البحث

عبارات مقترحة:

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

البصير

(البصير): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على إثباتِ صفة...

فه‌زڵی حه‌ج كردن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات
ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌.

التفاصيل

  فه‌زڵی حه‌ج كردن       سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم...پاشان: ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌. ڕاسته‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌ حه‌ج به‌نسیبی هه‌موو كه‌س نابێت له‌به‌ر ئه‌و سسته‌مه‌ی كه‌دانراوه‌ بۆ دیاری كردنی حاجیان، ئه‌ویش به‌تیر و پشك ده‌بێت، به‌ڵام وا باشه‌ ئه‌وه‌ی كه‌توانای حه‌ج كردنی هه‌یه ‌نیه‌تی هه‌بێت ئه‌دای ئه‌و روكنه‌ بكات، وه‌ئه‌گه‌ر ناویشی ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت. ئه‌بو هوره‌یره‌ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو: (( من حج هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع من ذنوبه كيوم ولدته أمه )) متفق عليه. له‌م فه‌رموده‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌وا حه‌ج هه‌موو گوناهه ‌پێشوه‌كانی مروڤی موسڵمان كه‌له‌ژیانیدا ئه‌نجامی داوه‌ده‌سڕێته‌وه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة )) متفق عليه، واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌. له‌م دوو فه‌رموده‌یه‌گه‌وره‌یی و فه‌زڵی حه‌جمان بۆ روون و ئاشكرا ده‌كات، له‌یه‌كه‌م فه‌رموده‌پێغه‌مبه‌ری خوا روونی كرده‌وه‌كه‌وا حه‌ج كردن ده‌بێته‌مایه‌ی لابردن و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌( دونیا )، وه‌له‌فه‌رموده‌ی دووه‌م پێغه‌مبه‌ی خوا روونی كرده‌وه‌كه‌حه‌ج كردن پاداشته‌كه‌ی له‌( دوارۆژدا ) بریتیه‌له‌به‌هه‌شت. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره ‌له ‌ئێواره‌ی رۆژی عه‌ره‌فه‌ داده‌به‌زێت ـ به‌و شێوه‌ی لایقه‌به‌خۆی ـ موباهاتی فریشته‌كانی ده‌كات به‌و هه‌موو حاجیانه‌ی كه ‌ئاماده‌بوونه‌ له‌عه‌رفات، دایكی ئیمانداران عائیشه‌ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌یگێرێته‌وه‌ بۆمان كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: (( ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفه، وإنه ليدنوا ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء )) رواه مسلم. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌و دوعا و زیكر و نزیك بوونه‌وه‌یه ‌له‌ خوای گه‌وره ‌به ‌پێشكه‌ش كردنی قوربانی.پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (( أفضل الحج العج والثج )) رواه الترمذي وابن ماجه والحاكم . وه‌( العج ) مانای به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌له‌كاتی زیكركردندا، وه‌( الثج ) مانای خۆێن و سه‌ربرینه‌ . وه‌نابێت له‌یادمان بچێت كه‌حه‌ج كردن ڕوكنێكه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : ‌((بني الإسلام على خمس …. وذكر منها حج البيت ". وه‌حه‌ج كردن واجب و فه‌رزه‌ به‌ كۆی ده‌نگی زانایان ، وه‌‌به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره ‌له‌ قورئان و سوننه‌ت . به‌ڵگه‌له‌قورئانی پیرۆز، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت‌ : { وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ .. }(97- آل عمران).وه‌له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :(( أيها الناس إن الله كتب عليكم الحج فحجوا )) . رواه مسلم. وه‌مانای ئایه‌تی:{ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ } واته‌: خوای گه‌وره‌ مافی هه‌یه ‌به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌ كه‌وا حه‌جی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ن. وه‌مانای فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم :(( كتب علكم )) واته‌: حه‌ج كردن فه‌رزه‌له‌سه‌رتان. له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌حه‌جی هه‌موو حاجیان قه‌بوڵ بكات و له‌گوناهی هه‌موو لاێكمان خۆش بێت. هه‌روه‌ها داواكارم له‌و‌كه‌سانه‌ی كه‌ناویان ده‌رچوه‌بۆ حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ نیه‌تی خۆیان پاككه‌نه‌وه‌و ته‌وبه‌ێكی ڕاست و دروست بكه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌لای خوای گه‌وره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشته‌مه‌زنه‌ی دانراوه‌بۆ حاجیان به‌ده‌ستی بهێنن.                                               وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين