البحث

عبارات مقترحة:

المقتدر

كلمة (المقتدر) في اللغة اسم فاعل من الفعل اقْتَدَر ومضارعه...

الودود

كلمة (الودود) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) من الودّ وهو...

المحسن

كلمة (المحسن) في اللغة اسم فاعل من الإحسان، وهو إما بمعنى إحسان...

كه‌سێك له‌ نیوه‌ی ڕه‌مه‌زاندا موسڵمان ببێت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات أحكام الصيام - أحكام المسلم الجديد
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" كه‌سێك پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌هاتنی ڕه‌مه‌زان موسڵمان ببێت ئایا ده‌بێت ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ڕۆشتوون بیانگرێته‌وه‌‌؟‌".

التفاصيل

كهسێك له نیوهی ڕهمهزاندا موسڵمان ببێت پرسیار : كهسێك پاش چهند ڕۆژێك لههاتنی ڕهمهزان موسڵمان ببێت ئایا دهبێت ئهو ڕۆژانهی كهڕۆشتوون بیانگرێتهوه؟ وهڵام : ئهو كهسهی كهتازه موسڵمان دهبێت لهنیوهی ڕهمهزاندا، واجب نیه لهسهری كهرۆژووی ئهو ڕۆژانهی كهڕۆشتوون بیانگرێتهوه، چونكه پێشتر بێباوهڕ بووه، بێباوهڕیش داوای لێناكرێت كهقهزای كاروكردهوهی باشی پێشتری بكاتهوه، چونكه خوای گهوره دهفهرموێت : ( قُل لِلَّذِينَ كَفَرُواْ إِن يَنتَهُواْ يُغْفَرْ لَهُمْ مَّا قَدْ سَلَفَ ...) [الأنفال: 38]. واته: ئهی موحهمهد ( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ بهوانهی كهبێباوهڕبوون ئهگهر واز بهێنن لهبێباوهڕییان لهوهی پێشتر كردوویانه خوای گهوره لێیان خۆش دهبێت . وهچونكه لهسهردهمی پێغهمبهری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كهسهی كهموسڵمان دهبو، داوای لێ نهدهكرا كهقهزای ههرچی ڕۆژوو ونوێژ وزهكاتی پێشترهبكاتهوه. بهڵام ئایا ئهگهر لهنیوهی ڕۆژهكهدا یان بهشێكی موسڵمان بوو، ئایا دهبێت ئهو بهشهی لهڕۆژهكه ماوه خۆی بگرێتهوه لهخواردن وخوادرنهوه، وئهوهی ڕۆژوو دهشكێنیت وهقهزای ئهو ڕۆژه بكاتهوه؟ یان ههر خۆی بگرێتهوه بهبێ قهزاكردنهوه؟ یان هیچیانی لهسهر واجب نیه؟ بۆ ئهم مهسئهلهیه زانایان ڕای جیاوازیان ههیه، بهڵام ڕای پهسهندتر ئهوهیه پێویسته لهسهری ئهو ئهندازهی كهڕۆژ ماویهتی خۆی بگرێتهوه لهخواردن وخواردنهوه، ولهو شتهی كهڕۆژوو دهشكێنێت، بهبێ ئهوهی لهسهری واجب بێت قهزای ئهو ڕۆژه بكاتهوه، چونكه ئهو كهسه لهمهو دوا ئهبێت بهئههلی ڕۆژوو - واته ڕۆژووی لهسهر واجب دهبێت - بۆیه واجبه( ئیمساك بكات = خۆ گرتنهوه لهخواردن وخواردنهوه وههرشتێك ڕۆژوو دهشكێنیت ) لهو ماوهی كهماویهتی بهبێ قهزاكردنهوه، چونكه پێشتر ڕۆژووی لهسهر واجب نهبووه، ئێستاش لهنیوهی رۆژهكهدا كهدهبێت بهئههلی ڕۆژوو موسڵمان دهبێت تهنها واجبه ئهو ماوهیه ئیمساك بكات، ههروهك ئهو مناڵهی كه له نیوهی ڕۆژهكهدا باڵغ دهبێت، لهسهری واجبه ئهو ماوهیهی كهماوه خۆ بگرێتهوه له خواردن وخواردنهوه وههرشتێك ڕۆژوو دهشكێنیت، بهبێ ئهوهی قهزای ئهو ڕۆژه بكاتهوه، ئهمهش ڕای پهسهنده لهم مهسئهلهیهدا . سهرچاوه: كتابی چل وههشت پرسیار لهسهر ڕۆژوو پرسیاری بیست ودووههم .