البحث

عبارات مقترحة:

الجميل

كلمة (الجميل) في اللغة صفة على وزن (فعيل) من الجمال وهو الحُسن،...

الشكور

كلمة (شكور) في اللغة صيغة مبالغة من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

سه‌فه‌ری حه‌ج وپاككردنه‌وه‌ی ڕۆح

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات - الآداب - آداب السفر
به‌جێهێنانی حه‌ج ده‌بێت زۆر دوور بێت له‌ڕوپامایی و ڕیا و خۆ هه‌ڵكێشان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو جێ به‌جێكردنی ئه‌م فه‌ریزه‌یه ده‌بێت ئیخلاص ودڵسۆزیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێوه ‌دیار بێت بۆ په‌روه‌ردگار...

التفاصيل

  سه‌فه‌ری حه‌ج وپاككردنه‌وه‌ی ڕۆح       حه‌ج كردن عیباده‌تێكی جه‌سته‌یی ومالی یه ‌كه ‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردوه ‌له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانانانه‌ی كه‌توانایان هه‌یه ‌ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند حیكمه‌ت و به‌رژوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی باوه‌ڕداران كه ‌له‌باره‌یه‌وه ‌خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : ( وَليَشَهدُوا مَنَافعَ للَّناسِ .. ) { سورة الحج : 28 } واته‌: بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران لـه‌ڕێگه‌ی ( حه‌ج كردن ) وه‌سوود وكه‌ڵكی مادیی ومه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنین . مرۆڤی موسڵمانیش بیروباوه‌ڕی وایه‌ كه ‌واجبه ‌له‌سه‌ری كه‌طاعه‌ت وگوێڕایه‌ڵی ومل كه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ بكات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَللهِ عَلى النّاسِ حِجُّ البَيتِ مَنِ استَطَاعَ إليِهِ سَبيلاً ) { سورة آل عمران : 97 } واته‌: خوای گه‌وره ‌بڕیاری داوه ‌وحه‌جی فه‌رز كردووه ‌له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ( باوه‌ڕداره‌ی ) كه‌توانای هه‌یه‌. هه‌ر له‌به‌ر   ئه‌وه‌یه ‌باوه‌ڕدار ده‌زانێت  په‌روه‌ردگاری حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رزكردوه ‌له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ‌ده‌سه‌ڵات وتوانای دا و بۆی ئاسان كرد ئه‌وه‌ به‌باشترین وچاكترین شێوه ‌هه‌ڵده‌سێت به‌ئه‌نجامدانی وگه‌ردن وئه‌ستۆی خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌ وئه‌و فه‌ریزه‌یه ‌له‌سه‌رخۆی لادابات، به‌مه‌ش ڕاستگۆی باوه‌ڕداران له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به‌نده‌كانی به‌شه‌وق وزه‌وقه‌وه ‌هاتوون به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه ‌وله‌به‌رامبه‌ریشدا خوای گه‌وره ‌پاداشتی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاماده‌كردوه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( دردوی خوای لێ بێت )  له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێت : ( من حج ولم یفسق و لم یرفث رجع كیوم ولدته أمه ) واته‌: هه‌ركه‌س حه‌جی ماڵی خودا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی دووربكه‌وێته‌وه ‌له‌قسه‌ی پڕوپوچ وبێ هووده ‌وتاوان ئه‌وه ‌خوای گه‌وره‌- له‌هه‌موو گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت - وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ی لێدێته‌وه ‌كه ‌له‌دایك بووه‌. به‌ڵێ به‌جێهێنانی حه‌ج ده‌بێت زۆر دوور بێت له‌ڕوپامایی و ڕیا و خۆ هه‌ڵكێشان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو جێ به‌جێكردنی ئه‌م فه‌ریزه‌یه ده‌بێت ئیخلاص ودڵسۆزیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێوه ‌دیار بێت بۆ په‌روه‌ردگار ، چونكه ‌پاداشتێكی گه‌وره‌ی له‌وشێوه‌یه ‌بۆ حاجیانی ماڵی خودا دڵسۆزی وئیخلاصی گه‌وره‌شی ده‌وێت، بۆیه ‌باوه‌ڕدار گومانی نیه ‌له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌كرده‌وه‌كان وه‌رده‌گرێت وحساب بۆ تۆزقاڵه ‌ووردیله‌یه‌كیش ئه‌كات هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ *) { الزلزلة : 6-8 } واته‌: هه‌ركه‌س به‌ئه‌ندازه‌ی كێشی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر وچاكه‌ی ئه‌نجام دابێت ( له‌ڕۆژی دوایدا ) ده‌یبێنێته‌وه‌* وه‌ئه‌وه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕ وخراپه‌ی ئه‌نجام دابێت هه‌ر ده‌یبینێته‌وه‌* . به‌مه‌ش حاجیانی خۆشه‌ویست ئیمان وباوه‌ڕیان زیاد ده‌كات و ڕۆحیان له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه‌ی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك لاشریك لك ) تیكه‌ڵ ده‌بێت، وه‌كاتێكیش مه‌شاعره ‌پیرۆزه‌كان ده‌بینن وله‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو حه‌شامه‌ته ‌به‌جل وبه‌رگی سپیه‌وه ‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌ركان و واجبه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دیمه‌نی ڕۆژی دواییان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌، وه‌هه‌ست به‌و برایه‌تیه ‌ئیمانیه ‌ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك له‌ووڵاتیكه‌وه ‌هاتوون وكه ‌سه‌رجه‌میان یه‌ك مه‌به‌ست ویه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیانه ‌به‌و ئومێده‌ی إن شاء الله خوای گه‌وره‌ له‌گوناهه‌كانیان پاكیان بكاته‌وه‌. به‌ڵێ خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست وه‌ستان له‌عه‌ره‌فه ‌وپاشان به‌فه‌وج هاتن بۆ موزده‌لیفه‌و ووچانێكی كوورت له‌( مه‌شعه‌ر الحرام ) ودووباره ‌كردنه‌وه‌ی نزا و پاڕانه‌وه ‌ونواندنی زه‌لیلی له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا،  وه‌له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌‌ژنی قوربانیشدا ڕه‌می جه‌مه‌رات كه ‌هێمایه ‌بۆ یاخی بوونی شه‌یتان وپاشان سه‌رتاشین و دواتریش سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وطه‌وافی ئیفاضه وحه‌سانه‌وه‌ی هه‌رسێ ڕۆژه‌كه‌ی جه‌ژن له‌( مینا ) هه‌موو ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵه ‌ئه‌ركان و واجباتێكه‌ حاجیانی خۆشه‌ویست ماندوو ده‌كات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه ‌وبه‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری جیهانی تێدایه ‌له‌گه‌ڵ شكاندی ئیحرام وته‌حه‌لوولی یه‌كه‌مدا حاجیان ماندوویان ده‌رده‌چێت وئاهێك به‌ڕۆحیان ده‌به‌خشرێت  ئه‌ویش ئه‌و هه‌سته ‌ئیمانیه‌یه ‌كه‌ڕۆحیانی پاككردۆته‌وه ‌له‌ژه‌نگ وژاری تاوان وگوناهـ وخۆشه‌ویستی دونیا ومه‌له‌زاته‌كه‌انی. گومان له‌وه‌دا نیه‌ حه‌ج كردن مرۆڤ ماندوو ده‌كات پاره‌و سامانێكشی ده‌وێت كه‌له‌و پێناوه‌دا خه‌رج بكرێت، جا برای ئازیزم خوشكی به‌حه‌یا وحورمه‌تم ئاگات له‌خۆت بێت هه‌و‌ڵبده ‌له‌حه‌ڵاڵترین ماڵو سامانت مه‌صروفاتی ئه‌م حه‌جه‌ت بكه‌یت چونكه پاداشت و ئه‌جره‌كه‌ی زۆر زۆر گه‌وره‌یه ‌سه‌رفرازی دین و دونیایه ‌وبه‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تایی یه‌، بۆیه ‌پێویست ده‌كات له‌م گه‌شته‌دا ته‌وبه‌یه‌كی باش بكه‌یت له‌ته‌وای گوناهه‌كانی پێشووترت وپه‌یمان بده‌یت به‌خوای گه‌وره ‌كه‌جارێكی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه ‌سه‌ریان، به‌شێویه‌ك پاش حه‌ج كردنت وگه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ووڵات  وناو ماڵ ومنداڵت كه‌سێكی تر بیت و ئه‌و گه‌شته‌ت گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی تیدا دروست كردبیت، ببیت به‌سه‌رمه‌شقی خێر بۆ ته‌واوی حاجیان و ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه ‌لای خه‌ڵكی ناحه‌زانی ئیسلام پوچه‌ڵ بكه‌یته‌وه ‌كه‌ده‌ڵین : بێ ویژدانترین وخراپترین كه‌سی ناو موسڵمانان حاجیه‌‌كانن، ئامان ده‌خیلتم صه‌د جار ده‌خیل نموونه‌و قدوه‌ی خێر بیت بۆ ته‌واوی خزم دۆستان وگه‌ره‌ك و دراوسێكانت، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج وزیاره‌تی ماڵه‌ پیرۆزه‌كه‌ی خوای گه‌وره ‌لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بكه‌یت، تاوه‌كو له‌بری قسه ‌پێووتن هه‌زار جار ره‌حه‌مه‌ت دووت بكه‌ن إن شاء الله . خوای گه‌وره ‌ومیهره‌بان ئه‌و باوه‌ڕدارانه ‌موه‌فه‌ق وسه‌ركه‌وتوو بكه‌ كه ‌نیازی ماڵه ‌‌پیرۆزه‌كه‌ی تۆ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریضه‌ی حه‌جی ئیسلام . ( آمين يا رب العالمين ) نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

المرفقات

2

سه‌فه‌ری حه‌ج وپاككردنه‌وه‌ی ڕۆح
سه‌فه‌ری حه‌ج وپاككردنه‌وه‌ی ڕۆح