البحث

عبارات مقترحة:

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

بیدعه‌ كردن له‌ مانگی ره‌جه‌بدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر رجب
بێ گومان مانگی ره‌جه‌ب پیرۆزه ‌لای خوای په‌روه‌ردگار، چونكه ‌یه‌كێكه ‌له ‌مانگه‌كانی حوروم( اشهر الحرم ) كه ‌خوای گه‌وره ‌باسی كردوه‌ بۆمان له‌قورئانی پیرۆز و نابێت خه‌ڵك له‌و مانگه ‌زوڵم و سته‌م بكات، وه‌ئه‌مه ‌ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌تایبه‌ت بكرێت به‌به‌ندایه‌تێكی دیاری كراو، چونكه ‌هیچ جێگر نه‌بوه ‌له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه-صلى الله عليه وسلم- ده‌رباره‌ی به‌ندایه‌تێكی دیاری كراو‌...

التفاصيل

بیدعه كردن له مانگی رهجهبدا خوای گهوره فرمانی پێ كردووین به شوێنكهوتنی شهرعهكهی و دوور كهوتنهوه لهبیدعهكردن له ئاییندا، فرمان ههر بۆ خوای گهورهیهو گوێڕایهڵی ههر بۆ ئهوه، ههروهها شوێنكهوتنی پێغهمبهرهكهی -صلى الله عليه وسلم-، وهئهگهر فرمانێك هات لهلای خوای گهورهو پێغهمبهرهكهی-صلى الله عليه وسلم-، ئهوهدهبێت ڕاستهو خۆ جێبهجێی بكهین، خوای گهوره دهفهرموێت:{وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا } (1). بێ گومان مانگی رهجهب پیرۆزه لای خوای پهروهردگار، چونكه یهكێكه له مانگهكانی حوروم( اشهر الحرم ) كه خوای گهوره باسی كردوه بۆمان لهقورئانی پیرۆز و نابێت خهڵك لهو مانگه زوڵم و ستهم بكات، وهئهمه ئهوه ناگهیهنێت كهتایبهت بكرێت بهبهندایهتێكی دیاری كراو، چونكه هیچ جێگر نهبوه لهپێغهمبهری خواوه-صلى الله عليه وسلم-. لهگهڵ ئهم پیرۆزیهی مانگی رهجهب ئهوه ناگهیهنێت كهوا هیچ فهزلێكی ههبێت بهسهر مانگهكانی ترهوه، ئیبن حهجهر ئهفهرموێت:" دهربارهی مانگی رهجهب هیچ فهرمودهیهكی سهحیح كهببێتهبهڵگه نههاتوه دهربارهی فهزلی ئهم مانگه، ههروهها دهربارهی رۆژو بوون و شهو نوێژی تایبهت تێیدا ...(٢). ههروهها ئهفهرموێت:" ئهو فهرمودانهی هاتوهدهربارهی فهزلی مانگی رهجهب، یان فهزلی رۆژو بوون تێیدا، دوو بهشن: زهعیف و مهوزوعن..." (٣). * نوێژی ( الرغائب ) لهمانگی رهجهبدا : یهكهم: شێوهكهی: شێوهی ئهم نوێژه هاتوه لهفهرمودهیهكی مهوزوعدا، عن أنس عن النبي -صلى الله عليه وسلم- أنه قال: "ما من أحد يصوم يوم الخميس (أول خميس من رجب) ثم يصلي فيما بين العشاء والعتمة يعني ليلة الجمعة اثنتي عشرة ركعة ، يقرأ في كل ركعة بفاتحة الكتاب مرة و((إنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ القَدْرِ)) ثلاث مرات، و((قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)) اثنتي عشرة مرة ، يفصل بين كل ركعتين بتسليمة ، فإذا فرغ من صلاته صلى عليّ سبعين، فيقول في سجوده سبعين مرة: (سبوح قدوس رب الملائكة والروح) ، ثم يرفع رأسه ويقول سبعين مرة: رب اغفر وارحم وتجاوز عما تعلم ، إنك أنت العزيز الأعظم ، ثم يسجد الثانية فيقول مثل ما قال في السجدة الأولى ، ثم يسأل الله (تعالى) حاجته ، فإنها تقضى".. قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: "والذي نفسي بيده ، ما من عبد ولا أَمَة صلى هذه الصلاة إلا غفر الله له جميع ذنوبه ، ولو كانت مثل زبد البحر ، وعدد الرمل ، ووزن الجبال ، وورق الأشجار ، ويشفع يوم القيامة في سبعمئة من أهل بيته ممن قد استوجب النار" (4). دووهم: قسهی ئههلی عیلم دهربارهی ئهم نوێژه:ئیمامی نهوهوی دهفهرموێت: ئهم نوێژهبیدعهیهكی زۆر ناشرین و گهورهیه، پێویستهوازی لێبهێنرێت و پشتی لێ بكرێت و ئهوكهسهش دهیكات ئاگادار بكرێتهوهكهبیدعهی كردوه. (٥). وهشێخی ئیسلام ئیبن و تهیمیه دهفهرموێت:" نوێژ الرغائب: هێچ بنهماێكی شهرعی نیه، بهڵكو بیدعهیه، بۆیهڕهوانیهبههیچ شێوهیهك بكرێت نهبهتهنهای یان بهكۆمهڵ ..."(٦). ٭ ئیسرا و میعراج:لهگهورهترین موعجیزاتی پێغهمبهر -صلى الله عليه وسلم-رۆشتنی بهشهو لهله( المسجد الحرام ) وهبۆ ( المسجد الاقصا ) پاشان بردنی لهوێوهو بۆ حهوت ئاسمانهكان و سهرهوهتر، بهڵام بهداخهوه زۆر لهوڵاتان ئاههنگ ئهگێڕن لهشهوی بیست و حهوتهمی مانگی رهجهب، وهئهمه ڕاست نیهكهشهوی ئیسرا لهو شهوه بێت، ئیبن و حهجهر لهئیبن و دهحیه ئهیگێرێتهو و دهفهرموێت:" ههندێك لهوانهی كهتایبهت بوون بهگێڕانهوهی باسهكان و دهڵێن كهوا ئیسرا لهمانگی رهجهب بووه، فهرمووی : ئهوه درۆیه"(٧)، وهئیبن رهجهب دهفهرموێت:" ئهمهریوایهت كراوه بهئیسنادێك كهڕاست نیه، لهقاسمی كوری موحهمهد، كهوا پێغهمبهری خوا-صلى الله عليه وسلم- ئیسرای پێ كراوه لهبیست و حهوتهمی مانگی رهجهب، وهئیبراهیمی حهربی و غهیری ئهویش ئهمهیان ئینكار كردوه" (٨). وهئهگهر هاتوو شهوی ئیسراو میعراج دیاری كرا بهڵام بۆ هیچ كهس نیه تایبهتی بكات بهشتێك، چونكه هێچ جێگر نهبوه له پێغهمبهرهوه -صلى الله عليه وسلم- ، ههروهها لههێچ سهحابهیهكهوه یان تابعێیك كهشهوی ئیسرا و میعراج ههڵبژێرنهسهر شهوانی تر و ئاههنگی تایبهتی ئهنجام بدهن، چونكه ئهو جۆره ئاهانگانه پڕی لهبیدهع و ناشهرعیه. (٩). ٭ سهر بڕین و قوربانی پێشكهش كردن لهمانگی رهجهبدا:بهشێوهیهكی گشتی سهربڕینی حهیوان لهمانگی رهجهبدا قهدهغهنیه ئهگهر وهكو سهربڕینی مانگهكانی تر بێت، بهڵام ئههلی نهفامی و جاهیلیهت سهربڕینی حهیوانیان دهكرد لهم مانگهو ناویان لێ نابوو: ئهلعهتیره( العتیره) ، وهزانیان ڕای جیاوازیان ههیه دهربارهی ئهم سهربڕینهو زۆربهیان لهسهر ئهوهن كهئیسلام ئهو جۆره سهربڕینهیان ههڵوهشاندوهتهوهو قهدهغهیان كردوه، بهبهڵگهی فهرموودهی پێغهمبهری خوا-صلى الله عليه وسلم- : "لا فرع ولا عتيرة" (10). وهههندێك لهزانیان وهكو ابن سیرین دهڵێن سهڕبرنی حهیوان موستهحهبه لهو مانگه به بهڵگهی چهند فهرمودهیهك ، بهڵام وهڵام دراوهتهوه بهفهرمودهی ئهبو هورهیره، كه لهو فهرمودانهی ئهوان ڕاسترهو دهبێت كاری پێ بكرێت، بهڵكو ههندێك لهزانیان وهكو ئیبنو مونذر دهڵێت( عتیره) نهسخ كراوه، چونكه موسڵمان بوونی ئهبو هورهیره دواتر بووه، وه( عهتیره) پێشتر ڕهوا بووهل هسهرهتای ئیسلامهوه پاشان نهسخ بووه، وهئهمهڕاستره و ڕاجحتره (١١). ٭ تایبهت كردنی ههموو مانگی رهجهب بهڕۆژو بوون و مانهوه لهمزگهوت ( اعتكاف ) كردن :ئیبنو رهجهب دهفهرموێت:" بهنسبهت ڕۆژو ، ئهوه هیچ شتێكی ڕاست نههاتوه له پێغهمبهر -صلى الله عليه وسلم- و سهحابیهكانیهوه دهربارهی تایبهت بوونی مانگی رهجهب بهڕۆژو " (١٢). وهئیبنو تهیمیهش دهفهرموێت: " بهنسبهت تایبهت كردنی ڕۆژو لهمانگی رهجهبدا: ههموو ئهو فهرمودانهی هاتوون دهربارهی لاوازن، یان مهوزوعن، هیچ لهزانیان پشتی پێ نابهستن" (١٣). * عومرهكردن لهمانگی رهجهبدا:ههندێ لهخهڵك پێان وایهعومرهكردن لهم مانگهدا خێری زیاتره لهمانگهكانی تر، چونكه دهڵێین گوایهپێغهمبهری خوا-صلى الله عليه وسلم- یهكێك لهعومرهكانی لهم مانگهدا بووه، بهڵام ئهمه ئهسڵی نیه، وهئهم فهرموودهیه ئهم ڕاستیهمان بۆ دهڕ دهخات: عن ابن عمر (رضي الله عنهما) ، قال: "إن رسول الله اعتمر أربع عمرات إحداهن في رجب ، قالت (أي عائشة): يرحم الله أبا عبد الرحمن ، ما اعتمر عمرة إلا وهو شاهِدُه ، وما اعتمر في رجب قط" (14). واته: ئیبنو عومهر - ڕهزای خوای لێ بێت - فهرمووی : پێغهمبهری خوا چوار جار عومرهی كردوه یهكێكێان لهرهجهب بووه، عائیشهی دایكی ئیمانداران - خوا لێی ڕازی بێت - فهرمووی : ڕهحمهتی خوا لهباوكی عهبدولڕهحمان بێت، پێغهمبهری خوا -صلى الله عليه وسلم- هیچ عومرهیهكی نهكردوه ئیلا ئهو لهگهڵیدا بوهو شاهیدی بووه، وههیچ عومرهیهكی نهكردهلهرهجهبدا .لهكۆتاییدا: پێویستهلهسهر مامۆستایان و بانگخوازان ئاینی پیرۆزی ئیسلام لهسهر بنهمای قورئان سونهت روون بكهنهوهبۆ خهڵكی، وهدهبێت موسڵمانانیش گوێڕایهڵی فهرمانهكانی خوای گهورهو پێغهمبهرهكی بن-صلى الله عليه وسلم-، چونكهڕزگار بوون و سهركهوتن لهوهدایه، خوای گهورهدهفهرموێت: { فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً }(15). ههروهها دهفهرموێت : { وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ }(16). داواكارم لهخوای گهوره ههموو لایهك موفهق بكات و ڕێی ڕاست به ههموو لایهك ببهخشێت، وه له بیدهع و نهفامی دوورمان بكاتهوه. وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعينسهرچاوهكان:1- سورهتی (الأحزاب:36) .2- تبيين العجب فيما ورد في فضل رجب ، لابن حجر ، ص6 ، وانظر: السنن والمبتدعات للشقيري ، ص125.3- المصدر السابق ، ص 8.4- انظر: إحياء علوم الدين ، للغزالي ، 1/202 ، وتبيين العجب فيما ورد في فضل رجب ، ص 22 24.5- فتاوى الإمام النووي ، ص 57.6- الفتاوى لابن تيمية ، 23/132 ، وانظر: الفتاوى ، 23/134 135.7- تبيين العجب ، ص 6. 8- زاد المعاد لابن القيم ، 1/275 ، وقد ذكر ابن حجر في فتح الباري (7/242 243) الخلاف في وقت المعراج ، وأبان أنه قد قيل: إنه كان في رجب ، وقيل: في ربيع الآخر ، وقيل: في رمضان أو شوال ، والأمر كما قال ابن تيمية. 9- ذكر بعض تلك المنكرات: ابن النحاس في تنبيه الغافلين ، ص 497 ، وابن الحاج في المدخل ، 1/211 212 ، وعلي محفوظ في الإبداع ، ص 272.10- البخاري ، ح/ 5473 ، ومسلم ، ح/ 1976.11- انظر: لطائف المعارف ، ص 227 ، والاعتبار في الناسخ والمنسوخ من الآثار للحازمي ، ص 388 390.12- لطائف المعارف ، ص 228.13- الفتاوى: 25/290 292.14- صحيح البخاري ، ح/1776.15- سورهتی [الكهف: 110]16- سورهتی [الحج: 40]

المرفقات

2

بیدعه‌ كردن له‌ مانگی ره‌جه‌بدا
بیدعه‌ كردن له‌ مانگی ره‌جه‌بدا