البحث

عبارات مقترحة:

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

المصور

كلمة (المصور) في اللغة اسم فاعل من الفعل صوَّر ومضارعه يُصَوِّر،...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سایه‌ فارس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات...وه‌با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ).

التفاصيل

  چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر     ئه‌م دوو نه‌خۆشه‌ کاته‌کانیان به‌گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌سه‌ر ده‌برد بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشت ڕاکشا بوون ، له‌باره‌ی خێزان و ماڵ و ژیان و هه‌موو شتێک ده‌دوان... هه‌موو ڕۆژێ پاش عه‌سر ، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که‌به‌پێی فه‌رمانی پزیشک ده‌بوایه ‌دابنیشتایه‌، سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و وه‌سفی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد ،ئه‌وی تریش چاوه‌رێی ئه‌و سه‌عاته‌‌ی ده‌کرد وه‌ک چۆن نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌چاوه‌ڕێی ده‌کرد، چونکه ‌ژیانی پڕ ده‌کرد له‌زینده‌یی له‌کاتێکدا که‌گوێی بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌گرت وه‌سفی ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. چونکه‌نه‌خۆشی به‌ر په‌نجه‌ره‌کاتێ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد ده‌یوت : له‌باخچه‌یه‌کدا ده‌ریاچه‌یه‌کی گه‌وره‌هه‌یه‌مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌ن ، منداڵانیش له‌ماده‌ی جۆراو جۆر به‌له‌میان دروست کردوه‌له‌ناو ئاوه‌که‌دا یاری پێ ده‌که‌ن ، پیاوێکیش پاپۆڕه‌بچووکه‌که‌ی به‌کرێ ده‌داته‌خه‌ڵکی هه‌تا‌گه‌شتی خۆیان بکه‌ن له‌ناو ده‌ریاچه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک له‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌که‌به‌پیاده‌ده‌ڕۆن ، هه‌ندێکی تر له‌سێبه‌ری دار و دره‌خته‌کان و له‌لای گوڵ و گوڵزاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگی سه‌رنج راکێش دانیشتوون .... دیمه‌نی ئاسمانیش سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت... له‌م کاتانه‌دا که‌ ئه‌و وه‌سفانه‌ده‌کات ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک گوێی گرتوه‌که‌هه‌ست به‌بوونیان ده‌کات ، چاوه‌کانی داده‌خات و ته‌سه‌وری ئه‌و جیهانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ده‌کات... ڕۆژێک باسی نمایشی سه‌ربازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌و عه‌زفی ئه‌و تیپه‌مۆزیکانه‌ی نه‌بیستوه‌ئه‌وه‌نه‌بێت که‌به‌چاوی عه‌قڵ ده‌یبینێ له‌ڕێی وه‌سفی هاوه‌ڵه‌که‌ی بۆی... ڕۆژان تێپه‌ڕی و هه‌ردووکیان زۆر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بوون به‌هاوه‌ڵێتیان ، له‌ڕۆژێکدا په‌رستاره‌که‌وه‌ک واجب و کاری خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانی کرد بینی نه‌خۆشی لای په‌نجه‌ره‌که‌گیانی ده‌رچووه‌هاوه‌ڵه‌که‌شی به‌مه‌ی نه‌زانیوه‌، تا ئه‌و کاته‌ی په‌رستاره‌که‌به‌ته‌له‌فۆن داوای یارمه‌تی کرد تا بیبه‌نه‌ده‌ره‌وه‌له‌و کاته‌دا زانی هاوه‌ڵه‌که‌ی وه‌فاتی کردوه‌زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بوو به‌مردنی... کاتێک هه‌لێکی گونجاوی دۆزیه‌وه‌داوای له‌په‌رستاره‌که‌کرد که‌بیباته‌لای په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ویستی بۆی به‌جێ هێنا... نزیک ئه‌و کاتانه‌ی که‌هاوه‌ڵه‌که‌ی داده‌نیشت و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد بیری له‌هاوه‌ڵه‌که‌ی کرده‌وه‌... بڕیاری دا که‌هه‌وڵ بدات دابنیشێت و قه‌ره‌بوی ئه‌وسه‌‌عاته‌‌بکاته‌وه‌که‌له‌ده‌ستی چووه‌، ورده‌ورده‌سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌به‌یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ،پاشان به‌هێواشی سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد .... به‌ڵام له‌م کاته‌دا شتێکی سه‌یری بینی .!! ئه‌وه‌ی چاوی پێکه‌وت ته‌نها دیوارێک بوو له‌دیواره‌کانی نه‌خۆشخانه‌، په‌نجه‌ره‌که‌ش له‌سه‌ر ساحه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌بوو ... بۆیه‌په‌رستاره‌که‌ی بانگ کرد و لێی پرسی ئایه‌ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌هه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌هاوه‌ڵه‌که‌ی لێیه‌وه‌سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی به‌ڵێ !! ئه‌م ژووره‌ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی تیایه‌، هۆی سه‌رسوڕمانی نه‌خۆشه‌که‌ی پرسی : ئه‌ویش چیرۆکی هاوڕێکه‌ی و وه‌سفه‌کانی بۆ گێڕایه‌وه‌، په‌رستاره‌که‌ش زیاتر سه‌ری سوڕما و ووتی : هاوڕێکه‌ی تۆ چاوه‌کانی کوێر بوون ته‌نانه‌ت نیتوانیوه‌دیواره‌که‌ش ببینێ ...!!! به‌ڵام دیاره‌ویستوویه‌تی ژیانت به‌خته‌وه‌ر بکات هه‌تا بێ هیوا نه‌بیت و ته‌مه‌نای مردن نه‌که‌ی. ئایا دڵخۆش نابیت ئه‌گه‌ر هۆیه‌ک بیت بۆ به‌خته‌وه‌ری ده‌وروبه‌رت ؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیت به‌خته‌وه‌ر کرد به‌خته‌وه‌ری تۆ دووهێند زیاد ده‌کات ، وه‌ئه‌گه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ت بڵاو کرده‌وه‌ دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی خۆت زیاد ده‌کات... خه‌ڵکی زۆربه‌ی کات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت له‌بیری ده‌چێته‌وه‌، یان ئه‌وه‌ی ده‌یکات له‌بیری ده‌چێته‌وه‌... به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و شعوور و هه‌سته‌ی به‌هۆی تۆوه‌ تووشیان ده‌بێت له‌بیریان ناچێته‌وه‌... ئایا وایان لێ ده‌که‌یت هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری بکه‌ن ؟ با هه‌موو دروشممان ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی خوای گه‌وره‌بێت که‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : (وقولوا للناس حسناً ). و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین ....     سه‌رچاوه‌ مهارات النجاح للتنمیه‌البشریه‌  

المرفقات

2

چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر
چه‌ند جوانه ‌ببینه‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری که‌سانی تر