البحث

عبارات مقترحة:

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

الأعلى

كلمة (الأعلى) اسمُ تفضيل من العُلُوِّ، وهو الارتفاع، وهو اسمٌ من...

القيوم

كلمةُ (القَيُّوم) في اللغة صيغةُ مبالغة من القِيام، على وزنِ...

ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات
ئازیزان: له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان هه‌ندێك له‌په‌ند وئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه ‌بخه‌ینه ‌ڕوو تاوه‌كو بتوانین زیاتر شاره‌زای نهێنی وحیكمه‌ته‌كانی ببین، نه‌وه‌ك هه‌روا به‌ساده‌یی وسه‌رپێی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قازانج و سودێكه‌وه ‌خوا حافیزی لێ بكه‌ین ...

التفاصيل

  ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك     ئازیزان جارێكی تر خوای گه‌وره ‌ده‌رفه‌تی پێبه‌خشین ‌كه‌بگه‌ینه‌وه ‌به‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی كۆشش وپڕكردنی توێشه‌به‌ره ‌به‌توێشووی ته‌قوا وخواناسین، مانگی به‌ره‌كه‌ت وسۆز ومیهره‌بانی، مانگی دابه‌زینی قورئان وئارامی دڵان . له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان هه‌ندێك له‌په‌ند وئامۆژگاریه‌كانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه ‌بخه‌ینه ‌ڕوو تاوه‌كو بتوانین زیاتر شاره‌زای نهێنی وحیكمه‌ته‌كانی ببین، نه‌وه‌ك هه‌روا به‌ساده‌یی وسه‌رپێی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قازانج و سودێكه‌وه ‌خوا حافیزی لێ بكه‌ین . یه‌كه‌م : گه‌وره‌ترین حیكمه‌ت وپه‌ند كه‌ئێمه‌ی باوه‌ڕدار له‌م مانگه‌پیرۆزه‌ی وه‌ربگرین، ئه‌وه‌تێبگه‌ین مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ته‌قوا وخواناسینه‌، نه‌ك مانگی خه‌و وئیسراحه‌ت وگه‌ده ‌تێر كردن بێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) { البقرة : ١٨٣ } واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ‌ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان فه‌رز وپێویست كراوه‌، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ فه‌رز وپێویست كرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قوای خواتان هه‌بێت وخواناس وپارێزكاربن . كه‌واته ‌گه‌وره‌ترین حیكمه‌ت له‌فه‌رزكردنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌یه ‌باوه‌ڕداران فێری ته‌قواو وخواناسین ببن لێوه‌ی، ته‌قواش وه‌ك زانایان وزاهیدانی ئومه‌تی ئیسلام پێناسه‌یان كردوه‌بریتی یه‌له‌: ( الخوف من الجلیل، والعمل بالتنزیل، والاستعداد لیوم الرحیل ) واته‌: ترسان له‌خوای گه‌وره‌و كاركردن به‌قورئانی پیرۆز وخۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌مردن یه‌خه‌مان پێ ده‌گرێت وده‌گه‌ڕێینه‌وه ‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست . هه‌ركه‌سێكیش به‌م تێگه‌شتنه‌وه ‌له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زاندا بژێت بێگومان ڕۆژووه‌كه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ وڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌كاروباره‌كانیدا، چونكه ‌باوه‌ڕدار هه‌میشه ‌خوای گه‌وره ‌به‌چاودێری خۆی ده‌زانێت . دووه‌م :   مانگی ڕه‌مه‌زان قوتابخانه‌یه‌كه‌ باوه‌ڕداران فێری صه‌بر و‌ئارامگرتن ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه ‌هه‌تا ڕۆژئاوا بوون له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌رچی خۆشی ومه‌لاذاتی دونیا هه‌یه‌، هه‌ر له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست خۆی تینو وبرسی ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌رون ونه‌فسی باوه‌ڕدار فێری صه‌بر وئارامگرتن وسه‌ركه‌وتن ده‌كات به‌سه‌ر نه‌هامه‌تی و نه‌بونیه‌كانی ژیاندا . سێهه‌م : مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ته‌زكیه‌ی نه‌فس وپاك كردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روونه ‌له‌پیسی وژه‌نگی گوناهـ وتاوان ونزیك بوونه‌وه ‌له‌په‌روه‌ردگار، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته ‌گه‌وره‌یه ‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت : " من لم يدعْ قولَ الزور والعمل به والجهل، فليس لله حاجة أن يدعَ طعامَهُ وشرابه " { رواه البخاري } واته‌: هه‌ر ڕۆژوه‌وانێك خۆی نه‌گرێته‌وه‌ له‌درۆ وبوهتان و كار وكرده‌وه ‌وقسه‌ی نابه‌جێ، ئه‌وه ‌خوای گه‌وره ‌هیچ پێویستی به‌وه‌نیه ‌ئه‌و كه‌سه‌واز له‌خواردن وخواردنه‌وه‌كه‌ی بهێنێت . كه‌واته ‌گرنگی ڕۆژوو له‌پاك كردنه‌وه‌ی ده‌رون وكاروكرده‌وه‌مانه ‌له‌خراپه ‌وخراپه‌كاری، نه‌ك له‌خۆ برسی كردن وتینو بوونمان . چواره‌م : له‌م مانگه ‌پیرۆزه‌وه ‌فێری هیمه‌تی به‌رز ونه‌پساوه‌ ده‌بین كاتێك كه‌تینوت ده‌بێت یان گه‌رمات ده‌بێت، تینوی وگه‌رمای ڕۆژی مه‌حشه‌ر بهێنه‌وه ‌بیر خۆت، كه ‌ڕۆژێكه ‌هیچ شتێك فریات ناكه‌وێت ونایه‌ت به‌ده‌مته‌وه‌ كاروكرده‌وه‌ی خۆت نه‌بێت، له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه ‌ڕۆژوه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانت كه‌له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ‌ته‌حه‌مولی تینوێتی وبرسێتیت كردوه‌، ئومێد وایه ‌ئه‌و ڕۆژوه‌وانانه‌ی كه ‌له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست خۆیان تینو كردوه ‌له‌و ڕۆژه ‌گه‌رمایه‌ی كه‌به‌ده‌قی فه‌رمووده‌‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا ڕۆژ به‌ئه‌ندازه‌ی ته‌نها میلێك له‌مرۆڤه‌كانه‌وه ‌دووره‌، تینویان نه‌بێت وخوای گه‌وره‌ له‌ده‌رگای ( الریان ) ه‌وه ‌به ‌به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات، إن شاء الله . پێنجه‌م : ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فێری هاوكاری وهاریكاری نێوان یه‌كترمان ده‌كات، ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه‌به‌درێژای دوانزه‌مانگه‌ی ساڵ ئه‌گه‌ر جارێك به‌بیریدا نه‌هاتبێت كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕدار وبرای هه‌ن له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی دونیا كه‌برسیانه‌و زۆرێكیان ناتوانن پاروی ڕۆژانه‌یان دابین بكه‌ن له‌به‌ر هه‌ژاری ونه‌داری ونه‌بوونی، ئه‌و كاته ‌تێده‌گات له‌ژان وناڕه‌حه‌تیه‌كانی ئه‌وان وهه‌ست ده‌كات كه‌ئه‌م له‌نازو نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌دایه‌، بۆیه ‌پێویسته ‌له‌سه‌ری ده‌ستی یارمه‌تی وهاریكاریان بۆ درێژ بكات وئه‌و كاته ‌به‌ته‌واوه‌تی تێ ده‌گات لـه‌و فه‌رمــووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه سولم ) كه‌ده‌فه‌رموێت : " لیس المؤمن الذی یشبع وجاره جائع إلى جنبه " { حديث صحيح سلسلة الاحاديث الصحيحة للشيخ ناصر الدين الالباني به‌رگی یه‌كه‌م / لاپه‌ڕه‌٢٧٨ } واته‌: باوه‌ڕی نیه‌ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی شه‌و به‌تێری بنوێت ‌ ودراوسێكه‌ی بن ده‌ستی برسی بێت . شه‌شه‌م : مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ته‌وبه‌یه‌، هه‌موو لایه‌ك ‌فێری ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه ‌ده‌كات بۆ لای خوای گه‌وره‌، چونكه ‌هه‌لی گونجاو ده‌رخسێت بۆ گوناهباران كه‌بگه‌ڕێنه‌وه ‌بۆلای خودا و واز بهێنن له‌وه‌ی كه‌پێشتر له‌سه‌ری بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م مانگه ‌پیرۆزه‌دا، شه‌یتانه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " إذا دَخَلَ شهرُ رمضانَ فُتِحَتْ أبوابُ الجنَّة وغُلِقَتْ أبوابُ جَهَنَم وَسُلسِلَتِ الشياطِين " { رواه البخاري ومسلم وأحمد والنسائي } واته‌: كاتێك مانگی ڕه‌مه‌زان هات ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ‌وده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن وشه‌یتانه‌كانیش كۆت وبه‌ند ده‌كرێن . دیسان ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین مانگی ڕه‌مه‌زان وێستگه‌یه‌كه ‌بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئیمان وباوه‌ڕه‌كه‌مان، ئه‌و ژه‌نگ وژاره‌ی به‌هۆی گوناهـ وتاوانی یازده‌مانگه‌وه ‌لیێی نیشتوه‌، باوه‌ڕدار جارێكی تر به‌خوا ناسین وته‌قوای ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه‌وه ‌پاكیان ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵێن نوێ ده‌كاته‌وه ‌له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا كه‌جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و تاوان وگوناهانانه‌ی كه‌كردونی له‌ڕابرودا . له‌خوای گه‌وره‌ی ‌باڵاده‌ست ده‌پاڕێینه‌وه ‌بمان گێڕێت به‌ته‌وبه‌كارانی ئه‌م مانگه ‌پیرۆزه‌ وله‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت وئه‌م په‌ند وئامۆژگاریانه‌ش له‌به‌رچاو بگرین . والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .

المرفقات

2

ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان وچه‌ند په‌ند وئامۆژگارێیك