البحث

عبارات مقترحة:

الغفار

كلمة (غفّار) في اللغة صيغة مبالغة من الفعل (غَفَرَ يغْفِرُ)،...

الولي

كلمة (الولي) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من الفعل (وَلِيَ)،...

لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ئیدریس مه‌حمود ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المعاملات
مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون...

التفاصيل

   لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان       ئاماده‌كردنى/ إدریس محمود پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد مه‌سه‌له‌ى میراتى ئافره‌ت یه‌كێكه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌نه‌یارانى ئایینى ئیسلام به‌حیسابى خۆیان كردوویانه‌به‌به‌ڵگه‌ى به‌كه‌م سه‌یركردنى ئیسلام بۆ ئافره‌ت ، بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتوون ، هۆكارى ئه‌و به‌هه‌ڵه‌تێگه‌شتنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ئه‌و ئایه‌ته‌ى قورئانیان بیستووه‌كه‌خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ]( النساء : 11 )  . واته‌: بۆ نێرینه‌دوو هێنده‌ى مێینه‌هه‌یه‌. ئیتر هاتوون ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردووه‌به‌رِێسایه‌كى گشتى و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا گشتگیریان كردووه‌كه‌تێیدا ئافره‌ت میراتى وه‌رده‌گرێت ، بێگومان ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌چونكه‌ئه‌و كه‌سانه‌ده‌بوایه‌سه‌رنجى هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌یان بدایه‌كه‌له‌باره‌ى میراتى ئافره‌ته‌وه‌دابه‌زیون ، پاشان ئایه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌راورد بكردایه‌، بێگومان ئه‌و كاته‌بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ئیسلام به‌دادپه‌روه‌رانه‌ترین شێواز به‌شه‌میراتى ئافره‌تى دیارى كردووه‌به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا مرۆڤكرده‌كانه‌وه‌( القوانين الوضعية) كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن به‌و شێوه‌یه‌حه‌قى میراتگرى به‌ئافره‌ت بده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ڵێن ئیسلام سته‌مى له‌ئافره‌تان كردووه‌كه‌سانێكن له‌بیانوو ده‌گه‌رِێن و نایانه‌وێ رِاستیه‌كان بزانن یان ده‌یزانن به‌ڵام له‌خه‌ڵكى ده‌شارنه‌وه‌، بۆیه‌ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه‌له‌م چه‌ند دێرِه‌دا وه‌ڵامێكى كورت و پوختى ئه‌و كه‌سانه‌بده‌ینه‌وه‌و بیسه‌لمێنین كه‌ئیسلام دینێكى ته‌واو و بێخه‌وشه‌.   حاڵه‌ته‌كانى میراتگرى ئافره‌تى موسڵمان خوێنه‌رى به‌رِێز : لێره‌دا ته‌نها باسى چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین له‌و حاڵه‌تانه‌ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى رِوونى بكه‌ینه‌وه‌كه‌نێرینه‌له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینه‌نابات ، به‌ڵكو جارى واهه‌یه‌مێینه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌ده‌بات و جارى وا هه‌یه‌به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن و جارى واش هه‌یه‌مێینه‌میرات ده‌بات و نێرینه‌نایبات ، بۆیه‌حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌: 1 . له‌م حاڵه‌ته‌دا نێرینه‌دوو هێنده‌ى مێینه‌ده‌بات ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه‌پیاوێك بمرێت و ته‌نها كورِ و كچ وه‌كو میراتگر له‌دواى خۆى به‌جێ بهێڵێت وه‌كو خواى گه‌وره‌فه‌رموویه‌تى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] ( النساء : 11 )  . حیكمه‌ته‌كه‌شى له‌وه‌دایه‌كه‌ئیسلام رِه‌چاوى پێویستى هه‌ریه‌كه‌له‌نێرینه‌و مێینه‌ى كردووه‌و هه‌ندێك مافى به‌پیاو داوه‌و ئه‌ركیشى له‌سه‌ر داناوه‌به‌ڵام ئافره‌تى له‌زۆر له‌م ئه‌ركانه‌به‌خشیوه‌بۆ نموونه‌كاتێك كچ بێت باوك یان برا به‌خێوى ده‌كات ، وه‌كاتێك مێردبكات مێرده‌كه‌ى به‌خێوى ده‌كات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌نێرینه‌تاوه‌كو گه‌نج بێت ده‌بێ سه‌رمایه‌كۆبكاته‌وه‌بۆ پێكه‌وه‌نانى خێزان ، وه‌كاتێكیش خیزان پێكه‌وه‌ده‌نێت ده‌بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات ، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا دادپه‌روه‌رییه‌هه‌ردووكیان وه‌كویه‌ك میراتى ببه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌ركى سه‌رشانى پیاو زۆر قورستره‌وه‌ك له‌هى ئافره‌ت ؟. 2 . خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :[وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ] ( النساء : 11 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌منداڵى له‌پاش به‌جێمابوو ئه‌وه‌باب و دایكى ( مردووه‌كه‌) هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌ك ( 1 / 6 ) ى ده‌به‌ن له‌وه‌ى كه‌       ( مردووه‌كه‌) به‌جێیهێشتووه‌له‌ماڵ و سامان . له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین باوك و دایك وه‌كو یه‌ك میراتى ده‌به‌ن به‌بێ رِه‌چاوكردنى مێینایه‌تى و نێرینایه‌تى . 3. خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ]  ( النساء : 12 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مردوو نه‌باوكى هه‌بوو نه‌منداڵ و برایه‌ك یان خوشكێكى دایك و باوكى هه‌بوو ، ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كێكیان شه‌شیه‌كى ( 1 /6 ) ى بۆ هه‌یه‌. له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بینین خوشك و براى دایكى وه‌كو یه‌ك میرات ده‌به‌ن و یه‌كسانن . 4 . خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] ( النساء : 11 ) . واته‌: ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت و زیاتر بوون ئه‌وه‌دوو سێیه‌ك ( 2 / 3 ) ى ئه‌وه‌ى مردووه‌كه‌به‌جێى هێشتووه‌به‌میراتده‌گرن . بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایه‌كى له‌پاش به‌جێما ، میراته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌دابه‌ش ده‌كرێت : ژنه‌كه‌ى هه‌شتیه‌ك ( 1 / 8 ) وه‌رده‌گرێت ، دوو كچه‌كه‌ى دوو سێیه‌ك وه‌رده‌گرن ( 2 / 3 ) ، براى مردووه‌كه‌ش كه‌ده‌كاته‌مامى كچه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌له‌میراتیه‌كه‌بۆ ئه‌و ده‌بێت كه‌ده‌كاته‌( 5 / 24 )  ، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له‌كچه‌كان نزیكه‌ى دوو قاتى مامیان وه‌رده‌گرن ، واته‌لێره‌دا مێینه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌وه‌رده‌گرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ] 5 . [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ](  النساء : 11 ) واته‌: وه‌ئه‌گه‌ر كچه‌میراتگره‌كه‌هه‌ر یه‌كێك بوو ئه‌وه‌نیوه‌ى میراتیه‌كه‌هى ئه‌وه‌. بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده‌كه‌ى له‌پاش به‌جێما ، ئه‌وه‌كچه‌كه‌نیوه‌( 1 / 2 )  ى میراتیه‌كه‌ده‌بات ، مێرده‌كه‌شى كه‌ده‌كاته‌باوكى كچه‌كه‌چواریه‌ك ( 1 / 4 ) ده‌بات . كه‌واته‌لێره‌شدا مێینه‌كه‌كچێكه‌دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌یه‌ك ده‌بات كه‌باوكیه‌تى . له‌پاش باسكردنى هه‌ندێك له‌حاڵه‌ته‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وه‌ى نه‌یارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینه‌یه‌كى گشتى میراتگرتنى ئافره‌ته‌[لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیه‌و ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌لێى تێگه‌یشتوون .   ئه‌نجام: لێره‌دا به‌كورتى خشته‌یه‌كى بیركاریانه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌رِوو سه‌باره‌ت به‌میراتى ئافره‌ت له‌ئیسلامدا : 1 . ته‌نها له‌چوار حاڵه‌تدا ئافره‌ت نیوه‌ى پیاو ده‌بات له‌سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌كانى میراتدا . 2 . له‌چه‌ندین حاڵه‌تدا ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كسانى میرات ده‌به‌ن وه‌كو پێشتر باسمان كرد . 3 . له‌ده (10) حاڵه‌ت یان زیاتریشدا ئافره‌ت له‌پیاو زیاتر میرات وه‌رده‌گرێت . 4 . چه‌ند حاڵه‌تێكیش هه‌ن كه‌تێیدا ئافره‌ت میرات ده‌بات به‌ڵام پیاوانى هاوتاى وه‌كو ( خوشك و برا ، نه‌نك و باپیر ) میرات نابه‌ن . كۆتایى: پاش ئه‌م توێژینه‌وه‌كورته‌بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ئایینى ئیسلام ته‌واو و بێ هه‌ڵه‌یه‌و له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌تۆمه‌تى ئاراسته‌بكرێت به‌هۆى رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌وه‌كامڵى و بێخه‌وشیه‌كه‌ى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) ده‌بێت و نه‌یارانى ئه‌م دینه‌حه‌قه‌ش ته‌نها رِیسوایى و رِوو رِه‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌.   و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

المرفقات

2

لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان
لابردنى گومان له‌ سه‌ر میراتى ئافره‌تى موسڵمان