به‌یه‌كده‌نگی زانایان زه‌كاتی سهرفیترهواجبهلهسهر هه‌موو مسوڵمانێكی ئازاد‌و كۆیلهجا نێر بێت یان مێ گه‌وره‌بێت یان بچوك،وه زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌درێت به‌وانه‌ی كهدروستهزهكاتی ماڵیان بدرێتێ وه‌كو هه‌ژاران و نه‌بوان وجگه‌له‌مانه‌ش له‌ئه‌هلی زه‌كات...
التفاصيل
زه‌كاتی سه‌رفیتره پرسیار/ حوكمی سه‌رفیتره چییه؟ له‌سه‌ر كێ پێویسته؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده؟ وڵام/ به‌یه‌كده‌نگی زانایان زه‌كاتی سهرفیترهواجبهلهسهر هه‌موو مسوڵمانێكی ئازاد‌و كۆیلهجا نێر بێت یان مێ گه‌وره‌بێت یان بچوك (ذكره اسحاق وابن المنذر والبيهقي وابن رشد, وروي خلافه عن ابن علية والأصم). به‌ڵام كۆرپهلهسكی دایكی‌دا له‌سه‌ری واجب نیهبهیهكدهنگی زانایان. ئهندازهكهشی یه‌ك (صاع)ـهلهگهنم یا جۆ یا خورما یا مێوژ یا كه‌شك، صاع: چوار موده, مود: پڕكردنی ده‌ستی پیاوێكهكهدهستهكانی مامناوه‌ندی بێت, مودێك (544) غرامهكهواتهصاعێك (2.176) غرامه. به‌ڵام له‌په‌یڕه‌وی پێشه‌وا شافعی‌دا مودێك (600) غرامهكهواتهصاعێك (2.400) غرامه. (وه‌رگێڕ).. عبداللهكوڕی عومه‌ر ده‌فه‌رموێت: (فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر صاعا من التمر أو صاعا من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين وامر بها أن تؤدي قبل خروج الناس الى الصلاة) رواه البخاري 3/367؛ مسلم 7/59 . واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی فه‌ڕز كردوهصاعێك له‌خورما یا جۆ له‌سه‌ر كۆیله‌و ئازاد‌و نێر‌و مێ و گه‌وره‌و بچوكی مسوڵمانان وه‌فه‌رمانی داوهكهبدرێت -به‌هه‌ژاران- پێش ده‌رچونی خه‌ڵك بۆ نوێژی جه‌ژن. ئه‌بو سه‌عید (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: زه‌كاتی سهرفیترهصاعێكهلهخۆراك یان صاعێكهلهجۆ یان صاعێكهلهخورما یان صاعێكهلهكهشك یان صاعێكهلهمێوژ. رواه البخاری 3/371؛ مسلم 7/61. پرسیار/ كه‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌درێت؟ به‌كێ ده‌درێت؟ وڵام/ كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات وتانوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت، ذكره ابن هبیرة وابن رشد وابن قدامهوالنووي. نافع (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كانوا یعطون قبل الفطر بيوم أو يومين)، رواه البخاري 3/375. واته: زه‌كاتی سه‌رفیتره‌یان ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن داوه. دواخستنی سهرفیترهبۆدوای نوێژی جه‌ژن تاوانه‌و پێویستهسهر فیترهكهبهقهزا بدات. عبداللهكوڕی عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (… وأمر بها -أي رسول الله (صلى الله عليه وسلم) - ان تؤدي قبل خروج الناس الى الصلاة) واته: فه‌رمانی داوه- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) - كه‌زه‌كاتی سهرفیترهبدهین پێش نوێژی جه‌ژن. عبداللهكوڕی عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (من أداها قبل الصلاة فهي مقبولة, ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات)، رواه أبوداود 5/3 وسكت عنه؛ ابن ماجة 1/585؛ الدارقطني 3/138. واته: هه‌ركه‌س پێش نوێژی جه‌ژن زه‌كاتی سهرفیترهبدا ئهوهزهكاتهكهی لای خوا وه‌رگیراوه, وه‌هه‌ركه‌س له‌دوای نوێژی جه‌ژن زه‌كاتی سهرفیترهبدات ئهوهزهكاتهكهی بهخێرێك لهخێرهكان بۆ دانراوه. زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌درێت به‌وانه‌ی كهدروسته زه‌كاتی ماڵیان بدرێتێ وه‌كو هه‌ژاران و نه‌بوان وجگه‌له‌مانه‌ش له‌ئه‌هلی زه‌كات. ئه‌م بابهتهوهرگیراوهلهكتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان لهحوكمهكانی ڕۆژوو به‌شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له‌نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان