البحث

عبارات مقترحة:

المقيت

كلمة (المُقيت) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أقاتَ) ومضارعه...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

المجيد

كلمة (المجيد) في اللغة صيغة مبالغة من المجد، ومعناه لغةً: كرم...

خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقية الشرعية
خۆشه‌ویستان ئه‌م وتاره‌ به‌شی دووه‌می وتاری ( چاوكردن ( چاوپیسی ) وچاره‌سه‌ریه‌كانی له‌ قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) دا) ،به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پپێی توانا و بۆ گونجان ڕێگاكانی خۆپاراســتن وچاره‌سه‌ریه‌كانی باس بكه‌ین...

التفاصيل

خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردن خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردنئاماده‌كردنی : زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندیپێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز﴿ الحذر من العين وعلاجه ﴾إعداد : زاكروس همونديمراجعة: بشتيوان صابر عزيز خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردنبه‌شی دووه‌م و كۆتایی .سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای باوه‌ڕداران پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژی دوایی .خۆشه‌ویستان وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كانتان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ له‌ چاوكردن وچاوپیسی، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پپێی توانا و بۆ گونجان ڕێگاكانی خۆپاراســتن وچاره‌سه‌ریه‌كانی باس بكه‌ین . سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین چاوكردن وچاوپیسی شتێكی ڕاسته‌ وكاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوه‌كه‌ی لێكراوه‌، طبعا ئه‌ویش به‌ وویست و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ ده‌كرێت و به‌ده‌ر نیه‌ له‌ هێز وقودره‌تی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌شمان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ شتێك پێش قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ بكه‌وتایه‌ ئه‌وا، چاو ونفوسی پیس پێش ده‌كه‌وتن، كه‌واته‌ ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین هیچ شتێك نیه‌ بتوانێت له‌ قه‌ده‌ر وویستی خوا ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ هه‌موو شتێك هۆكار و ئه‌سبابی خۆی هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی چاوی پیس، كه‌ خۆمانی لێ بپارێزین وده‌ست بگرین به‌و هۆكارانه‌ی كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ په‌روه‌ردگار ده‌مانپارێزێت له‌ خراپه‌ وشه‌ڕیان، جا خۆپاراستن له‌م خراپه‌یه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به‌و كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چاوه‌كه‌ی لێكراوه‌، وه‌هه‌ندێكی تریشیان په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌ حه‌سوود و چاوپیسه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌هه‌ندێكی تریشیان ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌یه‌ كه‌ پاش تووش بوون به‌چاو ده‌بێت بگیرێته‌ به‌ر له‌ پێناو  شیفا بۆ هاتن له‌لایه‌ن خودای باڵاده‌سته‌وه‌ .‌·       سه‌باره‌ت به‌ ‌كه‌سی چاولێكراو :یه‌كه‌م : به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی ئه‌ذكاره‌كانی به‌یانیان و ئێواران وپشتگوێ نه‌خستن وئیهمال نه‌كردنیان، چونكه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ریان وه‌ك قه‌ڵایه‌كی قایم وایه‌ بۆ باوه‌ڕدار كه‌ هه‌میشه‌ خۆی پێبارێزێت وتیر ونفوسی پیسی حه‌سووده‌كان كاریان تێ نه‌كات به‌یارمه‌تی وئیزنی په‌روه‌ردگار .به‌كوورتیش ئه‌م ویرد وئه‌ذكارانه‌ له‌ به‌یانیان و ئێواراندا ،بریتین له‌ خوێندنی ( آية الكرسی ... ) یه‌ك جار و ( قل هو الله احد ...) و ( قل أعوذ برب الفلق ...) و ( قل أعوذ برب الناس ...)  هه‌ریه‌كه‌یان سێ جار، هه‌روه‌ها خوێندنی ( بسم الله الذي لا یضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السمـيع العليم ) ســـێ جــــار   خوێندنی ( أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق ) سێ جار و خوێندنی ( اللهم إني أعوذ بك من الهم و الحزن و العجز والكسل والجبن والبخل و ضلع الدَّين و قهر الرجال ) سێ جار و خوێندنی ( اللهم إني أسألك العفو والعافية في الدنيا و الآخرة، اللهم إني أسألك العفو والعافية في ديني ودنياي وأهلي ومالي، اللهم استر عوراتي وآمن روعاتي، اللهم احفظني من بين يدي و من خلفي و عن يميني وعن شمالي، ومن فوقي وأعوذ بعظمتك أن أغتال من تحتي ) یه‌ك جار، وخوێندنی ( حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم ) حه‌وت جار ، وخوێندنی ( اللهم عافني في بدني، اللهم عافني في سمعي، اللهم عافني في بصري، لا إله إلا أنت ،اللهم إني أعوذ بك من الكفر والفقر، وأعوذ بك عذاب القبر لا إله إلا أنت ) سێ جار. جا خۆشه‌ویستان بۆ زیاتر ئاگادار بوون له‌ وویرد وئه‌ذكاره‌كانی به‌یانیان و ئێوراران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نامیلكه‌ی به‌رباخه‌ڵی ( الحصن المسلم ) كه‌ دكتۆر سعید بن علی بن وهب القحطانی نوسیوویه‌تی و برای به‌ڕێزمان كاك حمزه‌ به‌رزنجیش كردویه‌تی به‌كوردی خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێری هه‌ردووكیان بداته‌وه‌ .دووه‌م : زۆر خوێندن و دوباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناگرتنانه‌ی (التعاویذ) كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) په‌نای پێگرتوون به‌خوای گه‌وره‌، وه‌ك: ·       " أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق".واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌ ووشه‌ و كه‌لامه‌ ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌شه‌ڕ وخراپه‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ دروستی كردوون ." أعوذ بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة، ومن كل عين لامة ".واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌ ووشه‌ و كه‌لامه‌ ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له شه‌ڕی ‌هه‌موو شه‌یتان و زینده‌وره‌ێكی زیان به‌خش، وه‌ په‌نای پێ ده‌گرم له‌ هه‌موو چاوێكی پیس و حه‌سوود ." أعوذ بكلمات الله التامات التي لا يجاوزهن برٌّ ولا فاجر، من شر ما خلق، وذرأ، وبرأ، ومن شر ما ينزل من السماء، ومن شر ما يعرج فيها، ومن شر ما ذرأ في الأرض، ومن شر ما يخرج منها، ومن شر فتن الليل والنهار، ومن شر طوارق الليل والنهار، إلا طارقاً يطرق بخير يا رحمن ".واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌و  ووشه‌ وكه‌لامه‌ ته‌واوانه‌ی خوای گه‌وره كه‌ هیچ كه‌سێك  باش وخراپ ناتوانن‌ به‌سه‌ريدا زال ببن وزيان به‌كه‌س بگه‌يه‌نن، وه‌ په‌نایان پێ ده‌گرم له‌ خراپه‌ وشه‌ڕی ئه‌وه‌ی كه‌ دروستی كردوون و گیانی كردون به‌یه‌ردا، وه‌ له‌شه‌ڕی ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌شی بۆی به‌رز ده‌بێته‌وه‌، وه‌ له‌شه‌ڕ وخراپه‌ی ئه‌وه‌ی دروست كراوه‌ له‌زه‌ویدا، وه‌ له‌شه‌ڕ وخراپه‌ی ئه‌وه‌ی لێی دێته‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ په‌نا ده‌گرم به‌خوا له‌ شه‌ڕ وفیتنه‌ی شه‌و  وڕۆژ، وه‌ له‌شه‌ڕ وخراپه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌شه‌و ڕۆژدا له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌خێر وچاكه‌ له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن ئه‌ی خودای به‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌یی ." أعوذ بكلمات الله التامة من غضبه، وعقابه، وشر عباده، ومن همزات الشياطين، وأن يحضرون ".واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌ ووشه‌ و كه‌لامه‌ ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ تووڕه‌یی و غه‌زه‌ب وسزای خۆی، وه‌ په‌نای پێ ده‌گرم له‌ وه‌سوه‌سه‌ وختوره‌ی خراپی شه‌یتان و ئه‌وانه‌شی ئاماده‌ ده‌بن .ابن القيم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی ئه‌م په‌نا گرتنانه‌ به‌ خودا ( التعاویذ ) كه‌ باسمان كرد ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م ( التعاویذ ) انه‌یان خوێندووه‌ و له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا تاقیان كردوه‌ته‌وه‌، زۆر چاك قه‌در وڕێزی ده‌زانن و باش ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ چه‌ندێك پێویسته‌ بۆ ژیانی باوه‌ڕدار، جا هه‌ركه‌سێك بیانخوێنێت به‌رگری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن كه‌ چاوی پیس وخراپ كاریان تێبكات، وه‌ ئه‌گه‌ر كاریشی تێ كردبن به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌و زیان وخراپه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن، ئه‌مه‌ش كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر ڕاده‌ی به‌هێزی باوه‌ڕ و ئیمانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یخوێنێت له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ ومتمانه‌ی به‌و وویردانه‌ی كه‌ ده‌یخوێنێت، وه‌ هێزی ته‌وه‌كل وپشت وپه‌نای به‌خودا و دامه‌زراوی دڵ وده‌رونی له‌سه‌ر ئیسلام، چونكه‌ ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین ئه‌م ویرد وذیكرانه‌ وه‌ك چه‌كێكی باش وایه‌، چه‌كی باشیش پیاوی خواناس وباوه‌رداری به‌هێزی ده‌وێت .  سێهه‌م : خۆ  ده‌رنه‌خستن‌ وپۆشاك له‌به‌ری خۆ دانه‌كه‌ندن :مرۆڤی باوه‌ڕدار پێویسته‌ له‌سه‌ری كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی ڕووت نه‌كاته‌وه‌ ولاشه‌ی خۆی به‌ده‌ر نه‌خات لای كه‌سانی تردا، چونكه‌ وه‌ك له‌به‌شی پێشوودا باسمان كرد ئه‌گه‌ر سه‌هلی كوڕی حونه‌یف ( خوای لێ ڕازی بێت ) لاشه‌ی خۆی به‌ده‌رنه‌خستایه‌ له‌به‌رده‌م عامری كوڕی ڕه‌بیعه‌دا وسه‌یری نه‌كردایه‌، سه‌هل به‌و شێوه‌یه‌ی لێ به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، سه‌هلی كوڕی حونه‌یف پیاوێكی به‌شان وشه‌وكه‌تی پێست سپی جوان و خاس بوو، ڕۆژێك كه‌ جوبه‌كه‌ی له‌به‌ر خۆی داكه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بشوات له‌و كاته‌دا عامری كوڕی ڕه‌بیعه‌ بینی وبه‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ ووتی : تا ئێستا له‌ژیانمدا پێستی هێنده‌ جوان و ڕێكم نه‌بینیوه‌، ئه‌وه‌ بوو سه‌هل تووشی نه‌خۆشی بوو،‌ جا ئه‌گه‌ر سه‌هل ئه‌مه‌ی نه‌كردایه‌ و خۆی ڕووت نه‌كردایه‌ته‌وه‌ عامریش به‌و شێوه‌ لێی نه‌ده‌ڕوانی، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ باوه‌ڕدار ئاگادای ئه‌وه‌ بێت، چونكه‌ تۆ نازانیت كێ نه‌فس وده‌رونی پیسه‌ تاوه‌كو خۆتی لێ بپارێزیت .هه‌روه‌ها كاتێك سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص كه‌ سواری وڵاخه‌ی بوو، سك  وورگی ده‌ركه‌وت له‌و كاته‌دا پیره‌ژنێك بینی ووتی : ئا ئه‌م كاربه‌ده‌ست وئه‌میره‌ی ئێوه‌ گه‌ده‌ی باش خواردن هه‌ضم ده‌كات، ئه‌وه‌ بوو سه‌عد كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ یه‌كسه‌ر دای به‌ زه‌ویدا و لێی كه‌وت .به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌نێو موسڵمان و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ناو ئیسلامیماندا دیارده‌ی خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و ده‌رخستنی جوانی و مه‌حاسینه‌كان بوون به‌ شتێكی ئاسایی ونه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و جوانیانه‌ به‌ میكیاج و ئه‌نواع داو ده‌رمان، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌یان لێكراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دره‌گایه‌كی كراوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ حه‌سوود وده‌روون نه‌خۆشه‌كانیش تیری پیسی چاوه‌كانیان بگرنه‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان، كار به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت ئێستا له‌به‌ركردنی جل وبه‌رگی ته‌سك وتروسك بووه‌ به‌ مۆده‌ و گه‌نج ولاوه‌كانمان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر ومێ له‌ژێر ناوی پێشكه‌وتن و ته‌قه‌دوم خوویان پێوه‌ گرتوه‌ ، كه‌ هه‌موویان هۆكاری دواكه‌وتن و ته‌خه‌لوفن، چونكه‌ پێشكه‌وتن به‌ عیلم زانسته‌ نه‌ك به‌ڕواڵه‌ت وخۆ ده‌رخستن.جا با ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خودا بترسن و چاوێك به‌خۆیاندا بخشێننه‌وه‌ و بزانن دوا ڕۆژ و زیندوو بوونه‌وه‌مان له‌پێشه‌ و له‌سه‌ر هه‌موو كردار و گوفتارێكمان موحاسه‌به‌ ولێپریسنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ له‌خودا ناترسن با له‌وه‌ بترسن كه‌ چاوی پیس وخراپ كاریان لێ بكات وبیان دات به‌ زه‌ویدا، كه‌ پاشتر چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت له‌سه‌ریان، چونكه‌ وه‌ك ووتمان ذیكر و وورد خوێندنیش له‌ دوایدا بۆ كه‌سێك ده‌بێت به‌چاره‌سه‌ر كه‌ باوه‌ڕ و ئیمانی به‌هێز بێت و گوناهـ و مه‌عصیه‌تی زۆری نه‌كردبێت .ئه‌ی خوشكی به‌ڕێزم هێنده‌ بزانه‌ له‌به‌ر پێویستیه‌ك نه‌بێت دروست نیه‌ له‌ماڵه‌وه‌ت دربچیت ئه‌ویش له‌گه‌ڵ مه‌رحره‌مێكی خۆتدا، كاتێكیش كه‌وای پێویست كرد كه‌ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ زۆر به‌ شه‌رم و حه‌یا و باڵاپۆشیه‌كی ته‌واوه‌ ده‌ربچۆ ونه‌كه‌یت جوانی وزیه‌نه‌تی خۆت ده‌ربخه‌یت، یان به‌جلێكی ته‌سكه‌وه‌ كه‌ سه‌رنجی لاوان و گه‌نجان بۆلای خۆت ڕابكێشیت ولای په‌روه‌ردگار پێی تاوانبار ببیت و پاشانیش بكه‌ویته‌ به‌رچاو حه‌سه‌دی خه‌ڵكی وچاوی پیسیان كارت تێ بكات، جا كه‌وا بوو له‌ خودا بترسه‌ چونكه‌ هه‌ر ئه‌و پارێزه‌رته‌ له‌ دونیا و داواڕۆژدا، له‌ دونیا به‌وه‌ی بتپارێزێت له‌ خراپه‌ی خراپه‌كاران وچاوپیسان، له‌ دوارۆژیشدا بتپارێزێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ ( خودا په‌نامان بدات ) .چواره‌م : شاردنه‌وه‌ی جوانیه‌كانی مرۆڤ ده‌رنه‌خستنیان  له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌چاویان ده‌ترسیت، جا چ بۆ مرۆڤی گه‌وره‌ بێت یان بۆ منداڵ، چونكه‌ چاوی پیس زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ جوانیه‌كانیان به‌ده‌ره‌وه‌ و له‌به‌رچاوه‌ .ئاشكرایه‌ ڕیوایه‌تی زۆر هه‌یه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وهاوه‌ڵاندا كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك كه‌زانیت نه‌فس وده‌رونی پیسه‌ لاشه‌ و جوانیه‌كانی خۆتی بۆ ده‌رنه‌خه‌یت و بیشاریته‌وه‌، وه‌ك ئه‌و به‌ڵگه‌ی سه‌هلی كوڕی حونه‌یف كه‌ باسمان كرد .هه‌روه‌ها  ئیمامی به‌غه‌وی له‌شه‌رحی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی ( السنة ) دا ده‌ڵێت : ئیمامی عوسمانی كوڕی عه‌فان ( خوای لێ ڕازی بێت ) منداڵێكی جوانكیله‌ی بینی كه‌ خاڵێك له‌سه‌ر ڕوومه‌تی بوو، فه‌رمانی كرد به‌كه‌س وكاره‌كه‌ی كه‌ ئه‌و نیشانه‌و خاڵه‌ جوانه‌ له‌سه‌ر ڕومه‌تی ئه‌و منداڵه‌ جوانكیله‌یه‌ به‌ شتێك بشارنه‌وه‌.ئه‌بو عومه‌ر ئه‌ڵێت پرسیارم كرد له‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی یه‌حیا له‌م باره‌یه‌وه‌، ئه‌ویش ووتی : مه‌به‌ستی ئیمامی عوسمان ئه‌وبووه‌ كه‌ به‌شتێك ئه‌و خاله‌ بشارنه‌وه‌ چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ خۆی جوانكیله‌ بوو خاڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر ڕوومه‌تی هێنده‌ی تر جوانی كردبوو، بۆیه‌ فه‌رمانی كرد ئه‌و خاڵه‌ بشارنه‌وه‌، تاوه‌كو له‌چاو پارێزراو بێت .پێنجه‌م : كۆ نه‌بوونه‌وه‌ و دانه‌نیشتنی كوڕ و باوك وخزم كه‌س كار به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌ جه‌معی له‌ شوێنێكدا له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی :زانایانی ئیسلام بۆ خۆپاراستن له‌ چاو ڕاوی خه‌ڵكی ناحه‌ز وحه‌سوود ئه‌وه‌یان باسكردوه‌ با باوك وكوڕه‌كانی له‌گه‌ڵ خزم وكه‌سوكار ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچون باشتر وایه‌ هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رنه‌چن، به‌ڵكو یه‌ك یه‌ك دوو دوو باشتره‌ تاوه‌كو كه‌سانی ناحه‌ز حه‌سوودیان پێ نه‌به‌ن و بكه‌ونه‌ به‌ر چاویان، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینیت حه‌زره‌تی یه‌عقوب ( علیه‌ السلام ) وه‌ك زۆرێك له‌زانایانی ته‌فسیر ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ كوڕه‌كانی ووت كه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ووڵاتی میصر هه‌ر هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ده‌رگایه‌كه‌وه‌ مه‌چنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ڵكو له‌چه‌ند ده‌رگایه‌كی جیا جیاوه‌ بچن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كوڕه‌كانی ژماره‌یان یازده‌ كوڕ بووه‌ وهه‌ر هه‌مویشیان كۆمه‌ڵێك گه‌نجی جوان خاسی به‌ شان و شه‌وكه‌ت بوون، نه‌وه‌ك بكه‌ون به‌رچاوی پیسی خه‌ڵك و كاریان لێ بكات . هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (  يا بني لا تدخلوا من باب واحد وادخلوا من أبواب متفرقة وما أغني عنكم من الله من شيء ....) ( سورة يوسف : 67 ) .·       سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه‌چاو ده‌كات ( كه‌سی چاوپیس ) :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئامۆژگاری سه‌رجه‌م موسڵمان وباوه‌ڕداران به‌گشتی وئه‌و كه‌سانه به‌تایبه‌تی ده‌كات ‌كه‌ چاویان كارده‌كات له‌كاتێكدا هه‌ر شتێكیان بینی كه‌ جێگای سه‌رسوڕمان وگرنگی بوو لایان ،جا ئه‌و شته‌ هی خۆیان بوو یان هه‌ر موسڵمانێكی تر بوو ، بینیبوویان یان هه‌ر بۆیان باسكرا بوو خێرا داوای به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ی بۆ بكات .ئه‌مجا بابزانین به‌چ شێوه‌یه‌ك داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی له‌ سوننه‌تدا هاتوه‌ چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاجیایه‌ ، له‌وانه‌ش : 1.  تبارك الله أحسن الخالقين، اللهم بارك فيه ، واته‌ : گه‌وره‌ وموباره‌ك وپیرۆزه‌ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ باشترین وچاكترین خالق ودروستكه‌ره‌‌، ئه‌ی خودایه‌ به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته‌ ناویه‌وه‌ ( مه‌به‌ست له‌و شته‌یه‌ كه‌ بینیووته‌ وجێگای سه‌رسوڕمانی تۆیه‌ ) . 2.  ما شاء الله، لا قوة إلا بالله ، واته‌ : هه‌رشتێك خوای گه‌وره‌ بیه‌وێت هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت، وه‌هیچ توانا وهێزێكیش نیه‌ جگه‌ له‌هێز وتوانای ئه‌و . 3.  بارك الله فيه ، واته‌ : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌تی تێ بخه‌یت . 4.  اللهم بارك عليه ، واته‌ : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌تی بڕژێنیت به‌سه‌ریدا .به‌ڵگه‌ی ( تبریك ) وداوای به‌ره‌كه‌ت بۆ كردنیش ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان كرد له‌به‌سه‌رهاته‌كه‌ی سه‌هلی كوڕی حونه‌یف وعامری كوڕی ره‌بیعه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌هل نه‌خۆش كه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ عامری فه‌رموو : "علام يقتل أحدُكم أخاه؟ ألا بركتَ .... " ( رواه أحمد ) واته‌ : ئه‌وه‌ بۆچی هه‌ندێكتان ده‌تانه‌‌وێت براكه‌ی بكوژێت، ئه‌وه‌ بۆ داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ نه‌كرد لای خوای گه‌وره‌ - به‌و واتایه‌ی بتوتبایه‌ : ما شاء الله تبارك الله عليك .قورطوبی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :  واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كاتێك شتێكی بینی كه‌ سه‌ری پێی سوڕما خێرا داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ بكات له‌خوای گه‌وره‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كرد ئه‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ هه‌موو خراپه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی له‌سه‌ر لاده‌بات، ئایا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواتان نه‌بیستوه‌ كه‌ فه‌رمووی به‌ عامری كوڕی ڕه‌بیعه‌ ( ألا بركت ؟ ) ئه‌وه‌ له‌به‌رچی داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ نه‌كرد؟ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر چاوپیس داوای به‌ره‌كه‌تی له‌خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ كرد ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ تووشی خراپه‌ نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوای به‌ره‌كه‌تی نه‌كرد ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوه‌كه‌ی لێكراوه‌ تووشی زیان وخراپه‌ دێت، ته‌بریك وداوای به‌ركه‌تیش به‌وه‌ ده‌بێت بڵێیت : ( تبارك الله أحسن الخالقين، اللهم بارك فيه )، واته‌ : گه‌وره‌ وموباره‌ك وپیرۆزه‌ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ باشترین وچاكترین خالق ودروستكه‌ره‌‌، ئه‌ی خودایه‌ به‌ره‌كه‌تی تێ بخه‌یت .ابن القیم الجوزیش ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر چاوپیس ترسا له‌وه‌ی چاوه‌كردنه‌كه‌ی زه‌ره‌ر وزیانی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ با خراپه‌ وشه‌ڕی چاوی به‌م ووته‌یه‌ بداته‌ دواوه‌ و بڵێت : اللهم بارك علیه، خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌ت بڕژێنیت به‌سه‌ریدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به‌ عامری كوڕی ڕه‌بیعه‌ كاتێك چاوی كرد له‌ سه‌هلی كوڕی حونه‌یف : ( ألا بركت  ؟ ) به‌وه‌ی بتوتایه‌ : اللهم بارك علیه، خوایه‌ به‌ره‌كه‌تی تێبخه‌یت .دیسان یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی كه‌ زیان وخراپه‌ی چاو به‌دوور ده‌خاته‌وه‌،‌ هه‌ركاتێك شتێكی جوان وسه‌رنج ڕاكێشت بینی جا ئه‌و شته‌ هی خۆت بوو یان هه‌ر كه‌سێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی چاوی خراپ كاری تێ نه‌كـات بڵێ : ( ما شاء الله لا قوة إلا بالله ) .له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ هیشامی كوڕی عوروه‌ ڕیوایه‌تی كردوه‌ له‌باوكیه‌وه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك شتێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ری ببینیایه‌ یان بچوایه‌ته‌ ناو بێستان و باخـــه‌یه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌م ذیكره‌ی ده‌خـــوێند : ( ما شاء الله لا قوة إلا بالله ) .چاره‌سه‌ری چاوكردن پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ تووشی زیان وخراپه‌ هات .ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه‌ت ناسی، به‌و واتایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوه‌كه‌ی لێكردوویت ناسراو بوو،ئه‌وا یه‌كێك له‌م دوو ڕێگایه‌ به‌كار ده‌هێنێت :ڕێگای یه‌كه‌م :  ‌ داوا له‌و كه‌سه‌ چاوپیسه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌م چاوی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستی تا ئانیشكی وپێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕانی ودامێنه‌كه‌ی بشواته‌ ناو ده‌فرێكه‌وه‌، پاشان  ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوه‌كه‌ی لێكراوه‌ و كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌ له‌سه‌ری ئه‌و ئاوه‌ بكات به‌سه‌ری خۆیدا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو لاشه‌ی بگرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێشتر باسمان كرد له‌ ڕووداوی به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی سه‌هلی كوڕی حونه‌یف وعامری كوڕی ڕه‌بیعه‌، كه‌ سه‌هل جوبه‌كه‌ی له‌به‌ر خۆی داكه‌ند و لاشه‌ی به‌ده‌ر كه‌وت عامر زۆر به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ ته‌ماشی كرد وپێی ووت : والله ی تا ئێستا پێست ولاشه‌ی هێنده‌ جوانم نه‌بینیوه‌، پاش ئه‌وه‌ی سه‌هل نه‌خۆش كه‌وت وپێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به‌ عامر ئه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ده‌یه‌وێت براكه‌ی بكوژێت، ئه‌وه‌ بۆ داوای به‌ركه‌تت بۆ نه‌كرد؟ له‌ دوایدا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌ عامر كه‌ بچێت ده‌م وچاوی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌كانی تا ئانیشكی وهه‌ردوو پێی له‌گه‌ڵ ڕانی و دامێنی بشوات، پاشان ووتی به‌ سه‌هل ئه‌و  ئاوه‌ی له‌ عامر ماوه‌ته‌وه بیكات به‌سه‌ری خۆیدا ، ئه‌وه‌ بوو سه‌هل ئه‌وه‌ی كرد و پاشان به‌ یارمه‌تی خوا چاك بوویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ڕێگای كرد ( ئه‌م فه‌رمووده‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردوه‌ و شێخ ئه‌لبانیش به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه‌، سه‌یری سلسلة الاحادیث الصحیحة به‌رگی ٦/ لاپه‌ڕه‌ ١٤٨ فه‌رمووده‌ی ژماره‌ ٢٥٧٢ بكه‌ ) ‌.  ڕێگای دووه‌م : ئه‌وه‌یه‌ فه‌رمان بكرێت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوه‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ ده‌ست نوێژ بگرێت، پاشان كه‌سی به‌ركه‌وتوو به‌چاوی ئه‌و، خۆی به ماوه‌ی ئاوی ئه‌و ده‌ست نوێژه‌ بشوات، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌ كه‌ عائشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران ڕیوایه‌تی ده‌كات ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ ده‌ڵێت :  كان يؤمر العائن، فيتوضأ، ثم يغتسل منه المعين )  ( صحیح سنن أبي داود فه‌رمووده‌ی ژماره‌ ٣٢٨٦ ) واتـــه‌ : پێغـــه‌مبه‌ری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی ده‌كرد به‌ كه‌سی خاوه‌ن چاو ( چاو پیس ) كه‌ ده‌ست نوێژ بگرێت، پاشان كه‌سی به‌ركه‌وتوو به‌ چاوی ئه‌و كه‌سه‌ خۆی به‌و ئاوه‌ ده‌شۆرد ) .به‌ڵام كێشه‌یه‌ك لێره‌دا دروست ده‌بێت له‌م  ڕۆژگاره‌ی خۆماندا كێ ڕووی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌و كه‌سه‌ بڵێت تۆ چاوت لێكردوم، یان من به‌رچاوی تۆ كه‌وتوم، جا وه‌ره‌ خۆت بشۆ یان ده‌ست نوێژ بگره‌ ناو ده‌فرێك یان قاپێكه‌وه‌ و با من به‌و ئاوه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌تۆ خۆم بشۆم یان بیكه‌م به‌سه‌ر خۆمدا، چونكه‌ له‌حاڵه‌تێكی وادا ئه‌و كه‌سه‌ یان عاجز ده‌بێت لێت، یان كێشه‌یه‌ك دروست ده‌بێت له‌ نێوانتاندا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زۆر ته‌ئكید بوویت له‌وه‌ی كه‌ تۆ به‌رچاوی فڵان كه‌سێكی ناسراوتان كه‌وتویت، ئه‌وه‌ ده‌توانیت نیوه‌ڕۆیه‌ك یان ئێواره‌یه‌ك ده‌عوه‌تی بكه‌یت بۆ ماڵی خۆتان، و پاش ئه‌وه‌ی كه‌ لێ بوویه‌وه‌ له‌نان خواردن وه‌ك ڕێز و ته‌قدیر نواندێك بۆی مه‌سینه‌یه‌ك و ده‌ست شورێك بهێنه‌ بۆی تاوه‌كو ده‌ست و ده‌م وچاوی بشوات، خۆ ئه‌گه‌ر كرا ده‌ست نوێژ بگرێت ئه‌وه‌ باشتره‌، ئه‌وجا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به‌و كاره‌ تۆ ده‌توانیت به‌ ماوه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ئه‌و خۆت بشۆریت یان یبكه‌یت به‌سه‌ر خۆتدا .له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ خاوه‌ن چاوه‌ ( چاوپیسه‌ ) ت نه‌ناسی :له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌ ده‌بێت ڕوقیه‌ی شه‌رعی بخوێنیت، هه‌روه‌ك له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتوه‌ : عن عائشة رضي الله عنها قالت: "أمرني النبي صلى الله عليه وسلم ـ أو أمرـ أن يسترقى من العين ) ( متفق عليه ) واته‌ : حه‌زره‌تی عائشه‌ خوای لێ ڕازی بێت – فه‌رمووی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردم یان فه‌رمانی كرد كه‌ ڕوقیه‌ بخوێنرێت بۆ چاوكردن .هه‌روه‌ها ڕیوایه‌ت كراوه‌، عن أبي نضرة عن أبي سعيد أن جبريل أتى النبي ( صلى الله عليه وسلم ) فقال : يا محمد اشتكيتَ ؟ فقال : نعم، فقال : ( بسم الله أرقيكَ من كل شيء يؤذيك من شرِّ كل نفس أو عين حاسد الله يشيفك بسم الله أرقيكَ ) ( رواه مسلم ) واته‌ : جوبره‌ئیل هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : ئازارت هه‌یه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵێ ، ئه‌مجا جوبره‌ئیل فه‌رمووی : به‌ناوی خوداوه‌ ڕوقیه‌ت بۆ ده‌خوێنم له‌هه‌موو شتێك كه‌ ئازارت بدات، وه‌ له‌هه‌موو نه‌فسێك یان چاوێكی حه‌سوود، خودا شیفات بدات، به‌ناوی خوداوه‌ ڕوقیه‌ت بۆ ده‌خوێنم .ڕیوایه‌ت زۆرن كه‌ به‌چ ئایه‌تێك ڕوقیه‌ی شه‌رعی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵمان بژاردوه‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نزا و پاڕانه‌وه‌ كه‌ له‌ سوننه‌تی صه‌حیحدا هاتوون :١-  خوێندنی سوره‌تی الفاتحة‌، حه‌وت جار .٢ - خوێندنی سوره‌تی ( الفلق ) بیست ویه‌ك جار .خوێندنی ئه‌م ئایه‌تانه‌ی لای خواره‌وه‌ هه‌ر ئایه‌تێك حه‌وت جار بخوێنرێت به‌سه‌ر ئاودا وپاشان له‌و ئاوه‌ بخورێته‌وه‌ یان ده‌ستی پێ ته‌ڕ بكرێت و بهێنرێت به‌سه‌ر هه‌موو لاشه‌تدا ، ئایه‌ته‌كانیش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن : بسم الله الرحمن الرحيم· ( وَدّ كَثِيرٌ مّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدّونَكُم مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفّاراً حَسَداً مّنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مّن بَعْدِ مَا تَبَيّنَ لَهُمُ الْحَقّ فَاعْفُواْ وَاصْفَحُواْ حَتّىَ يَأْتِيَ اللّهُ بِأَمْرِهِ إِنّ اللّهَ عَلَىَ كُلّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) [البقرة: 109]· (  أَمْ يَحْسُدُونَ النّاسَ عَلَىَ مَآ آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَآ آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُمْ مّلْكاً عَظِيماً ) [النساء: 54]· ( وَلا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى ) [طه:131] · ( وَ لَوْلآ إِذْ دَخَلْتَ جَنّتَكَ قُلْتَ مَا شَــآءَ اللّهُ لاَ قُوّةَ إِلاّ بِاللّهِ إِن تَرَنِ أَنَاْ أَقَلّ مِنكَ مَالاً وَوَلَداً ) :الكهف:39]· ( تَبَارَكَ الّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىَ كُلّ شَيْءٍ قَدِيرٌ * الّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ * الّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقاً مّا تَرَىَ فِي خَلْقِ الرّحْمَنِ مِن تَفَاوُتِ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىَ مِن فُطُورٍ * ثُمّ ارجِعِ البَصَرَ كَرّتَيْنِ يَنْقَلِبْ إِلَيْكَ البَصَرُ خَاسِئاً وَهُوَ حَسِيرٌ )  [الملك:14]· ( وَإِن يَكَـــادُ الّذِينَ كَفَــرُواْ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمّـــا سَمِعُــواْ الذّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنّهُ لَمَجْنُونٌ ) [القلم:51] .· ( قَاتِلُوهُمْ يُعَذّبْهُمُ اللّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنْصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مّؤْمِنِينَ * وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ وَيَتُوبُ اللّهُ عَلَىَ مَن يَشَآءُ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ) [التوبة:14-15] .· ( يَأَيّهَا النّاسُ قَدْ جَآءَتْكُمْ مّوْعِظَةٌ مّن رّبّكُمْ وَشِفَآءٌ لّمَا فِي الصّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لّلْمُؤْمِنِينَ ) [يونس:57]· ( وَأَوْحَىَ رَبّكَ إِلَىَ النّحْلِ أَنِ اتّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتاً وَمِنَ الشّجَرِ وَمِمّا يَعْرِشُونَ * ثُمّ كُلِي مِن كُلّ الثّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَآءٌ لِلنّاسِ إِنّ فِي ذَلِكَ لاَيَةً لّقَوْمٍ يَتَفَكّرُونَ ) [النحل: 68-69] · ( وَنُنَزّلُ مِنَ الْقُــرْآنِ مَا هُوَ شِفَــــآءٌ وَرَحْمَــــةٌ لّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيـــــدُ الظّالِمِينَ إَلاّ خَسَاراً ) [الإسراء: 82] · ( وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ) [الشعراء:80]· ( وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآناً أعْجَمِيّاً لّقَالُواْ لَوْلاَ فُصّلَتْ آيَاتُهُ ءَاعْجَمِيّ وَعَرَبِيّ قُلْ هُوَ لِلّذِينَ آمَنُواْ هُدًى وَشِفَآءٌ وَالّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ فِيَ آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى أُوْلَئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مّكَانٍ بَعِيدٍ )  [فصلت :44]  .پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ت خوێند به‌سه‌ر ئاودا، ئه‌مجا له‌و ئاوه‌ بخورێته‌وه‌ وهه‌موو لاشه‌شی پێ مه‌سح بكرێت، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌ر ئازار وخراپه‌یه‌ك تووش هاتبێت نامێنێت .ده‌شتوانیت بۆ زباتر چاره‌سه‌ری كردن به‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی، ئه‌م نزا ودوعایانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنرێت :١-  ده‌ستی ڕاست بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ ئازاری هه‌یه‌ و ( بسم الله ) حه‌وت جار بخوێنرێت پاشان ئه‌م دوعایه‌ بخوێنرێت " اللهم رب الناس أذهب البأس واشف أنت الشافي لا شفاء إلا شفاؤك، شفاءً لا يغادر سقماً ". واته‌ : به‌ناوی خواوه‌، ئه‌ی خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگاری هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ئێش وئازاره‌ لابه‌ره‌ و شیفای بده‌ چونكه‌ هه‌ر تۆی شیفاده‌ر وه‌هیچ شیفایه‌ك نیه‌ جگه‌ له‌ شیفای تۆ، شیفایه‌ك كه‌ هه‌رچی ئێش وئازاره‌ ڕای ده‌ماڵێت .2-  ئه‌و ڕوقیه‌ی كه‌ جوبره‌ئیل كردی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك نه‌خۆش بوو، كه‌ فه‌رمووی : باسم الله أرقيك، من كل داء يؤذيك، من شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيك، باسم الله أرقيك" واته‌ : به‌ناوی خوداوه‌ ڕوقیه‌ت بۆ ده‌كه‌م له‌ هه‌موو ئێشێك كه‌ ئازارت ده‌دات، وه‌ له‌ خراپه‌ی هه‌موو نه‌فس و چاوێكی حه‌سوود، خوای گه‌وره‌ شیفات بدات، به‌ناوی خوداوه‌ ڕوقیه‌ت بۆده‌كه‌م .٣- خوێندنی : ( أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك ) حه‌وت جار، واته‌ : له‌خوای گه‌وره‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وپه‌روره‌دگاری عه‌رشی مه‌زن داواكارم كه‌ شیفات بدات .4- ( أعيذك بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة ) حه‌وت جار واته‌ : په‌نات بۆ ده‌گرم به‌خوای گه‌وره‌ به‌ووشه‌ وكه‌لامه‌ ته‌واوه‌كانی له‌هه‌موو شه‌یتان وزینده‌رێكی زیانبه‌خش، وه‌ له‌ هه‌موو چاوێكی حه‌سوودی خراپ .٥- (حسبي الله لا إله إلا هو توكلت عليه وهو رب العرش العظيم )‌  حه‌وت جار، واته‌ : پشت وپه‌نا وپشتیوانم هه‌ر خودایه‌، ئه‌و خودایه‌ی كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه‌ جگه‌ له‌ئه‌و، هه‌ر یه‌ئه‌ویش پشت ده‌به‌ستم، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری ته‌خت وعه‌رشی مه‌زن وگه‌وره‌ .٦- (بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم ) سێ جار، واته‌ : به‌ناوی ئه‌و خوادیه‌ی كه‌ هیچ شتێك له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌ودا نه‌ له‌ ئاسمان و نه‌ له‌زه‌وی زیان ناگه‌یه‌نێت به‌كه‌س، كه‌ هه‌ر ئه‌ویشه‌ بیسه‌ر وبینه‌ری هه‌موو شت .٧- (اللهم أذهب عنه حرها وبردها ووصبها ) واته‌ : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ هه‌رچی تاو له‌رز وسه‌رما و ئازارێك هه‌یه‌ له‌سه‌ری لابه‌ریت .7- ( أعوذ بكلمات الله التامات من شرَ ما خلق ) سێ جار، واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌ ووشه‌ و كه‌لامه‌ ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌ڕ وخراپه‌ی هه‌ر شتێك كه‌ دروستی كردووه‌ .        له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌م كاره‌ی له‌ من وه‌رگرتبێت و ئێوه‌ی خوێنه‌ریش سه‌ركه‌وتووی دنیا و دواڕۆژ بكات،  وه‌هه‌ر كه‌سێكیش تووش بووه‌ به‌ چاوی حه‌سوود شیفای بدات، له‌په‌روه‌ردگار باڵاده‌ستیش ده‌پاڕێینه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ گیرۆده‌ی نه‌فس وده‌رونی نه‌خۆشیان بوون و حه‌سه‌د به‌خه‌ڵكی و باوه‌ڕداران ده‌به‌ن ئه‌وانیش شیفا بدات و پاكیان بكاته‌وه‌ له‌هه‌موو حه‌سه‌د و به‌خیلی و ڕژدی و چاوچنۆكیه‌ك .سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین .والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردن
خۆپاراستن وچاره‌سه‌ریه‌كان لــــــه‌چـــاوپیســـی وچـــــاوكــــــردن