البحث

عبارات مقترحة:

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

القادر

كلمة (القادر) في اللغة اسم فاعل من القدرة، أو من التقدير، واسم...

الحق

كلمة (الحَقِّ) في اللغة تعني: الشيءَ الموجود حقيقةً.و(الحَقُّ)...

ڤالانتاین و مێژووی په‌یدابوونی

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف دڵشاد موحه‌مه‌د ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الأعياد الممنوعة - عيد الحب
له‌سه‌رده‌می ڕۆمانی كۆنداو له‌كۆتایی سه‌ده‌ی سێهه‌مدا، ڕاهیبێكی گاور هه‌بوه، ناوی ڤالانتاین بوه‌، گه‌نجانی هانداوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رێتی، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ كلودیوسی ئیمپراتۆر توڕه‌ ببێت، چونكه‌ ئه‌و پێی وابوه‌ كه‌ خێزانداره‌كان و هاوسه‌رداره‌كان ناتوانن ببنه‌ سه‌ربازی به‌هێز بۆیه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنانی دا. به‌ڵام (ڤالانتاین)ی قه‌شه‌، به‌شه‌و و له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌نهێنی و له‌تاریكی شه‌ودا، مه‌راسیمه‌كانی هاوسه‌رگیرێتی بۆ كوڕو كچه‌كان ئه‌نجام ئه‌دا و گوێی به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ نه‌ئه‌دا...

التفاصيل

  ڤالانتاین و مێژووی په‌یدابوونی       ئومه‌تی ئیسلامی خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی، دیدوتێرِوانین، بیروبۆچوون، داب و نه‌ریت و به‌ها و كه‌لتوری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌كه‌هه‌ڵگۆزراو وهه‌ڵقولاَوی سه‌رچاوه‌ی كانیاوی سازگاری په‌یامه‌كه‌یه‌تی كه‌بریتییه‌له‌(قورئان و فه‌رمووده‌)، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ئوممه‌تێكی جیاواز بێت له‌ئوممه‌تانی تر و كرفتار و گوفتاره‌كانی زاده‌ی ناخی خۆی بێت و چاولێگه‌ر و شوێن پێهه‌ڵگری میلله‌تانی تر نه‌بێت ؛ به‌رده‌وامیش هه‌وڵی به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندن و داهێنانكاری بدات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.. له‌رِۆژگاری ئه‌مرِۆماندا به‌هۆی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی شارستانیه‌تیه‌كان به‌یه‌كدی و كرانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی به‌رِووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا شتگه‌لێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌هاتۆته‌نێو وڵاتانی ئیسلامییه‌وه‌كه‌زاده‌و هه‌ڵقولاَوی ولاَتانی ئه‌وروپی و خۆرئاوایه‌به‌تایبه‌ت مه‌سیحیه‌كان، زۆر جاریش ئه‌و شتانه‌دوورن له‌رِاستی و ئه‌فسانه‌وخورافاتن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش له‌رِێگه‌ی كه‌ناڵه‌ئاسمانییه‌كان و تۆرِه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌به‌وپه‌رِی رِازێنراوه‌یی و بریقه‌داری و جوانكراوی ده‌گوازرێته‌وه‌بۆ وڵاتانی موسڵمان نشین و ئه‌وانیش چاویان لێده‌كه‌ن و بێ سێ و دوو شوێنیان ده‌كه‌ون و رِه‌سه‌نایه‌تی خۆیان و په‌یامه‌كه‌یان له‌بیر ده‌كه‌ن و بێئاگا له‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ یا ایّها الذین آمنوا لا تَتَّخذوا عدوّی وعدوّكم ڕولیاء تُلقونَ إلیهم بالمودّه‌وقد كفروا بما جاءكم من الحقّ یُخرجونَ الرَّسوڵ وإیّاكم انْ تۆمنوا باللهِ ربِّكم إنْ كنتم خَرَجْتُم جهاداً فی سبیلی وآبتغاءَ مرضاتی تُسِرُّون إلیهم بالـمَوَدَّه‌ِ وانا اعلمُ بما اخْفَیْتُم وما اعْڵنْتُم ومَنْ یَفعلْهُ مِنْكم قفد ضلَّ سَوَآءَ السَّبیلِ ]1 واته‌{ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باوه‌رِتان هێناوه‌دوژمنانی من و خۆتان مه‌كه‌ن به‌دۆستی خۆتان، دۆستایه‌تی خۆتانیان بۆ ده‌نێرن له‌كاتێكدا دڵنیاشن ئه‌وان بێباوه‌رِن به‌و ئایینه‌رِاسته‌ی كه‌بۆتان هاتووه‌، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لیبێت) و ئێوه‌ش ده‌رده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌باوه‌رِ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئه‌گه‌ر ده‌رچوون له‌وڵاتی خۆتان بۆ جه‌نگكردن له‌رِێی منا وه‌بۆ داواكردنی خۆشنوودی من (دۆستایه‌تی ئه‌وان مه‌كه‌ن)، رِاز و نهێنییان پێده‌ڵێن به‌دۆستایه‌تی له‌كاتێكدا من پێی ئه‌زانم به‌وه‌ی شاردتانه‌وه‌و به‌وه‌ی ئاشكراتان كرد، وه‌هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه‌دۆستایه‌تیان بكات ئه‌وه‌بێگومان رِێی رِاستی وون كردووه‌}2 ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا قسه‌وباسی لێبكه‌م و سه‌ربوردێكی مێژوویی له‌باره‌وه‌بگێرِمه‌وه‌نه‌ریتێكی بتپه‌رستانه‌یه‌به‌ناوی (رِۆژی خۆشه‌ویستی - ڤالانتاین - VALENTINE,S DAY ) و ئه‌مرِۆكه‌له‌نێوان كچ وكورِانی گه‌نجدا باوو به‌ربلاَوه‌و هه‌موو ساڵێك له‌(14/2)دا یادی ده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیانی پێوه‌سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن و عه‌شق وخۆشه‌ویستی خۆیان بۆ یه‌كتری ده‌رده‌برِن.   چیرۆكی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی (عید الحب ) جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌یه‌كێك له‌جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌(17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌له‌چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌و خورافیاتی له‌پشته‌وه‌یه‌كه‌لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌، له‌وانه‌؛ رِۆمانه‌كان باوه‌رِیان وایه‌كه‌(رِۆملیۆس)ی دامه‌زرێنه‌ری شاری (رِۆما) رِۆژێك له‌رِۆژان گورگێك شیریداوه‌تێ و ئه‌مه‌ش هێز و بیرتیژی پێبه‌خشیووه‌، ئیدی له‌و رِۆژه‌به‌دواوه‌رِۆمانه‌كان به‌هۆی ئه‌و رِووداوه‌وه‌له‌ناوه‌رِاستی مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ئاهه‌نگیان گێرِاوه‌.3 په‌یوه‌ندی (ڤاله‌نتین)ی قدیس به‌جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت و هاتنی رِۆمانه‌كان بۆ ناو ئاینی مه‌سیحیه‌ت، رِۆمانه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێرِان به‌بۆنه‌ی (جه‌ژنی خۆشه‌ویستی)یه‌وه‌، به‌ڵام له‌چه‌مكه‌بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان (خۆشه‌ویستی ئیلاهی) گواستیانه‌وه‌بۆ چه‌مكێكی ترو به‌گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان لێده‌كرت.. له‌و ساته‌دا و له‌سه‌ده‌ی (3)ی زایینیدا ئیمبراتۆری رِۆمانی (كلۆدیۆسی دووه‌م) حوكمرِانی رِۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌جه‌نگه‌وه‌، ژنهێنانی له‌سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن و به‌ژن هێنانه‌وه‌سه‌رگه‌رم نه‌بن، به‌ڵام (ڤاله‌نتین)ی قدیس رِووبه‌رِووی برِیاره‌كه‌ی ئیمبرِاتۆر بووه‌وه‌و ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ئیمبرِاتۆر به‌وه‌یزانی ده‌ستگیریكرد و خزاندیه‌نێو كونجی زیندان و برِیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردادا و له‌رِۆژی (14/2/270)ی زایینی كوژرا، دواتر پاپا رِۆژی كوژرانی (ڤاله‌نتین)ی قدیس -كه‌بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی كرد و له‌و پێناوه‌دا كوژرا-ی كرده‌(جه‌ژنی خۆشه‌ویستی) و پێشی ده‌وترێت (جه‌ژنی عاشقان). له‌ساڵی 350ی زایینی له‌رِۆما به‌مه‌به‌ستی به‌رز رِاگرتنی ناوی (ڤاله‌نتین) ویادكردنه‌وه‌ی، له‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا كوژرا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا؛ دواتر پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دژ به‌م دیارده‌یه‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌شێوێنه‌ری رِه‌وشتی كچ وكورِانی لاویان له‌قه‌ڵه‌مداو، له‌ناو خودی ئیتاڵیادا كه‌پێی به‌ناوبانگ بوو ئه‌م جه‌ژنه‌هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی (18و 19)ی زایینیدا دووباره‌زیندووكرایه‌وه‌.4 ئه‌م دیارده‌یه‌ته‌نها وڵاتانی خۆرئاوای نه‌گرته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و خۆی هاویشته‌نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه‌و كچان و كورِانی موسڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه‌بوون و بوونه‌چاولێگه‌ر و شوێن پێهه‌ڵگری دوژمنانی خودا و ئیسلام و موسڵمانان و ده‌ستیان كرد به‌جێبه‌جێكردنی داب و نه‌ریت و دروشمه‌كانی ئه‌وان و به‌بۆنه‌ی جه‌ژن و یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌رده‌برِن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : ((لتَتَّبِعُنَّ سُنَنَ الذین من قبلكم شبراً بشبرٍ او ذراعاَ بذراعٍ حتَّى لو سلكوا جُحْرَ ضبٍّ ڵسَلكْتُمُوه، قالوا الیهود والنصارى؟ قال: فَمَنْ؟))5 ...   په‌راوێزه‌كان: 1- سوره‌تی الممتحنه‌/1 2- پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان، لاپه‌رِه‌(549) - ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د مه‌لا ساڵح بامۆكی. 3- ضحایا الحب - یوسف الحاج احمد - لاپه‌رِه‌(34-35). 5- صحیح البخاری / 3456 ، كتاب احادیث الانبیاء - باب: ما ذكر عن بنی إسرائیل .