البحث

عبارات مقترحة:

الأكرم

اسمُ (الأكرم) على وزن (أفعل)، مِن الكَرَم، وهو اسمٌ من أسماء الله...

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

الودود

كلمة (الودود) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) من الودّ وهو...

شه‌وی پیرۆزی قه‌در

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضل رمضان - ليلة القدر
فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه‌له‌لای خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌زار مانگ زیاتره‌هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ و پارانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره‌له‌گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت.

التفاصيل

  شه‌وی پیرۆزی قه‌در       دكتۆر به‌شیر خه‌لیل - وتاربێژو پێشنوێژی مزگه‌وتی حاجی جه‌لالی خه‌یات /هه‌ولێر . شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه‌پر فه‌ڕو پیرۆزیه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره‌قورئانی پیرۆزی تیادا له‌(لوح المحفوظ)ه‌وه‌نارده‌خواره‌وه‌بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( انا أنزاناه‌فی لیله‌القدر ....) سوره‌القدر . فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه‌له‌لای خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌زار مانگ زیاتره‌هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ و پارانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره‌له‌گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( من قام لیله‌القدر (ثم وقفت لة ) ايمانا واحتساباًً غفر لة ماتقدم من ذنبة) . أخرجة الشيخان و أحمد 5/318 والزيادة لة . ئه‌م شه‌وه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و له‌ (10) شه‌وی كۆتایی دایه‌. به‌ڵام به‌ته‌حدید دیاری نه‌كراوه‌چ شه‌ویكه‌و زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ڕایان جیایه‌ كه‌ئاخۆ شه‌وی چه‌نده‌می ڕه‌مه‌زانه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌موسڵمانان به‌ گورج و گۆڵی و ڕۆح سوكی یه‌وه‌هه‌وڵبده‌ن ئه‌م هه‌له‌زێڕین و فورسه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌له‌ده‌ست خۆنه‌ده‌ن وئه‌و (10) شه‌وه‌ی كۆتایی زیندووبكه‌نه‌وه‌چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم ) له‌و ده‌شه‌وه‌دا له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌ . ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م شه‌وه‌تاكه‌كان له‌ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله‌علیه‌وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( تحروا ليلة القدر فى الوتر من العشر الآواخر من رمضان ) البخارى 4 / 225 , واته‌: به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له‌شه‌وه‌تاكه‌كانی ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زان . به‌ڵام به‌ تایبه‌تی تر شه‌وانی (27) ی هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك موسلمانێكی زۆر به‌گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆره‌وه‌له‌مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و تا نزیك بانگی به‌یانی داده‌نیشن و خۆ خه‌ریك ده‌كه‌ن به‌نوێژ و قورئان خوێندن و گوێ گرتن له‌ئامۆژگاری خێر و چاكه‌ . كه‌زۆریان له‌و موسڵمانانه‌ن كه‌تازه‌بڕیاری پابه‌ندبوونیان داوه‌به‌ ئیسلامه‌وه‌ . ئومێد ده‌كرێت كه‌ئه‌مانه‌به‌ر ئه‌و خێره‌گه‌وره‌یه‌بكه‌ون چونكه‌زۆرێك له‌زانایان پێیان وایه‌شه‌وی (27) ی ڕه‌مه‌زان نزیكترین شه‌وه‌كه‌ شه‌وی قه‌در بێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌وانه‌: (زری كوڕی حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت : له‌ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبم بیستووه‌كاتێ پێیان ووت : عبدوالله‌ی كوری مه‌سعود فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك هه‌موو ساڵه‌كه‌هه‌ستێت ئه‌وه‌به‌ر شه‌وی قه‌در ده‌كه‌وێت ! جا ئوبه‌ی فه‌رموی :( رحمةاللة , اراد أن لايتكل الناس , والذى لاالة الاهو انها فى رمضان - يحلف مايستثنى - و واللة انى لآعلم اى ليلة هى ؟ هى ليلة التى امرنا رسول الله‌(صلی الله‌علیه‌وسلم ) بقيامها , هى ليلة صبيحة سبع وعشرين , وأمارتها أن تطلع الشمس فى صبيحة يومها بيضاء لاشعاع لها ) ورفع ذلك فى رواية الى النبى (صلی الله‌علیه‌وسلم) ) . أخرجة مسلم وغيرة وهو مخرج فى صحيح أبى داود (١٢٤٧). واته‌: ره‌حمه‌تی خوا له‌عه‌بدوڵڵا بێت ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌خه‌ڵكی ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن ، سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌هیچ په‌رستراوێك نییه‌به‌ هه‌ق جگه‌له‌و شه‌وی قه‌در له‌مانگی ره‌مه‌زاندایه‌، وه‌سوێند به‌خوا من ده‌زانم له‌چ شه‌وێكی دایه‌؟ له‌و شه‌وه‌دایه‌كه‌پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم ) فه‌رمانی پێ كردووین كه‌تیایدا هه‌ستین و شه‌ونوێژ بكه‌ین كه‌ئه‌و شه‌وه‌یه‌بۆ به‌یانییه‌كه‌ی (27) ی ڕه‌مه‌زانه‌. وه‌نیشانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ به‌یانی یه‌كه‌ی كاتێ خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی سپی یه‌و تیشكی نی یه‌ .   چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك: ١- خوشك وبرای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وانه‌مایته‌وه‌له‌ مزگه‌وتدا نیه‌تی ئیعتیكاف بهێنه‌و مه‌به‌ستت پاك بكه‌ره‌وه‌كه‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌تۆ ئه‌مشه‌و خه‌و له‌چاوه‌كانت ده‌تۆرێنێت . ٢- پێویسته‌له‌ مزگه‌وتدا بمێنیته‌وه‌و تا ئه‌توانی له‌و مزگه‌وتانه‌دا بمێنێته‌وه‌كه‌جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت . ٣- دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌له‌قسه‌ی دونیایی و یاری وگاڵته‌و گه‌پ وگۆرانی ووت ن و شتی بێ سوود ، به‌ڵكو زیاتر خۆخه‌ریك بكه‌به‌نوێژ و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن و ئیستیغفار . ٤- تا ده‌توانیت زۆر بپاڕێره‌وه‌به‌تایبه‌تی به‌م دوعایه‌( أللهم انك عفو (كریم) تحب العفو فاعف عنی) . ٥- بیرت نه‌چێت مانه‌وه‌ بۆ شه‌وی قه‌در سوننه‌ته‌نه‌كه‌ی له‌بیر به‌جێ هێنانی سوننه‌تێك خۆت گوناهبار بكه‌یت و نوێژی به‌یانی بفه‌وتێنیت و بخه‌ویته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا نه‌توانی هه‌مووی به‌خه‌به‌ر بیت و هه‌ندێك خه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی به‌یانی خه‌وت پیانه‌كه‌وێته‌وه‌ئاسایی یه‌، چونكه‌خوای گه‌وره‌زیاد له‌توانا داوات لێ ناكات . والله‌أعلم