البحث

عبارات مقترحة:

السيد

كلمة (السيد) في اللغة صيغة مبالغة من السيادة أو السُّؤْدَد،...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

الكريم

كلمة (الكريم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل)، وتعني: كثير...

چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سایه‌ فارس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل - فضائل صلة الأرحام وبر الوالدين
دڵسۆزی وهه‌وڵ وكۆششی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی بێ سنوره‌، وه‌ چه‌نێك مرۆڤ هه‌وڵ بدات سوپاس وپاداشتی دایكی بداته‌وه‌ هێشتا ناتوانێت...

التفاصيل

  چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟       کاتێ ته‌مه‌نت ساڵێک بوو خۆراکی ده‌دایتێ و ده‌یشۆردیت ... تۆش به‌گریانی درێژایی شه‌و سوپاست ده‌کرد... بویت به‌دوو ساڵان ڕای ده‌هێنایت له‌سه‌ر ڕۆشتن... تۆش به‌ڕاکردن سوپاست کرد کاتێ داوای ده‌کردی ... کاتێ ته‌مه‌نت گه‌شته ‌سێ ساڵان چه‌ندین جۆر خواردنی بۆ ئاماده‌ده‌کردی ... تۆش به‌فڕێدانی قاپه‌کان سوپاست ده‌کرد ... کاتێ بویته ‌چوار ساڵان پێنووسی دایتێ بۆ ئه‌وه‌ی فێری دروستکردنی وێنه‌ت بکات .... تۆش به‌ڕه‌نگکردنی دیواره‌کان سوپاست ده‌کرد... له‌پێنج ساڵان دا جوانترین جل و به‌رگی جه‌ژنی ده‌کرده‌به‌رت ... تۆش به‌پیس کردنی جله‌کانت سوپاست ده‌کرد ... که‌ گه‌شتیته‌ شه‌ش ساڵان ناوتی له‌قوتابخانه ‌تۆمار کرد ... تۆش به‌هاوار و گریان نامه‌وێت بچم سوپاست ده‌کرد... کاتێ ته‌مه‌نت ده‌ساڵان بوو چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌تی ده‌کرد له‌قوتابخانه‌.... تۆش به‌چوونه ‌ژووره‌که‌ی خۆت به‌خێرایی سوپاست ده‌کرد .... که ‌بوویته ‌پانزه ‌ساڵان کاتی سه‌رکه‌وتنت له ‌قوتابخانه‌ بۆت ده‌گریا ... تۆش به‌داواکردنی دیاری سوپاست ده‌کرد ... که ‌بوویته ‌بیست ساڵان ئاواته ‌خواز بوو له‌گه‌ڵی بچیت بۆ ماڵی خزمانی .... تۆش به‌مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێکانت سوپاست ده‌کرد ... کاتێ بویته‌بیست و پێنج ساڵان به‌ماددی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تی دایت .... تۆش به‌گرتنی دوورترین خانوو لێیه‌وه ‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت سوپاست ده‌کرد ... که ‌بوویته‌سی ساڵان هه‌ندێک ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی منداڵه‌کانی پێ ده‌وتی ... تۆش به‌وتنی ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه ‌نیه ‌سوپاست ده‌کرد ... کاتێ گه‌شتیته‌سی و پێنج ساڵان .... په‌یوه‌ندی پێوه‌کردی بۆ بانگهێشت کردنت چونکه‌ئه‌و چێشته‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ بۆی لێناوی ... تۆش به‌ئه‌م ماوه‌یه‌سه‌رقاڵم سوپاست ده‌کرد ... که ‌بوویته‌چل ساڵان ... پێی وتیت که‌ناساغه‌و نه‌خۆشه‌، پێویستی پێته‌... تۆش به‌ووتنی ‌نه‌خۆشی و عه‌یبی باوان بۆ مناڵه‌کانیانه ‌سوپاست ده‌کرد ... ڕۆژێ له‌ڕۆژان له‌م دنیایه‌ ده‌ڕوات ، خۆشه‌ویستی بۆت تا لێدانی دڵی ده‌وه‌ستێ به‌جێی ناهێڵێت .... ئه‌گه‌ر دایکت تا ئێستاش ماوه‌و نزیکه ‌لێته‌وه‌، به‌جێی مه‌هێڵه‌، له‌یادی مه‌که‌، کار بکه‌ بۆ ڕازی کردنی .... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێجگه ‌له ‌یه‌ک دایک، دایکی ترت نیه ‌له‌م دونیایه‌دا….. خوایه ‌گیان له‌و کرده‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر دایکمان کردوومانه ‌خۆش ببیت و ئه‌و فرمێسکه ‌به‌نرخانه‌ی به‌هۆی خه‌م خواردنی بۆ ئێمه ‌ڕشتوویه‌تی بکه‌یته ‌کێوێک له‌پاداشت ... به‌هیوام ئه‌م بابه‌ته ‌سوودی هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ دڵی دایکیان ڕابگرن و ڕازی بکه‌ن ....

المرفقات

2

چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟
چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟