البحث

عبارات مقترحة:

الصمد

كلمة (الصمد) في اللغة صفة من الفعل (صَمَدَ يصمُدُ) والمصدر منها:...

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

الغني

كلمة (غَنِيّ) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من الفعل (غَنِيَ...

ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر به ‌پاره‌

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات زكاة الفطر
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا دروسته ‌زه‌كاتی فطر به ‌پاره‌ ده‌ربكرێت‌‌؟‌"..

التفاصيل

  ده‌ركردنی زه‌كاتی فطر به‌ پاره‌     پرسیار : ئایا دروسته ‌زه‌كاتی فطر به ‌پاره ‌ده‌ربكرێت ؟ وه‌ڵام : سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه ‌زانایان ڕای جیاوازایان هه‌یه‌، جمهوری زانایان پێیان وایه ‌كه‌ نابێت زه‌كاتی فطر به‌پاره‌ ده‌ربكرێت و به‌ڵكو ده‌بێت به‌خواردن ده‌ربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كاندا هه‌ر هه‌موویان به‌خواردن زه‌كاتی فطریان ده‌ركردووه‌، وه‌دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌واڵی پێداوین وپێی ڕاگه‌یاندووین كه‌زه‌كاتی فطر بۆ هه‌ركه‌سێك صاعێك له‌و خواردن وله‌خواردنه‌یه‌- واته ‌دیاری كردوه ‌كه‌ده‌بێت له‌گه‌نم بدرێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ یان هه‌ر خواردنێكی تر كه‌قوتی ئه‌و شاره‌یه‌بێت وه‌ك زۆربه‌ی زانایان باسیان كردووه‌ - جا له‌به‌ر ئه‌وه ‌نابێت پاره ‌بدرێت له‌زه‌كاتی فطردا چونكه ‌پاره ‌جیاوازه‌و خواردنیش جیاوازی هه‌یه‌، باشی هه‌یه‌و خراپی هه‌یه‌و ناوه‌ندیشی هه‌یه‌ وغه‌یری ئه‌مه‌ش، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاره‌دان مه‌ترسی هه‌یه ‌ونه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كاره‌ی كردووه ‌نه‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا پاره‌هه‌ر هه‌بووه‌- وه‌هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌ركردنی پاره ‌بۆ زه‌كاتی فطر باشتره ‌بۆ هه‌ژاران هیچی وانیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دیاریان كردوه ‌ئه‌وه ‌باشتره ‌بۆ هه‌ژاران وئه‌بێت ئه‌وه‌ش كه‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكرێت كه ‌خواردنه‌، نه‌ك پاره‌وپوڵ هه‌رچه‌نده ‌هه‌ندیك له‌ئه‌هلی علم وایان ووتوه [ وه‌كو عطاء وحسن به‌صري وعمر عبد العزيز وثوري وأبو حنيفة ] ‌به‌ڵام ڕایه‌كی لاوازه ‌وجێگای په‌سه‌ندكردن نیه‌، به‌ڵكو صه‌واب وڕاستر ئه‌وه‌یه ‌كه‌زه‌كاتی فطر به‌خواردن ده‌ربكرێت نه‌ك به‌پاره‌، ئه‌ویش صاعێك له‌هه‌ر جۆرێك بێت بۆ ته‌نها كه‌سێك له‌گه‌نم بێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ‌‌ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموویه‌تی : ( كُنّا نخرج يوم الفطر في عهد النبي ( صلى الله عليه وسلم ) صاعاً من طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر ) { رواه البخاري } واته‌: ئێمه ‌له‌ڕۆژی جه‌ژندا وله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی فطره‌مان ده‌رده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاع  - بۆ هه‌ركه‌سێك - له‌خواردن، له‌و كاته‌شدا خواردنی ئێمه ‌بریتی بوو له‌جۆ و گه‌نم ومێوژ وكه‌شك وخورما . خوای گه‌وره‌پشت و په‌نای هه‌موولایه‌ك بێت و هه‌ر ئه‌ویش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌. سه‌رچاوه‌: مجموع فتاوی ومقالات متنوعة للشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن باز ( رحمه الله ) به‌رگی 14 / لاپه‌ره‌212