خوای گه‌وره چه‌نده‌ها مژده ومزگێنی داوه به به‌ند موته‌قیه‌كانی له قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه: یه‌كه‌م: مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا... دووه‌م: مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن... سێهه‌م: مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست...
التفاصيل
٣٠ به‌روبووم له به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له قورئانی پیرۆز خوای گه‌وره چه‌نده‌ها مژده ومزگێنی داوه به به‌ند موته‌قیه‌كانی له قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه: یه‌كه‌م: مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ } يونس: 63،64. واته: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)... هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن. دووه‌م: مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ } النحل:128. واته: چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن. سێهه‌م: مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ } البقرة: 282. واته: له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه). چواره‌م: ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً } الأنفال: 29. پێنجه‌م: مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْراً } الطلاق:5. واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات. شه‌شه‌م: مژده به لێخۆشبوو‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً } النساء: 129. واته: خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. حه‌وته‌م: ئاسان كاری له هه‌موو كارێكدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً } الطلاق:4. واته: ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات. هه‌شته‌م: ده‌روو لێ كردنه‌وه‌و ده‌رچوون له غه‌م وبهژاره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً } الطلاق:2. واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه... نۆیه‌م: به‌خشینی رزق ورۆزێكی فراوان به بێ ماندوو بوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً (2)وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ } الطلاق:3،2. واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه وله شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت. ده‌یه‌م: رزگار بوون له ئازار وسزا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا } مريم:72. واته: له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون... یازده‌یه‌م: مژده‌ی ڕێزلێنان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ } الحجرات:13. واته: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه... دوازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی خۆشه‌ویستی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ } التوبة:4. واته: به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت. سێزده‌هه‌م: ده‌سكه‌وتنی سه‌رفرازی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } البقرة:189. واته: له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن. چوارده‌یه‌م: وه‌رگرتنی پاداشت و به‌زایه نه‌چوونی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ } يوسف:90. واته: بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات. پازده‌یه‌م: وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ } المائدة:27. واته: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت. شازده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی به‌هه‌شت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ } الذاريات:15. واته: بێگومان خۆ پارێزانیش له‌شیرك و سه‌رپێچی، له‌نێو چه‌ندین باخات و، له‌پاڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاودان. حه‌ڤده‌یه‌م: ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش وپله وپایه‌یه‌كی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ } الدخان:51. واته: بێگومان پارێزكاران له جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان. هه‌ژده‌یه‌م: به‌رز بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ } البقرة:212. واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دونیادا پارێزگاری‌یان له‌سنووره‌كانی خوا كردووه، له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه ده‌بن و ژیانی خۆشی هه‌تا ههتاییشیان هه‌یه. نۆزده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی پاداشتی جۆراوجۆر وزۆربوونی خۆشیه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً } النبأ: 31-34. واته: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. كیژو كچانی هاوته‌مه‌ن و مه‌مك خڕ‌و دیمه‌ن جوان و تازه پێگه‌یشتوو ئاماده‌یه. وه په‌رداخی پڕ له شه‌راب. بیست: نزیكبوونه‌وه له خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا، له‌گه‌ڵ خۆشی بینینی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ (54) فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ } القمر:55،54. واته: بێگومان پارێزکاران وان له باخات و ڕووباره‌کانی به‌هه‌شتدا. له نیشتگه‌یه‌کی په‌سه‌ندان لای پاشایه‌کی به ده‌سه‌ڵاتی توانا. بیست ویه‌ك: ده‌روون پاكی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ } الزخرف:67. واته: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه له پارێزکاران. بیست ودوو: چاك بوونی كرده‌وه‌كان وله‌گه‌ڵ لێ‌خۆش بوون له تاوانه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ } الأحزاب:71،70. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه ڕاست و دروست بکه‌ن. کرده‌وه‌کانتان چاك ده‌کات و له تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێ... بیست وسێ: چاوڕۆشنی وزوو به ئاگابوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ } الأعراف:201. واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌رو وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه واته ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه. بیست وچواره‌م: ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ } آل عمران:172. واته: بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه... بیست پێنجه‌م: مژده‌ی به ئاوات گه‌یشتن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ } النور:52. واته: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون. بیست وشه‌ش: بیركردنه‌وه وتێڕوانین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ فِي اخْتِلافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ } يونس:6. واته: به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن. بیست وحه‌وت: دوور كه‌وتنه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَسَيُجَنَّبُهَا الأَتْقَى } الليل:17. واته: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه. بیست وهه‌شت: مژده‌ی بردنه‌وه‌ی چاكه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى } البقرة:197. واته: به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه. بیست ونۆ: باش بوونی پاشه‌ڕۆژ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ } هود:49. واته: به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه. سی: به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ } الجاثـية:19. واته: خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانی پارێزکارانه. داواكارین له خوای گه‌وره بكاته ئه‌و به‌ندانه‌ی كه پارێزكارن و ڕێنمویمان بكات بۆ ڕێگای ته‌قوا، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العامين