ئه‌م ووتاره به‌شێكه له كتێبی سێ بنچینه‌ی بیروباوه‌ڕی شێخ محمدی كوڕی عبد الوهاب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به ناونیشانی ناسینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) : كه مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه : پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان موحه‌حه‌مه‌ده ( صلی الله علیه وسلم )، ئه‌ویش موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الله ی كوڕی عبد المطلب ی كوڕی هاشمه، هاشمیش له هۆزی قوڕه‌یشه، قوڕه‌یشیش له عه‌ره‌به، عه‌ره‌بیش له وه‌چه‌وه ونه‌وه‌كانی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی خه‌لیلن، چاكترین و باشترین صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر ئه‌و و پێغه‌مبه‌ری خۆیشمان بێت، ته‌مه‌نی شه‌ست وسێ ساڵ بووه، چل ساڵیان پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه، و بیست وسێ ساڵی تریان هه‌واڵ پێدراو و نێرراو بووه .