البحث

عبارات مقترحة:

القدير

كلمة (القدير) في اللغة صيغة مبالغة من القدرة، أو من التقدير،...

المتين

كلمة (المتين) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل على وزن (فعيل) وهو...

المبين

كلمة (المُبِين) في اللغة اسمُ فاعل من الفعل (أبان)، ومعناه:...

چۆن مناڵان ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ڕۆژووگرتن ؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - أحكام الصيام - تربية الأولاد
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من مناڵێكم هه‌یه‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵانه‌، وه‌ئه‌مه‌وێت یارمه‌تیم بده‌ن له‌وه‌ی چۆن ڕایبهێنم له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؟ چونكه ‌ساڵی پار ته‌نها پازده ‌ڕۆژی له‌ڕه‌مه‌زان گرت .؟‌".

التفاصيل

  چۆن مناڵان ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ڕۆژووگرتن ؟       پرسیار : من مناڵێكم هه‌یه‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵانه‌، وه‌ئه‌مه‌وێت یارمه‌تیم بده‌ن له‌وه‌ی چۆن ڕایبهێنم له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؟ چونكه ‌ساڵی پار ته‌نها پازده ‌ڕۆژی له‌ڕه‌مه‌زان گرت . وه‌ڵام : پاش سوپاسی خوای گه‌وره‌ وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا : یه‌كه‌م : زۆر جێگای دڵخۆشیه ‌كاتێك گوێمان له‌بیستنی وه‌ها پرسیارێك ئه‌بێت، چونكه ‌به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر زۆر گرنگی دان به‌مناڵان وپه‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر طاعه‌تی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریه ‌بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌خوای گه‌وره ‌په‌روه‌رده‌كردنیانی خستوه‌ته ‌ئه‌ستۆی باوكان ودایكان . دووه‌م : ئه‌و مناڵه‌ی له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بێت له‌شه‌رعدا ته‌كلیفی لێ ناكرێت به‌ڕۆژووگرتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا باڵغ نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ‌هه‌یه ‌خوای گه‌وره ‌واجبی كردوه ‌له‌سه‌ر باوكان ودایكان كه‌مناڵه‌كانیان له‌سه‌ر عیباده‌ت كردن په‌روه‌رده ‌بكه‌ن وڕایان بهێنن، پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمانی كردوه ‌به‌دایك وباوك كه‌مناڵه‌كانیان له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا فێری نوێژ كردن بكه‌ن، وه‌له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد به‌لێدانێكی سووك لێان بده‌ن، هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌ڵه ‌به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا  ڕۆژوویان ده‌گرت به‌مناڵه‌كانیان تاوه‌كو ڕایان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و عیباده‌ته ‌مه‌زن وگه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر گرنی دان به‌نه‌وه‌كانی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕابهێنرێن له‌سه‌ر كاروكرده‌وه ‌وصیفاتی جوان وشیرین . سه‌باره‌ت به‌نوێژ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ئه‌فه‌رموێت : (مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ ، وَفَــرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ) { رواه أبو داود وصححه الألباني } واته‌: فه‌رمان بكه‌ن به‌نوێژكردن به‌سه‌ر مناڵه‌كانتاندا كاتێك له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدان، وه‌ئه‌گه‌ر گه‌شتنه ‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵی ونه‌یانكرد لێیان بده‌ن، وه‌هه‌روه‌ها جێگاشیان جیا بكه‌نه‌وه ‌له‌یه‌كتر - با كوڕ وكچه‌كانتان له‌و ته‌مه‌نه ‌به‌دواوه ‌له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌خه‌ون - . وه‌سه‌باره‌ت به‌ڕۆژوو : له‌ڕیوایه‌تێكدا هاتوه ‌كه ‌بوخاری وموسلم ڕیوایه‌تیان كردوه ‌كه‌ده‌ڵێت : عَنِ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذِ بْنِ عَفْرَاءَ رضي الله عنها قَالَتْ : أَرْسَلَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم غَدَاةَ عَاشُورَاءَ إِلَى قُرَى الأَنْصَارِ الَّتِى حَوْلَ الْمَدِينَةِ : (مَنْ كَانَ أَصْبَحَ صَائِمًا فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ ، وَمَنْ كَانَ أَصْبَحَ مُفْطِرًا فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ) ، فَكُنَّا بَعْدَ ذَلِكَ نَصُومُهُ ، وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا الصِّغَارَ مِنْهُمْ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ، وَنَذْهَبُ إِلَى الْمَسْجِدِ ، فَنَجْعَلُ لَهُمُ اللُّعْبَةَ مِنَ الْعِهْنِ ، فَإِذَا بَكَى أَحَدُهُمْ عَلَى الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهَا إِيَّاهُ عِنْدَ الإِفْطَـــــارِ { رواه البخاري برقم 1960 ومســلم برقم 1136 } واته‌: مــوعه‌وذی كــوڕی عـــه‌فرا ( خوای لێ ڕزای بێت ) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی عاشورا كه‌سێكی نارد بۆ گونده‌( گاوره‌كانی ) ده‌وروبه‌ری شاری مه‌دینه ‌كه‌پێیان بڵێ : هه‌ركه‌س ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژووه ‌ڕۆژوه‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئه‌وه‌شی به‌ڕۆژوو نیه‌با ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌ماوه‌ له‌ڕۆژ ته‌واوی بكات وبه‌ڕۆژوو بێت، موعه‌وذ ئه‌ڵێت : پاش ئه‌وه ‌ده‌ستمان كرد به‌ڕۆژوو گرتن وڕۆژووشمان ده‌گرت به‌منداڵه‌كانمان ئه‌گه‌ر خودا بیویستایه‌، وه‌ده‌چوین بۆ مزگه‌وت، تۆپێكی یاری كردنمان بۆ دروست ده‌كردن له‌خوری، هه‌ركاتێك یه‌كێكیان له‌برساندا ده‌ستی به‌گریان بكردایه ‌‌ئه‌و تۆپه‌ڵه ‌خوریه‌مان ده‌دایه‌- بۆ ئه‌وه‌ی برسیه‌تیه‌كه‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌- تا كاتی ڕۆژوو شكاندن . عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌ڕه‌مه‌زاندا  به‌سه‌رخۆشێكی ووت : وه‌یل و تیاچوون بۆ تۆ ئێمه ‌مناڵه‌كانمان له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن كــه‌چی تۆ ســه‌رخۆشیت ! ئه‌مجا ده‌ستی كرد به‌لێدانی - واته ‌جێ به‌جێكردنی حه‌دی مه‌ی خواردنه‌وه‌- { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌ } . ئه‌وه‌نده‌ش بزانین ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌پێویسته ‌باوكان ودایكان مناله‌كانیان له‌سه‌ر ڕابهێنن، ئه‌و كاته‌یه ‌كه‌زانیان توانای ڕۆژووگرتنیان هه‌یه‌، جا ئه‌مه‌ش له‌مناڵێكه‌وه ‌بۆ ماڵێكی تر جیاوازی هه‌یه ‌ئه‌ویش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ بونیه‌ی جسمی ئه‌و مناڵه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زانایان ئه‌وه‌یان دیاری كردوه ‌له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیه‌وه ‌مناڵان ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن . سێهه‌م : به‌نسبه‌ت هۆكاره‌كانی ڕاهێنانی مناڵ ‌له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن، به‌م شێویه‌ی خواره‌وه ‌هه‌وڵبدرێت له‌گه‌ڵیاندا : 1) باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌ی وپاداشتی ڕۆژوویان بۆ بكرێتة ئه‌وه‌یان بۆ باس بكرێت كه‌ڕۆژوو هۆكارێكه ‌بۆ چوونه ‌به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ده‌رگایه‌ك هه‌یه ‌له‌به‌هه‌شتدا به‌ناوی ده‌رگای(الریان) كه‌تایبه‌ته‌ به‌چوونه ‌ژووره‌وه‌ی ڕۆژووه‌وانانه‌وه‌. 2) پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان بێت ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ڕۆژووگرتنی چه‌ند ڕۆژێكی سوننه‌ت وه‌ك ڕۆژووی شه‌عبان یان عه‌ره‌فه ‌یان دووشه‌مه‌و پێنج شه‌مه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زاندا به‌لایانه‌وه ‌موفاجه‌ئه ‌نه‌بیت، وته‌حه‌مول بكه‌ن . 3) سه‌ره‌تا هه‌وڵبدرێت هه‌موو ڕۆژه‌كه‌یان پێ نه‌گرن به‌ڵكو نیوه‌ی بگرن ونیوه‌كه‌ی تری بشكێنن بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه ‌تووشی شكست نه‌بیت به‌گرتنی هه‌موو ڕۆژه‌كه‌، ئه‌مجا وورده‌ وورده‌ بۆیان زیادبكریت تا به‌ته‌واوی ده‌توانن ڕۆژێك بگرن . 4) دوا خستنی كاتی پارشێو بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆژوه‌كه‌یان بگرن چونكه ‌ئه‌گه‌ر پارشێویان زووتر بیت ئه‌و كاته ‌به‌رگه‌ی برسێتی زیاتر ناگرن . 5) هانبدرێن له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن به‌وه‌ی له‌بری هه‌ر ڕۆژێك ڕۆژووگرتنیان دیاریه‌كی بۆ بكڕیت ئه‌گه‌ر شتێكی بچكۆله‌ش بێت، چونكه ‌كڕینی دیاری شوێنه‌واری باش به‌جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ وخۆشه‌ویستكردنی ئه‌و كاره‌ی كه‌دیاریه‌كه‌ی له‌سه‌ر كڕاوه‌. 6) له‌كاتی پارشێوكردن وبه‌ربانگ كردنه‌وه‌دا له‌به‌رده‌می خێزانه‌كه‌ت شوكر وسوپاسی ئه‌و مناڵه‌ بكه‌یت كه‌ڕۆژووه‌كه‌ی گرتووه‌، چونكه ‌ئه‌مه‌ش چۆرێكه ‌له‌هاندان وده‌ستخۆشی لێكردن . 7) زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی پێشبڕكێ ومونافه‌سه‌كردن له‌نێویاندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌‌ی زیاتر له‌منداڵێكیان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ضروره‌ كه‌سه‌رزه‌نشتی ئه‌و مناڵه‌ش نه‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كی كردبێت له‌ڕۆژوه‌كه‌یدا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م مناڵه‌كانی تردا سه‌رزه‌نشتكرا بێگومان ڕۆژووگرتنی لا خۆشه‌ویست نابیت. 8) سه‌رقاڵكردنی ئه‌وانه‌یان كه‌برسیان ده‌بێت به‌یاری كردنێكه‌وه ‌یان به‌خه‌ولێخستن یان هه‌ر كارێكی تره‌، بۆ ئه‌وه‌ی برسیه‌تیه‌كه‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌میه‌ری خوا ( درودی له‌‌سه‌ر‌بێت ) مناڵه‌كانیان سه‌رقاڵ ده‌كرد له‌كاتی بریسه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیان لای برسیه‌تیه‌كه‌یان نه‌مێنێت . 9) وا باشتره ‌باوكی به‌ڕێز كوره‌ بچوكه‌كه‌ی له‌گه‌ل خۆی هه‌موو  ڕۆژانیكی عه‌صر ببات بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئامۆژگاری وانه‌كانی پاش عه‌صر بێت، وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌خۆت سه‌رقاڵی قورئان خوێندن ئه‌بیت  له‌گه‌ڵ خۆتدا بمێنیته‌وه ‌بۆ ئه‌وه‌ی شه‌عائره‌كانی ئیسلامی لا خۆشه‌ویست ببێت .. 10) دیاریكردنی كاتیكی گونجا بۆ سه‌ردانی كردن وزیاره‌تی ئه‌و دراوسیانه‌ی خۆتان كه‌مناڵیان هه‌یه ‌وبه‌ڕۆژوو ده‌بن بۆئه‌وه‌ی مناڵان له‌نێو خۆیاندا مونافه‌سه ‌وپیشبڕكێی بكه‌ن له‌سه‌ر كاری خێر وڕۆژوو گرتنه‌كه‌یان . 11) جار جاره ‌پاش نوێژی ته‌راویح وبه‌ربانگردنه‌وه ‌ببرێن بۆ شاری یاری یان بۆ كڕینی شیرینیه‌ك یان ئاومیوه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی بێ تاقه‌تیان ده‌ربچێت وماندووی ڕۆژووگرتنه‌كه‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌. 12) له‌كۆتایدا ئه‌وه ‌بیری خۆمان وئێوه‌ش ده‌هێنینه‌وه ‌ئه‌گه‌ر زانیت منداڵه‌كه‌ت توانای ڕۆژوو گرتنی ته‌واوی نیه ‌زۆری لێ نه‌كرێت به‌ڕۆژوو گرتن، چونكه ‌به‌م كاره‌ت مناڵه‌كه‌ت عیباده‌ت وپه‌رستشه‌كانی ئیسلامی لا ناخۆش وناشرین ده‌بیت، یان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی قوتار وڕزگار بكات له‌سه‌ر زه‌نشتی تۆ درۆت بۆ ده‌كات وده‌ڵی به‌ڕۆژوو بووم، ئه‌وه‌ش بزانه ‌مناڵه‌كه‌ت هێشتا ته‌مه‌نی كه‌مه ‌وڕۆژووی له‌سه‌ر فه‌رز نیه‌ جا ده‌بیت تۆی به‌ڕیزیش به‌حیكمه‌ته‌وه ‌هه‌ڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌یت  . خوای گه‌وره‌ش  له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.