ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خوا‌و به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و...
التفاصيل
بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لانبي بعده. پاشان: ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خوا‌و به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و. ١- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المؤمنين أيماناً أحسنهم خلقاً ،وخياركم خياركم لنسائهم )) رواه الترمذى وصححه الالبانى.واته:ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو كه‌س ئیمانى ته‌واوتره كه رِه‌وشتى جوانه وه باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كانتان. ٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت)) : استوصوا بالنسا‌ء خيراً)) متفق عليه. واته:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن. ٣- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( لا يفرك مؤمن مؤمنة، أى لايبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آخر)) رواه مسلم واته:پیاوى ئیماندار خێزانى ئیماندارى نابوغزێنێ( توورِه‌ى ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌رِه‌وشتێكى رِازى نه‌بێت له‌رِه‌وشتێكى تر‌ى رِازى ده‌بێت. ٤- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضى حاجتهمنها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه. واته:به‌رِاستى گه‌وره‌ترین تاوان لاى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكارى خۆى لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌لاَقى بدات و ماره‌ییه‌كه‌شى ببات. ٥- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له أمرأتان فمال الى احدهما جآء يوم القيامة وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالبانى واته: هه‌ركه‌سێ دووژنى ببێت و به‌لاى یه‌كێكیاندا لاى بدات ئه‌وه رِۆژى قیامه‌ت دێت و شانێكى لاره. ٦- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( تنكح المرأة لاربع:لمالها ، ولحسبها ، ولجمالها ، ولدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك)) متفق عليه. واته:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ : له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ، له‌به‌ر جوانى یه‌كه‌ى ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ى ، دینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێره ده‌ستت به‌خۆڵا چێت، واته: تووشى خێر بیت. ٧- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ياعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم اليل؟ قال :بلى يارسول الله، قال: لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فان لجسدك عليك حقاً ،ولزوجك عليك حقاً)) رواه البخاري. واته: ئه‌ى عه‌بدوڵلاَ هه‌واڵیان داوه پێم كه‌تۆ رِۆژ به‌رِۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتى: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا . فه‌رمووى: وامه‌كه، به‌ڵكو رِۆژوو بگره‌و بیشى شكێنه ، هه‌سته بۆ نوێژ‌و بیش خه‌وه، چونكه به‌رِاستى له‌شت مافى له‌سه‌رته، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافى له‌سه‌رته. ٨- وه معاویه‌ى كورِى حیده ووتى: ووتم : (( يارسول الله، ما حق زوجة احدنا عليه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسيت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أى لاتقتل قبحك الله_ ولا تهجر الا فى البيت)) رواه ابو داود. واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا مافى خێزانى هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چى یه؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه كه خواردنى پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ى بكه‌یته‌وه كاتى كه‌خۆت پۆشته كرده‌وه، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوى ، وه پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه وازى لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت. ٩-پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ألا ان لكم على نسائكم حقاً ، ولنسائكم عليكم حقاً، فحقكم عليهنَّ ألاّیوطئن فرشكم من تكرهون، ولايأذن فى بيوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن عليكم أن تحسنوا اليهن فى كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذي. واته:ئاگادار ربن كه‌به‌رِاستى ئێوه مافتان هه‌یه له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه له‌سه‌رتان، جا مافى ئێوه له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك نه‌هێننه سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه رِازى نه‌بن لێ ى، وه‌رِێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه رِێ ى بده‌ن، وه‌مافى ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له جل و به‌رگ و خواردنیان. ١٠- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( رحم الله أمرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها فصلى، فان ابى نضحت فى وجهه الما‌ء )) رواه احمد وابوداود وصححه الالبانى. واته:رِه‌حمه‌تى خوا له‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شى هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى به‌گوێ ى نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا. ١١- وه عائشه _ره‌زاى خواى لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت: ((ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط)) رواه مسلم. واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز له خزمه‌تكار و ئافره‌تى نه‌داوه. ١٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله الا أجرت عليها ، حتى ما تجعل فى فىّ أمرأتك )) متفق عليه. واته: به‌رِاستى تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه له‌رِێ ى خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه هه‌تا ئه‌و پارووه‌ى كه ئه‌یخه‌یته ده‌مى خێزانه‌كه‌ته‌وه. ١٣-پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : (( كل شىء ليس من ذكر الله له‌و ولعب ، الا أن يكون أربعة، وذكر منها _ ملاعبة الرجل أمرأته ))رواه النسائى وصححه الالبانى. واته: هه‌موو شتێك كه یادو زیكرى خوانه‌بێت شتى پووچ و به‌تاڵه ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ى كه‌باسى كرد_ یارى كردنى پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى.