البحث

عبارات مقترحة:

الله

أسماء الله الحسنى وصفاته أصل الإيمان، وهي نوع من أنواع التوحيد...

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

الآخر

(الآخِر) كلمة تدل على الترتيب، وهو اسمٌ من أسماء الله الحسنى،...

شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ و بونه‌وه‌ردا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العبادة
گرنگترین شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی كردن بریتیه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ بزانێت كه‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ دروست كار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی هه‌یه‌، وه‌هیچ شتێك نیه ‌له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ئیلا به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه ‌به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ألا له الخلق والأمر} الأعراف:54. وه‌له‌پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ زانی كه‌خوای گه‌وره‌ دروستی كردوه‌، ئه‌بێت بزانێت كه‌ ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تی خۆی دروستی كردوه.‌

التفاصيل

  شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ و بونه‌وه‌ردا     سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ كه ‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ ڕه‌وانه‌كردووین و فه‌رمانی پێ كردووین ده‌ستی پێوه‌بگرین تا مردن: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ } آل عمران:102. وه‌ئه‌وه ‌وه‌سیه‌تی ئیبراهیم و یه‌عقوبه‌ـ علیهم السلام ـ بۆ منداڵه‌كانیان :{ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلاَ تَمُوتُنَّ إَلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ } البقرة:132. به‌ندایه‌تی كردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستێكی مرۆڤایه‌تیه‌، وه‌یه‌كێكه ‌له‌و‌ زك ماكیانه‌ی ( فطرة ) كه‌خوای گه‌وره‌خه‌ڵكی له‌سه‌ر داناون، وه‌به‌ندایه‌تی كردن ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ‌بێت، ئه‌و ئاینه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ هیچ ئاینێكی تر وه‌ڕ ناگرێت ته‌نها ئیسلام‌نه‌بێت ، چونكه‌خوای گه‌وره ‌ته‌نها به‌و ئاینه‌ ڕازیه،خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت‌ : {إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإسلام} (آل عمران:19) وه‌ده‌فه‌رموێت : {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإسلام دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} آل عمران:85. ئه‌گه‌ر جێگر بوو كه‌وا ئاینی ئیسلام  تاكه ‌ئاینه ‌كه‌ خوای گه‌وره‌پێی ڕازیه‌، ده‌بێت مرۆڤ بزانێت كه‌وا یه‌كێكه ‌له‌دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌، وه‌ ڕێز و به‌خته‌وه‌ری له‌پابه‌ند بونیه‌تی به‌و ئاینه‌وه‌، چونكه‌خوای گه‌وره ‌ڕێزی له‌مرۆڤ ناوه‌و هه‌ڵیبژاردوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو دروستكراوه‌كانی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  : {وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلاً} الإسراء:70 . گرنگترین شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی كردن بریتیه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ بزانێت كه‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ دروست كار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی هه‌یه‌، وه‌هیچ شتێك نیه ‌له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ئیلا به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه ‌به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ألا له الخلق والأمر} الأعراف:54. وه‌له‌پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ زانی كه‌خوای گه‌وره‌ دروستی كردوه‌، ئه‌بێت بزانێت مه‌به‌ست له‌دروست كردنی چیه‌، بێ گومان مه‌به‌سته‌كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره، چونكه ‌‌جنۆكه‌و مرۆڤ دروست كراون بۆ به‌ندایه‌تی كردنی خوا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ } الذاريات:56. وه‌ده‌فه‌رموێت:{أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً} المؤمنون:115. وه‌له ‌به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره ‌شه‌ره‌ف و عیزه‌ت و به‌خته‌وه‌ری دونیا و قیامه‌تی تێدایه بۆ مرۆڤ‌، چونكه‌ هه‌ر مرۆڤه ‌پێویستیان به‌په‌روه‌ڕدگاریانه‌، وه‌ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌ردانی خوای گه‌وره ‌ببن، وه‌خوای گه‌وره ‌پێویستی نه‌به‌دروستكراوه‌كانیه‌تی و نه‌به‌به‌ندایه‌تی كردنیان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ } الزمر:7، وه‌ده‌فه‌رموێت: { وَقَالَ مُوسَى إِن تَكْفُرُواْ أَنتُمْ وَمَن فِي الأَرْضِ جَمِيعاً فَإِنَّ اللّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ } ابراهيم:8. به‌ندایه‌تی بریتیه‌ له‌: نزیك بوونه‌وه ‌له‌خوای گه‌وره ‌به‌پابه‌ند بوون به‌و‌شه‌رعه‌ی كه‌دایناوه‌ بۆ به‌نده‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌و قسانه‌ی كه‌بائاشكرا یان نهێنی ده‌كرێن، وه‌مافێكی خوای گه‌وره‌یه ‌له‌سه‌ر دورستكراوه‌كانی و سوده‌كه‌شی هه‌ر بۆ خۆیانه‌، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی نایه‌وێت به‌ندایه‌تی خوا بكات ئه‌وه‌موستكبیره‌، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی هاوبه‌ش په‌یدا بكات بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی به‌ندایه‌تی كردندا ئه‌وه‌موشریكه‌، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی خوای گه‌وره‌بپه‌رستێت به‌بێ شه‌رعی خوا ئه‌وه‌موبته‌دیعه‌، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نها به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌بكات به‌و شه‌رعه‌ی كه‌دایناوه‌ئه‌وه‌موه‌حیده‌. مادام به‌نده‌كان پێویستیان به‌به‌ندایه‌تی كردنه‌، وه‌ناتوانن بۆ خۆیان بگه‌نه‌ ڕاستیه‌كان كه‌ببێته‌مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و به‌و شێوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره ‌ده‌یه‌وێت، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕه‌وانه‌كردوه‌و كتێبه‌كانی دابه‌زاندوه‌ بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و به‌ندایه‌تیه ‌ڕوون بكه‌نه‌وه‌ بۆیان، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت:: { وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ } النحل:36. وه‌ده‌فه‌رموێت : { وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ } الأنبياء:25. وه‌ئه‌وه‌ی لابدات له‌و ڕێیه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام ڕونیان كردوه‌ته‌وه‌و كتێبه‌كان دابه‌زیون بۆ چۆنیه‌تی كرنی به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌، وه‌ئه‌گه‌ر به‌ندایه‌تی بكات به ‌ئاره‌زووی خۆی و به‌و شێوه‌ی كه‌شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ و جنوكه‌ بۆی ئه‌ڕازێننه‌وه، ئه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ گومڕان و به‌ندایه‌تی كردنیان له‌ڕاستیدا به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌ندایه‌تی كردنی هه‌وا و ئاره‌زووی خۆیانه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت:‌ { وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ } القصص:50. ئه‌و به‌ندایه‌تیه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند بنچینه‌یه‌ك جێگرن و كورتی ده‌كه‌ینه‌وه‌له‌م چه‌ند خاڵه‌دا : یه‌كه‌م: به‌ندایه‌تی كردن ته‌وقیفیه، واته‌ هیچ مه‌جالی تێدا نیه ‌بۆ بۆچون و هه‌واو ئاره‌زو، وه‌ده‌بێت ته‌نها خوای گه‌وره‌دابنێت یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم ، هه‌ر چۆن خوای گه‌وره‌ به ‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:‌ { فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلاَ تَطْغَوْا } هود:112، وه‌ده‌فه‌رموێت : { ثُمّ جَعَلنَاكَ عَلَى شَريعَةٍ مِنَ الأمرِ فاتّبِعها ولا تَتّبعِ أهَواءَ الذينَ لا يَعلمُون } الجاثية:18. وه‌ به ‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: { إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ } الأنعام :50 . دووه‌م: ‌به‌ندایه‌تی كردن ده‌بێت ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌بێت و دوور بێت له‌هه‌موو جۆره‌هاوبه‌ش په‌یدا كردنێك، وه‌كو خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً } الكهف:110. وه‌ئه‌گه‌ر به‌ندایه‌تی كردن هاوبه‌شی( شیرك ) تێكه‌ڵاو ببێت ئه‌وه ‌پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: {{ وَلَو أشرَكُوا لَحَبِط عَنهُم مَا كانُوا يَعَملُون } الأنعام:88، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (65) بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنْ الشَّاكِرِينَ } الزمر:66،65. سییه‌م: ده‌بێت سه‌رمه‌شق( قدوة )‌له‌به‌ندایه‌تی كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلى الله عليه وسلم ، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ } الأحزاب:20، وه‌ده‌فه‌رموێت: { ومَاءَ اتاكُمُ الرّسُولُ فَخُذُوهُ وما نَهاكُم عَنهُ فانَتّهُوا } الحشر:7. وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :(( من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رده )) ، وه‌ده‌فه‌رموێت :(( صلوا كما رأيتموني أصلي )) ، وه‌ده‌فه‌رموێت: (( خذوا عني مناسككم )). چواره‌م: به‌ندایه‌تی كردن دیاری كراوه‌به‌كات و چه‌ندێتی، نابێت زیاده‌ڕه‌وی تێدا بكرێت وه‌كو نوێژ بۆ نموونه‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إن الصّلاةَ كانَتَ على المُؤمِنِينَ كِتاباً مَوقُوتاً } النساء:103. هه‌روه‌ها وه‌كو حه‌ج، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ الحَجُ أشهُرٌ مَعلومَاتٌ } البقرة:197. وه ‌وه‌كو ڕۆژو، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { شََهرُ رمَضَانَ الّذي أنزلَ فيهِ القُرءَانُ هُدًى للنّاسِ وبَيناتٍ مِنَ الهُدى والفُرقان فَمنَ شَهدَ مِنكُمُ الشَهرَ فليَصُمهُ } البقرة:185. ئه‌م جۆره‌ به‌ندایه‌تیانه‌ ڕاست و دروست نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت له‌غه‌یری ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ دیاری كراوه ‌بۆیان. پێنجه‌م: ده‌بێت به‌ندایه‌تی كردن له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ بێت و ملكه‌چ بوون بۆی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنامای ترس و تكا بێت،خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: { أولئِكَ الّذِينَ يَدعُونَ يَبتَغُونَ إلى رَبِهِمُ الوَسِيلَةَ أيّهُم أقرَبُ وَيَرجُونَ رَحمَتَهُ ويًخافُونَ عَذابَهُ } الإسراء:57. وه‌ده‌فه‌رموێت له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌رانیه‌وه ‌علیهم السلام: { إنّهُم كَانُوا يُسَارِعُونَ في الخَيَراتِ ويَدَعُونَنَا رَغَباً وَرَهَباً وكانُوا لنا خَاشِعِينَ } الأنبياء:90]. وه‌ده‌فه‌رموێت: { قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (31) قُلْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَالرَّسُولَ فإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ الْكَافِرِينَ } آل عمران:32،31. خوای گه‌وره‌باسی نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی به‌روبومه‌كانی خۆیمان بۆ ده‌كات. به‌نسبه‌ت نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی خوا بریتیه‌له‌: گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم . وه‌به‌نسبه‌ت به‌روبومه‌كانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌: بریتیه‌له‌به‌ده‌سهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و لێخۆشبوونی له‌تاوانه‌كان و  به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌. شه‌شه‌م: به‌ندایه‌تی كردن له‌سه‌ر موكه‌له‌ف لاناچێت له‌كاتی باڵغ بونیه‌وه ‌تا وه‌فات كردنی،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ } آل عمران:102، وه‌ده‌فه‌رموێت: { واعَبدَ ربَكَ حتَى يأتِيك الَيقِين } الحجر:99. به‌ڕێزان: له‌پاش ئه‌وه‌ی زانیمان كه‌ڕاستی به‌ندایه‌تی ته‌وا و دروست چۆنه‌، ده‌بێت ئه‌وه ‌بزانین كه‌ به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌ شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه ‌له‌سه‌ر چاك بونی تاك و كۆمه‌ڵ و بونه‌وه‌ر به‌گشتی، به‌سنبه‌ت شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر بونه‌وه‌ڕ و هه‌موو مرۆڤایه‌تی بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هۆیه‌كه ‌بۆ ڕێكخستنی بونه‌وه‌ر و چاك بوونی، وه‌ڕێگایه‌كه ‌بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ و به‌رز بوونه‌وه‌ی له‌دونیا و دوارۆژدا، وه‌هه‌ر كاتێ خه‌ڵكی نزیك بوون له‌به‌ندایه‌تی كردن ، ئه‌وه ‌بوونه‌وه‌ر نزیكه ‌له‌چاك بوون، وه‌ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌بوو ئه‌وه ‌بونه‌وه‌ر ڕوو له‌خراپی و تێكچوون ده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێك خه‌ڵكی خه‌ریكی تاوان و به‌د ڕه‌وشتی بن و وازیان هێنا له‌واجبات و گوێڕایه‌ڵی كردن ، ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كه ‌بۆ تێك چونی بونه‌وه‌ر و له‌ناوچوونی، وه‌ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له‌هاتنی رۆژی قیامه‌ت ده‌بینین كه‌وا له‌ئه‌و كه‌سانه‌وه‌‌ ده‌س پێ ده‌كات كه ‌پیسترین خه‌ڵكن، وه‌ ‌له‌بونه‌وه‌ردا هیچ نابیسرێت  ته‌نها وشه‌ی " الله الله " نه‌بێت، ڕاستی ئه‌و بۆچونه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌ تاكه‌ ڕێگایه ‌بۆ ڕێكخستنی ده‌رونی مرۆڤایه‌تی و تاكه‌ڕێگایه‌كه‌‌بۆ ده‌رنه‌چونی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر شه‌رعی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إن الصلاة تنهى عن الفحشاء والمنكر}العنكبوت: 45. له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌روه‌بمان كاته‌ئه‌و به‌ندانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست به‌ندایه‌تی بۆ ده‌كه‌ن و له‌گوناهه‌كانی هه‌موو لایه‌ك خۆش بێت.  

المرفقات

2

شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ و بونه‌وه‌ردا
شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ و بونه‌وه‌ردا