البحث

عبارات مقترحة:

الرب

كلمة (الرب) في اللغة تعود إلى معنى التربية وهي الإنشاء...

البارئ

(البارئ): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (البَرْءِ)، وهو...

الرحمن

هذا تعريف باسم الله (الرحمن)، وفيه معناه في اللغة والاصطلاح،...

چه‌ند حوكم وڕونكردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌مانگی صه‌فه‌ر

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر صفر
مانگی صه‌فه‌ر یه‌كێكه‌ له‌دوانزه‌ مانگه‌كه‌ی ساڵی كۆچی كه‌له‌دوای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌دێت كه‌ده‌كاته‌دووه‌م مانگی كۆچی، چه‌ند ڕایه‌كی جیاوازیش هه‌یه‌له‌باره‌ی هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگه‌به‌م ناوه‌وه‌، هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می جاهلیدا شاری مه‌ككه‌یان چۆڵ ده‌كرد وده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س‌ له‌شار نه‌ده‌مایه‌وه‌، به‌واتای صفر بونه‌وه‌ی شار له‌خه‌ڵكی، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: ناوی ئه‌م مانگه‌ له‌وه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ كاتێك هۆزێكی به‌هێز ده‌یدا به‌سه‌ر هۆزێكی لاوازدا هه‌رچی كه‌ل وپه‌لی ئه‌و هۆزه‌یه‌به‌تاڵانی ده‌یبرد به‌شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ نه‌ده‌هێشتنه‌وه‌و صفریان ده‌كردنه‌وه...

التفاصيل

  چه‌ند حوكم وڕونكردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌مانگی صه‌فه‌ر     سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان ودرود ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د، وه‌بۆ سه‌ر گیانی ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵانی هه‌تا هه‌تایه‌. خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست له‌ووتاری ئه‌مجاره‌ماندا كوورته‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چه‌ند حوكم وڕونكردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و مانگه‌ی كه‌ئێستا له‌ناویداین - واته‌مانگی صه‌فه‌ر -  به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی إن شاء الله ببێته‌مایه‌ی زیادكردنی چه‌ند زانیاریه‌ك له‌خه‌رمانی مه‌عریفیمان . مانگی صه‌فه‌ر یه‌كێكه‌له‌دوانزه‌ مانگه‌كه‌ی ساڵی كۆچی كه‌له‌دوای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌دێت كه‌ده‌كاته‌دووه‌م مانگی كۆچی، چه‌ند ڕایه‌كی جیاوازیش هه‌یه‌له‌باره‌ی هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگه‌به‌م ناوه‌وه‌، هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می جاهلیدا شاری مه‌ككه‌یان چۆڵ ده‌كرد وده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س ‌له‌شار نه‌ده‌مایه‌وه‌، به‌واتای صفر بونه‌وه‌ی شار له‌خه‌ڵكی، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: ناوی ئه‌م مانگه‌ له‌وه‌وه ‌هاتوه‌ كه‌كاتێك هۆزێكی به‌هێز ده‌یدا به‌سه‌ر هۆزێكی لاوازدا هه‌رچی كه‌ل وپه‌لی ئه‌و هۆزه‌یه‌به‌تاڵانی ده‌یبرد به‌شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ نه‌ده‌هێشتنه‌وه‌و صفریان ده‌كردنه‌وه‌(١) . بیروباوه‌ڕی عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می جاهیلی ده‌رباره‌ی ئه‌م مانگه‌: عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می جاهیلی دوو خراپه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌مانگی صه‌فه‌ر ئه‌ویش : یه‌كه‌میان : ئه‌وه‌بوو كه‌به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان پێش وپاشی ئه‌م مانگه‌یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ مانگی موحه‌ڕه‌مدا، به‌و واتایه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌كاتي‌دایناوه‌مانگه‌كانی ساڵ دوانزه‌مانگ بن چوار له‌و دوانزه‌مانگه‌ناویان مانگه‌حه‌رامه‌كانه‌به‌و واتایه‌كه‌خوای گه‌وره‌حه‌رامی كردوه‌كه‌جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕی تیادا بكرێت ئه‌‌وانیش ( ذو القعده‌، ذو الحجة، محرم، رجب ) هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا هاتوه‌: { إن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شهراً في كتاب الله يوم خلق السموات والأرض منها أربعة حرم ذلك الدين القيم فلا تظلموا فيهن أنفسكم } (2 ) . واته‌: بێگومان ژماره‌ی مانگه‌كان لای خوای گه‌وره‌دوانزه‌مانگن كه‌ - لوح المحفوظ - دیاری كراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌و كاته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكردوه‌، چوار مانگیان مانگه‌حه‌رامه‌كانن    ( واته‌جه‌نگ وشه‌ڕ وشۆڕی تیادا قه‌ده‌غه‌كراوه‌) ئا ئه‌مه‌یه‌ئاینی ڕاست ودروست، جا ئێوه‌ش له‌م مانگانه‌دا سته‌م له‌خۆتان مه‌كه‌ن وچه‌نگ به‌رپا مه‌كه‌ن . جا عه‌ره‌به‌كان پێیان وا بوو عومره‌كردن له‌مانگه‌كانی حه‌جدا گه‌وره‌ترین خراپه‌كاریه‌كه‌بكرپت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌هات پێشو پاشیان ده‌كرد به‌م مانگانه‌، واته‌ئه‌هاتن به‌ئاره‌زووی خۆیان مانگی صه‌فه‌ریان له‌جێگای مانگی موحه‌ڕه‌م داده‌نا ومانگی موحه‌ڕه‌میش له‌جێگای صه‌فه‌ر، تاوه‌كو عومره‌كردنه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته‌به‌ر مانگی موحه‌ڕه‌م كه‌یه‌كێكه‌له‌مانگه‌كانی حه‌ج . له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ابن عباس (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: عه‌ره‌به‌كان وایان ده‌زانی كه‌عومره‌كردن له‌مانگه‌كانی حه‌جدا خراپه‌گه‌وره‌كه‌ی ناو خراپانه‌، ده‌هاتن مانگی موحه‌ڕه‌میان ده‌كرد به‌صه‌فه‌ر، پاشان ده‌یانووت: ئه‌گه‌ر مانگ پێشخرا وئاسه‌واری موحه‌ڕه‌م نه‌ما ومانگی صه‌فه‌ر وه ده‌ڕنرا، عومره‌ش حه‌ڵاڵ بوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌عومره‌ده‌كات (٣) . ئه‌مه‌پیشه‌ی نه‌فامی عه‌ره‌به‌كان بوو پێش هاتنی ئیسلام به‌ئاره‌زو وویستی خۆیان ده‌ستكاری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوایان ده‌كرد، هه‌روه‌ك چۆن جوله‌كه‌كان كاتي خوای گه‌وره‌ڕاوه‌ماسی لێ قه‌ده‌غه‌كردبوون له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، ده‌هاتن له‌ڕۆژی هه‌ینیدا تۆڕه‌كانیان ده‌داخه‌ست بۆ ماسی له‌ده‌ریادا و ڕۆژی شه‌ممه‌نه‌ده‌چون به‌سه‌ر ده‌میه‌وه‌تا ڕرۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ده‌هات ئه‌وجا ده‌چون تۆڕه‌كانیان هه‌ڵده‌گرته‌وه‌و ماسیه‌كانیان لێ ده‌كرده‌وه‌. دووه‌م : خراپه‌ی عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامی سه‌باره‌ت به‌م مانگه‌ئه‌وه‌بوو ئه‌م مانگه‌یان به‌مانگێكی شوم ده‌زانی وڕه‌ش بین بوون پێی، زۆر به‌داخه‌وه‌تا ئێستاش هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی هه‌ر باوه‌ڕیان به‌م جۆره‌بیركردنه‌وانه‌هه‌یه ، له‌باره‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك هاتووه‌: ‌عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( لا عدوى ولا طيرة ولا هامَة ولا صَفَر وفر من المجذوم كما تفر من الأسد)) (4) . ئه‌م فه‌رمووده‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌فامی عه‌ره‌به‌كان فه‌رموویه‌تی ، چونكه‌ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو هه‌ركه‌س نه‌خۆش بێت ودابنیشیت له‌پاڵی تۆش به‌بێ چه‌ن وچون نه‌خۆش ده‌كه‌ویت ئیتر ئه‌و نه‌خۆشه‌كه‌س نه‌ده‌چوو به‌لایدا بۆ خزمه‌تكردنیش، وه‌هه‌روه‌ها كاتێك بیانویستایه‌سه‌فه‌رێك بكه‌ن ده‌هاتن باڵنده‌یه‌كیان هه‌ڵده‌دا به‌ئاسماندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵنده‌یه‌به‌ئاراسته‌ی ئه‌و شوێنه‌بڕۆشتایه‌ئیتر باوه‌ڕیان وابوو سه‌فه‌ره‌كه‌یان خێری تێدایه‌وه‌ئه‌گه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌ش نه‌بوایه‌، سه‌فه‌ره‌كه‌یان نه‌ده‌كرد وپێیان وابوو تووشی شه‌ڕ ده‌بن ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕێكی تری نه‌فامی ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر كونده‌په‌پوو بیخوێندایه‌له‌سه‌ر ماڵیان ئه‌وه‌تووشی كاره‌ساتێكی خراپ ده‌بوون، وه‌باوه‌ڕێكی تری نه‌فامی ئه‌بوو وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد كه‌مانگی صه‌فه‌ر لایان مانگی ڕه‌ش وشوم بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) وه‌ك ڕاستكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی فه‌رمویه‌تی كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتانه‌ڕاست نین وله‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا جێگایان نابێته‌وه‌ . واتای فه‌رمووده‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ : نه‌خۆشی به‌بێ ئیزنی خوا ناگوێزرێته‌وه‌وه‌ك عه‌ره‌بكان باوه‌ڕیان وا بوو - هه‌ڵدانی باڵنده‌ش بۆ زانینی ده‌ستگیر بوونی خێر له‌سه‌فه‌ره‌كانتاندا، وخوێندنی كونده‌په‌پوو، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بوون به‌شوم وڕه‌ش بینی به‌مانگی صه‌فه‌ر ، هه‌موو ئه‌مانه‌بنه‌مایان نیه‌له‌ئیسلامدا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌هه‌یه‌هه‌ڵبێ له‌و كه‌سه‌ی‌كه‌تووشی نه‌خۆشی گولی بووه‌وه‌ك چۆن هه‌ڵدێیت و ڕاده‌كه‌یت له‌ئاژه‌ڵێكی دڕه‌نده‌ی وه‌ك شێر. شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ووشه‌ی ( صه‌فه‌ر ) كه‌له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه‌چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام ڕاسترین و دروسترینیان ئه‌وه‌یه‌، به‌مانای ڕه‌ش بینی و شومی دێت به‌رامبه‌ر به‌مانگی صه‌فه‌ر وه‌ك عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا باوه‌ڕیان وابوو . گومان له‌وه‌دا نیه‌كات و ڕۆژێكی دیار كراو ( وه‌ك مانگی صه‌فه‌ر ) هیچ كاریگه‌ری نیه‌له‌سه‌ر قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، به‌ڵكو هه‌موو كات وڕۆژ ومانگه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان وه‌ك هه‌موو كاته‌كانی تر خوای گه‌وره‌قه‌ده‌ری خۆی تیادا ئه‌نجام ئه‌دات جا ئه‌گه‌ر خراپ بێت یان باش، هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕیان وایه‌ئه‌گه‌ر له‌كارێكی دیاری كراوی خۆیان له‌بیست وپێنجی مانگی صه‌فه‌ر لێبونه‌وه‌ئه‌وه‌پشوویه‌كی بۆ ده‌دا، وده‌ڵێت: خێر بێت باشه‌كاره‌كه‌م له‌بیست وپێنجی صه‌فه‌ردا ته‌واو بوو، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌له‌و بدعه‌یه‌ی كه‌خه‌ڵكی تێی كه‌وتون، ئه‌و مانگه‌ش نه‌مانگی شه‌ڕه‌وه‌ك خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه‌، نه‌ئه‌و مانگه‌شه‌باوه‌ڕت وابێت تووشی خێر ده‌بیت تیایدا - واته‌مانگه‌كان هه‌موویان مانگی خودان وبه‌ش نه‌كراون ئه‌مانه‌یان شه‌ڕن و ئه‌وانه‌شیان مانگی خێرن، هه‌ر بۆیه‌كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی سه‌له‌ف قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه‌ئه‌گه‌ر كونده‌په‌پوویه‌ك خوێندبێتی و ووترا بێت ( خێر بێت إن شاء الله ) له‌وه‌ڵامدا ووتویانه‌: مه‌ڵێن خێر بێت یان شه‌ڕ، به‌ڵكو كونده‌په‌پوش وه‌ك هه‌موو باڵنده‌یه‌كی تر بۆخۆی ده‌خوێنێت (٥) . هه‌ندێك بیرو باوه‌ڕی پوچ وبه‌تاڵ سه‌باره‌ت به‌م مانگه‌، كه‌خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێیه‌تی : یه‌كه‌م : پرسیار كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توا له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌م ووڵاته‌هه‌ندێك له‌زانایانی باوه‌ڕیان وایه‌له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نوێژێكی سوننه‌ت هه‌یه‌‌له‌چوار شه‌ممه‌ی كۆتای مانگی صه‌فه‌ردا وله‌كاتی نوێژی چێشته‌نگاودا چوار ڕكات نوێژ به‌یه‌ك سه‌لامدانه‌وه‌بكرێت، له‌هه‌ر ڕكاتێكدا سوره‌تی فاتحه‌و سوره‌تی ( الكوثر ) هه‌ڤده‌جار بخوێنرێت وسوره‌تی ( الاخلاص ) په‌نجا جار بخوێنرێت وسوره‌تی ( الفلق والناس ) یه‌كی یه‌ك جار بخوێنرێت، ئه‌مه‌هه‌مووی له‌یه‌ك ڕكاتدا بخوێنرێت، له‌هه‌ر چوار ڕكاته‌كه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌بخوێنرێته‌وه‌وپاشان سه‌لام بدرێته‌وه‌، له‌پاش ئه‌و نوێژه‌ش هه‌شت صه‌د وشه‌ست جار ئه‌م ئایه‌ته‌بخوێنرێت :{ والله غالب على أمره ولكن أكثر الناس لا يعلمون } وه‌له‌كۆتای هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌مه‌ش بووترێت : سبحان ربك رب العزة عما يصفون، وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين. دو‌اتریش چه‌ند نانێك بكات به‌خێر و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌خوای گه‌وره‌له‌و به‌ڵا وموصیبه‌ته‌بتپارێزێت كه‌له‌كۆتا چوارشه‌ممه‌‌ی مانگی صه‌فه‌ردا داده‌به‌زێت . وه‌باوه‌ڕیان وایه‌هه‌موو ساڵێك سێ صه‌د وبیست هه‌زار به‌ڵا داده‌به‌زێت بۆ سه‌ر زه‌وی، هه‌مووشیان له‌چوار شه‌ممه‌ی كۆتای مانگی صه‌فه‌ردا دێته‌خواره‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێژه‌ت به‌و شێوه‌یه‌كرد ئیتر خوا ده‌یپارێزێت له‌ته‌واوی ئه‌و ناخۆشی ونه‌هامه‌تیانه‌كه‌له‌و ڕۆژه‌دا داده‌به‌زێت . له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توا ئه‌مه‌یان ووت : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ودرودو ڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵانی ، ئه‌م نوێژه‌به‌م شێوه‌یه‌ی باسكرا نه‌له‌قورئان ونه‌له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ونه له‌سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته و نه‌له‌خه‌لفی صاڵحیشه‌وه وارد بووه‌، بگره‌ئه‌وه‌ی باسكرا بدعه‌یه‌كی خراپ وقه‌ده‌غه‌لێكراوه‌. له‌ پێغه‌مبه‌ریشه‌وه‌ ( صلـی الله علیه وسلـم ) وارد بــووه‌كه‌فه‌رمویه‌تـی:" من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد " هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتوه‌كه‌فه‌رموویه‌تی : " ‌من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد " هه‌ردوو فه‌رموده‌كه‌ش به‌یه‌ك مانایان هه‌یه‌ئه‌مه‌ش واتاكه‌یه‌تی : هه‌ركه‌س له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام شتێك دابهێنێت وفه‌رمان وداخوازی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌وه‌رناگیرێت و ده‌درێته‌دواوه‌. جا هه‌ركه‌س ئه‌و نوێژه‌ی كه‌باسكرا بیداته‌پاڵ پێغه‌مبه‌ری خـوا ( صلی الله علیه وسلم ) یان هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كان ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئه‌وه‌گه‌وره‌ترین بوهتانی كردوه‌، وه‌شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌سزای درۆزنیان به‌سه‌ردا بدرێت (٦) . دووه‌م : شێخ عبدو السلام الشقیری ده‌ڵێت : هه‌ندێك له‌جاهل ونه‌زانه‌كان ڕاهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئایه‌تی {سلام على نوح في العالمين } له‌چوار شه‌ممه‌ی كۆتای مانگی صه‌فه‌ردا بنووسنه‌وه‌و ئه‌مجا بیخه‌نه‌ناو قاپێكی پڕ له‌ئاوه‌وه‌وبیخۆنه‌وه‌وته‌به‌ڕوكی پێ بكه‌ن وبه‌هه‌دیه‌ش بیده‌ن به‌خه‌ڵكانی تر، به‌‌هیوای ئه‌وه‌ی بپارێزرێن له‌ناخۆشی ونه‌هامه‌تی وخراپه‌. گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌مه‌بیروباوه‌ڕێكی پوچ وبه‌تاڵه‌وڕه‌ش بینیه‌كی خراپ وبیدعه‌وداهێنراوێكی قبوڵ نه‌كراوه‌، وه‌واجبه‌له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌ئه‌م كاره‌ی بینی ئینكاری بكات وقه‌ده‌غه‌ی بكات له‌خه‌ڵكی . هه‌ندێك فه‌رموده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه‌مانگی صه‌فه‌ره‌وه‌: ١ -   حه ديثي: ((من بشرني بخروج صفر بشرته بالجنة)) واته‌: هه‌ركه‌س موژده‌م بداتی به‌ڕۆشتی مانگی صه‌فه‌رد، منیش موژده‌ی ده‌ده‌مێ به‌به‌هه‌شت (٧) . 2- حه‌ديثي : (( يكون موت في صفر ثم تتنازع القبائل في شهر ربيع ثم العجب كل العجب بين جمادى ورجب )) ، ئه‌م فه‌رموده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌دووتوێی فه‌رموده‌یه‌كی درێژدا هاتوه‌كه‌بۆ هه‌ر مانگێك له‌مانگه‌كانی ساڵ خراپه‌و ناڕه‌حه‌تێیكیان داناوه‌، تا دێته‌سه‌ر مانگی صه‌فه‌ر وده‌ڵێیت: مانگی صه‌فه‌ر مانگی مردن بووه‌( واته: ‌زۆر شومه‌)، له‌مانگی ( ره‌بیع ) یشدا هۆز و خێڵه‌كان ناكۆكیان تێده‌كه‌وێیت، پاشان عه‌جیبی ته‌واو عه‌جیب ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیه‌یه‌كه‌ده‌كه‌وێته‌نێوان مانگی ( جمادى ) ومانگی   ( ره‌جه‌ب ) وه‌ . ابن القیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) یه‌ك فه‌صلی داناوه‌به‌ناوی ( ‌أحاديث التواريخ المستقبلة ) واته‌: ئه‌و فه‌رمووده‌هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی كه‌باس له‌مێژووی داهاتوو ده‌كات. له‌ژێر ئه‌م فه‌صڵه‌دا باسی زۆر شتی كردوه‌له‌وانه‌: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر باسی له‌وه‌كرد ، ئه‌گه‌ر هاتوو فڵان ساڵ بوو ، ئه‌وه‌ئه‌وه‌و ئه‌وه‌ڕوو ده‌دات ، یان ئه‌گه‌ر فڵان مانگ هات ئه‌وا ئه‌وه‌و ئه‌وه‌ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها ووته‌ی درۆزنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر مانگیرا له‌فڵان مانگدا ڕووی دا، ئه‌وه‌گرانی وقات وقڕی وكوشت وكوشتار وده‌سه‌ڵاتدار سه‌رقاڵ ده‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌مانگی صه‌فه‌ردا مانگ گپرا ئه‌وه‌فڵان شت ده‌قه‌ومێت . ئه‌م درۆزنانه‌هه‌روا به‌ردوام ئه‌م فه‌رمووده ‌درۆیانه ‌هه‌ڵده‌به‌ستن تا هه‌موو مانگه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن ، بۆ هه‌ر مانگێك شتێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئـه‌م به‌نـاو فه‌رموودانه‌ی كه‌له‌م بابه‌تانه‌دا هاتوون هه‌ر هه‌موویان درۆ وهه‌ڵبه‌ستراون (٨) . ئه‌ی خوای گه‌وره‌یارمه‌تیمان بده‌یت كه‌هه‌موو كارو فه‌رمانه‌كانمان له‌به‌ر خاتری تۆ وڕه‌زامه‌ندی زاتی حه‌ق ته‌عالای تۆ بیت، و به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز بێت إن شاء الله . خوای گه‌وره‌ش پشت وپه‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت والسلام علیكم ورحمه‌اله وبركاته   سه‌رچاوه‌كان : ــــــــــــــــــــــــــ (١) لسان العرب ج٤/لاپه‌ڕه‌٤٦٢-٤٦٣ . (٢) التوبة / 36 . (٣) رواه البخاري حديث رقم 1489 ومسلم حديث رقم 1240 . (٤) رواه البخاري حديث رقم 5387 ومسلم 2220 . (٥) مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين - رحمه الله - 2 / 113، 115 . (٦) فتاوى اللجنة الدائمة 2 / 354. (٧) كتاب كشف الخفاء للعجلوني 2 / 309 و كتـاب الفـوائد المجموعـة في الأحــاديث الموضوعة للشوكاني 1 / 438 و كتاب الأسرار المرفوعة في الأخبار الموضوعة 1 / 337 . (٨) كتاب المنار المنيف لابن القيم ص 64 .

المرفقات

1

چه‌ند حوكم وڕونكردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌مانگی صه‌فه‌ر