البحث

عبارات مقترحة:

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

القابض

كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ قوتابیان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التعليم والمدارس
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ‌وا جارێكی تر قوتابیان و خوێندكاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌‌ بۆ نێو قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌و زانكۆكان ، بۆیه ‌پێم خۆشه ‌ئه‌م بابه‌ته‌ پێشكه‌ش بكه‌م به‌خوێنه‌رانی ئازیزم وه‌كو بیرخستنه‌وه‌یه‌ك و ئامۆژگارییك و، له‌چه‌ند خاڵێكدا كورتی بكه‌مه‌وه‌...

التفاصيل

سهرهتای ساڵی نوێی خوێندن و چهند ئامۆژگارێیك بۆ قوتابیان سوپاس بۆ خوای گهوره وا جارێكی تر قوتابیان و خوێندكاران دهگهڕێنهوه بۆ نێو قوتابخانه و پهیمانگهو زانكۆكان ، بۆیه پێم خۆشه ئهم بابهته پێشكهش بكهم بهخوێنهرانی ئازیزم وهكو بیرخستنهوهیهك و ئامۆژگارییك و، لهچهند خاڵێكدا كورتی بكهمهوه:خاڵی یهكهم: دهربارهی نیاز پاكی:بهبیری ههموو قوتابێك و خوێندكارێك دێنمهوهدهربارهی نیاز پاكی لهههموو ئیش و كارێكدا، وهچاكترین كاریش برتیهلهفێربوونی زانست بهشێوهیهكی گشتی و ، زانستی شهرعی بهتایبهتی.با ههمووم خوێندكاران بهخۆیاندا بچنهوه و پرسیار لهخۆیان بكهن ئایهبهتهمای چین و مهبهستیان چیهلهفێربوونی زانست؟نابێت مهبهست تهنها دونیا بێت و، بهدهسهێنانی وهزیفهبێت؛ چونكهئهوهی داوای دوا رۆژ بكات،بێ گومان دونیا و دوارۆژی دهستدهكهوێت، وهئهوهی داوای دونیا بكات ئهوهدوارۆژی لهدهس دهچێت و تهنها ئهوهی دهست دهكهوێت كهبۆی نوسراوهلهدونیا.خاڵی دووهم: دهربارهی برادهرایهتی:پێویستهخوێندكاری ژیرو دانا برادهری باش بۆ خۆی ههڵبژێرێت لهههموو كاتێكدا، بهتابهتی لهكاتی خوێندن، پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت : " المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل ".وهدهبێت دوور بكهوێت لهبرادهری خراپ و تهمبهڵ...خاڵی سێیهم : دهربارهی تێكڵاوی لهنێوان كور و كچدا: زۆر بهداخهوهلهزۆربهی زۆری وڵاتان ههردوو ڕهگهزهكهتێكهڵاو دهكرێن...وهكوردستانی خۆمانیش لهو موسیبهت و گوناههدوور نیه، وهلهههندێ وهڵاتانی ئهوروپی گهشتونهتهقهناعهت كهوا تێكهڵاوی لهنێوان كچ و كوڕدا شوێنهواری خراپی ههیهلهسهر ئاستی خوێندن ، بهڵام لهوڵاتی ئێمهدا ههر چۆن بهبڕیاریكۆنگرهیپهروهردهییدهبێت ئهم ساڵ قوتابخانهیبنهرهتیدروست بكرێت، كوڕو كچ تێكهڵ بكرێت. لهڕاستیدا ئهم جۆرهبڕیارانهلهخزمهتی میللهتی موسڵمانی كوردا نیه، نابێیت ئێمهههر شتێكی خراپی غهرب و ئهوروبا ههیهبهێنین و جێ بهجێی بكهین لهكوردستاندا.خاڵی چوارهم : دهربارهی جل و بهڕگ:دهبێت قوتابیان ( كوڕ و كچ ) خۆیان ببارێزن لهو جل و بهڕگانهی كهدوورهلهحشمهتهوه، چونكهئهگهر تهماشای خوپندگاكانی كوردستان بكهین دهبینین زۆرێك لهكچان و كوران جل و بهڕگیان ناشرعیهو، بێ گومان ئهم جۆرهجلانهمرۆڤ تاوانبار دهكات و، پاشان شوێنهواری خراپی دهبێت لهسهر ئاستی خوێندن. خاڵی پێنجهم: دهربارهی خوێندنی رۆژانه :زۆر گرنگهقوتابی كاتی دیاری كراوی ههبێت بۆ خوێندن و، ئهم خاڵانهی خوارهوهبهبیری خۆی بهێنێتهوه:٭ پێش ههموو شتێك دهبێت قوتابی پشت بهخوای گهورهببهستێت لهكاتی خوێندندا. ٭ عهقلی مرۆڤ له پاش پشوودان لهو پهڕی توانادایهبۆ وهڕگرتنی زانیاری...بۆیهخوێندكار نابێت كهم تهرخهمی بكات لهپشودان بهلاشهی و مێشكی.٭ لهپاش خواردنێكی قورس و چهور دامهنیشهبۆ خوێندن، چونكهخوێن لهو كاتهدا بهرهو مهعیدهدهروات نهكو مێشك.٭ ئهو كاتانهدیاری بكهبۆ خۆت كهئهزانیت بهرههمت دهبێت تێیدا، وهئهم خاڵهلهیهكێكهوهبۆ یهكێكی تر جیاوازی ههیهو،باشترین كات بۆ خوێندن بریتیهلهپاش نوێژی بهیانی؛ چونكهپێغهمبهری خوا دهفهرموێت:(( بورك لأمتي في بكورها )).خوێندكارانی بهڕێز: ئهگهر دهتانهوێ سهركهوتن بهدهست بهێنن لهخوێندندا، دهبا دروشمتان بریتی بێت له: خوێندنی زۆر ... تێگهیشتنی باش... لهبهركردنی وانهكان رۆژ لهدوای رۆژ...لهكۆتاییدا داواكارم لهخوای گهورهههموو قوتابێك و خوێندكارێكی موسڵمان لهكوردستانی ئازیزدا سهركهوتوو بكات و بیانكاتهنمونهیهكی جوان لهنێو كومهڵگهدا.وصلى الله وسلم على نبينا محمد على آله وصحبه أجمعين

المرفقات

2

سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ قوتابیان
سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ قوتابیان