وسه‌ر لێشێواوه‌، وه‌هه‌ر خۆشی زانایه‌به‌و كه‌سانه‌ی كه‌هیدایه‌تی ئه‌و وه‌رده‌گرن . وه‌یان ده‌فه‌رموێت : ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ .... ) { آل عمران : 159 } واته‌: كه‌واته‌ئه‌ی موحه‌مه‌د به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه‌تۆ نه‌رم ونیان وهێمن بوویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر تووڕه‌وقسه ‌ڕه‌ق وبێ به‌زه‌یی بوویتایه‌، ئه‌وه‌هه‌موویان له‌ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌كرد وكه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌ده‌ما ... ئه‌ی نابینیت كاتێك خوای گه‌وره‌فه‌رمان ده‌كات به‌موسی وهارون ( علیهما السلام ) كه‌بڕۆن بانگه‌وازه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن به‌فیرعه‌ون پێیان ده‌فه‌رموێت : ( فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى ) { طه : 44 } واته‌: هه‌ردووكتان به‌نه‌رم ونیانی وبه‌جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پـــه‌ند وئامۆژگاری وه‌ربگرێت وبیربكاته‌وه‌، یـــان ترسی ( سزای ئێمه‌) له‌ده‌روونیدا جێ بگرێت . هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :" اللهم من ولي من أمر أمتي شيئا فرفق بهم فارفق به ومن ولي من أمر أمتي شيئا فشق عليهم فاشقق عليه " { رواه مسلم } واته‌: ئه‌ی خوای گه‌وره‌ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌كاربه‌ده‌ستی ئوممه‌ته‌كه‌م له‌كاروبارێكدا وله‌گه‌ڵیاندا به‌ڕه‌حم ومیهره‌بان وله‌سه‌رخۆ ده‌بێت، خوایه‌تۆش له‌گه‌ڵیدا به‌ڕه‌حم ومیهره‌بان به‌، خوایه‌گیان ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌بێته‌كاربه‌ده‌ستی ئوممه‌تی من وله‌گه‌ڵیاندا دڵ ڕه‌ق وبێ ڕه‌حم ده‌بێت، خوایه‌تۆش له‌گه‌ڵیدا وابیت . جا ئه‌ی بانگخوازی خۆشه‌ویست ده‌خیلتبم تا ده‌توانیت نه‌رم ونیان له‌سه‌رخۆ وقسه‌جوان وبه‌لوطف به‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌له‌زه‌بر وزه‌نگ وتوند وتیژی وقسه‌ی برینداركه‌ر وئه‌و ئوسلوبه‌ی ده‌بێته‌هۆی تۆراندنی خه‌ڵكی له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام، چونكه‌تۆ ده‌ته‌وێت به‌شوێن پێی پێغه‌مبه‌راندا هه‌نگاو بنێیت وڕه‌حمه‌تی ئسلام بگه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵكی، كه‌سێكیش ئه‌مه‌كاروپیشه‌ی بێت ده‌بێت كلیلی دڵی كه‌سه‌كانی لابێت تابتوانێت به‌ئوسولوب وقسه‌ی جوان بچێته‌ناودڵیانه‌وه‌ویه‌كتاپه‌رستی تێادا بڕوێنێت . چـــــــواره‌م : یه‌كێكی دیكه‌له‌ئاكاره‌كانی بانگخواز ئه‌وه‌یه‌ده‌بێت خۆی كار به‌و بانگه‌وازه‌بكات كه‌خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات، وه‌ده‌بێت خۆی پێشه‌نگێكی چاك بێت بۆ كه‌سانی تر له‌و بواره‌دا، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك بێت فه‌رمان بكات به‌خه‌ڵكی به‌چاكه‌، كه‌چی خۆی چاكه‌كار نه‌بێت، یان قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی بكات له‌خراپه‌، كه‌چی خۆی له‌خراپه‌دوورنه‌كه‌وێته‌وه‌، ( خودا په‌نابدات ) ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بوو ئه‌وا ده‌چێته‌ڕیزی خه‌سارۆمه‌نده‌كانه‌وه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌باره‌یانه‌وه‌ده‌فه‌مروێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ ) {الصف:٢-٣ } واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌بۆچی شتێك ده‌ڵێن وئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانه‌؟ (2) خه‌شم وڕقێكی گه‌وره‌یه‌لای خودا، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یڵێن جێ به‌جێی ناكه‌ن . هــه‌ر لـــه‌م بـــاره‌یـــه‌وه‌خــوای گه‌وره‌سه‌رزه‌نشتی جوله‌كه‌كان ده‌كات وده‌فه‌رموێت : ( أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلا تَعْقِلُونَ ) { البقرة : 44 } واته‌: كه‌ی ئه‌وه‌ڕاسته‌فه‌رمانی چاكه‌به‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن وخۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن،! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه‌كتێبی خوا ( ته‌ورات ) ده‌خوێننه‌وه‌( ده‌زانن سزاس گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه‌، جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێ ناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ناشرینه‌تان ؟!  . هه‌روه‌ها له‌صه‌حیحی  بوخاري وموسليمدا هاتووه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت  : " يجاء بالرجل يوم القيامة فيلقى في النار فتندلق أقتابه - يعني أمعاءه - في النار فيدور بها كما يدور الحمار برحاه فيجتمع أهل النار عليه فيقولون : أي فلان ما شأنك أليس كنت تأمرنا بالمعروف وتنهانا عن المنكر؟ قال : كنتُ آمركم بالمعروف ولا آتيه وأنهاكم عن المنكر وآتيه " واته‌: له‌رۆژی دوایدا كه‌سێك ده‌هێنرێت وفڕێی ده‌در‌ێرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ڕیخۆڵاكانی دێته‌ده‌ره‌وه‌وبه‌ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن گوێ درێژ به‌ده‌وری ئاشه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه‌، جا خه‌ڵكی دۆزه‌خ دێن وكۆده‌بنه‌وه‌لێی وپێی ده‌ڵێن : فڵان كه‌س ئه‌وه‌چی ده‌كه‌یت لێره‌؟ باشه‌خۆ تۆ فه‌رمانت به‌ئێمه‌ده‌كرد به‌چاكه‌وقه‌ده‌غه‌ت ده‌كردین له‌خراپه‌؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێت : من فه‌رمانم ده‌كرد به‌ئێوه‌به‌چاكه‌كه‌چی خۆم نه‌مده‌كرد، وه‌قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌م ده‌كرد له‌ئێوه‌، كه‌چی بۆخوم ده‌مكرد . ئائه‌مه‌حاڵی كه‌سێكه‌له‌قیامه‌تدا كه‌له‌دونیادا فه‌رمانی كردوه‌به‌چاكه‌وقه‌ده‌غه‌ی كردوه‌له‌خراپه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خۆی به‌و جۆره‌نه‌بووه‌( خودا په‌نامان بدات ) . ئه‌مجا بانگخوازی به‌ڕێز ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌له‌ته‌بلیغی ئاینه‌كه‌ی خوا بیگه‌یه‌نه‌، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت كه‌هیدایه‌ت وته‌وفیق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌وتۆ ته‌نها بانگخوازێكیت، ئه‌ركی سه‌رشانی خۆت جێ به‌جێ كردوه، وهه‌میشه‌دوعا ونزای خێر بكه‌لای خوای گه‌وره‌كه‌هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌بدات كه‌تۆ بانگه‌وازی ده‌كه‌یت وموه‌فه‌قی بكات له‌سه‌ر ‌ كاری خێر، تاوه‌كو تێ بگه‌یت ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوا هیدایه‌تی نه‌دات و موه‌فه‌قی نه‌كات هه‌رگیز هیدايه‌یت وه‌رناگرێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) { القصص : ٥٦ } واته‌: به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ ناتوانیت هيدایه‌تي ئه‌و كه‌سه‌ بده‌يت‌ كه‌خۆش ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته‌سه‌ر ڕێگای ڕاست وئیمانی پێ ده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره‌به‌وانه‌ی كه‌ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر . له‌خوای گه‌وره‌وبه‌ده‌سه‌ڵات ده‌پاڕێینه‌وه‌كه‌هه‌موو لایه‌كمان موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر بانگه‌واز كردن بۆ لای خوا، وه‌داواكارین لێی كه‌دڵ وكاروكرده‌وه‌مان ئیصلاح بكات وشاره‌زامان بكات له‌دینه‌كه‌ی وئیستقامه‌مان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر ئاینه‌پیرۆزه‌كه‌ی . وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه بإحسان إلى يوم الدين.  

المرفقات

2

ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز
ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز