البحث

عبارات مقترحة:

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

المحسن

كلمة (المحسن) في اللغة اسم فاعل من الإحسان، وهو إما بمعنى إحسان...

پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له ‌نوێژدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الصلاة
إبن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له‌نوێژدا ده‌فه‌رموێت : خه‌ڵكی له‌م ڕوه‌وه‌ ده‌كرێن به‌پێنج كۆمه‌ڵه‌وه‌...

التفاصيل

  پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له ‌نوێژدا           إبن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له‌نوێژدا ده‌فه‌رموێت : خه‌ڵكی له‌م ڕوه‌وه‌ ده‌كرێن به‌پێنج كۆمه‌ڵه‌وه‌: كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م : ئه‌و جۆره‌كه‌سانه‌ن كه‌زوڵم و سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له‌نوێژه‌كانیاندا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌كه‌مو كوڕی ده‌كه‌ن له‌ده‌ست نوێژه‌كانیان و له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا به‌ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن و ڕوكنی نوێژه‌كانیان وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ناكه‌ن ، سنووره‌كانی پێشێل ده‌كه‌ن .    واته‌: ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌نوێژه‌كانیان زۆر به‌لاوه‌گرنگ نیه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژ نه‌بوه‌ته‌خولیای سه‌ریان و كارا نیه‌له‌ژیانیاندا ئه‌گه‌ر جار جاره‌ش ئه‌نجامی نه‌ده‌ن گوێی پێ ناده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها ده‌ست نوێژه‌كانیان به‌ناته‌واوی ده‌گرن یان خۆیان پاك ناكه‌نه‌وه‌له‌هه‌موو جۆره‌پیسایی و بێ نوێژیه‌ك ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار له‌دوایی كاتی دیاری كراوی خۆی به‌له‌شێكی تێكشكاوه‌وه‌هه‌ڵده‌ستن بۆ كردنی نوێژه‌كانیان ئه‌ویش به‌شێوه‌یك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زۆرێك له‌ڕوكنه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) دیاری كراوه‌به‌ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن، جا ئه‌م كۆمه‌ڵه نوێژ كردن له‌هیچ جۆره‌خراپه‌یه‌كیان ناگه‌ڕێنێته‌وه‌چونكه‌نوێژێك خاوه‌نه‌كه‌ی له‌خراپه‌ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌بزانێت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری خۆیدا موناجات ده‌كات و ئاگای له‌ووته‌و گوفتاری ناو نوێژه‌كه‌ی بێت كه‌چی تیادا ده‌ڵێت .‌ كۆمه‌ڵی دووه‌م : ئه‌وانه‌ن كه‌پارێزگاری ده‌كه‌ن له‌كاتی دیاری كراو و سنووری نوێژه‌كانیان ، وه‌ڕوكنه‌زاهره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وده‌ست نوێژی بۆ هه‌ڵده‌گرن ، به‌ڵام هه‌و‌ڵناده‌ن كه‌به‌ره‌نگاری ده‌روونی خۆیان ببنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی تووشی وه‌سوه‌سه‌و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن له‌نوێژه‌كانیاندا ،سه‌ره‌نجام له‌و كه‌سانه‌ن كه‌هه‌میشه‌داڵغه‌لێده‌ده‌ن و هۆش و بیریان نامێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه‌.  واته ‌ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌خه‌می ووتارو گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان نیه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها به‌جه‌سته‌یان له‌ناو نوێژدان ،ئه‌گینا به‌خه‌یاڵ و هۆشیان له‌شوێن وجێگای ترن، ڕاسته‌ئه‌م  كۆمه‌ڵه‌به‌زاهری له‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م باشترن چونكه‌كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له‌خۆپاك ڕاگرتن و ده‌ست نوێژ به‌جوانی هه‌ڵگرتن و ئه‌نجامدانی ڕوكنه‌كانی نوێژ وه‌ك خۆی ، به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش له‌و خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه‌هه‌ردولایان له‌ووتار گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان بێ ئاگان به‌شێوه‌یه‌ك نازانن كه‌له‌گه‌ڵ خودای خۆیان ڕاوه‌ستاون و گفتوگۆ و موناجاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .‌  جا خوشك برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم زۆر ئاگاداری نوێژه‌كه‌ت به‌ هه‌وڵبده‌شه‌یتانی نه‌فرین لێ كراو وه‌سوه‌سه‌ت بۆ دروست نه‌كات و مادام تۆ خۆت ئاماده‌كردووه‌به‌جوانترین شێوه‌و له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا نوێژه‌كانت ئه‌نجام ده‌ده‌یت زۆریش له‌خۆت بكه‌ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی له‌ناو نوێژدایت خه‌یاڵ و فكرت نه‌چێت به‌ئه‌ملاولادا و له‌ناو نوێژدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن  و كاری دونیای مه‌به‌تاوه‌كو نوێژه‌كه‌ت له‌و نوێژانه‌بێت كه‌په‌روه‌دگار له‌باره‌یانه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ } (العنكبوت: من الآية45) واته‌ : نوێژ كردن و ئه‌نجامدانی به‌ڕاست و دروستی مرۆڤ له‌خراپه‌و خراپه‌كاری ده‌گێڕێته‌وه‌. كۆمه‌ڵی سێهه‌م : ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ئه‌وانه‌ن كه‌پاریزگاری له‌سنورو ڕوكنه‌كانی نوێژده‌كه‌ن وبه‌رنگاری ده‌رونی خۆیان دبنه‌وه‌له‌دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ شه‌یتان وكرده‌وه‌كانی وه‌ئه‌وان سه‌رقاڵن به‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانیان لێ نه‌دزێ وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌نوێژده‌كه‌ن و وه‌به‌ره‌نگاری شه‌یتانیش ده‌بنه‌وه‌.  واته: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌هه‌میشه‌شه‌یتان له‌هه‌وڵدایه‌بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات و له‌واتاو مانای نوێژه‌كانیان لایان بدات و هۆش و بیریان نه‌مێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی نوێژێكی بێ گیان و بێ ناوه‌ڕۆك ده‌رچێت و كارگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ، به‌ڵام چو‌نكه‌ئه‌م كه‌سانه‌خۆشه‌ویستی دونیا وای لێ نه‌كردون كه‌نوێژه‌كانیان لێ تێك بدات ، شه‌یتانیش ناتوانێت له‌خشته‌یان به‌رێت و تووشی وه‌سه‌سه‌یان بكات و نوێژه‌كانیان لێ بدزێت ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دوو ئه‌ركی گه‌وره‌ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌لایه‌ك زۆر ئاگاداری نوێژه‌كانیانن هۆشیان به‌لای ماناكه‌یانه‌وه‌یه‌ده‌زانن كه‌له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست دا وتوو وێژ و موناجات ده‌كه‌ن ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌به‌ره‌نگاری شه‌یتان بوونه‌ته‌وه‌نه‌وه‌ك نوێژه‌كانیان لێ بدزێت و خه‌یاڵ و بیر و فكریان به‌رێت به‌لایه‌كی تردا .  جا ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان و خاوه‌ن هۆش لایه‌نی كه‌م هه‌وڵ بدات له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌بێت ، و ڕازی نه‌بێت له‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م و دووه‌م بێت چونكه‌ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌نوێژه‌كانیان هیچ كاریگه‌ریه‌كی نی یه ‌له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا  و نایانگه‌ڕێنێته‌وه‌له‌خراپه‌و خراپه‌كاری . كۆمه‌ڵی چواره‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان به‌ته‌واوی ماف و سنووره‌كانی ده‌پارێزن و ، دڵه‌كانیان پڕ ده‌بێت له‌خۆشه‌ویستی خودا و خۆشه‌ویستی نوێژه‌كانیان تاوه‌كو هیچ شتێكیان له‌نوێژه‌كانیان له‌كیس نه‌چێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بگره‌هه‌موو فكرو هۆشیان لای ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌جوانترین شێوه‌و به‌ئه‌و په‌ڕی ته‌واوی و كامڵی یه‌وه‌نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ خوای گه‌وره‌، ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌دڵ و ده‌رونیان هێنده‌پابه‌نده‌به‌نوێژه‌كانیانه‌وه‌له‌ئاستێكدان به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان له‌نوێژه‌كانیاندا له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌به‌لایانه‌وه‌. گومانی تێدا نیه ئه‌م جۆره‌باوه‌ڕدارانه‌له‌كۆمه‌ڵی سێهه‌م باشترن لای خوای گه‌وره‌چونكه‌باوه‌ڕیان له‌ئاستێكدایه‌كه‌شه‌یتان ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێ به‌رێت و وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات ، چونكه‌خۆشه‌ویستی خوای باڵاده‌ستیان له‌هه‌موو شتێك به‌لاوه‌گرنگتره‌و نایگۆرنه‌وه‌به‌هیچ شتێك و ساتێك خودا په‌رستی و به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاریان ناده‌ن به‌هه‌موو دونیا . كۆمه‌ڵی پێنجه‌م : ئه‌م كه‌سانه‌ئه‌وانه‌ن كاتێك بانگ ده‌دا و هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ كردن به‌ڕاستی ده‌زانن كه‌بۆچی هه‌ڵده‌سن، ده‌زانن كه‌خودای گه‌وره‌بانگیان ده‌كات بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ موناجات كردن له‌گه‌ڵ خوادا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو كاتێك نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دڵیان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌سته‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌دڵیان ته‌ماشای په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن ، و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێری دڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ندایه‌تی ونوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریان ببینن ، خۆ بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و نه‌بینن په‌روه‌ردگار بێگومان ئه‌وان ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌م هێزی ئیمان خۆشه‌ویستی یه‌بۆ په‌روه‌ردگار واده‌كات  وه‌سوه‌سه‌و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان خۆیان ناگرن و هه‌ڵدێن ، به‌جۆرێك نوێژ و خۆشه‌ویستیان بۆ خوای گه‌وره‌به‌لایانه‌وه‌له‌هه‌موو شتێك گرنگتره‌و نایگۆڕنه‌وه‌به‌موڵكی نێوان ئاسمان و زه‌وی ، چونكه‌ئه‌م ئیماندارانه‌نوێژ و خوا په‌رستیه‌كه‌یان سه‌رقاڵی كردوون و ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له‌نوێژدا ده‌بیننه‌وه‌.  ئه‌م پله‌یه‌ش له‌ئیمان و به‌ندایه‌تی، ئیمانی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و به‌نده‌ساڵحه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌، هه‌موو كه‌س به‌ئاسانی ناتوانێت بگات پێ ێ جگه‌به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و لێبڕانێكی زۆر نه‌بێت . إبن القيم الجوزي ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌كۆتایدا ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م خوای گه‌وره‌سزایان ده‌دات ، كۆمه‌ڵی دووه‌م په‌روه‌ردگار موحاسبه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌م و كوورتیان ، كۆمه‌ڵی سێهه‌م په‌روه‌ردگار لێیان خۆش ده‌بێت، و كۆمه‌ڵی چواره‌میش پاداشتیان به‌چاكه‌ده‌داته‌وه‌و كۆمه‌ڵی پێنجه‌میش له‌كه‌سه‌نزیكه‌كان ده‌بن له‌په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌چونكه‌ئه‌و كه‌سانه‌به‌شیان له‌به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌كه‌ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له‌نوێژه‌كانیاندا بینیوه‌ته‌وه‌، هه‌ركه‌سیش سیفاتی ئاوا بێت دیده‌و چاوه‌كانی ڕووناك ده‌بنه‌وه‌به‌بینینی په‌روه‌ردگاریان له‌پاشه‌ڕۆژدا ، هه‌ركه‌سه‌ش خۆشه‌ویستی خودای وای لێ بكات بێگومان هه‌موو كه‌سیش به‌بینینی ئه‌و دڵ خۆش و خۆشنوود ده‌بن ، وه‌خودا په‌نا بدات هه‌ركه‌س به‌خۆشه‌ویستی خودا  نوێژه‌كانی دیده‌و چاو ڕووناك نه‌بێت ، ئه‌وا ده‌روون و نه‌فسی پابه‌نده‌به‌خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ردی دونیاوه‌و خه‌سارۆمه‌ندی به‌شیه‌تی .  پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا ده‌فه‌رموێت : (( إن منكم من يصلي الصلاة فلا تُكتب له من صلاته إلا ثلثها أو ربعها أو خمسها أو سدسها حتى ذكر عُشرها )) .ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ئه‌بو داود و نه‌سائی و ئیبن حبان ڕیوایه‌تیان كردوه‌له‌فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه‌كه‌عه‌ماری كوڕی یاسر له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌گێڕاویه‌تیه‌وه‌. واته‌: هه‌ندێك له‌ئێوه‌كه‌نوێژ ده‌كه‌ن هیچ له‌پاداشتی ئه‌و نوێژه‌ی بۆ نانوسرێت جگه‌له‌سێ یه‌كی نوێژه‌كه‌ی نه‌بێت ، وه‌هه‌ندێكی تر ته‌نها چوار یه‌كی خێری بۆ ده‌نوسرێت، هه‌ندێكی ترتان پێنج یه‌ك و هه‌ندێكی ترتان شه‌ش یه‌ك ، تا ئه‌وه‌نده‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌سه‌ر باس كرد تا گه‌شته‌ده‌یه‌كی خێری نوێژه‌كه‌، واته‌له‌ده‌به‌شی پاداشت و خێر و چاكه‌ی ئه‌و نوێژه‌ئه‌و كه‌سنانه‌‌له‌به‌ر بێ ئاگایی و غافڵ بوونیان له‌نوێژه‌كانیان ته‌نها   یه‌ك به‌ش له‌چاكه‌و پادشتیان بۆ ده‌نوسرێت . له‌كۆتایدا داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ بمان گێڕێت له‌كۆمه‌ڵی پێنجه‌م و یارمه‌تیمان بدات كه‌بتوانین به‌ره‌نگاری وه‌سوه‌سه‌و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو ببینه‌وه‌له‌نوێژه‌كانمان و سه‌رجه‌م ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ( آمين يارب العالمين ) .   وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين والسلام عليكم و رحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له ‌نوێژدا
پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له ‌نوێژدا